
1921-2003
محه‌مه‌د فاتح
به‌رایی:
سه‌ركردایه‌تی سیاسی شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانی پڕۆسه كۆمةڵایه‌تییه‌كان، كه له‌دێرزه‌مانه‌وه بوونی هه‌بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی پێكهاتنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، كه‌سی سه‌ركرده به‌ده‌ركه‌وتووه، ئاڕاسته‌ی تاك و كۆمه‌ڵانی كردووه، پلانی كاركردنی دارشتووه، بووه به‌پێشه‌وای كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی.
دیارده‌كه، دیارده‌یه‌كی ئاڵۆز‌و كاریگه‌ریشی بووه‌له ژیانی مرۆڤ. زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌بابه‌تی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تی ده‌كۆڵنه‌وه، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و نووسین له‌م باره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌شی زۆریشی به‌پێی باوه‌ڕو تێڕوانینی توێژه‌كه‌ره‌كه بووه له چوار چێوه‌ی ڕامان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دیارده‌كه، به‌پێ بارودۆخی ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه(1).
چه‌مكی ده‌سه‌ڵات:
دیاره كارێكی ئاسان نییه دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات رێكه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی فره‌یی ئه‌رك و خه‌سڵه‌ته‌كانی، ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كانه‌وه بابه‌تێكه جێگای گرنگی و بایه‌خ پێدانی بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفه‌كان بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێناسه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆك بن، بوونی نییه ده‌سه‌ڵات به‌مانا فراوانه‌كه‌ی شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌یه‌كانی هێز، ئامرازێكه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ره‌فتاری كه‌سانی دیكه.
ده‌سه‌ڵات ((Authority ئه‌و شێوازه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تی مرۆیی، كه هه‌ڵقوڵاوی سیستمێكی شه‌رعی(2).
(ماكس فیبه‌ر) ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رسێ جۆر دابه‌ش ده‌كات:
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی، ده‌سه‌ڵاتی كاریزما، ده‌سه‌ڵاتی یاسایی، باسه‌كه‌ی ئێمه له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كاریزما ده‌بێت، بنچینه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ، بوونی كه‌سێكه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت له‌وانی دیكه تێبگات، به‌هۆی چه‌ند خه‌سڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه، كه له‌لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵانه‌وه جێگای باوه‌ڕو ملكه‌چییان ده‌بێت.
بۆیه ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌ده‌ستی ده‌هێنن، سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌باوه‌ڕو متمانه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵده‌قولێت، ره‌نگه ره‌گ وریشه‌كه‌شی بۆ چه‌ند دیارده‌یه‌كی شاراوه بگه‌رێته‌وه، وه‌ك باوه‌ڕ بوون به‌هێزه رۆحییه‌كانی كه‌ده‌كرێ كه‌سی (ده‌سه‌ڵاتدار) پێی بناسرێت، یان به‌هۆی كارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتبێت، یاخود به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌چه‌نگدا، یانیش له چه‌ند بوارێكی دیكه كه‌به‌ره‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بوو بێت. ئه‌وجۆره ده‌سه‌لاته ره‌نگه له‌ناو بچێت ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر راستی و ردسوتی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و ئاكاره نائاساییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار پێی ده‌ناسرێت(3).
هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن له رۆڵی سه‌ركرده‌ی كاریزما:
له‌سه‌ره‌تادا به‌باشی ده‌زانین ئاماژه بۆ رۆڵی سه‌ركرده بكه‌ین له‌چوار چێوه‌ی دامه‌زراوه سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌ركه‌كانی بكه‌ین كه پێی هه‌ڵده‌سێت، سه‌ركرده ئه‌وكه‌سه‌یه:
1-سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌كه، سه‌پێنراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌پێی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی وڵات.
2- كه‌سیكی به‌پاش زانراوه، به‌پیی پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
3-پێگه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌یه، جێگای بایه‌خ پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
4-ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی به‌ده‌سته‌وه ده‌كرێت له‌پێناو گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا به‌ئامانجه‌كانی.
5-فراوانترین ده‌سه‌لات و ده‌سترۆیی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی(4).
له‌م بواره‌دا، وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌ده‌وری كه‌سی سه‌ركرده گردبۆته‌وه كه كه‌سی سه‌ركرده به‌رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌ڵده‌ستێت. سه‌ركرده كارتێكردنی گه‌وره‌ی ده‌بێت به‌هۆی خه‌سڵه‌ته‌كاریزماه‌كانی.
ئه‌وان لێهاتوو سه‌ركه‌وتوون له‌هه‌موو شتێك له‌تێڕوانینه‌كانیانه‌وه تا ده‌گاته جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی و رازیكردنی لایه‌نگیرانیان ، سه‌ره‌ڕای شێوه‌كانی كارتێكردن و گه‌یشتن به‌ده‌ستكه‌ته‌كان.
