نازانین ڕوی دەممان لەکێ بکەین: حکومەتی هەرێم  ،وەزارەتی کشتوکاڵ يان وەزەرەتی بازرگانی

 

ئێمەی جوتیارانی کوردستان بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنن هەرلە وشکە ساڵی نەبونی پاڵپشتی لەلایەن وەزاەتی کشتوکاڵ کە پردی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نیوان حکومەت وجوتیارە هەروەها کەمی ئاو گرانی کەل وپەل وسوتەمەنی وگرانی نرخی کێلانی زەوی ودورێنە وچەندین بابەتی ترکەنامەوێ باسیان بکەم ئەوانەی سەروە وەک نمونە سەرەڕای ئەوەی لەسەرەوباسمان کرد جوتیار خاوەنی هیچ داهاتێک نیە جگەلەوداهاتەی کە ماوەی ساڵێک ئەرک وماندوبون وڕەنجی بۆدەکێشێ لەپێناو بژێوی خانەوادەکە بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەرەتای ساڵ مژدە بەجوتیاران درا کەوا نرخی وەرگرتنی گەنم کرا بە ((٨٥٠٠٠٠)) هەشسەت وپەنجا هەزار بۆ هەرتەنێک لەگەنم وپلە بەندیش نەما وجوتیار چی بەرهەمی هەبێ لێ وەردەگیرێت تائێرە ئاساییەو جێ دەست خۆشیە کەوالەم بارودۆخە ناهەموارە ئاوڕێک لەجوتیاربدرێتەوەولەچاوەڕوانی کاتی وەرگرتنی بەرهەمەکەی وبەری ڕەنجی ساڵێکی  وجوتیاریش پشیەکی بێتەوەبەربتوانێت بەلایەنی کەم ((٧٥٪ )) پێداویستی گێلگەو خانەوادەکەی دەستەبەربکات بەڵام؟ ئەوەی جێگای هەڵوەستەوتێ ڕامانە کە لەکاتی کردنەوەی دەرگای سایلۆکان سەردانی جوتیاران بۆبنکە کشتوکاڵیەکان ئەوە بووکە نیوەو بگرە زیاتریش لەجوتیاران ناویان نەگەڕابوە ئەوەی ناویش گەڕابووەکەمتر لە٢٥٪بەرهەمەکەی نەبو واتە ئەوی تربۆ بازاڕی بەناوئازاد کە((٥٠٪))کەناوی نەهاتۆتەوەکە(١٠٠٪)

بەرهەمەکەی ماوەتەوە ئەوەی کەناوی هەیەولە((٢٥٪) لێ وەرگیراوەو((٧٥٪))ی ماوەتەوە دەبێت چاوەڕوانی بازاڕی بەناوئازاد بەڵام لەڕاستی بازاڕی ئازد نیە بەڵکوبازاڕی ڕەشە کە نرخی گەنم لەبازاڕی ڕەش لەنێوان ((٥٥٠))((٦٥٠)) هەزار دینار کەجیاوازیەکەی لەنێوان ((٢٠٠ بۆ ٣٠٠))هەزاردیناربۆ هەرتەنەێک کە پارەی خەرجی خۆی ناکات  ئەمە لەلایەلەلایەکی تردوساڵ پێش ئێستا موژدە درا بەجوتیاران کەوا دو کۆمپانیای کەرتی تایبەت کە یەکیان لەهەولێر ئەوی تریان لەسولەیمانی کە هەریکەیان ڕوبەرێکی فرەوانی  زەوی کەرتی کشتووکاڵیان پێ درا لەپێناو خزمەت کردن وسود گەیاندن بەجوتیاران بەڵام ئەویشان پێچەوانە تەنیا بارگرانی بەسەر جوتیارن لەدەرنجام دانانی مەرجی قورس ونرخی زۆر کەمتریش لەوەی حکومەت دای نابوهەرئەوەش بوە هۆکار بۆدابەزینی نرخی گەنم لەبازاڕی بەناوئازادبۆ ئەرکی حکومەت وبەتایبەت وەزارەتی کشتوکاڵ وبازرگانی کە بەپێی بەرنامەیەک لەڕێی تەرخان کردنی بودجەیکی تایبەت ولێژنەیەکی پسپۆر خاوەن وێژدان ئاوڕێک لەوجوتیارانە بداتەوە کە گەنمیان لێ وەرنەگیراوە ولە خوارەوەبەچەند خاڵێک دەست نیشانی دەکەین:

١-لێژنەیەکی پسپۆرو شارەزا بەهەماهەنگی لەگەڵ بنکە کشتوکاڵیەکان سەرژمێری ئەوجوتیارانە بکرێت  کەگەنمیان لێ وەرنەگیراوودیارکردنی ڕێژەی لە (٥٠٪)داهاتیان لێ وەربگیرت بۆ ئەوەی ڕێژەی  زیانەکەیان کەم بێتەوە کەمێک ئاسودەیا پێببەخشێ.

٢-پێک هێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ هەردو کۆمپانیای خۆشناو وقەیوان بەوەرگرتنی گەنم بە (٨٠٠٠٠٠) هەزارکە(٥٠٠٠٠)لەنرخی سایلۆکەمتروحکومەتیش لەڕێگەی بودجەیةکەوە ئاسانکار هەم بۆ کۆمپانیا وهەم بۆ جوتیاران بکات بەبڕێک پارە.

٣-دانانی بەرنامەیەک و یەکلای کردنەوە لگەڵ حکومەتی ناوەند لەپێناو نەهێشتنی ئەوجیاوازیە لەوەرگرتنی بەرهەم بۆساڵی ئایندە.

وتاری نووسەران