
سالار مامه كه‌ریم
كاتێ له خانه‌واده‌یه‌كدا كه‌سێكی سیاسی و تێكۆشه‌ر و ناودار هه‌ڵده‌كه‌وێت ده‌بێته مایه‌ی شانازی بۆ خانه‌واده‌كه و میلله‌ته‌كه‌ی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك هه‌رهه‌موویان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یان هه‌بوو ، ئه‌وا چه‌ند شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خۆیان و میلله‌ته‌كه‌یان .
ماڵباتی شه‌هیدی سه‌ركرده عادل سه‌لیم یه‌كێكن له‌و خانه‌وادانه‌ی كه هه‌ر هه‌موویان كه‌سانی تێكۆشه‌ر و لێهاتوون و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان له پێشڤه‌چوونی كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌یه ، شه‌هید عادل سه‌لیم وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بیرمه‌ند و تێكۆشه‌رێكی حزبی شیوعی و كه‌سایه‌تیه‌كی ڕۆشنبیر و دیاری شاری هه‌ولێر ، هاوسه‌ره‌كه‌ی هاوڕێ فه‌تحیه وه‌ك تێكۆشه‌رێكی چا ونه‌ترسی حزبی شیوعی و چالاكوانێكی سیاسی و مه‌ده‌نی دیار و به‌رچاوی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان ، هاوڕێ شوان و هاوڕێ جوان وه‌ك دوو پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ستی حزبی شیوعی ، هاوڕێ شه‌ماڵیش هه‌رچه‌نده ئه‌وساكه له تافی لاوێتیدا بوو ، به‌ڵام ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی خۆپیشاندانی قوتابیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به بیروباوه‌ڕی كۆمۆنیزمی و ماركسیزم ، هاوڕێ هه‌ڤاڵیش كه پاشه‌به‌ره‌یان بوو به‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌ی چه‌ندین كاری حزبی پێسپیردرابوو به‌تایبه‌تی هێنان و دابه‌شكردنی بڵاوكراوه‌كانی حزب ، من به حوكمی ئه‌وه‌ی نزیكترین هاوڕێی كاك شه‌ماڵ بووم له قوتابخانه‌دا و هاوپۆل بووین ، له‌و سۆنگه‌یه‌دا نزیكایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌و خانه‌واده‌یه سه‌ربه‌رزه هه‌بوو .هاتووچۆی ماڵیانم ده‌كرد ، ماڵی شه‌هید عادل سه‌لیم نه‌ك هه‌روه‌ك باره‌گایه‌ك وابوو ، به‌ڵكو وه‌ك په‌رستاگه‌یه‌كی شیوعیه‌كان ده‌هاته به‌رچاو ، هه‌ر له كتێبخانه خاكییه‌كه‌یان و له بوێری دایكی شوان هاوڕێ فه‌تحیه كه بێ په‌روا وه‌ك شێره‌ژنێك ده‌دوا و له چه‌شنی فریشته‌ش گفتوگۆی ده‌كرد !
كه سه‌یری كتێبخانه‌كه‌یانت ده‌كرد چه‌ندین كتێبی هه‌مه‌جۆرت ده‌بینی ، هه‌ر له كتێبه فه‌لسه‌فی و فیكری و سیاسه‌كان وئابووری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان له ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كه‌دا نازی دووری شه‌هید عادل سه‌لیمیان پێوه‌دیاربوو ، كه لاپه‌ڕه‌ی هه‌ر كتێبێكت هه‌ڵده‌دایه‌وه له‌سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه یه‌ك به‌یه‌ك دێڕه‌كانی هێڵێان له‌ژێردا كێشرابوو ، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت : ڕه‌نگه خاڵ و وێرگوڵه‌كانیشی له مێشكی‌دا كۆپی كردبێت ! ده‌مگوت : ده‌بێت ئه‌و پیاوه مه‌زنه چه‌ند خوێنه‌رێكی باش بووبێت ؟! چه‌ند ڕۆشنبیر بووبێت ؟ چه‌ندین پرسیاری جۆراوجۆر له‌مێشكدا ده‌خولانه‌وه ، كه هه‌مووی په‌یوه‌ست بوون به گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی ئه‌و سه‌ركرده شیوعیه مه‌زنه ، ئێستا بۆم ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و فره‌به‌هره‌ییه‌ی له هاوڕێ شه‌ماڵ دا هه‌یه په‌روه‌رده‌ی به‌رزی ئه‌و باوكه بلیمه‌ته و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كتێبه به‌نرخه‌كانی كتێبخانه خنجیلانه‌كه‌یانه ، هه‌ر به‌وپێودانگه هاوڕێ شه‌ماڵ له‌چه‌ندین بواردا ئه‌سپی خۆی تاوداوه وه‌كو ڕۆژنامه‌وانی و هونه‌ری شێوه‌كاری و شیعر و وتارنووسین و هتد .