سه‌ركرده‌كانی كاریزما متمانه‌و باوه‌ڕیان به‌خودی خۆیان و لایه‌نگرانیان هه‌یه باوه‌ڕیان به‌ڕاده‌ی كارتێكڕدنیان هه‌یه تا ئاستێكی گه‌وره‌و ئاشكرا، ئه‌وان له دیدی لایه‌نگرانیان، پاڵه‌وان و مه‌زنن، له‌هه‌موو شتێ تێده‌گه‌ن ، له قوڵایی ده‌روونی لایه‌نگیرانیان تێده‌گه‌ن تا ئاستێك له‌خۆیان باشتر سه‌ركرده‌ی كاریزما به‌وه جیاواز ده‌كرێته‌وه كه خاوه‌ن به‌هره‌و جۆش و خرۆشن ونموونه‌ی باڵان بۆ لایه‌نگرانیان(5).
سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵات له عێراق:
ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ساڵی (1921) و به‌درێژایی زیاتر له‌سه‌د ساڵ ، ده‌سه‌ڵات به‌رێوه‌بردن له‌ژێر ده‌ستی خه‌ڵكانێك بوون له به‌رپرسی باڵا‌و سه‌ركرده‌ی مێژوویی، له چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا، هه‌ریه‌كه له‌وانه تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی جیاوازی سه‌ركردایه‌تی خۆی هه‌بووه.
ئه‌و سه‌ركردانه كه رۆلیان جیاوازبوو، كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر رووداوه‌كان به‌جێهێشتووه، ئاراسته‌ی سیاسه‌تی گشتی عێراقیان كردووه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی، ئه‌وانه پێگه‌ی عه‌شائری و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریان هه‌بووه یان پاڵپشتی كراون له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كان و بنه‌ماڵه خێڵه‌كی و گروپه سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسانه ئه‌گه‌رچی به‌ژماره زۆرن، ئێمه له‌م بواره‌ده ئاماژه بۆ ناوی ژماره‌یه‌كی كه‌میان ده‌كه‌ین. كه رۆڵی گه‌وره‌یان گێراوه وه‌ك:
- فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن – یه‌كه‌م پاشای عێراق.
- نوری سه‌عید – سیاسه‌تمه‌داری دێرینی عێراق، سه‌ردمی پاشایه‌تی،.
-كامیل چادرچی- سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی.
- عه‌بدولكه‌ریم قاسم- سه‌ركرده‌ی شۆڕشی 14 تموزی 1958.
-سه‌دام حوسێن- سه‌رۆك كۆماری عێراق 1979-2003.
- مسته‌فا بارزانی – دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیمورتی كوردستان و سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول 1961.
- جه‌لال تاڵه‌بانی – دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وسه‌رۆك كۆماری عێراق له2005- 2014.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌هه‌ر وڵاتێكی جیهان، رۆڵێكی گرنگ له‌پیشكه‌وتنی ژیانی گه‌لان ده‌گیرێت، هه‌روه‌ها له گۆڕان و په‌ره‌پێدانه‌كان، سه‌ركردایه‌تی (له‌ناوه‌رۆكدا) دیاره‌یه‌كی تاك ره‌وانه نییه، په‌یوه‌ست بێت به كه‌سی سه‌ركرده، له‌را‌ستیشدا سه‌ركردایه‌تی دوو ره‌گه‌ز ده‌گرێته خۆی، ئه‌وانیش:
سه‌ركرده‌و ده‌سته‌بژێری سیاسی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست وبه‌هاو ئاستی هزری زوهیر ئه‌لجه‌زائیری –شیكارییه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق خستۆرته روو، په‌یوه‌سته به‌رۆڵ و ئاڵۆزی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌م وڵاته، له‌ونووسینه‌داهاتووه(6):
هه‌ڵه‌یه بڵێین، داب ونه‌ریتی تاك په‌رستی ته‌نها دروستكراوێكی تایبه‌ته به‌حزبی به‌عس، حزبی ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌نه‌ریتێكی دێرین وه‌رگرتووه، سه‌رچاوه‌كه‌شی بۆ ئایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێ مرۆڤ له‌ئاست رووداوه‌كانی سروشت و زۆرداری كۆمه‌ڵگه په‌ككه‌وته ده‌وه‌ستێت، ئه‌وا په‌نا بۆ –ئیمامێكی مه‌عسوم- ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوبژیوان له‌نێوان خۆی و یه‌زدان، هه‌روه‌ها له‌داب و نه‌ریتی خێڵه‌كی كه پشت به دیارده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاك و (سه‌رۆك خێل)ده‌به‌ستێت.
ئاسه‌واری ئه‌م دیارده‌یه له‌ژیانی سیاسی هاوچه‌رخ له‌كه‌سایه‌تی هه‌ندێ له سه‌ركرده حزبییه‌كانی به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وانی رۆلیان له‌رۆڵی بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت له‌ناو رێكخستنه‌كاندا. سه‌ركرده‌له‌مبواره هه‌مان رۆڵی باوك ده‌گێرێت له‌ناو خێزاندا.
ئه‌زموونی حوكمڕانی پاشایه‌تی(7):
ئه‌م ماوه حوكمڕانییه له‌عێراق درێژه‌ی كێسا له‌نێوان (1921-1958)، رژێم ناوی لێ‌نرا بوو (سیستمێكی ده‌ستوری دیموكراسی په‌رله‌مانی).
هه‌ر به‌پێی ده‌ستووری وڵات له‌و سه‌رده‌مه ئه‌وا په‌رله‌مان له‌دووبه‌ش پێكهاتبوو: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به هۆی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی له‌وڵاتدا پێكده‌هات.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌عێراق زۆر كه‌م و كورتی ولادانی له‌بنه‌ماكانی ده‌ستوورو سیستمی دیموكراسی دگرته خۆی، سه‌ره‌ڕای ئاژاوه‌و فرت و فێل ء كاری ساخته، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات كاری ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن توێژێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌ره‌به‌گ وسه‌رۆك خێڵه‌كان.
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی جێگای ره‌خنه‌و گاڵته‌جاری بوون، وێنه‌یه‌كی خراپ و شێواوی له‌سیستمی دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی ده‌خسته روو، ره‌نگه هۆیه‌كی راسته‌وخۆ سه‌ره‌كی بووبێت،كه پاش (37) ساڵ له حوكمڕانی پاشایه‌تی چه‌ندین هه‌وڵی كوده‌تاو شۆرش و راپه‌ڕین سه‌ریان هه‌ڵدا.
له‌وماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رپرس ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، كه ره‌گ و ره‌چه‌ڵه‌كی زۆربه‌یان، سه‌رۆك هۆزو ده‌ره‌به‌گ بوون ، یان ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی پێشووتر بوون، له‌وانه:
(عه‌بدولره‌حمان گه‌یلانی- گه‌وره پیاوماقوڵی به‌غدا)، (عه‌بدولموحسن ئه‌لسه‌عدون- سه‌رۆك هۆزی مه‌نتفك)، (جه‌عفه‌ر ئه‌لعه‌سكه‌ری- ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی)، (نوری ئه‌لسه‌عید-ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی)، (ره‌شید عالی گه‌یلانی)، یاسین ئه‌لهاشمی)(8)، (محه‌مه‌د ئه‌لسه‌در)، له‌پیاو ماقولانی سوننه‌و شیعه.
له‌رژێمی حكمڕانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵات له‌نێوان توێژێكی بچووك وژماره‌یه‌كی دیاریكراوی كه‌سایه‌تی ئاڵوگۆر ده‌كرا، كه زۆربه‌یان له‌ده‌سته‌بژێری سه‌ربازی و سه‌ركرده نه‌ریتگه‌رییه‌كانی وڵات بوون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش شانۆی سیاسی بوو بۆ سه‌پاندنی هێزو ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن.
ژیانی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه، ده‌كرێ بڵێین، بریتی بوو له‌زنجیره ململانێیه‌ك له‌نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌بژێری نزیك له‌كۆشكی شا له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وتی كه‌سایه‌تی ، بێ ره‌چاوكردنی لێهاتوویی و به‌هاكان، پێوه‌ره كه‌سایه‌تییه‌كان (عه‌شیره‌ت و دڵسۆزی بۆ شا) بنچینه بوون(9).
ئه‌زموونی حوكمڕانی سه‌رده‌می كۆماری:
له‌ئه‌نجامی شۆڕشی 14/ته‌موزی/1958 ، رژێمی پاشایه‌تی له‌م وڵاته كۆتایی پێهات، كۆماری عێراق دامه‌زرا، رووداوه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی جومگه‌یی گه‌وره بوو له‌مێژووی نوێی عێراق. ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌ورۆژه‌وه زنجیره كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی وگۆرانه سیاسییه یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كان به‌ره‌و رووی ئه‌م وڵاته بۆته‌وه، كه‌بووه‌به‌هۆی دۆخێكی ناسه‌قامگیری سیاسی هه‌روه‌ها رێگرتن له‌چه‌سپاندنی سیستمێكی ده‌ستووری دیموكراسی. زۆر له‌نووسه‌رو بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق" داڕمانی رژێمی پاشایه‌تیان به‌كۆتایی هیوایه‌ك دانا، كه‌بتوانرێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی نوێ له‌م وڵاته پێكبهێنرێت(10).
لێره‌دا ئێمه باس له‌ئه‌زموونی دوو سه‌ركرده‌ی دیار ده‌كه‌ین، كه ده‌رباره‌یان زۆر توێژینه‌وه‌وكتێب نووسراوه، هه‌ردووكیان جێگای مشتومڕی تووندی نێوان نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌نداران بوونه، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه:
یه‌كه‌م: عه‌بدولكه‌ریم قاسم
دووه‌م: سه‌دام حوسێن.
یه‌كه‌م: عه‌بدولكه‌ریم قاسم:
ساڵی (1914) له‌شاری به‌غدا، گه‌ڕه‌كی ئه‌لمه‌هدییه ، له‌خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه، باوكی له‌كارگه‌یه‌كی دارتاشی كرێكاربوو.
