
لەڕوانگەی مافی مرۆڤەوە
بەپێی جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ هەموو كەسێك مافی دەنگدان و خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی و بەشداری دیاركردنی سیسەتەمی حوكمڕانی كردنی هەیە بێ هیچ چەند و چوون و دروست كردنی هیچ بەربەستێك لە پیادەكردنیدا .
هەردوو حزبی حوكمڕان بەهۆی سیاسەت وخولیایی مانەوەیان لەدەسڵاتدا وادەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستانیان دواخست و ماوەی كاری پەرلەمانیان بۆ یەك ساڵ درێژ كردەوە .
دواتر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری درێژ كردنەوەكەی بەنایاسایی دایە قەڵەم و هەرێم كەوتە بۆشایی یاساییەوە لەڕووی دەسەڵاتی یاسادان و چاودێری كردنەوە .
هەربەهۆی ململانێی هەردوو حزبەوە سكالا لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كرا لە دادگای ئیتحادی عێراق وئەوانیش بەپێی ئەجندای سیاسی خۆیان یاساكەیان هەموار كردەوە بۆ (١٠٠) كورسی و پێكهاتەكانی غیر كوردیان بێبەشكرد وهەرێمی كوردستانیان لەیەك بازنەی هەڵبژاردنەوە كردە چوار بازنەی هەڵبژاردن .
ئێستاش بەڕاستەخۆ و بەناڕاستەخۆ كار دەكەن تا پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆی كە (١٠-٦-٢٠٢٤) بۆ دیاریكراوە ئەنجام نەدرێت وهەر ڕۆژەی بیانویەك دەهێنەوە و باسی دەكەن و بەشێوازی جۆراو جۆر دەیانەوێ جەماوەر بێهیوا بكەن لە بەشداریكردن و دیارە ئامانجیان لەم كارە درێژەدانە بەمانەوەی خۆیان لە حوكمڕانی چونكە خۆیان ژمارەیەكی زۆر هێزی چەكدار و سەربازو ئەمن و پێشمەرگەی و دژە تیرۆریان هەیە كەبەزۆر بیانبەن بۆ دەنگدان بۆخۆیان .
خۆ ئەگەر هەڵبژاردنیش نەكرێت ئەوا بەردەوام دەبن لە درێژەدان بەحوكم و دەسەڵاتدارێتی بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارێتی یاسایی وئەخلاقی بكەن لە بەرامبەر دەنگدەراندا كەدەیانەوێت نوێنەری نوێ بۆخۆیان هەڵبژێرن .
هەموو ئەم سیاسەت و هەوڵ وبڕیار و چاوەشە كاریانەیان پێچەوانەی سیاسەتێكی زانستیە كە پشت بەستووە بە ئەخلاق و مەبادئی دیموكراسیە ،
بێبەشكردنی خەڵك لە دەنگدان لەكاتی خۆیدا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری نوێ بۆ پەرلەمانی ومانەوە لە دەسەڵاتدا بەشێوەی نایاسایی پێچەوانەی بەندەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤە و پێشێلكردنی زەقی ماف و ئازادی هاونیشتمانیانی كوردستانە .
بۆیە ئەركی سەرەكی هاوڵاتیان ولایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵاتە كەپێكەوە هاوجووت بن لە بەربەست دروست كردن لەبەردەم ئەم جۆرە سیاسەتانەدا و خەڵك بچێت بۆ دەنگدان
و بەڵام دەنگ نەدات بەئەوان .
لەهەمان كاتدا لایەنە سیاسەكانی دەرەوەی دەسەڵاتیش ئازایانە و دوور لە مجامەلە ی سیاسی ئەو بڕیار و سیاسەتانە ڕیسوا بكەن و بەباشی ڕوونی بكەنەوە بۆ جەماوەرو كەبەئاگا بن لە سیاسەت و هاژو هوژی فریودەرانە ، هاوكات داكۆكیكاری ڕاستەقینە و مەیدانی بن بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵات كە مافە ئابووریەكانی مووچەخۆران و خانەنشینان بدەن ناچاریان بكەن واز بهێنن لەسیاسەتی برسیكردن وبێ ئیرادەكردنی هاووڵاتیان كەئەمەش پێچەوانەی بنەما سەرەكی وبنەڕەتیەكانی مافی مرۆڤە و دۆخێكی نالەبار و كەشێكی نائارام دروست دەكات بۆ تاكی دەنگدەر لەكاتی هەڵوێست وەرگرتندا .
مەسەلەیەی تری گرنگ هەیە كەدەبێت مرۆڤ بەوریاییەوە مامەلەی لەتەكدا بكات ئەویش بەشداری نەكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە كەلەڕاستیدا ئەوە مافە و شتێكی تابۆ نیە بەڵام ، جەوهەری فەلسەفەی بەكارهێنانی ماف ئەوەیە مرۆڤ بزانیت ئەو مافەی چۆن وكەی بەكاری دەهێنێت كات و شوێن گرنگی خۆی هەیە لەممارەسەكردنی مافدا ،لەهەلومەرجێكی وادا كەهەرێمی كوردستان و دامەزرا و باری ئابووری و ئیداری و یاسایی بەشێوەیەكە لەلایەن دەسەڵاتەوە قۆرخكراوە ، بایكۆت وبەشداری نەكردنی خەڵكی ناڕازی و دڵسۆزانی گەل و نیشتمان و خوازیاری بەدیهێنانی ئامانج و ئاوات وپێداویستیەكانی ژیانێكی پڕ لە شكۆ و كەرامەت دەبێت بەشدار بن و هەوڵ بدەن هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و شێلگیرانە و بە هەست و جۆشوخڕۆشی ناڕەزایەتی و ململانێكردنی دەسەڵاتەوە بچن بۆ دەنگدان ، چونكە لەهەر ساتەوەختێكدا بێت ئەو حزبە دەسەڵاتدارنە بۆیان بلوێ فرسەت دێنن وبەشدار دەبن وەك لەپێشتر باسمان كرد خەڵكی خۆیان هەیە و دەبێت خەڵكی ناڕازیش بچێت ولەبەرامبەریاندا بوەستێت ، بەڕاستی لەم قۆناغەدا ئەگەر و ئیمكانی شۆڕش و ڕاپەڕینی جەماوەری و كە هێشتا زەمینەكەی لەبار نیە دەبێت بەردەوام بین لە بەربەرەكانێ كردنی ئەو دەسەڵاتە و سود لەمەیدانی پەرلەمان وەربگیرێت و چۆڵ نەكرێت بۆیان بەڵام هەمیشە چاومان بۆ ئاسۆی دووری گۆڕانكاری بنەڕەتی بڕاوانێت و پەرلەمان دوا مەیدابی تێكۆشان نەبێت و پێویستە شەقام وڕاگەیاندن و فشاری سیاسی و جەماوەری هاوشانی كاری پەرلەمانی بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی ئازادی و بەختیار گەل چونكە پەرلەمان یەكێكە لەمەیدانەكانی كاری سیاسی و ململانێكردن لەگەل دەسەڵاتدا ٠
عوسمان زیندانی
١٨-٣-٢٠٢٤