وه‌ك پێشتر گوتم هاوڕێ شەماڵم لەسەرەتای هەشتاكان ناسی ,پێكەوە قوتابی بووین له‌قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ناوه‌ندی و تاكو دواناوه‌ندی زۆزان , ئەو یەكێك بوو لەناو هەموو قوتابیەكان دیاربوو , كه‌سێكی هێمن و لەسەر خۆ و ڕەوشت بەرز و زیره‌ك بوو , زۆر ڕقی لەرژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بوو , بۆیە هەركاتێك خۆپیشاندان دەكرا ئەو به‌وپه‌ڕی گەرم و گوڕی و به‌جۆشه‌وه به جلی كوردییه‌وه بەشداری دەكرد و دەچووە ڕێزی پێشەوەی خۆپیشاندانەكان . خۆپیشاندانی قوتابیانی ساڵانی هەشتاكان زەبرێكی گوڕچكبڕبوو لەڕژێمی بەعسی فاشیستدا , لەخۆپیشاندنێكدا پێكەوەبووین چەند ئەمنێكی دڕنده لەنزیك مزگەفتی قادر بلە ڕووبەڕوومان بوونەوە كەڵاشینكۆف و دەمانچەیان پێ بوو ، بەئاراستەی ئێمە دەستیان بەتەقەكردن كرد, ئەوە بوو هاوڕێ شەماڵ گیرا و منیش بە موعجیزە دەرباز بووم .
گیرانی هاوڕێ شەماڵ زۆر خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین , هەرچەندە زۆر لەهاوڕێی ئازیزی ترمان لەوانەی ناویانم لەبیرماوە هاوڕێ كرێكار و دڵشاد صدیق گیرابوون . بەڵام لەبەر ئەوەی خانەوادەی هاوڕێ شەماڵ لەلایەن دائیرەی ئەمنەوە ناسراوبوون و هاوڕێیەكانی تر ئاشكرا نەبووبوون زۆر دەترساین به‌هۆی خانه‌واده‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئەشكەنجە بدرێت, ئەوەی ڕەچاومان دەكرد ڕاست دەرچوو , بەڵام هاوڕێ شەماڵ شێر ئاسا و خۆڕاگرانە بەرگەی ئەو ئەشكەنجە و زه‌بروزه‌نگه نامرۆڤانەی جەلادە خۆینڕێژەكانی بەعسی گرت و كه جیا لەهەموو بەندكراوەكان ئازار و ئەشكەنجەیان دابوو , سەربەرزانە گەڕایەوە ناومان , بەڵام ئەوەی مایەی سه‌رسوڕمان بوو , دایكە بەجەرگ و چاونەترسەكەی بوو , ئەوكاتەی هاوڕێ شەماڵ گیرا ، ئێمه هه‌موومان هاوڕێیه قوتابیه‌كان كه به‌شداری خۆپێشاندانه‌كه بووین نه‌مانده‌زانی چۆن ئەم هەواڵە بگەینینە ماڵەوەیان ؟ دڵمان نه‌ده‌هات ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێبگه‌ینین , نه‌وه‌ك دایكی هاوڕێ شه‌ماڵ و هه‌ڤاڵی برای پێی سه‌خڵه‌ت بن ..دواتر هاوڕێ ئەحمەدی ئامۆزای لەبەر ئەوەی زیاتر شارەزایان بوو , گووتی : زۆر ئاساییه باهەموومان پێكەوە بڕۆین ئەو ئێمە ببینێت دڵی خۆش دەبێت , بەڕاستی قسەكانی هاوڕێ ئەحمەد ڕاست دەرچوون كاتێك چووینە ماڵیان هەر لەبەر دەرگا بە خه‌مباریه‌وه ئەم هەواڵەمان گەیاندە ئەو شێرەژنە بەجەرگە ، بێ ئەوەی بشڵەژێت و تووشی دڵەڕاوكێ بێت لەجیاتی ئێمە دڵی ئەو بدەینەوە ئەو دڵی ئێمەی دەدایەوە , بەزەردەخەنەیەكی میهرەبانانە و شیرینانه‌ی دایكانەوە پێی گووتین : (بۆچی خەمبارن ئێوەش وەكو شەماڵن ئەمن دڵنیام شەماڵ خۆڕاگرە , مادام كوڕی من و برای ئێوە لەسەر شەڕەف گیراوە هه‌رگیز لێی ناترسم و شانازی پێوه‌ده‌كه‌م ) .ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناخ هه‌ژێنه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه و چه‌ندین یاده‌وه‌ری تر هه‌میشه له نێوبیره‌وه‌رییه‌كانمدا زیندوون ، هه‌رگیز له بیرم ناچنه‌وه.
هاوڕێ فه‌تحیه كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی كه‌سایه‌تیه شۆڕشگێڕه نموونه‌ییه‌كانی نێو ڕۆمانه به‌رزه‌كان بوو ، به تایبه‌تی دایكه‌كه‌ی ڕۆمانی دایكی ڕۆماننووسی بلیمه‌ت مه‌كسیم گۆڕكێ ...
ئێستاش له‌بیرمه ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كه‌م له حزوری ئه‌و ژنه مه‌زنه‌دا له ماڵی شه‌هید عادل سه‌لیم گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و گوڕمان له‌سه‌ر شه‌ڕی قادسیه‌ی به‌دناو ده‌كرد ، كه هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه هه‌واداری پارتی بوون به‌و ئه‌ندێشه‌یه بیریان ده‌كرده‌وه كه‌وا ئێران عیراق داگیرده‌كات ومافی كورد ده‌دات ، پێیان باش بوو ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ش وه‌كو شیوعی ده‌مانگوت ئیران وڵاتێكی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسیه له ڕژێمی به‌عس باشترنیه پێویسته گه‌لی عیراق خۆی ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆر و خوێنڕێژه‌ی به‌عس بڕوخێنێت . دایكی شوان زۆر به‌هێمنی گوێی له ئێمه گرتبوو ، كه بینی هه‌ردوو لامان شل و كوت بووین له‌و گفتوگۆیه و هه‌ركه‌س بیروباوه‌ڕی خۆی پێ ڕاستبوو یه‌كسه‌ر به شێوازه هێمنه‌كه‌یه‌وه گوتی : ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه پێویسته به‌زووترین كات ڕابگیرێت ، چونكه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌بنه قوڕبانی ، شه‌ڕ ماڵوێرانیه و پاشخانه‌كانی زۆر مه‌ترسیدارن ، بۆیه چه‌ند زوو ئه‌و شه‌ڕه شوومه ڕاگیرێت ئه‌وه‌نده قوڕبانیه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه و پاشخانه‌كانی شه‌ڕیش ئه‌وه‌نده ترسناكتر نابن ، درێژه‌ی به‌وته‌كانیدا و گوتی : عیراق و ئێران هه‌ردووكیان دوو ڕژێمی كۆنه‌په‌رست و خوێنڕێژن ، هه‌ر وڵاتێكی سته‌مكار پێویسته گه‌له سته‌ملێكراوه‌كه‌ی شۆڕش له دژی بكات ، ئه‌گه‌ر وڵاتێكی بێگانه وڵاتت داگیربكات تۆ هیچ ڕۆڵت نامێنێت !
