
ئایین و نەتەوە دوو شتی جیاوازن، ناکرێت هەرگیز پرسی نەتەویمان بکەین بە قوربانی عاتیفە و سۆزی ئایینی.
دەکرێت فول ئایینداربیت و نەتەویەکی تەمام عەیاریش بیت.
کورد نەتەوەیەکی زۆر دڵپاک و سادەلەوح و خۆشباوەڕ و عاتیفی و بەستەزمانە.
دووژمنیش زانیویەتی خاڵی لاوازی ئەو کوردە بۆرە داماوە لە کوێیە و بەوە لێی دەدات.
یانی ئێستا منی کورد و عەرەبێکی فەلەستینی لە کوردستان خۆمان کاندید بکەین، من باسی ئازادبوونی کوردستان بکەم و عەرەبەکەش بڵێ قودس و فەلەستینتان بۆ ئازاد دەکەم، هەرهێندە بەسە برای عەرەب دوو دروشمی عاتیفی و ئایینی بڵێتەوە.
هەمووی دەنگ بە عەرەبەکە دەدات و دەچێتە بەرەی قودس و فەلەستین، و من و ئازادکردنی کوردستان و قەزیە نەتەوەییەکەی خۆیان بیردەچێتەوە!
تۆسەیرکە، گەر لە باکوور ئەو هەموو ملیۆن کوردەی دەنگ بە دیکتاتۆر و فاشیستە تورکێکی ئیخوانی و تۆرانی لە نموونەی ئۆردوگان دەدات، دەنگ بە کوردی خۆمان و هەدەپە بدەن، دەبێت چۆن دوژمن ناچاری چۆکدادان بکەن، لەبەردەم خواست و مافە ڕەوا زەوتکراوەکانی کورد، و مێژوو تۆماربکەن.
جاشە ژنێکی ئیسلامی سیاسی باشوور، بە شانازییەوە لە لایڤ دەڵێت: دەنگم دا بەو کەسەی(ئۆردوگان) کە ساڵانێکی زۆرە جێ دەستی دیارە لە خزمەتکردن!
زۆرڕاستە دادەی جاش، ئۆردوگان جێدەستی دیارە لە خاپوورکردن و وێرانکردنی:گەڤەر، نسێبین، شڕناخ، سلۆپی، جزیرا بۆتان و ناوچەی سووری ئامەد..
لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی.
لە زیندانی کردنی دەیان هەزار دەمیرتاش و کوردان باکوور.