
.بەشی یەکەم
بۆچی ڕقتان لەم شارەیە؟،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،خالدابراهیم
ڕاستە دەگوترێت کەس لەبەر بێ ناوی و لاوازی ڕقی لێت نابێتەوە، ئەوە ناوبانگ و هێزە دوژمنت بۆدروست دەکات!!؟؟؟
قەڵادزێ و دەوروبەرەکەی یان هەرێمی سەربەخۆی پشدەر هەر لەوڕۆژەوەی خودا شاخەکانی هەڵتۆقاند، پشدەری بەجۆرێک دیزاین کردو دروستی کرد کە سەر بە هیچ شوێنێک نەبێت جگە لەئاسمان، دکتۆر مستەفازەڵمی کە لەپەنجاکان ئیمام و خەتیبی مزگەوتی گوندی سەرسیانی نزیک دەربەندی کۆنەڕەمکان بووە، دەڵێ لەدیوەخانی ئاغای گوندبووم، ئاغای گوند پیاوێکی بەساڵداچوو دنیادیدەبوو، لە
بابەکراغای حاکمی پشدەری بیستووە کاتێک ئینگلیز هاتون بۆ پشدەر، زانای جیۆلۆجیان لەگەڵبوون، دوای ڕوپێوی و لێکۆڵینەوە لەتۆپۆگرافیاو خاکەکەی بۆیان دەرکەوتووە کە پشدەر لەچاخەزۆرکۆنەکاندا دەربەندی نەبووە، بەڵکو دەریاچەیەکی فراوانی داخراو بووە،ئەو زنجیرە شاخە لەتبووەی ئێستا کە بە کێوەڕەش و ئاسۆس ناسراون، لەچاخەزۆرکۆنەکاندا یەک زنجیرە بوون و باوەش و بەندێکی بەهێزبون و نەیان هێشتووە بەفراوو بارانەکانی کەلە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون بڕۆنە دەرەوەودەریاچەیەکی داخراوی سروشتیان لەپشت خۆیانەوە لێ سازکردووە، بەتێپەڕبوون هەزاڕان ساڵ ئەودەربەندەی ئێستا کە خاڵی لاوازو نزمترین ناوچەی زنجیرەکە بووە، بەهۆی سەرەڕێژبونی ئاوی زیادەوە بەرەبەرە داخوراوەو دەربەند دروستبووە، زنجیری ئاسۆس و کێوەڕەش لەیەک جودابونەوە و دەرگای وشکانی بەداهێنانی شانەکانی بەری کێوەڕەش دروستبوو، لەگەڵ بەردەوامی داخوران و قوڵتر بونەوەی دەربەند،ئەودەریاچە داخراوە لەسەرەخۆ بەتاڵ دەبێت و زێی بچوکیش بەوڕێژگەیەی ئێستا بەکەناری بەری سێبەری زنجیرەچیای ئاسۆسدا خۆی نمایش دەکات و لەدایک دەبێت، دەریاچە داخراوەکە دەگۆڕێت بۆپشت دەرگادروستبووەکە(دەربەند)، پشت دەرگا قورسەو دەبێتە پشت دەر، ئەویش هەر قورسەو لەسەرەخۆبەرەو (پشدەر) ی ئێستا دەگۆڕێ و جێگیردەبێ و دوای ئەوە بەردەرگا،یان بەردەر( بێتوێن) ی ئێستا وەک بەردەر ناوی خۆی دەدۆزێتەوە دەناسرێت ، (پشدەر)و(بەردەر) دەربەند لێکیان جیادەکاتەوە.
تێبینی ئەم کورتە ووتارە بەشی یەکەمی زنجیرەیەک بابەتە هەوڵدەدەین لەقوڵترین پنتی مێژووی بەردەست و کۆکراوەی دەڤەری پشدەروشاری قەڵادزێ ئەوەی هەیە کە لەزەیندایە و لەبەردەستانە لەقوڵایی مێژووە بێین تا بەڵگەنامە بەردەستەکان، دەمانەوێت وڵامی ئەوپرسیارە بدەینە بۆچی حکومەتە داگیرکەرو خۆماڵیەکانیش ڕقیان لەم شارودەڤەرەیە،،؟؟،،، ئەم بابە لەهەستێکی دەمارگیریەوەبۆ ناوچەو خاکەوە دێت ، پاڵنەرەکەی لەلای من خۆشەویستیە بۆخۆم دوای خێزان و گەڕەک ئینجا شارو دەڤەرەکە، من ئەمە بە تەعەسوبێکی پیرۆزدەزانم ، پێم وایە ئەگەر خۆت خۆش نەوێت خێزانەکەشت خۆشناوێ ئینجاگەڕەک،وشارو ناوچەکەشت خۆشناوێ ، بۆیە کاتێک دەبینی بەدوژمن و بەدۆست خەریکن مێژوو فەرهەنگ و ئیرادەو ژیان لەشارەکەت دەدزن، شارچێتی و دەڤەرچێتی و دەنگ هەڵبڕین دەبێتە ئەرکێکی پیرۆز،،،،،،،،،،،،،،، کۆتایی بەشی یەکەم.........،