عه‌بدولكه‌ریم سه‌رده‌می لاوێتی به‌ده‌ستكورتی وپابه‌ندبوونی به‌رێو شوین و داب و نه‌ریتی خێزانی به‌سه‌ربردووه.ئه‌ودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوورییه‌ی پڕ ئیش و ئازار بوو، كاریگه‌ری به‌سه‌ر گه‌شه‌كردن و بیر‌و بۆچوونه‌كانی هه‌بووه، ناوبراو هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ری وبیرۆگه‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
عه‌بدولكه‌ریم به‌شانازییه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌وتوێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵیدا ژیاوه، به‌رده‌وام گوتوویه‌تی: من كوڕی هه‌ژارم،كه‌سێكی هه‌ژارم له‌گه‌ڕه‌كی هه‌ژاران ژیاوم، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ناخۆشی و ئیش‌و ئازار ژیاوم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ، ئێمه‌ی هه‌ژار خاوه‌ن رێز‌و ده‌روون به‌رزین.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واو كرد‌و به‌مامۆستا دامه‌زرا، پاشان ساڵی (1932) له‌كولێژی سه‌ربازی وه‌رده‌گیرێ و به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ری له‌سوپای عێراق خزمه‌ت ده‌كات، پله‌ی سه‌ربازی به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته (زه‌عیم روكن)، به‌شداری چه‌ندین جه‌نگی كردووه ، وه‌ك جه‌نگی فه‌له‌ستین (1948)، بزووتنه‌وه‌ی ره‌شید عالی (1941)، ساڵی 1958) سه‌ركردایه‌تی شۆرشی 14/تموزی كردووه(11).
ژیانی سیاسی:
ساڵی (1956) كاتێ عه‌بدولكه‌یم له‌ناو سوپای عێراق پله‌ی – زه‌عیم روكن- ده‌بێت، له‌لایه‌ن (موقه‌ده‌م)وه‌سفی تاهیر (كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئه‌فسه‌رانی ئازادیخوازه‌وه راسپێردرابوو) داوای لێكردووه په‌یوه‌ندی به‌ورێكخراوه سه‌ربازییه بكات، پاشان له‌ئابی (1957) به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه داده‌نرێ به‌هۆی به‌رزی پله سه‌ربازییه‌كه‌ی. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی (14 ته‌موز/1958) عه‌بدولكه‌ریم ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
له‌ماوه‌ی حوكمڕانیدا ،چه‌نین هه‌وڵی شكست خواردوو دراوه بۆ كوده‌تا، ساڵی (1959) له‌شه‌قامی ره‌شید هه‌وڵی تیرۆركردنی دراو برینداربوو، له‌كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی (8 شوباتی /1963) ده‌كوژرێت(12).
ئه‌زموونی عه‌بدولكه‌ریم له‌حوكمڕانیدا(13):
یه‌كه‌م دیارده‌ی سه‌ركرده‌ی –كاریزما- له‌مێژووی عێراقی نوێ- كه‌سایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم- بوو. ناوبراو به‌درێژایی ساڵانی حوكمڕانی له‌ژێر ناوی (سه‌ركرده‌ی سروش به‌خش، تاكه رابه‌ر) ناویان ده‌هێنا له‌لایه‌ن گرانی وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق.
نووسه‌رێك ده‌رباره‌ی مێژووی حوكمڕانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، ژماره‌ی (55) ناو‌و نازناوی كۆكردرۆته‌وه كه به‌عه‌بدولكه‌ریم وتراوه. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵه باسیكی پڕ‌و پووچ وئه‌فسانه‌یی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم و هۆنینه‌وه‌ی داستان له‌ئاست كردار‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی دیاره ژماره‌یه‌ك له‌دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، هاوكار بوون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره بیروبۆچوونانه له‌ناو خه‌ڵكدا.
خودی عه‌بدولكه‌ریم باوه‌ڕی وابووه كه‌خودا ئه‌وه‌ی پاراستووه‌و له‌سه‌ر ژیان ماوه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌وڵی كوشتنی له 1959) كه‌تیایدا برینداربوو.
فاكته‌ره‌كانی سه‌رچاوه‌ی هێز لای عه‌بدولكه‌ریم(14).
1-لێهاتوویی و ده‌ستپاكی كه‌بووه به‌هێزێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پاڵپشتی كردنی.
2-فراوان بوونی بنكه‌ی حوكمڕانی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ناوچین وتوێژی جوتیارو كاسبكارانه‌وه.
3-به‌رێوه‌بردنی ململانێ سیاسییه‌كان.
4-دانپیانان به‌مافه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كان بێ جیاوازی ومافی ژنان به‌تایبه‌تی.
فاكته‌ره نه‌رێتییه‌كان له‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم(15).
ده‌كرێ بووترێت كه‌عه‌بدولكه‌ریم قاسم، كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی هێزو وزه‌ی شاراوه‌ی به‌رزو توانای گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتبوو، وه‌ك سیاسی وپیاوی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی به‌ره‌و رووی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆته‌وه، كه‌پڕ بوو له‌ململانێی سیاسی ناوخۆیی، ركابه‌ری تووندی حزبایه‌تی سه‌ره‌ڕای پیلان و دژایه‌تی ده‌ره‌كی، هه‌موو ئه‌وانه كۆسپ و رێگری گه‌وره بوون به‌ره‌و رووی.
له‌فاكته‌ره نه‌ێتییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم
1-دیده خه‌یاڵبڵاوییه شۆڕشگێرییه‌كه‌ی بۆململانێی كۆمه‌لایه‌تی.
