نووسینی:مەغدید حاجی

 کاندیدەکەی ئێمە(هاوڕێ هیوا عومەر)لە ماوەی هەشت نۆ دە ساڵی ڕابردوودا لە تەک هاوڕێیانیدا بەردەوام داکۆکیکارێکی سەرسەخت بوو لە (نان و ئازادی و کار)نان بۆ هەژاران،ئازادی بۆ ئازادیخوازان و ئازادی بۆ کوردستان،کار بۆ بێکاران کار  بۆ دەرچوانی پەیمانگاو زانکۆکان..

 کاندیدەکەی ئێمە، لە هەموو گردبوونەوەو خۆپیشاندانێکدا لە دژی بۆردومان و دەستدرێژییەکانی هەردوو ڕژێمی تورکیاو ئێران ئامادەبوو،لە ڕیزی پێشەوە بوو لە پێش UN لە پێش پەرلەمان لە پێش پارکی شانەدەر.. گوێی لەوە نەبوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لێی بدرێت یەخەو کراسی بەری بدڕێنرێت!!دەستگیربکرێت، هەڕەشەی لێبکرێت..

 کاندیدەکەی ئێمە لە ساڵانی شوومی پاشەکەوت و بڕینی مووچەدا  هەمیشە لە ناو خۆپیشاندەران بوو و داوای مافی زەوتکراوی مووچەخۆرانی دەکرد..

 کاندیدەکەی ئێمە نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی کارایە و بە نووسین لە ڕۆژنامەو چالاکی نواندن  لە سۆشیال میدیا ڕۆڵی بەرچاو دەبینێت.. کاندیدەکەی ئێمە یاساناسەو ئامادەیە لەبەر ڕۆشنایی یاسا داکۆکی لە مافی خەڵکی مافخوراو بکات.

 کاندیدەکەی ئێمە، بە خەباتی خۆی و حزبەکەی خۆی دەناسێنێت، نەک وەکو کاندیدەکانی ئەوان کە نە مێژوویان دیارەو نە چییان لە باردایە بۆیە خۆیان  بە ناوو بانگی باب  و عەشیرەت و بنەماڵەیان دەناسێنن!!

وتاری نووسەران