
ئازاد بایز
ناڵێم هەڵەبوو چونکە لە دڵی مندا نەمردووە ، هەڵەیە واتا لە ئێستادا ئەو هەڵەیە . ئەمە بۆ کەسانی دوای خۆی گەنجانی دوای خۆی دەنووسم سبەینێ هەر هاوڕێیەکی دیکەی دورە دەستم لەو شارە. بمرێ لەلای من هەر ژیان دەکات چونکە ئەزانم چەمچەماڵ وەکو خەڵک و فیترەت چی لە مرۆڤەکانی ناوی دەکات نەوەک وەکو شار.
٣-٤ مانگە چەند هاوڕێیەکی چەمچەماڵیم لە سۆشیاڵ میدیا دەبینم باسی ئایینداری توند ڕەو دەکەن کۆمێنتێی. گەمژانەی و تیرۆری فیکری بڵاودەکەنەوە هەڵبەتە ئەم هەڵخەڵەتاندنە. زۆر زوو لە ناو شارەکانی چەمچەماڵ و هەڵەبجە و سمود و ڕزگاری و سیروانی نوێ و خورماڵدا بڵاو دەبێتەوە . مرۆڤ دەکەن بە وەسیلەی توندڕەوییە فکریەکانی خۆیان !کێ وادەکات؟
مەلاکان و باڵغ بووە خوێن گەرمەکانی. وەکو فەقێیەکی مناڵ باز گەورەبوون .
نووسەرە پۆپۆلیستەکانی وا خزمەتی فکری تیرۆریان کرد ئەم چەند ساڵەی دوای ئەمەنە بە پرەنسیپ و نازکی باس لە داعش و. وەهابی و ئیخوانی دەکەن هیچ گومانێک یاخود هیچ ناچوونیەکی و نەگونجاندن بۆ دروست نابێت بەرامبەریان لەکاتێکدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر بەرەو دەمارگیری و خۆزاڵکردن دەچن ئەم ڕەوتانە واتا نە تەنها مەلاکان ئەوانەی لەژێر ناوی عیلمانیەت گەورەترین خزمەتی داعشیزم و ئیسلامیزمیان کرد. ئەو نووسەر و هونەرمەندانە خواناسیان جوانەمەرگ کرد
گەورەترین ئەسەف ئەوەیە کۆچکردوو دژی خودا نەبوو دژی خوداسازی بوو هەتا لە کۆمێنتێکدا بینیم نوسرابوو“ خودا چی عەفووی بکات باوەڕی بەخودا نەبوو” یەعنی ئەو بەشەرە وا ئەزانێت خودا تەنها خودای مرۆڤە باشەکان و ئەهلی مزگەوت و خەڵکی بەتەقوای چەمچەماڵ و هەڵەبجەیە!؟ وە سبەینێ ڕامین هیچ سەیر نیە ببێت بە فەقێ یاخود مەلا یاخود شێخێکی توندگیری ئیسلامیزم ئەمە زۆر ڕوویداوە .
کێشەکە سەرەتا مرۆڤەکان بوون نەک ئایینەکان ئێستا هەژموونی داگیرکاری تورکی و ئێرانی ئەوەنەی مۆلۆکۆلی ئیسلامیزمی گەشە پێداوە لە سۆشیاڵ میدیا و لە ژیانی ئاسایشدا، بیرکردنەوە بوە بە کفر یاخود بێ باوەڕ بوون لەبەرامبەر ئاینێک چیدی دەتکات بە جانەوەرو کابوس بۆیان.
شاری خوداکان فلمێکە دەکرێت بڵێین باسی ئەم بابەتە دەکات لە چەند ئاڕاستە یەکەوە بۆ نموونە:
تۆ لە شاری مافیاکاندا دەبێت مافیا بیت مرۆڤی چاک بیت ناتوانی بەردەوام بیت . هەڵبەتە چاکی لەلای من چای خواردنەوە و کۆمفۆرمیست بوون نیە چاکە گەورەترین ئاکتی شۆڕشگێڕانەیە دەبێت بە ئاتوار چاک بیت . یەکێکی دیکە لە وێکچوونەکان بریتیە لە پەرەپێدانی ئەنتی توندوتیژی ئەنتی دەمارگیری تاوەکو دەرگایەک کۆریدۆرێکی دانوستاندی دروست بێت لەناو دژەکاندا . واتا تۆ لە شارێکی وەکو چەمچەماڵدا ناتوانی بەدەنگی بەرز بڵێیت من سەربەخۆم چونکە هەتا دوا بنچینە دیتێرمە باوەڕی بە شەجەرەی خانەوادەیی هەیە ئەمە دەبێت تێگەیشتنێک دروست بکات کە ژینگەکەت ئەوانەی بەریان دەکەویت ڕۆژانە خەتە سورەکانیان چین !
شەری پیرۆزی بە ناشرینکردنی پیرۆزی ناکرێت هەر ڕێگەیەک ئەوەی دیکە نەفی بکات دواجار خۆشی نەفی دەکرێت . هەڵبەتە ئەوانەی خواناسیان جوانەمەرگ کرد نەفی دەکرێن و ئەوانەی پێیان وایە بێ دینی بێ شەرەفیە و بێ ئەخلاقیە بێگومان ناتوانن سەرکەوتنی خۆیان هەست پێبکەن چونکە لەسەر ئەساسی سڕینەوەی ئەوانی دیکە وادەکەن.
ڕوحت شاد بێت
ڕامین و هاوژینەکەت گەورەترین قوربانین