كاتێ دایكی شوان ئه‌و قسانه‌ی بۆمان ده‌كرد من وام هه‌ست ده‌كرد گوێ له بیرمه‌ندێكی سیاسی و كارامه و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی قوڵ ده‌گرم ، خۆی له ڕاستیشدا هه‌روابوو ، ئێستا قسه‌كانیان هه‌مووی هاته‌دی !
ئەم خانەوادە سه‌رفرازه گه‌لێك ناخۆشیان لەدەست سیخوڕەكانی بەعس چەشتبوو, هەمیشە لەژێر چاودێریدا بوون , بەرلەوەی هاوڕێ شەماڵ ببێتە پێشمەرگە و ڕوو لەشاخ بكات جارێكی دیكە گیرا , بەڵام ئەمجارەیان ده‌ستبه‌سه‌ربوو ئه‌ویش بەهۆی برا و خوشكی كەهەردووكیان پێشمەرگەی حزبی شیوعی بوون . ماڵه‌كه‌شیان دەستی بەسەرداگیرابوو كە لە گەڕەكی شۆڕش بوو . پاش ئەوەی لە زیندانی ده‌ستبه‌سه‌ری ئازاد كرا ، ڕۆژێكیان له بازاڕ یه‌كترمان بینی و گوتی : حه‌زده‌كه‌م پێكه‌وه بچین سه‌ر له خانووه‌كه‌مان بده‌ین ، بزانم چی به‌سه‌رهاتووه ؟ منیش گوتم : زۆر باشه با بڕۆین ...
كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌كه‌یان به وریایی ده‌رگاكه‌مان كردووه نه‌وه‌ك كه‌س بمانبینێت ، یان كه‌سێك له ژووره‌وه بێت ، كه‌چووینه ژوورەوە چیمان بینی ؟ هەرچی قسەی دزێو و ناشیرین هەبوو بە خەتێكی گەورە وبەبۆیاغ دژی شەهید عادل سەلیم و خانەوادە تێكۆشەرەكەیان لەسەر دیواری ژوورەكان نووسرابوو . هاوڕێ شەماڵ ئاخێكی ساردی هەڵكێشا و گووتی : دەبینی ئەو بێشەرەفانە چ جنێوی ناشیرینە بەئێمەیان داوە ؟! منیش گوتم : ئێوه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن جوندان خوڕه‌وشتی ترسنۆكانه . به‌ڵام ئه‌و شته‌ی زۆر پێی سه‌رسام بووم ئه‌وه‌بوو كه هاوڕێ شەماڵ ئەوەندە خەمی لەو جوێنانە دەخوارد ئەوەندە خەمی لەتاڵان خاپوركردنی ماڵەكەیان نەدەخوارد .
هه‌ردووكمان به‌خه‌مبارییه‌وه ده‌رگاكه‌مان داخسته‌وه و به چاوی شێداره‌وه ماڵئاواییمان له یادگارییه‌شیرینه‌كانی ئه‌و په‌رستگایه پیرۆزه كرد و دواتر خواحافیزیمان له‌یه‌كتر كرد و ماوه‌یه‌كی به‌سه‌رچوو بیستم گوتیان هاوڕێ شه‌ماڵ بووه‌ته پێشمه‌رگه !
خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و خانه‌واده تێكۆشه‌ره لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌شه له مێژووی حزبی شیوعی عیراق و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان و شۆڕشی چینی كرێكار و چه‌وساوان ...جوانترين وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی و بوێری و خۆڕاگری و دڵسۆزی و ئه‌مه‌كداری لێ فێرده‌بین ... درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدی سه‌ركرده عادل سه‌لیم و شێره‌ژنی شۆڕشگێڕ هاوڕێ فه‌تحیه یادیان هه‌میشه زیندووبێت ...هیوای ته‌مه‌ن درێژی و شادی و به‌خته‌وه‌ریش بۆ هاوڕێ و برای ئازیزم كاك شه‌ماڵ و خوشك و برا ئازیزه‌كانی و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ده‌خوازم ....