2-متمانه‌و پشت به‌ستنی به‌كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت (به‌تایبه‌تی ئه‌منی وسه‌ربازی) كه‌پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆن بوون.
3-له‌قوڵی و ریشه‌یی پڕۆسه‌ی گۆرانه كۆمه‌ڵایه‌تیو چینایه‌تیه‌كان و دژه‌كانی به‌ته‌واوی تێنه‌گه‌یشتبوو.
4-سستی له‌ته‌واو كردنی بنچینه‌كانی رژێمێكی ده‌ستووری دیموكراسی بۆ ده‌وڵه‌ت.
5-بریارو هه‌ڵو‌ێسته‌كانی به‌ته‌واوی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بوون. له‌چالاكی سیاسی خۆیدا پێڕه‌وی ئه‌و گوته‌یه‌ی ده‌كرد كه‌ده‌ڵێ (ئه‌وی به‌سه‌ر چوو خوا لیێ خۆش بێت).
6-تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ته‌شریعی، كه ئه‌وه‌ش كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌یه له‌رێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت.
7-ململانێی تووندی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیه‌كان، حكومه‌تی ماندووكردو دووری خسته‌وه له‌جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی شۆڕش.
8-شكست هێنانی عه‌بدولكه‌ریم له‌به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری رۆشنبیره دیموكراس وشۆرشگێره‌كان له‌پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
9-هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ رازیكردنی هه‌موو لایه‌ك.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونی حكومڕانی عه‌بدولكه‌ریم(16):
1-هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی عێراق هه‌ڵوێستێكی یه‌كسانی بوو، به چاوێكی یه‌كسانی ده‌یڕوانییه هه‌مو لایه‌نه‌كان.
2-سیستمه‌كه‌ی به‌ته‌واوی دیموكراسی نه‌بوو، بریارو یاساكانی، هه‌موویانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چوون.
3- به‌ته‌واوی هه‌وڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێیه‌كانی نه‌ده‌دا، یان هه‌وڵی نه‌ده‌دا رێگایه‌ك بۆ قه‌یرانی سیاسی له‌وڵات بدۆزێته‌وه.
4- عه‌بدولكه‌ریم په‌نای بۆ بڕیار‌و رێكاره توونده‌كان نه‌ده‌برد، ته‌نهائه‌گه‌ر ئه‌وكارو رووداوانه له‌دژی خودی خۆی نه‌بوایه.
5- رێبازێكی تاكڕه‌وانه‌ی پیاده ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌رۆژانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سیاسه‌تێكی – میكیافلی –پێرو ده‌كرد، دژه‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌كارده‌هێنا.
6- له‌به‌رێوه‌بردنی بۆكاروباری ده‌وڵه‌ت، له‌وه ده‌چوو"فه‌رمانده‌ی هێزێكی سه‌ربازی بێت.
دووه‌م: سه‌دام حوسێن(17):
سه‌دام حوسێن له‌دایك بووی ساڵی (1937) ی گوندی –عوجه‌ی- نزیك شاری تكریته، به‌هه‌تیوی له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، خه‌یروڵڵاتلفاحی خاڵی ده‌یباته لای خۆی له‌شاری به‌غدا، هه‌رله‌وێش بۆ یه‌كه‌مجارله‌قوتابخانه خوێندن ته‌واو ده‌كات.له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه له‌چالاكی سیاسی نزیك ده‌بێته‌وه، ساڵی (1959) یه‌ك له‌و ده‌سته‌یه ده‌بێت ، كه‌هه‌وڵی كوشتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ده‌ن. ساڵی (1964) ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی له‌حزبی به‌عس پێ ده‌درێت.
ساڵی (1968) له‌سه‌روبه‌ندی كوده‌تاكه‌ی (17ته‌موزی 1968)و رووداوه‌كه‌ی (30/تموزی) رۆڵی گه‌وره‌ی گێراوه، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزیكی له‌كه‌سی سه‌رۆك كۆمار (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر) بووه.
سه‌دام حوسێن سوودی له‌وده‌رفه‌ته وه‌رگرت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ناو حزبی به‌عس و ده‌وڵه‌ت.
له‌ته‌موزی (1968) به‌جێگری سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت كه‌هێشتا ته‌مه‌نی (31) ساڵ بوو، هه‌رچه‌نده ناوبراو له‌هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی وه‌رنه‌گیرابوو، به‌ڵام به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازیشی به‌خۆی به‌خشی.
سه‌دام له‌ماوه‌ی حوكمڕانی له‌نێوان (1979- 2003) به‌رزترین پله‌و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه له‌ناو ده‌وڵه‌ت و حزبی به‌عس، ئه‌وانیش:
1-سه‌ڕۆك كۆماری عێراق له‌نێوان (1979-2003).
2-ئه‌مینداری گشتی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس.
3-فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان.
4-بۆماوه‌یه‌ك له‌ساڵانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بووه .
5-سه‌رپه‌رشتی هه‌موو دامه‌زراوه‌ئه‌منی وهه‌واڵگرییه‌كانی ده‌كرد له ڕێگای ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت.
