ڕابەر تەلعەت 


لەم جەنگەدا؛ هەڵەی زۆرێک لە شرۆڤەکان ئێستا ئەوەیە، هێشتا بە لۆژیکی "کێ لە ڕووی سەربازییەوە سەرکەوت" بیر دەکەنەوە، لەکاتێکدا پرسیارە هەرە گرنگەکە ئەوەیە: کێ شێوازی سەقامگیریی دوای شەڕ دیاری دەکات؟ چونکە لەوانەیە شەڕ بە ڕاستی ئێران لاواز بکات، بەڵام ڕوخانی ڕژێمەکە مسۆگەر ناکات، و لەوانەیە لەبری ئەوە پاڵی پێوە بنێت بەرەو توندوتیژیی زیاتر و نهێنیپارێزی و ئارەزووی گەڕاندنەوەی هێزی بەرپەرچدانەوە بە هۆکاری مەترسیدارتر. لێکدژییەکە لێرەدا ئەوەیە: لەوانەیە ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە بیباتەوە، بەڵام بێ ئەوەی ئاسایشێکی سیاسیی سەقامگیر بەدەست بهێنێت! 
زۆربەی ناوەندە ستراتیژییە جدییەکان سەرکەوتنی تەواوەتی بۆ هیچ لایەنێک نابینن. سیناریۆی هەرە گونجاو بریتییە لە سەپاندنی ڕێککەوتنێکی زۆرەملێ! دوای ئەوەی تێچووەکە دەگاتە ئەوپەڕی ئاستی خۆی؛ ئێران بە لاوازی دەردەچێت بەڵام تێکنەشکاو؛ ئیسرائیل دەستکەوتی سەربازی بەدەست دەهێنێت بەڵام بێ یەکلاکردنەوەی کۆتایی؛ وڵاتانی کەنداویش بۆیان دەردەکەوێت کە گەشەسەندنی ئابوورییان دەکرێت بە خێرایی پەکبخرێت؛ جیهانیش باجەکەی لە ڕێگەی نەوت، بیمەی دەریایی و کورتهێنانی دابینکردنی سەرچاوە و ئابوورییەوە دەدات! 

مەترسیدارتر لە هەموو ئەمانە، ئەوەیە ئەم شەڕە نەک هەر هەڕەشەیە لە ئاسایشی ناوچەیی، بەڵکو چاودێری نێودەوڵەتی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لاواز دەکات. واتا گورزەکان لەوانەیە پڕۆگرامەکەی لە ڕووی ماددییەوە دوا بخەن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبنە هۆی زیادبوونی تەمومژ و نادیاریی لەسەر ئەوەی چی لێ ماوەتەوە چی لێ دێت! ئەمەش هەندێک جار دەتوانێت مەترسیدارتر بێت لە خودی پڕۆگرامەکە.

رابەر تەڵعەت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا