
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
پرسی حزب، پابەندبوونی شۆڕشگێڕانە و بەدیهێنانی کۆمۆنیزم و پرسە تەوەرییەکانی خەباتی ڕزگاری، تەوەری گفتوگۆیفەیلەسوف و نووسەران ژان کۆتیە، ئیزابێل گارۆ، ئیڤان کوینیۆیە.
ئەمساڵ، ژان کۆتیەی فەیلەسوف چەند بابەتێکی دەربارەیحزبی شۆڕشگێڕ لەنووسینەکانی مارکسدا بڵاوکردەوە، کە دەرفەتێکە بۆ باس و گفتوگۆکردنی فۆرمی حزب و بەتایبەت داهاتووی وەک فۆرمی ڕێکخستنی خەباتی فریادڕەسی چینە ژێردەست، چەوساوە و ستەمدیدەکان لەڕووبەڕووبوونەوە بەتەرزهاویشتنی دەسەڵاتگەرایی هێزە لیبراڵ، کۆنەپەرست و موحافزکارەکان.
چۆن دەتوانین کارڵ مارکس بە تیۆرسێنێکی حزبی شۆڕشگێڕ بزانین؟
ژان کۆتیە: زۆر ڕوون نییە بڵێین مارکس تیۆرسێنێکی حزبە. تەنانەت لە مارکسیزمدا باس لەوەدەکرالەگەڵ شایستەیی شایان و پڕبەرهەمی مارکس، لەلایەنی تیۆریباسکردنی فۆرمەکانی ڕێکخستنی بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە،تیۆرسێنی سەرەکی نەبوو.
ئامانجم، پێچەوانەی داکۆکیکردنە لەم ئایدیایە کە چەندین تووخم لای مارکس هەیە ڕێمان پێدەدابیرلە تیۆری حزب بکەینەوە. بەم واتایە نییە تەنیا نووسراوێک ئەوتیۆرە لەخۆبگرێت، کە دەکرێت بۆی بگەڕێینەوە. لە حەقیقەتدا، دەبێت بە پێی گریمانەکەم لەدەقی جیادا بۆی بگەڕێین، لە نووسینەکانی بەشداریکردن لەخەبات – مارکس نەک هەر تیۆرسێنێک، بەڵکو خەباتکەرێکی چالاکی کاتی خۆیەتی.
چەندین تووخم لەو دەقانەدان دەرفەتت پێدەدەن نەک تەنها یەک، بەڵکو لانی کەم دوو تیۆری نۆژەنکراوەی حزب بدۆزییەوە. یەکەم بابەت لەمانیفێستی کۆمۆنیستدایە و ئایدیایەی کۆمۆنیستەکان بەشێکییەکلاکەرەوە و ڕۆشنگەری حیزبێکی گەورەترن. ئەوتیۆرە، لەناوەڕاستی ساڵی١٨٤٠دابڵاو دەکرێتەوە. لە ساڵی١٨٦٠، سەردەمی ڕێکخستنی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی کرێکاران، تیۆرێکی تری حزب هەیە بەپێچەوانەیفۆرمیڕێکخراوە تایفییەکانپەرەی پێدراوە. ئەوتیۆرە زیاتر تیۆری حزبی چینایەتییە و بەمانای ڕاستەقینەی وشە، تیۆری حزبی کۆمۆنیست نییە.
لەم ڕوانگەیەوە، بەکردەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان حزبی کۆمۆنیست و حزبێکی گەورەتر، حزبی کرێکاراندا نییە، وەک لە مانیفێستدا ئاماژەی پێکراوە. ئایدیای دامەزراندنی حزبێکی چینایەتی هەیە، هەموو هەوڵەکانی مارکس بۆ ناونانیەتیبە تایفی و ناساندنی ڕوویەکی حزبی شۆڕشگێڕ و نوسخەی بەدیلی نەخۆشانەی تێبکۆشێت. ئایدیای ڕزگارکردنی کرێکاران، کاری خودی کرێکارانە، تەوەری سەرەکی تیۆری حزبی چینایەتییە کە مارکس پێشنیاری کردووە.
تووخمی سەرەکییە. واتا دەرکردنی هەر ڕێکخراوێکی سیاسییە بە پێی ئایدۆلۆژیای هاوردەکراو، وەک نموونە، جۆرێک ڕابەری کاریزمایی کە هەژموون بەسەر جوڵانەوەی کرێکاراندا بکات.
تووخمێکی سەرەکی دیکە، حزب شوێنێکە بۆ تێگەیشتنی هەموان. لە واقیعدا دەکەوێتە چەقی تیۆری حزبەوە. حزب لەم تیۆرەدا بەگوتەی مارکس، چەندین تووخم هەیە دەکرێت لەشەڕی سیاسی هەنوکە بەکاربهێنرێت. گەڕانەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم، دەکرێت لەم ڕوانگەیەوە، بەسوود بێت.
ئیزابێل گارۆ، بۆچی پێداگری لەسەر پەیوەندی نێوان حکوومەت و حزب؟
ئیزابێل گارۆ: دەبێت پرسی حزب بکەوێتە کۆمەڵەیەکی کەمێک فراوانتر لەڕێبازی کۆمۆنیستی مارکسەوە، مارکس لەکۆمۆنیزم دەکۆڵێتەوە، پلان و دامەزراندنی حزبی شۆڕشگێر کە ئامانجی، وەک ژان کۆتیە بیرماندێنێتەوە، تێپەڕاندنی سەرمایەداری و دورستبوونی کۆمەڵگایەکی دیکە، فۆرمێکی نوێ بۆ بەرهەمهێنان، ژیانێکی کۆمەڵایەتیتر بەناوی کۆمۆنیست. کەوایە ئەرکی ڕێکخراوێک لەو بنیاتنانە، ئاگادارکردنەوە و فێرکردنە کە ڕۆڵێکی تەواو یەکلاکەرەوە لەڕێکخراوێکی سیاسیدا دەبینێت. لەمبارەیەوە پرسی پەیوەندی بەحکوومەت و پراکتیزەکردنی دیموکراسی دەخرێتەڕوو. هەروەها ڕەهەندە نێودەوڵەتییەکانی بۆ مارکس تایبەتمەندیی ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستییە و دەبێت پێگەی ژنان بۆ ئەو ستراکچەرە زیاد بکەین.
ئایدیاکان و خەباتی ئایدۆلۆژی لەم بوارەدا چ ڕۆڵێک دەبینن؟
ئیڤان کوینیۆ: ئەمڕۆ، بۆ ڕووناکبیرێک کە لەواقیعدا خوازیاری قووڵبوونەوەی پرسەکانە بەئامانجی مرۆڤایەتی، وەک کۆمۆنیزم دەیخاتەڕوو، پێشینەی بەشداریکردنە لەخەباتی ئایدۆلۆژیا و بە پلەی یەکەم دژی ئایدیای محافزکارانەی زاڵە، لەڕاست تووندڕەو تا چەپ تووندڕەو. شتێکە بەسەرماندا دەسەپێنرێت، بەڵام ئێمە بە گشتی ئاگاداری نین.
دەبێت ئەو ئایدیایە بەها ئەخلاقییەکانیش بگرێتەوە، بۆ شۆڕشگێڕێکی خوازیاری گۆڕینی ئەمڕۆ باسی دەکەین. پێموایە پێویستمان بەحزبێکی کۆمۆنیستی ئایدیال مرۆڤایەتییە لەناخی هزرەکانی مارکس، نەسۆسیالیست و نەلیبراڵ و هتد.هەتا ئەگەر فەیلەسوفلەبەشی دووەمی ژیانیدا ڕەتی بکاتەوە. ئەو بەهایانە، بەهای ئەخلاقی تەوەر جیهانین، کە واتای سڕینەوەی پەیوەندی ئیستغلال و زاڵبوونە.
لوسین سێڤ یەکەم کەسە باسی پێشینەی ئەو بابەتەی کردووە: بۆ بیرکردنەوە لەکرانەوەی تاکەکان، واتا ڕزگاربوون لەوچوارچێوانەی دەبنەهۆی دیلبوون و کۆیلایەتی. سیستمی ئابووری سەرمایەداری تەنیا بەچەوساندنەوە، حەقدەستی کەم ڕازی نییە، کە دەبێتە هۆی هەژاری و بێزاری و هتد، سەرمایەداری ستراکچەرێکە ڕێگرە لەگەیشتنی تاکەکان بە باشترین دەرفەتی بەهێزی بەرزترین ئاست.
خەباتی بیروباوەڕمان ئایدیای بنەڕەتی نەمردنی کۆمۆنیزمان بێردێنێتەوە، چونکە هەرگیز نەبووە. ئەوەی لەڕابردوو ژمارەیەک میللەتو حزب کردیان لاساییکردنەوەیەک بوو کە لە کۆتاییدا پەلکێشی شکانی کرد، بەڵام ئەوشکستە، شکستی ئایدیای کۆمۆنیست نییە، بەڵکو شکستی لێکدانەوەی ناواقیعە. دەبێت جارێکی دیکە ئەنتۆنیۆ گرامشی فەیلەسوفی مارکسیستی بدۆزینەوە کە بانگەشەی دەکرد بێ ئایدۆلۆژیا ناژی، بەڵام پێویستە لەئایدۆلۆژیایەکیدژەنوێگەری بۆئایدۆلۆژیای عەقڵی ساغیپەسندی هەموان بگەڕێینەوە کە ئیلهام لە بەها گشتگیرەکان وەرگیراوە و کانت پێشنیاری کردووە.
ژان کۆتیە، پێتوایە ئەم گەڕانەوەیەیاندەربازبوونەی گرامشی لە بەرنامەی کاردایە؟
ژان کۆتیە: لە ڕاستیدا دەتوانین گرامشی بکەینە دەستپێک. گرنگی هزرەکانی گرامشی، پێداچوونەوەیە بەپرسی دەوڵەت لە مارکسیزمدا و هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنێکی تەواو و فراوانتر لە حکوومەت. سەبارەت بەبابەتێکیبەدڵمان لە تیۆری گرامشیدا، هزرێکی زۆر دەوڵەمەند و بەسوود دەربارەی حزب هەیە.
گرامشی، هەوڵیدا دەری بخات حزبی سیاسی لەقۆناغی هاوچەرخدا شتێکە بەئیلهام وەرگرتن لە ماکیاڤیلی پێیدەڵێ "شازادەی مۆدێرن"، واتا فێرکاری ئیرادەی گشتی. چیدی ناتوانێت تاکێکی گۆشەگیر بێت، ڕابەرێک کە جەماوەر لەدەوری خۆی کۆ دەکاتەوە، حزب گروپێکی دەستەجەمعییە. لەڕوانگەی گرامشییەوە، دەبێت هەموو ئەندامانی حزبێکی سیاسی بەتێگەیشتنی نوێ کە پێیاندەڵێت ڕووناکبیرانی ئۆرگانیک (داکۆکیکارانی بەرژەوەندی چینایەتی)، لەڕووناکبیرانی نەریتی جیاواز بن.
ئیزابێل گارۆ: حکوومەت پردی پەیوەندی نێوان هەڵوێستگرتن لەوبارەیەوە و حزبە. پەرەسەندنێک لە مارکسدا هەیە، سەرەتا دەیخاتە بیری هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و بەفۆکەس خستنەسەر کۆمۆنەی پاریس، بەڕوانگەیەکی ڕادیکاڵی تیوار باسی "شکان"ی حکوومەت دەکات. ئەمە چ دەگەیەنێ، لە ڕاستیدا چ شتێک "دەشکێنین؟"
بۆ مارکس، "شکاندن" حکوومەتی تێکدەر ستراکچەرێکی دەسەڵاتگەرایانەی ستوونییە، بە پێچەوانەی کۆمۆنەی پاریس پێیدەڵێت حکومەتی خۆسەری کرێکاران. هەڵبەتە لەقۆناغێک ڕێکخراو و ئیدارەیەکی حکوومەت پێویستە، کە بۆردیۆ پێیدەڵێت بازووی چەپی حکوومەت.
