
پرۆفیسۆر دۆگڵاس گرۆتیوس(پرۆفیسۆری فەلسەفە لە زانکۆی دێنڤەر)
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
سارتەر وەک عاشقێک دەینوسی. بوونگەراییەکی واقیعی،بەردەوام هەوڵیداوە لەڕێگەی نوسینی کۆتایی نەهاتووەوە خۆی بەرهەم بهێنێتەوە. شانۆنامە، ڕەخنە، وتار و ڕۆمانە هەزار لاپەڕەییەکان لە مێشکییەوە هەڵدەڕژان. هەندێک لە یاداشتە ڕۆژانەییەکەی بزربوون،بەڵام لە تەموزی ساڵی١٩٥٧، وەک "خەونێکی سەیرم" ئەو یاداشتەنەم لەناو کاغەزە پەرتوبڵاوەکانی دۆزییەوە، کە لەوێدا دانیمارکییەکی گەورە بەدوای خەیاڵی شەوانەدا دەگەڕا.دەستنوسە ئەسڵییەکە، پڕ لە بازنەی قاوەیی جێگەسوتانی جگەرە و هەندێک شوێنی بۆدرەی سپی و نەزانراوی پێدا ڕژابوو، لە ئەرشیفەکەدا دیارنەمان. لەوانەیە هەموو ئەم بەسەرهاتەمان لە خەودا بینیبێت؟
خۆم لە پارکێکی کۆپنهاگ بینییەوە. ئەو شوێنە نەبوو پێشتر بینیبووم، بەڵکوکۆنتر و هێمنتربوو. کەسایەتییەکی قەمبووری کڵاوڕەش لەسەر، ڕوانین وریایانە بەرەوڕووم هات.بەشێوەیەکی سەیر ئاشنا دەردەکەوت. نیوەزەردەخەنەیەکی هاتێ؟
به فەرەنسی وتی: «بەخێربێی، مسیۆ سارتەر»، «هەندێک دەڵێن ئێمە خزمین – من باپیرەتم!» تا ڕادەیەک ئەو پیاوە هاوتەمەنم بوو و بەس لەباپیرم نەدەچوو، تێی نەدەگەیشم. بێمانا دەردەکەوت... ڕێک وەک هەموو شتەکانی دیکە.
«کابرا»،بەردەوام بوو، «تۆ نامناسی، چونکە کە ستایلەکەمدەیبینی وای لێکردووم سەرنجڕاکێشتر و قۆزتر دەربکەوم.» کتێبێکی گیرفانی بەرگ چەرمی بەدەستەوەبوو، بۆیەپرسیم: «ئەو کتێبە چییە بەو هەموو حەزەوە هەڵتگرتووە؟» «ئەمە دوابەرهەممە، تازه چاپکراوە. نەخۆشی تا مردن.» «کەواتە تۆ سۆرن کیرکەگۆری! بەڕاستی کەمێک سادهتر لە پۆرترێتەکانت دەردەکەوی.»
«مەمنوونم، مەمنوونی ئەو پیاوە بچوکە جلوبەرگ نەشۆراو و چاو بازەم ..»
ژان پۆل سارتەر: کەواتە وەکیەکین!... زۆربەی کتێبەکانتم خوێندووەتەوە، بەڵام زۆربەیان لەژوورە ئاڵۆزەکەی هۆتێلەکەم بزربوون. لەوانەیە سیمۆن شاردبنیەوە.
سۆرن کیرکەگۆر: بەبیستنی ئەم قسەیە خوشحاڵبووم،بەڵام بۆیە لێرەم تا دەستخۆشی لەکارەکانت بکەم و ڕەخنەیان لێ بگرم. بەکورتی، دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم.
ژان پۆل سارتەر: کەواتە با واز لە لایەنی لاوەکی بێنین.
سۆرن کیرکەگۆر: بەڵێ. کاتم زۆر نییە. تۆش کاتت نییە.
ژان پۆل سارتەر: ڕاستە. هایدگەر دەڵێت، ژیانمان «بوون-بە-رەو-مردن»ە.
سۆرن کیرکەگۆر: ئەی خوایەگیان. دیسانەوە هایدگەر. تۆ بەتەنیا سەرئێشەی پێویستی.