كه‌سێتی سه‌دام حوسێن:
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، سه‌دام حوسێن له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و به‌رپرسه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌سێكی گوماناوی بووه، باوه‌ڕی به‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه به‌به‌رده‌وامی.
سه‌دام به‌زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی نزیك ده‌كرده‌وه‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزی پێ ده‌به‌خشین له‌ناو سوپاوحزب و حكومه‌ت، كه‌شایانی ئه‌و جێگایانه نه‌بوون، دیاره مه‌به‌سته‌كه‌شی ملكه‌چ كردنیان بووه.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی چه‌ندین هه‌وڵی كوده‌تاو كوشتنی دراوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بوونه ئه‌گه‌ر به‌هۆی هۆشیاری ده‌زگا ئه‌مینه‌كان بووبێت، یان پیاوانی دڵسۆزی خۆی، به‌شێك له‌توێژه‌ران، پێكهاته‌ی كه‌سێتی سه‌دام حوسێن بۆ چه‌ند شێوازێكی ده‌روونی ده‌گه‌ڕێننه‌وه،له‌وشێوازانه‌ش(19):
1-به‌رده‌وام ویستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌و به‌ره‌نگاری هه‌بووه، له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م خه‌سڵه‌ته: متمانه‌ی به‌رزی به‌خودی خۆی و بیروبۆچوونه‌كانی، هه‌روه‌ها دیارده‌كانی فرت و فێل و ساخته‌كاری و تۆقاندن.
2- كه‌سێكی ئازا‌و چاونه‌ترس بووه، چالاك و زیندوویه‌تی به‌رده‌وامی هه‌بووه.
3-كه‌سێكی نه‌رجسی بووه، خۆی زۆر خشویستووه، بایه‌خی زۆر به خۆی و پێگه‌یده‌دا.
4-كه‌سێتیه‌كی سایكۆبائی بووه، كه‌هه‌ڵگری سیفه‌تی تووندوتیژی وئازار گه‌یاندنی بووه به‌كه‌سانی دیكه.
له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی سه‌دام حوسێن،بیروباوه‌ڕی (سه‌ركرده‌په‌رستن) چه‌سپاوه، ریشه‌ی داكوتاوه، عێراق له‌و سه‌رده‌مه به‌چه‌ند گۆرانێك تێپه‌رده‌بوو، وه‌ك: ململانێی سیاسی تووند‌و خوێناوی ،گۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ده‌وڵه‌تی (ره‌گ وریشه‌دار- Thedeep state) حزبی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر هه‌موودام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و جومگه هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، خۆی سه‌پاند بوو، رێنمایی وتاره‌كانی سه‌دام حوسێن، ببوونه یاسا‌و پێڕه‌و ده‌كرا، دیارده‌و شێوازه‌كانی كاریزمای سه‌ركردایه‌تی (سه‌دام حوسێن) رووی له‌په‌ره‌سه‌ندن بوو.
هه‌ر به‌هۆی كاریگه‌ری و ده‌رهاویشته‌كانی جه‌نگی قادسییه‌ی سه‌دام –ئه‌وا به‌رهه‌می رۆشنبیری له‌وڵات به‌ره‌و خزمه‌تكردنی ئه‌ورێبازه ئاراسته‌ده‌كرا، سه‌ره‌ڕای خۆشكردنی زه‌مینه‌ی رق و قین وناكۆكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، بیروڕای ئازادیش ده‌مكوت ده‌كرا.
رێبازه سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌وشێوه‌یه وێنا ده‌كراو ده‌خرایه روو كه هه‌موو خێر‌و بێری وڵات، ده‌سكه‌وت وخۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان وكۆمةلانی خه‌ڵك،له‌سایه‌تی ئه‌و رژێمه‌وه‌و به‌هۆی لێهاتوویی خودی سه‌دام حوسێن هاتوونه‌ته‌دی دی و هه‌ر ئه‌ویش هیوای دوارۆژی گه‌لی عێراق ده‌بێت.
له‌راستیدا تواناكانی سه‌دام حوسێن، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما،ده‌كرێ هۆیه‌كانی بۆ سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی بگه‌رێنینه‌وه:
1-رۆڵی سه‌دام حوسێن له‌كوده‌تاكه‌ی (17-30) ته‌موزی (1968)، هه‌روه‌ها دواتر به‌هێزبوونی پێگه‌وده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه.
2-ئایدیۆلۆژیاكه‌ی حزبی به‌عس پاش گه‌یشتنی به‌ده‌سه‌لات (1968) وهه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و ئسلام وخولقاندنی قاره‌مان، (به‌ستنه‌وه‌ی مێژووی ئێستا به‌رابردوود).
3-خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌كانی سه‌دام حوسێن له‌زیندوویی و چالاكی و زیره‌كی.
به‌كورتی بارودۆخی خودی وبابه‌تی زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ به‌هێز بوونی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن.