ئەمە پرسیارێکە بۆ ئێمەش. لەبەرامبەر حکومەتی نیۆلیبراڵی بەدەسەڵاتگەرایانەترین سیاسەت چمانپێ دەکرێت؟ چۆن دەتوانین بێئەوەی خزمەتێکی گشتی بکاتەوە و سامان بەسادەو کاریگەر دابەش بکات، بەگژ ئەم لۆژیکە زیانبەخشەیبەردەمماندابچینەوە؟پرسی حزبەکان دەخرێتەڕوو، چونکە حزب ڕێکخراوێکە و دەکەوێتەیاری دەوڵەتەوە. ستراکچەرەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی دیموکراسی، کە بەیەکجاری لەدیموکراسی دادەماڵرێن، ئەو ستراکچەرانەن ئەرکی حزب و ڕێکخراوەکانییەتی بەشداری لەم ستراکچەرانەشدا بکەن، زیندانی دەکات..
بەڵام نەدەبوایە هەر بەم بەشداریکردنە ڕازیبن، مەگەر پەلکێشی لۆژیکەکەی بکرێن. چۆن حزبی کۆمۆنیست دا دەمەزرێت کە هاوکات لەساتێکی دیاریکراو هەم ئامڕازی داماڵینی حکومەت و هەم تووخمی نۆژەنکردنەوەی بەکۆمەڵی هۆشیارانە و بەرنامەڕێژی دیموکراسی؟ بەرنامەڕێژی وشەیەک، کە دوای یەکێتی جەماوەری سۆڤیەت متمانەینەماوە و دەبێت دووبارە بەدەستی بێنینەوە.
ئیڤان کوینیۆ: بۆ مارکس، تەنها تێڕوانینی زانستی دەتوانێت بڵێ ئەدای حکوومەت لەداهاتوو چۆنە. بۆیە دژی جەختکردنەوەی سۆسیال دیموکراسی بوو، کە بانگەشەی دەکرد دەبێت هەر وڵاتێک لە ئەلگۆی ئازادی تاکگەرایانەدا بمێنێتەوە. وەک نموونە کۆمۆنەی پاریس ئامانجی سڕینەوەی حکومەت نەبوو، بەڵکو حکومەتی دیموکراسی لەهەموو ئاستەکاندا، لەگەڵ قۆناغی هەڵبژاردنەکانی تا ڕادەیەک ماوەکورت و کۆنتڕۆڵکردنی نوێنەرانی هەر دوو ساڵ و هتدی دەویست. لەوێ جۆرێک مۆدێلی تا ڕادەیەک نائاسایی هەبوو. ئەلگۆی حکومەتێک کە ئازادییەکەی نەدەبرایە ژێر پرسیار و بەردەوام کەسانی خاوەن ئاستی خوێندنی جیاواز نۆژەنیان دەکردەوە..
ژان کۆتیە: گرینگی بیرکردنەوە لەحزب لە هزری مارکسدا، دۆزینەوەی ئامڕازێک بوو بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی هەنوکەی حزبی سیاسی. ئەم هزرەی مارکس لەدامەزراندنی حزبی سیاسی بەراورد بەپێشتر هەبوو، بەداهێنانێکی دیموکراسی بەهێز دادەنرێت. کاتێک لێی ئاگاداردەکرێینەوە و لەنزیکەوە سەیری ئەودەقە دەکەین، ئێمەش ئامڕازێک بۆ لێڕوانینی فۆرمی نوێی حزب دەدۆزینەوە. نەک بەدووبارەکردنەوەی یەکسانی ئەوەی لەسەدەی نۆزدەیەم هەبووە. بەڵگەنەویستە ئەمە هەڵەیەکە، بەڵام بەداهێنان و هەوڵدان بۆپەلکێشی ئەم سەرچاوە نادیارە، بۆدۆزینەوەیگیانێکی تازە بۆ حیزب.
ئیزابێل گارۆ:پرسی حزبی سیاسی باسێکی کراوەیە. بوونیادنانەوەی فۆرمی ڕێکخراوێکی نوێی پێویستی ئەمڕۆمانە.
- Le Monde diplomatique -