ژان پۆل سارتەر: لەچیم نیگەرانی؟
سۆرن کیرکەگۆر: ئێستا زۆربە پێمدەڵێن«بوونگەرایی» و تۆشلە کتێبی «بوونگەرایی و هەست و سۆزی مرۆڤ» وات پێوتم. بێگومان لەمێژە دوای مردنم ئەم زاراوەیەم دراوەتەپاڵ. کارڵ یاسپێرس لەناوەڕاستی سەدەی بیستەم دایهێنا.
ژان پۆل سارتەر: چووزانی؟ بۆ تۆ لەکاتتدا دەخولێیەوە1؟ یان بابەتەکەم پشتڕاستدەکاتەوە؟
سۆرن کیرکەگۆر: ئێستا ئەم پرسیارە متافیزیکییە پێویست ناکات– پێش ئەبەدییەت – سەرقاڵیخۆیمان بکات.
ژان پۆل سارتەر: پێموایە وشەی “ئەبەدی” زیاتر لایەنێکی ئیلاهیاتی هەیە...
سۆرن کیرکەگۆر: ڕاستە. ئەمە ناکۆکی منە لەگەڵ تۆ،بەڵام پێش هەمووشتێک دەمەوێت هانت بدەم.
ژان پۆل سارتەر: تکایە هانم بدە. سەرم بۆ لەوشتانە دەخورێت.
سۆرن کیرکەگۆر: تۆش لەزۆر لایەنەوە وەک من، بەدروستی فەلسەفەتبەرەوتاک، واتا خودی بابەتی گەڕاندووەتەوە.
ژان پۆل سارتەر: بەڵێ. پێش شەڕ، من و سیمۆن لە کافتریایەکی پاریس لەگەڵ هاوڕێکانمان ڕیمۆن ئاروون کۆکتێلیئاڵوباڵومان دەخواردەوە. تازەلە بەرلین گەڕابۆوە و لەوێ ئایدیاکانی هۆسرێڵی خوێندبووەوە. پێی وتم: “دەزانی، ئەگەر دیاردەناس بوایەی، دەتتوانی باسی ئەم کۆکتێلە بکەی و بیکەی بە فەلسەفە.” ئەمە ڕێک ئەو شتە بوو هەوڵم بۆ دەدا! دەمەویست بزانم کام بەش لەم کۆکتێلە کە دەیبینم لەجیهانی دەرەوە، چەمک و تێگەیشتنەکانمان لە چ بەشێکی عەقڵەوە سەرچاوە دەگرن؟ بەکورتی سوبژێکتیڤیەتی ئێمە. بۆیە کتێبێکم دەربارەی دیاردەناسی هۆسرێڵ کڕی.
سۆرن کیرکەگۆر: تۆ نوسیوتە سوبژێکتیڤیەت خاڵی دەستپێکی بونمانە، نەک پرەنسیپێکی ئەبستراکت. کەواتە تۆ لەبنەڕەتدا وەک بوونەوەرێکی ئازاد بەرگریت لە مرۆڤ کردووە.
ژان پۆل سارتەر: لە ڕاستیدا ئێمە ئازادین هەرگیز نابێت دەرئەنجامی باش و خراپی کارەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ هێزەکانی دەرەوەی خۆمان، وەک پەروەردەکردنمان یان میراتی بایۆلۆجی.
سۆرن کیرکەگۆر: منیش هاوڕام و لەسەر بنەمای جەوهەری خۆمان فێری هەمان شتم کردووە.
ژان پۆل سارتەر: جێگەی سەرنجە دەڵێ: "لەسەربنەمای جەوهەر"، چونکەتەنانەت ئەوە ڕەتدەکەمەوە کە مرۆڤەکان ئەو جەوهەر(essence)ەیان لەدەرەوەی ئەوەی دروستی دەکەن،هەبێت.ئەمەش لە ڕستەی "بوون پێش جەوهەر" دەربڕدراوە.
سۆرن کیرکەگۆر: چانسی باشت هەبوو کە توانیت بوونی مرۆڤ لە سێ وشەدا کورت بکەیەوە. من نەمتوانی.
ژان پۆل سارتەر: بۆچوونی ئێوە لەسەر "ڕاستی سوبژێکتیڤیەت" چییە؟
سۆرن کیرکەگۆر: ئەوە یەکێکبوو لەتەوەرە سەرەکیەکانی کتێبەکەم، نازانستی بۆتێزەکانی پێشووم”، بەڵام زۆربەی خەڵک بەهەڵە لێکیانداوەتەوە کە باوەڕم بە ڕاستییە بابەتییەکان نەبێت.باوەڕم پێیبوو و پێیەتی. من مەسیحیم،بەڵام باوەڕم وایە ناتوانین بۆ حەقیقەت بێلایەن یان پاسیڤ بین.
