نووسینی: وریا ئازاد 

 

کاتژمێر شەشی بەیانی بوو رۆژی جومعە بەدەنگە دەنگی  واڵتەر و خێزانەکەی بەخەبەر هاتم  ، دەیگۆت با زوو بەرێکەوین لۆ ئەوەی جێیەکی خۆش بگرین لە  سەفینە شێتی خۆشناوان  ، گۆتم ئافرەت با برۆین دەنگی والتەری دێت دەرێت با زوو بەرێکەوین ، خۆ راست ئەکات رێ قەرەبالغ ئەبیت ، بارگە و بنەچەم تێکنا لەگەر ماری و بەڕیکەتم ، لە ڕێی حاجی ئۆمەرانەوە داخیلی سنوری سویسڕا بووم ، توشم بە توشی عەمۆ یۆهانی بوو،  گۆتم بەرەو کێندەر دەچی ، گۆتی دەچمە خۆشناوەتی سەردانەکی خارم هاینریخ دەکەم ماوەکە نەم دیتیە ماری چویتە تەوسکەی ، لەو قسەکردنەدا بووین و پۆلیسی سویسڕا هات و گۆتی ئەوە چ هەراتانە خۆ مشکیلەتان نیە ؟ ئەمنیش گۆتم کاکی پۆلیس بەحسی خزمی خۆن ئەکەین و مەوزوعەکەم لۆ گێڕاوە  ،  گۆتی زۆر سوالفەی مەکەن برۆ ئەتوو خۆشی خۆت بکە و  با ئەویش بڕوات بە خاری رابگات  وە  جێی سەیارەشتان باش نیە، بەڕێکەتینەوە لەناکاو گۆتم ئافرەت لۆ نەچینە نەمسای ، بەس دەبوو  بەلای باشماغیدا چوبام بەوێدا نزیکترە ، هەستم کرد زۆری حەز لێنەبوو بچینە نەمسای دوایی پەشیمان بوومەوە ،  سەرم بردن کرد تابلۆی هاتوچۆم دیت نوسرابوو " حاجی ئۆمەران لۆ زێرمات ١٨٠ کیلۆمەتر " گۆتم ئۆخەی ئەورۆ دەچمە زێرمات برەک بەدوور کەوم لە سەیارە و دوکەڵی پیسی شار، هەندەکیش پاسکلی لێخورم چونکە ئەو شارە بێ سەیارە و دوکەڵی پیسە ، کاتژمێرەک و نیومان پێچوو تا گەیشتینێ و  سەیارەکەمان راگرت لە دووری زێرمات کە شوێنێکە ناوی تاژە ، سەیارەم پارکینگ کرد و بە قیتاری کارەبایی بەڕێکەتم ، پاش ١٥ خولەک گەیشتینە زێرمات ،  گەیشتینە جێی مەبەستمان و بە پێیان دەسوراینەوە لەناکاو بە کن دوکانەکی دارۆیشتم و گوێم لە دەنگی ئەژدەر وەهبی بوو دەیگۆت سەرچۆپی سەرچۆپی هەستە شایی گەرم کە ، کە چومە ژۆرێ دەبینم پیاوەکی مووزەردەی پرچ درێژ لەسەر کاشێری مەتعەمی بوو دری زۆر خۆشبوو دەیگۆت ئەورۆ زۆرم ئیش کردیە خوا نەیبری ، کە ئەمنی دیت گۆتی فەرموو فەرموو ، ئەمنیش گۆتم ساحێب فەرموو بی بەس چتان هەیە؟ گۆتی “فوندوو“ ، ئەمنیش گۆتم دە دوو قلی سەفەریم بدێ ، دوو فوندووم وەرگرت و بەرێکەتینەوە ، تام و لەزەتەکی خۆشی هەبوو ، وەختەک گەیشتمە قەتحەکی نوسرابوو قوراوی کوردی ، گۆتم ئافرەت تازە فوندوومان خوارد ئەگەر نا حەزم لێبوو قوراوەکمان لێدابا ، لەو سەین و بەینەدابووم ئەوجارە کارزانی برادەری کۆلێژم دیت ،  باوەشم لێدا و  گۆتم کارزان ئەوە چەند سالە یەکدیمان نەدیتیە ، گۆتی وەلا غەریبیم کردبووی و بەس دەبی ببوری زۆر بە پەلەمە  دەمەوێ بە قیتاری رابگەم  دەچمەوە شارەزوور  وە ئەوەش رەقەمم بنووسە ، کارزان رۆیی و ئەمەش بەرێکەتینەوە،  لە ناکاو تەلەفۆنەکم لۆ هات ، تەمەشا دەکەم والتەرە تەلەفۆنی ئەکات ، ئەمنیش هەرم گرت گۆتم فەرموو جیران گیان ، گۆتی ببورە ئیزعاجیشت ئەکەم بەس لە سەفینیمە ئەگەر تەلەفۆنەکی لۆ  خێزانی سەربەستی ئامۆزات بکەی ، دەمێدیکە گۆتی لە سەرمەیدانێم ئێستاش تەلەفۆنی هەرناگری ، گۆتم بە چاوان  ئێستا لۆی ئەکەم ، لەناکاو کابرایەکی غاریدەدا و پۆلیس بەدوو کەتبوو و خۆی بەمن دادا و تەلەفۆن لێ بەربۆوە یەکسەر لە خەوێ ڕاپەڕیم ، گوێم لە دەنگی شاهۆ ئەمینی بوو سەردێڕی هەواڵەکانی دەخویندەوە دەیگۆت :

*سایەق تەکسیەکی کورد بە ٣ چەقۆی سوریەک کوژرا لە سەر شەقامی ١٢٠ مەتری. 

*ئەسعەد شیبانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان. 

*هاوڵاتیانی کەربەلا دەڵێن لە یادی عاشورا: ئەبوبەکر و عومەر کافرن، هەرکەسێکیش خۆشی بوێن کافرە.

دەستم دا کۆنترۆلی و تەلەفزیۆنەکەم  کوژاندەوە و گۆتم ئافرەت چایەکی لێنێ لە جیاتی فۆندووی دەخۆم . 

(کورد و عەرەب )

باوەڕی پێکەوەژیان هەیە لە نێوان میلەتاندا،  بەڵام بەدبەختی کورد لەوەیە جیرانی سویسرا و نەمسا نەبووین کەچی جیرانی سوریا وعێراق بووین.

بەدبەختی کورد لەوەیە لە جیاتی پێشوازی لە ئیگازۆس کاسێس بکات کەچی دەبی پێشوازی لە ئەسعەد شیبانی بکات .

ئێمە قەدەرمان وابوو دراوسێی عەرەب بین و ژێردەستەی وڵاتێکین کە نوقمی تایەفەگەری و رەگەزپەرستی و تاریکخوازیە ، هیچ ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی عێراق نابینم ، میلەتێکن تینوی خوێنی کوردن و  مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە و نابێت  نکوڵی لێبکرێت ، ئەوەی کار بۆ پێکەوە ژیان دەکات لەگەڵ عێراق  بە هەڵەداچووە بە هەڵەداچووە دیسان بەهەڵەداچووە.

وتاری نووسەران