سیروان عەبدوالرحمان

ئەگەر پەروەردەکاران پلانیان بنیاتنانی تاک و کۆمەڵگەیەکی پەروەرودەی هاوچەرخ و دیموکرسی و مرۆڤ دۆستە هەیە، یان کۆمەڵگەیەک کە پڕ بێت لەخەسلەتەکانی لێبوردەیی و یاسا بۆ هەمووان و تاک هەست بکات بە بەرپرسیارەتی و خۆشەویستی بۆ خاك و نەتەوە و ژینگە، یان تاکێک بێت کە پارێزەر و دەست پاک و زمان پاك و دڵ پاک بێت و رێزی هەبێت بۆ کات و پیشەکەی، ئەوە دەبێت بە پلەی یەکەم کار بکات بۆ دارشتنی فەلسەفەی پەروەردە.

دەکرێت بە فەلسەفەیەکی پەروەردەی درێژخایەن و دەستباری پلانێکی کاریگەر، هەموو ئەو خەسلەتە ئەرێنیانە لەناخی تاک  بچێندڕێت. 

بە دروستکردنی پەروەردەکاری راهێندراو لە بواری جیاوازی پەروەردە و پسپۆران و شارەزایان کە بگونجێت لەگەڵ ئەو گۆرانکاریانەی سەردەم کە ئێستا زۆر جیاواز لە سەردەمی کۆمەڵگەیەی ئێمە تیادا دەژین  .... 

 فەلسەفی حوکمرانی وڵاتانی پێشکەوتوو، پەروەردەکاران و هەڵگرانی چەمکی ئەو بوارە، هەموو نەهامەت و داروخانێک دەخنەوە ئەستۆی خۆیان، وە فێرکراون کە ئەوانین ناتوانێن تاکێکی دروست و باش و چالاک پەروەردە بکەن. 

لەکاتێکدا، ئەوە لەفەلسەفەی حوکمرانی کوردی دا بریاری لێدراوە کە نابێت تاکی کورد وا دروستبکرێت بتوانێت لەوان چالاکتربێت و وشیارانە هەنگاو بنێت.

بەباوڕ و هزری زۆربەی ئەوانەی ئێستا، دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاوی پەروەردەیی دەبێتە مایی تێکچونی ئەو بازنەی چەندین ساڵە بەشێوەی سوری ساڵانامەی پەروەردە دانریشتووە. ئەو بازنە پاوانخوازیە بەسیستەمکراوە. بەشێوەک دەیانڕێشتوە کە پۆستەکان و شوێنەکان بەپێی کەسەکان بدروێت و لەسەر ئەساسی رازیکردن نەک بەپێی فەلسەفەیەکی پەروەردەیی و زانستی.

رۆڵی پەروەردە لە دروستکردنی تاک و کۆمەڵگە، زۆر لەوە گەورەترە کە تەنها لەدەستی خێزان و قوتابخانەدا بمێنێتەوە. فەلسەفەی پەروەردە بنەمای سەرەکی یە لەپەیڕەوی پلان و ستراتیجی وەڵاتێک.

لەو بۆشایە فەلسەفیە، چەند ساڵی داهاتوو ئەو کۆمەڵگەیە زۆر وێرانتر و خراپتر دەبێت. کۆمەڵێک دیاریدە دێنە پێش کە هەرگیز بیرتان بۆی نەدەچوو! 

ئاستی زۆر  لایانی ژیان بەو عاقلە کۆنە بۆتە گاڵتەجاری تۆرە کۆمەڵاتیەکان. هەرچەند ناوی مۆدیلی بۆ دابتراشن، بەڵام چونکە بیری پارێزگارخوازی لە مانەوە وەک خۆی  بەهێزترە، هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت. 

ساڵانی داهاتوو زانکۆەکان و کۆلیژ  و پەروەردە، بەو جۆرە سیستەمە بێ فەلسەفەی نوێ، وەک هەر بوارێکی تر دەبێتە  گاڵتەجاڕی ئەو جیلەی لەرێگایە و لە دونیا بە جیلی زێد و هاوڕێی ئاپاد و تەکنەلۆژیا ناسراوە!

هەر چەند دامەزراوەکانی پەروەردەیی ئێستا بەناو و فۆرم زۆر جوان دەردەکەون و بە پێشکەوتوو وەسف دەکرێن، بەڵام لە ئەساسدا لەناو پۆلەکان و لەکردار و چالاکی، هەمان بابەت جێ بەجێ ناکرێت و بەرێوە دەچێت. ئەوەی هەیە زۆر دورە لەسەر ئەرزی واقیع.

 لەبنەرەتدا سوکان و ئاراستەی کە ناوەرۆکەکەیە، لە دەستی ئەوانەیە کە بێ فەلسەفە و پلان داژۆن. زۆر بێ ئاگان کە لە ئێستادا چ لەدەرەوی ناوەندەکانی پەروەردەیی دەگوزەرێت بەتایبەت لەبواری دەستگەیشتن بە زانیار  لەرێگای سەرچاوی تری وەک ئەنتەرنێت و دەستکردی زیرەک. 

ئێستا ئەو ئامرازانەی لە دەستی هەر تاکێکی کۆمەڵگەدا هەن  زۆر بەهێزترن لەو وانەی کە ئێستا لەناوەندە  پەروەرەییەکان بەکاردێن. 

بەشێوەکی گشتی، تاک ئەو شتانەی تێپەراندوە کە دێتە بەر خوێندن، کەچی تازە لەفێرکردن بە ناونیشان و زانستی و زۆر گرنگی دەناسرێن و  پێیدەڵێنەوە!

 

وتاری نووسەران