جەوهەر گەرمیانی

زۆر جار لەلایەن پەیجەسێبەرەکانەوە بەمەبەست و ،لەلایەن هەندێ کەسی سادەشەوە بەبێ مەبەست گوێم لەو دەستەواژەیەی سەرەوە دەبێت،بۆیە لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پێم باشە وەڵامێکی کورتی ئەو پەیج و کەسایەتیانە بدەمەوە و بۆئەومەبەستە گوزەرێک بەناو مێژووی شکست و سەرکەوتنەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستاندا بکەم بەتایبەت لەباشورو لەدوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان وەکو وەبیر هێنانەوەیەک و بەرچاوو ڕوونیەک،لەدوای نسکۆی ساڵی 1974 و دەست پێکردنی ئیرهابی بەعسیەکان بۆسەر شۆڕش گێران و خەڵکانی ئازادیخوازوو سەرجەم حیزبەکان،تادەهات بارودۆخەکە ترسناکترو ئاڵۆزتر دەبوو تاکارگەیشتە ئەوەی ڕێگای تێکۆشانی چەکداری لەپاڵ کاری ڕێکخستنی نهێنیدا بگیرێتەبەر تاوەکو ساڵی 1991ڕژێمی بەعس ڕووخا، لەو ماوەیەدا هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە خۆیان کردە قوربانی مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەکوردوو عەرەب و کەمەنەتەوییەکانی تریشەوە،ئەوکات ئەم دەستەواژەیە زۆر باوو نەبوو، چونکە لەگیانفیداکاریدا جیاوازییەک نەبوو، گۆڕستانەکانی کوردستان وداستانەکان شاهیدی ئەو ڕاستیەن،زۆر جار بچوکی و گەورەی لەهەڵوێست و بیروو بۆچون و دەرهاویشتەکانیدا دەردەکەوەێت نەک هێز بۆنمونە ،لەبەهێترین کاتدا ئەنفال کراین، لەبەهێزترین کاتدا کیمیاباران کراین،لەهەستیارترین کاتدا شەڕی ناوخۆکرا لەهەستیارترین کاتدا دەبابەی بەعس هێنرایە هەولێر،لەبەهێزتین کاتدا لەسەدا پەنجای خاکی کوردستان تەسلیم کرا لەخانەقینەوە تاوەکو شەنگال،تۆبڵێی ئەم هەمووەلەخۆیەوە ڕوویدا ،ئایا  کێ بەرپرسیاربوو حزبەگەورەکان یان بچووکەکان،ئایا ئەگەر گوێ لەحزبەکانی تربگیرایەت ئەوهەمووە ڕووی دەدا بەتەئکید نەخێر، گالیلۆ تەنها کەسێک بوو ووتی زەوی خڕە کەنیسە هات اعدامی کرد خۆ ئەو هێزی شەڕکەری نەبوو بەڵکو بیروبۆچونەکەی ڕاست و دروست بوو ئێستا هەموو جیهان دەڵێت زەوی خڕە، بالێرەوە مقاڕەنەیەک لەنێوان وەکو خۆتان ئەڵێن گەورەو بچوکا بکەین:

‌×ئایا حزبە بچوکەکان لەشاخ نەبوون،، خاوەنی هێزی چەکدار نەبوون،،خاوەنی سەدان و بگرە هەزاران شەهید نەبوون،،خاوەنی سەدان زیندانی نەبوون،،دەیان کەم ئەندام نەبوون،،لەدوای ئەنفال نەمانەوە،،درێژەیان بەکاروانەکە نەدا؟لەوەڵامدا بەڵێ٫٫

×ئەی جگەلەئەوگەورانەی کەئێوە مەبەستتانە کێ بوو،،،

×کێ بوو کەوتە شەڕی شۆڕشگێرانی ڕۆژهەڵات شانبەشانی سوپای پاسداران لەدووای شۆڕشی گەلی ئێران لە ساڵی 1979..

×کێ بوو کارەساتی هەکاری کرد..

×کێ بوو لەشاخ شەڕی ناوخۆی کرد..

×کێ بوو قەتڵ و عامی پشتاشانی کرد..

×کێ بوو پاسداری هێنایە سەر کەرکوک و کفری..

×کێ بووە هۆکاری کیمیابارانی هەڵەبجە..

×کێ بوولەشاخ و لەشار شەڕی ناوخۆی ئەنجامدا تاکو ئێستاش بەردەوامە بەشێوازی جۆراوجۆرو  باجەکەی خەڵک دەیدات..

×کێ بوو پەنجا پەنجای کردە ئەمری واقع وسەپاندی بەسەر ئەنجامی پرۆسەیەکی دیمکراسیدا..

×کێ بوو دەرگەڵەی تاکو ئێستا کردوەتە سنوور..

×ئایا کێ بەرپرسە لە قەرزارکردنی هەرێم بە 30 ملیار دۆڵار..

ئایا کێ جەزیرەو دەیان شووقەو باڵەخانەی لەئەوڕووپا کڕیوە..

×ئایا کێ مووچەی خەڵک نادات..

×ئایا کێ بووەتە هۆکاری دابەش بوونی هەرێم بەسەر بەرەی سەفەوی و عوسمانیدا..

×ئەوانە کێن دەیان کەناڵیان بەپارەی ئەم میللەتە ڕەش و ڕووتە داناوە..

×ئەوانە کێن کارێکی وایان کرد خەڵک لەنائومێدیدا بڵێت کاتی بەعس باشتر بوو..

ئەوانە کێن ڕۆژنامەنووس ئازار دەدەن و شەهیدوو سەرنوگمی ئەکەن..

ئەوانەکێن بەپارەی ئەم میللەتە دەیان پەیج وڕۆژنامەنوسیان کڕیوە دژی یەکتری و گەوجاندنی خەڵک بەکاری دێنن....

من هیچ ناڵێم باوویژدان و زاکیرەتان حەکەم بێت..

داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر برینەکانم هەڵدابێتەوە ناچاریان کردم بمبوورن..

وتاری نووسەران