ژان پۆل سارتەر: لەمبارەیەوە لەگەڵتدام.
سۆرن کیرکەگۆر: ئێستا که لێرەین، با باسی ئایدیاکەت دەربارەی خود و خوا بکەین. منیش لەگەڵ ئەوەدام نابێت خۆمان لەسیستمێکی ئەبستراکتدا بفەوتێنین، بەوێنەی هیگڵ ژیانمان وەک بەشێکی بچوکی سیستمێکی فراوان نییە، بەڵکو لە هەر ساتێکدا دەژین.
ژان پۆل سارتەر: تەنانەت تۆ وتوتە کە ”تاک لە گشت باڵاترە”. منیش لەگەڵ ئەوەدام کە هیچ چەمکێکی ئەبستراکت لەسوبژێکتیڤیتی مرۆڤ باڵاتر نییە،یانبەوتەی هاونیشتمانیەکی فەرەنسیم باشتر بوو بڵێم: “من بیردەکەمەوە کەواتە هەم.”
سۆرن کیرکەگۆر: بەڵێ،بەڵام لە ڕاستیدا لەگەڵ دیکارتدا نیم.
ژان پۆل سارتەر: بێگومان لە ڕاستیدا لەگەڵ سیستمی بیرکردنەوەی ئەودا نیم کە لە هەموو دۆخێکدا پێویستی بە گریمانەکردنی بوونی خوایەک هەیە، بەڵام من، ئەو و تۆ و هەموومان کۆکین کە نابێت خۆمان و ئەزموونەکانمان بە کەم سەیر بکەین.
سۆرن کیرکەگۆر: خودای هیگڵ کە زادەی خەیاڵ و عەقڵی هەڵچوویەتی، بەڕواڵەت توانای بەسەر هەموو شتێکدا هەیە. هیچ بوارێکی بۆ قووڵ بیرکردنەوە نەهێشتەوە کە لە سۆزی دەروونیدا دەژی.
ژان پۆل سارتەر: هەڵبەتە منیش زۆر هاوڕای سیستمە فیکرییەکەی نیم کە هەر چۆنێکبێت پێویستی بەگریمانەکردنی خوایەکە،بەڵام ئەو، من، تۆ و هەموومان کۆکین کە نابێت خۆمان و ئەزمونەکەمان بە کەم سەیر بکەین.
سۆرن کیرکەگۆر: خودای هیگڵ زادەی خەیاڵ و عەقڵی هەڵچوویەتی و توانای بەسەر هەمووشتێکدا هەیە.هیچ بوارێکی بۆ قووڵ بیرکردنەوە نەهێشتەوە.
ژان پۆل سارتەر: من وتومە مرۆڤ “سۆزێکی بێکەڵکە”، تەنیا لەبەر ئەوەی هیچ ماناو ئەخلاقێکی نییە خوا پێی بەخشیوە،چونکە هەموومان دەمرین. بەم حاڵەفەلسەفەکەم ڕەشبینانە نییە. پێویستە ئێمە لەڕێگەی هەڵبژاردنی ڕەسەنمانەوە ئەوەندەی دەتوانین مانا بئەفرێنین. لەگەڵمدا نی؟
سۆرن کیرکەگۆر: هەم بەڵێ و هەم نەخێر. وەک لەیاداشتەکانمدا نوسیومە، دەبوایە حەقیقەتێکم بدۆزیبایەوە بتوانم لەپێناویدا بژیم و بمرم،بەڵام ئەوحەقیقەتەمنەدۆزییەوە: دۆزیمەوە و بەگوڕوتینێکی زۆرەوە تایبەتم کردووە بەخۆم. وەک تۆ، هۆکاری منیش نوسین بوو.
ژان پۆل سارتەر: هەر دووکمان بەشێوەیەک دەماننووسی که گوایەژیانمان پەیوەست بوو پێیەوە.
سۆرن کیرکەگۆر: بە هەمان شێوە بوو.
