جەنگی ئۆکڕانیا دوو سەرکردەی خاوەن گەورەترین چەکی ئەتۆمی هێنایە ئالاسکا.

 

نەجات یوسف کاولۆکەیی

پێشڕەووییەکانی سووپای ڕووسیا لەبەرەکانی جەنگ و سەرکەووتنە یەک لەدوایی یەکەکانی  وایکرد سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ   لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا فلادیمیر پۆیتن کۆ ببێتەوە

ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدا هات وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی ناتۆ هانایان بۆ ئەمەریکا بردوو داوایان لەدۆناڵد ترامپ کرد فشار لەڕووسیا بکات بۆ وەستاندنی جەنگی ئۆکڕانیا ئەگەر نا ڕووسیا هەموو ئۆکڕانیا داگیر دەکات و ئێمەش دان بە دۆڕاندنی خۆمان دا بنێیین ئەمەش گەورەترین شکستە بۆ ئەنەریکا

لووتکەی ئالاسکا هەردوو سەرکردەی جیهانی لەباوەش گرت کۆبوونەوەکان زۆر ئیجابی بوون و دۆناڵد ترامپ و هەموو ئەوڕووپا چاوەڕووانی فلادیمیر پۆتینیان کرد بۆ وەستاندنی جەنگەکە

هەرچەندە ناوەڕۆکەکەی کۆبوونەوەکە هەندێک بەشاراوەیی مایەوە بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا وەرەقەی سپی بۆ فلادیمیر پۆیتن واژوو کردوو داواکارییەکانی بەجددی وەرگرت

ئەم کۆبوونەوەیە پێمان دەڵێت کەسەرۆکی ئەمەریکا لەجیاتی سەرۆکی ئۆکڕانیا زیلینسکی  ئامادەیە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی سەرۆکی ڕووسیا  بدات کەئەمەش گەورەترین سەرکەووتنە بۆ ڕووسیا

بەلای دۆناڵد ترامپ گرنگ نییە کئ بڕاوەی جەنگەکەیە ئەوەی بۆ ئەمەریکا گرنگ بێت وەستاندنی جەنگەکەیە چونکە سەرۆکی ئەمریکاو سەرۆکی ئۆکڕانیا گەورەترین ڕێککەووتنیان لەبواری کانزاکان واژوو کردووە  لەم ڕێککەووتنەدا لەداهاتوو ئەمەریکا بەسەدان ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت

لێرەدا ئەوەی باجی ئەو جەنگەی دا ئەوڕووپا بوو چونکە هەرچی چەک و تەقەمەنی هەیان بوو بۆ ئۆکڕانیایان  نارد هەموو مەبەستیان ئەوە بوو شکست بەڕووسیا بێنن بەڵام هەرخۆشیان دانیان ناوە کەلەم جەنگەدا ڕووسیا بڕاوەی یەکەم بووە

لەئێستادا ئەم جەنگە ڕاوەبستێت  ئەوا لەبەرژەوەندی ڕووسیایەچونکە نیوەی خاکی ئۆکڕانیا هاتەوە سەر نەخشەی وڵاتی ڕووسیا بەمەش گووزێکی کەمەر شکێن بەر ئۆکڕانیاو ئەوڕووپا کەووت چونکە هەرئەوان هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگەکە بوون

 

ئەم جەنگە بۆ ڕووسیا زۆر گرنگ بوو لەبەر چەند هۆکارێک

یەکەم   ئەم جەنگە سەلماندی کەچەکی ڕووسی گەورەترین سەرکەووتین هێنا لەبەرەکانی جەنگ دا

دووەم   هاوپەیمانی ناتۆ دانی نا لەم جەنگە شکستی هێنا بەرامبەر ڕووسیا کە ٣٢ وڵات بەشداریان کرد

سێییەم   فڕۆکەی ئەمەریکی ئێف ١٦و هێزی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت شکستیان هێناو نەیانتووانی هاوکێشەکە بۆ بەرژەوەندی ئۆکڕانیا بگۆڕن

لەوانەیە ئەمجارە سەرۆکی ڕووسیا فلادیمیر پۆتین جەنگەکە ڕابگرێت چونکە هەموو شتەکان لەبەرژەوەندی ڕووسیان  ئەم کۆبوونەوەیە دەرگای داخراویان کردەوە بۆ کۆبوونەوەی هەر سێ سەرکردە هەریەک لە فلادیمیر پۆتین و دۆناڵد ترامپ و زیلینسکی  لەداهاتوو پێکەوە  لەسەر مێزی دانووستان دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

دەبێت ئەوەش بزانین جەنگی ئۆکڕانیا ئەوڕووپای چەندان ساڵ گەڕاندەوە دواوە لە ڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسی  کەئەمەش بەگەورەترین کارەسات بۆ ئەوڕووپا دەژمێردرێت.

وتاری نووسەران