له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی حوكمڕانی سه‌دام(20):
1-سه‌دام به‌گه‌رمی كاری ده‌كرد بۆ به‌كارهێنانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وبیرهێنانه‌وه‌ی و زیندووكردنه‌وه‌ی رابردوو، به‌تایبه‌تی رووه گه‌ش و سه‌ركه‌وتووه‌كانی، دیاره‌ئامانجیش له‌و هه‌نگاوه، ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه‌خۆی (واته‌سه‌دام) هه‌ڵگری ئه‌وئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، به‌وه‌ش خۆی وه‌ك قاره‌مانێكی مێژوویی بخاته‌روو.
2-به‌تووندی ووریاییه‌وه كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئایین له‌بواری سیاسه‌ت به‌كاربهێنێ، وتاره سیاسییه‌كانی له‌چوار چێوه‌ی ئایینی ئیسلام بوو به‌زۆری،سه‌ره‌تای هه‌روتارێكیش به‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌سه‌ره‌ڕای موتوربه‌كردنی بیر‌و باوه‌ڕی حزبی به‌عس به‌مۆركێكی ئایینی.
3- كاركردن بۆ دروستكردنی مزگه‌وت وناوه‌نده ئاینیه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی ئاینداری له‌ناو خه‌ڵك بۆزیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، سه‌ره‌ڕای به‌ستنه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی به‌بنه‌ماڵه‌ی (محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر) له‌رێگای (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب) ئامانجیش له‌وكارانه جوڵاندن و كارتێكردن بووله‌هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك و راكێشانیان بۆ لایه‌نگری و پشتگیری رژێمه‌كه‌ی و به‌هێز بوونی پێگه‌ی خۆی.
4- رووتكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ناوه‌رۆكه بنچینه‌ییه‌كه‌ی كه‌بریتییه له‌به‌ریگركردن له‌ئه‌ندامانی. ئه‌و رێكخراوانه وه‌ك چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك مانه‌وه كه‌به‌رگری له‌حزبی به‌عس وكه‌سی سه‌دام حوسێن بكات.
5-رێگرتن وقه‌ده‌غه‌كردنی كاری ره‌سمی له‌هه‌موو حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان به‌هه‌موو ئایدیۆلۆژیا‌و ئاڕاسته‌كانیان ، ته‌نیا حزبی به‌عس نه‌بێت كه‌حزبی سه‌دام حوسێن و ده‌سه‌ڵات بوو.
6-بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری ترس و تۆقاندن له ڕێگای ده‌زگا ئه‌مینه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هۆی رێكخراوه‌كانی حزبی به‌عس، به‌راده‌یه‌ك كه رێگای به‌هاوڵاتی نه‌ده‌دا بیروڕای خۆی ده‌ربرێت،یان داوای مافه ره‌واكانی خۆی بكات(21).
7- سه‌دام حوسێن زۆر حه‌زی له جل و به‌رگ و خۆ قه‌شه‌نگ كردن بوو، زۆر جار كه‌كه‌سێك جل وبه‌رگی جوان و رێك‌و پێكی له‌به‌ر بووایه، ئه‌وا سه‌رنجی راده‌كێشا، هه‌ر له‌كاتی ده‌سگیركردنی له‌ناو كێڵگه‌كه‌ی (قه‌زای دور) چه‌ندین ده‌سته‌ی جل وبه‌رگی نوێی به‌كار نه‌هاتووی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو(22).
سه‌دام زۆر بایه‌خی به‌ره‌نگ وروو ته‌ندروستی خۆی ده‌دا، پزیشكی تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر تاڵه‌موویه‌كی سه‌ری سپی بوایه ده‌ری ده‌هێنا
8- سه‌دام به‌تووندی هه‌وڵیده‌دا بازنه‌یه‌ك له‌لایه‌نگرو دڵسۆز‌و كه‌سانی پاشكۆ له ده‌وری خۆی پێكبهێنێ، له‌وكه‌سانه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی پێیان هه‌بوو، له‌ناو به‌رپرسه سیاسی و حزبی، سه‌ره‌ڕای پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی.
ئه‌و بازنه‌یه‌ی لێی نزیك بوون له‌كه‌سانی سیاسی بریتی بوون له‌چوار كه‌س، ئه‌وانیش: ته‌ها یاسین ره‌زامه‌ن، عیزه‌ت دوری ، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، تاریق عه‌زیز، ئه‌وانه به‌دڵسۆزی بۆی مانه‌وه تاكۆتایی، رۆڵی گه‌وره‌یان گێراله‌دیارده‌ی تاك په‌رستی سه‌دام.
ساڵانی كۆتایی هه‌شتاكان به‌دواوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی لێی نزیك بوون ته‌نها راوێژیان پێده‌كرا، بڕیاردانی كۆتایی له‌هه‌موو كاروباره‌كان لای سه‌دام بوو. له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت حزبی به‌عس ده‌سته‌واژه‌ی (به‌بڕیاری سه‌رۆكی فه‌رمانده) باو بوو، كه ئه‌وه بوترایه ئیتر كه‌س گفتوگۆگۆی هیچ بابه‌ت و بریارێكی نه‌ده‌كرد.
9- سه‌دام بێ لێكدانه‌وه‌و راوێژ كردن و به‌بێ گوێدان به‌هه‌ر سیستم و رێنماییه‌ك پله‌و پایه‌ی ده‌به‌خشییه‌وه. به‌سه‌دان پله‌ی باڵای سه‌ربازی به‌خشیوه به‌كه‌سانی نه‌شایسته‌و نه‌زان، به‌ده‌یان كه‌سی له‌پله‌و پایه‌ی به‌رزی هه‌ستیار داناوه به‌تایبه‌تی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ئه‌من و هه‌واڵگری وسوپا(23).
10- سه‌دام هه‌ر زوو به‌باشی له‌رۆڵی كاریگه‌ری هۆیه‌كانی راگه‌یاندن و رۆڵی نووسه‌ران له‌په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی تاك په‌رستی، تێگه‌یشتبوو، بۆیه به‌ته‌واوی ئه‌وبواره‌ی به‌كار ده‌هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی خۆی.
11-هه‌ر به‌پێی ئه‌و نه‌ریته‌ی باوه له‌پیاهه‌ڵدان به‌كه‌سانی دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاتداره ملهوره‌كان، ئه‌وا دیارده‌ی پاشكۆیه‌تی وملكه‌چی بۆ كه‌سایه‌تی سه‌دام حوسێن له‌لایه‌ن زۆرێك له‌نووسه‌رو شاعیر‌و رۆشنبیرانی خۆفرۆش په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به‌شیعرو په‌خشان و نووسینی بابه‌تی دیكه. نازناوی بێ بنه‌ما و هه‌ڵكێشان و پیا هه‌ڵدان به‌سه‌دام حوسێن له‌لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی داپۆشی بوو(24).
12- له‌رووی سه‌ربازییه‌وه رژێمه‌كه‌ی سه‌دام به‌هه‌موو توانایه‌ك كاری بۆ به‌هێزكردنی هێزی چه‌كدار ده‌كرد، به‌رده‌وام له‌كڕینی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بوو، په‌ره‌ی به‌به‌شه‌كانی سوپا ده‌دا، چه‌كی قه‌ده‌غه كراوی نێو ده‌وڵه‌تی دروست ده‌كرد.
13- له‌بواری ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ، گه‌لی عێراق به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌ره‌و رووی كۆمه‌ڵكوژی ببوونه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كورد و عه‌ره‌بی شیعه، سه‌ره‌ڕای پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی بۆ هه‌زاران كه‌سانی سه‌ر به‌حزب و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
سه‌رچاوه‌كان
1-عبیر حسین، نظریات القیادة والقرارات (بحث) مجلة كلیة التربیة، المجلد(36)، العدد(12)، دیسمبر2020.
www.MFes, Journals,ekb.
2-أحسان عبدالهادی النائب (بحث) مفهوم السلطة وشرعیتها، كلیة القانون، جامعه السلیمانیة
www.si-sul cihan.edu,kra.
3- علي مراد العبادي، العراق بین الحاجة الی السلطة الملهمة ومتطلبات السلطة العقلانیة (بحث) ، مركز الفرات لتنمیة والدراسات الأستراتیجیة، 2018.
4-منی خویص، وجوه القائد، دار الساقی، بیروت، ط1،، 2005، ص40.
5-قصی محبوبه- القائد بین السیاسة والسلطه والنقوذ، بیروت، ط1، 2010، ص75.
6-زهیر الجزائری، صناعة قائد، صناعة شعب، معهد الدراسات الاستراتیجیة، بیروت، 2006، ص308.
7-باقر یاسین، تاریخ العنف الدموی فی العراق، ط2، 2014، دمشق، 444.
8- سایت: www.aawsat,com.
9-سيروان قاسم محمود، سلطات رئيس الدولة في نظم الحكم المتعاقبة في العراق، (1920-2003) بحث، سايت:
www.ias.net
10-طه العاني، مقال،تموز، 2021 Wwwaljazeera.net.
11- ليث الزبيدي، ثورة 14 تموز في العراق، ط2، 1981، بغداد، ص354.
12- د. عبدالخالق حسين ، ثورة وزعيم، ط2، 2010، بغداد، ص31.
13-ثامر عباس، تقديس الزعامة، ط1، 2010، بغداد، ص539.
14-ثورة 14 تموز في العراق، مصدر السابق، ص354.
15-محمد حديد، مذكراتي، دار الساقي، ط1، 2006، بيروت، ص443.
16- يوسف ساسون ، رؤية من داخل نظام أستبدادي (بعث صدام)، ترجمة رفعت السيد علي،منشورات الجيل ، ط1، 2015، بيروت، 2014.
17-تقديس الزعامة، ثامر عباس، مصدر سابق، ص116.
18-فالح عبدالجبار، معالم العقلانية والخرافة في الفكر السياسي العربي، دار الساقي ، بيروت، 1992، ص17.
19- سايتي: www.Almada.paper.neb.
20- حمزة الجواهري، (بحث) نشر على سايت الحوار المهتدن، 21/ شباط، 2007.
21- منا خويص، وجوه القائد، مصدر سابق، ص15.
22- كنعان مكية، النصب التذكارية، الفن والابتذال في عراق صدام حسين بحث, سنة 2004، ص10.
23-كنعان مكية، مصدر سابق ، ص11.
24-سايت: www.Fane ck.com