ژان پۆل سارتەر: تەواو ڕاستە،بەڵام ژیان و کتێبەکانمان زۆر جیاواز بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە بۆ خەڵاتی “خەمبارترینکەر ناونیشان بۆ کتێبێک” وەکیەک بین. من کتێبی “هێڵنج”م نووسی و تۆ “نەخۆشی تا مردن”. من ژیانم بە کۆمەڵێک ڕووداوی بەڕێکەوت دەزانی کە هیچ مەرجەعیەتێکلەسەرووی خۆیانەوە و هیچ واتایەکی سروشتییان نەبوو - بۆیە، هێڵنج،بەڵام تۆ وەها بیرت دەکردەوە که ئەم “نەخۆشی تا مردن”،جۆرێک نائومێدییە که مرۆڤەکان بەجۆرێک دەتوانن بەسەریدا زاڵ بن. هەرگیز تێنەگەیشتم مانای چییە.
سۆرن کیرکەگۆر: ئەمە حیکاتەیەتی دوورودرێژە،بەڵام بەدرێژایی “بوون و نەبوون”.
ژان پۆل سارتەر: نەخێر بەمشێوەیە نییە.
سۆرن کیرکەگۆر: لەوانەیە هیچ شتێک ئەوەندەی “بوون و کات” دوورودرێژتر دەرنەکەوێت.
ژان پۆل سارتەر: وەرە با درێژە بە باسەکە بدەین. تۆ کەمێک زۆر زیرەکی.
سۆرن کیرکەگۆر: من نوکتەم پێخۆشە... ئەمە نوکتەی منە: نائومێدی بۆ هەموان ناسراوە. بۆنموونە، ئێمە لەدژایەتییە چارەسەرنەکراوەکاندا نائومێدی تاقیدەکەینەوە، هاوشێوەی نائومێدی زەروری بوون و نائومێدی لەئەگەرەکان. ئێمە دەمانەوێت لە ئەرکە قوورسەکانی ژیان ئازاد بین – ئەوکارانەی ناچاریین بیانکەین، وەک کارێکی ناخۆش،بەڵام ئەگەر لەکۆڵمان بنەوە، پاشان لەو ئەگەرە جیاوازانەدا وندەبین، کە سەرهەڵدەدەن.ئەی دەبێت چی بکەین؟ ئەگەر کاتم بۆ خوێندنەوە هەیە، کام کتێبە بخوێنمەوە؟ هەڵبەته، تەنانەت بژاردەکان دەتوانن جدیتر بن، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە چیرۆکی خۆشەویستییەوە.
ژان پۆل سارتەر: دەزانی هەر دووکمان ڕوانگەمان بەرامبەر بە ژن جیاوازە؟ من ژمارەیەکی زۆرم پێویستە و بەدەستییان دێنم، کەواتە پێویستبوون و مومکین بوون تێکەڵاو دەکەم. تۆ لەتەنیایی ژنێک جیابوویتەوە کە خۆشتدەویست، لە کاتێکدا ئەو، بەڕواڵەت، تۆی خۆشدەویست.
سۆرن کیرکەگۆر: با زۆر کەسیی نەبین، کازانۆڤا! بە پەنابردنەبەر هەرزەییەکەت، خاڵەکەم ڕەتناکاتەوە. لەدۆخی نائومێدی و بێ ئومێدیدا هیچت نییە بۆ ڕۆح.تەنانەت تۆ ئەوەندە هەنگاودەنێی کە دەڵێی مرۆڤ “حەزدەکات لەشوێنی خوا بێت” – ئەمە ئارەزوویەکی خودیی و زگماکییە و هەرگیز بوونەوەرێکی فانی تێر نابێت.ئەگەر ئەمە نائومێدی نییە، کەوایە نازانم چییە!
ژان پۆل سارتەر: بەڵێ،بەڵام نائومێدی بۆ کەسێک حەتمییە، کە ئازادی و سنوورەکانی خۆی بزانێت. ئێمە سەقامگیرییەکمان دەوێت کە پێویستە ئازادییەکەمان نکۆڵی لێ بکات. ئازادبوون واتا قبووڵکردنی مەترسییەکان و هەوڵدانە بۆ بوونە شتێک کە هەرگیز ناتوانین بین: مرۆڤێکی سەربەخۆ و جێگیر و هاوکات هەمیشە لە گۆڕاندایە.
سۆرن کیرکەگۆر: بەڵێ. ئەگەر بۆخۆمانی جێبێڵین، بۆخۆمان مەحاڵ دەبین،بەڵام لەوەش زیاتر هەیە. با ئەم بەشەت لە کتێبە تازە بڵاو بووەکەم بۆ بخوێنمەوە: «سوکرات نەمریی ڕۆحی بەوە سەلماند کە نەخۆشی ڕۆح (واتە گوناه) ڕۆح لەناونابات، لە کاتێکدا نەخۆشی جەستە دەتوانێت جەستە لەناو ببات.کەواتە ئێمەش دەتوانین لەوواقیعیەتەوە کاری هەمیشەیی مرۆڤ ئەنجامگیری بکەین کە نائومێدی ناتوانێت خودی ئەو بەکاربێنێت، ئەمەش ڕێک ئازاری دژایەتییە لە نائومێدیدا.ئەگەر مرۆڤ شتێکی ئەبەدی نەبێت، نەیدەتوانی نائومێد بێت، بەڵام ئەگەر نائومێدی دەیتوانی خودی مرۆڤ لەناو ببات، نائومێدی بوونی نەدەبوو. دەبینی، ژان پۆلی ئازیز، ئیرادە بۆ بوون بەخوا -یان بەدەستەواژەی تۆ، بێتوانایی لەیەکخستنی “لەخۆدا” و “بۆخۆدا” - ڕاستییەکی ڕوون نەکراوەی بوون نییە. ئازادی لەجیهانێکی بێ خوادا تەقینەوەی نهێنی نییە، بەڵکو ئازادی دیارییەکی ناسکە لە ئەبەدەوە. دەبێت نائومێدی بمانباتە لای خوا کە بەتەنها دەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت.
ژان پۆل سارتەر: بەڵام ئەوە “باوەڕی خراپ”ە: تۆ نائومێدی خۆت دەدەیتەپاڵ خواو بەرپرسیاریی قبووڵ ناکەی!
سۆرن کیرکەگۆر: هەرگیز وەها نییە! خوا ئازادی پێمداوە و من لەبەرامبەر خۆم و خوادا بەرپرسیارم کە چۆن ئەم ئازادییە بەکاردێنم، لەگەڵ هەموو نادڵنیاییەکانیدا.
ژان پۆل سارتەر: بەڵام وەک لە “بوونگەراییزم و هەست و سۆزی مرۆڤ” نوسیومە، خوا، تەنانەت ئەگەر هەبێت، هیچ جیاوازییەکی نییە، چونکە دەبێت هەموومان بەدرێژایی زەمەن شووناسی خۆمان دیاری بکەین.
سۆرن کیرکەگۆر: بەڵام سارتەر، خوا هەمووجیاوزییەکان بەدیدێنێت، چونکە ئازادی بەبێ پشتبەستن بە خوا ئازادی بۆ چاکە نییە، بەڵکوڕێکەوتێکی سەرئێشێنەر و بێبەهایە، بۆ خۆشت وا دەردەکەوی تێدەگەی. تەنانەت کاتێک ئێمە داندەنێین بەئازادی تووندڕەوییمان، دیسانەوە بەهەڵە دیاریدەکەین،بەڵام دەکرێت لە بەرامبەر خوادا، بەڕاستگۆییەوە مامەڵە لەگەڵ ئازادیمان بکرێت.
ژان پۆل سارتەر: من باوەڕم بەخوا نییە، چونکە خوا هەمووشتێکی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئازادیشم لێ دەستێنێتەوە.
سۆرن کیرکەگۆر: ناڕەزایبوونت بەو واتایە نییە کە خوا نییە. ڕەنگە ئەویش بیکات و تێگەیشتنت لە ئازادی ناتەواو بێت. بیرۆکەی ئازادیت تەنیا تەقینەوەیەکی نهێنییە، لەهیچ دووربینییەکەوە سەرهەڵنادات و ڕیشەی لە هیچ شتێکدا نییە جگە لەخۆی، بەڵام خوا ئازادی پێبەخشیوین. خوا بوونەوەرێکی بەرپرسیاری لەڕووی ئەخلاقییەوە دروستکردووە. بۆ تۆ بەرپرسیارێتی لە بۆشاییدا هەیە.
ژان پۆل سارتەر: بەڵام ئازادی واقیعییە.
سۆرن کیرکەگۆر: ئازادی واقیعییە، بەڵام بەڕوونکردنەوەکەت ڕوون نابێتەوە. ئازادی بۆ تۆ لە هیچەوە بووە– تەنها ئەوەنەبێت کە هیچ خوڵقێنەرێک نییە.
ژان پۆل سارتەر: بