محەمەد چۆمانی

زیاتر لە ٣٥ شار و پارێزگای ئێران خۆپیشاندان و تیکهەڵچوون و رووبەڕووبوونەوەی تووندی تێدا بەڕێوەدەچێت. دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، زۆربەی دام و دەزگاکان تاڵانکراون. تاقە میدیایەکی حزبی دەسەڵاتی هەرێم و سێبەرەکانیان، هەتا ئی حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیش، سایتی (دەنگی چەپ و راگەیاندنی حزبی شیوعی) لێدەرکە باسی ناکەن، مەگەر بە دزی لە پەنا و پەراوێزی هەواڵێکدا نەبێ! لەوەیاندا (ئێستا و بلەز و بە پەلە و هات) لەشاشەیاندا نییە! ئاخر ختوخۆڕا چما لەخۆیان عاجز کەن!! سەربەخۆیی سیاسی بە عانەیەک! ئەوە لە زۆنی سەوز و زەرد بووایە، چاک رووماڵیان دەکرد و بووقی هات و هاواریان دژ بە یەک دەخستەگەڕ!! لەوەدا بێ قسورن! لەوەش ئازان پێشکەشکارێکیان تەعلیمدەن و میوانێکیش بانگکەن و جا بڵێت: ئەوساڵیش ٢٠٢٦ وا بڕوات دوو مووچە دەخورێت! حاجی قادر زوو کلکایەتی و پاشکۆیی عەجەم و تورکی پێزانی، تێگەیشت چ ماڵوێرانییەکە. جا گوتی:

لە مابەینی کڵاوسوور و کڵاوڕەش

پەرێشانین دەبینە میسلی گای بەش

ئەو هەرێمە دەمێکە گایەکە و لە بەینی هەردوولایان دابەشکراوە.

وتاری نووسەران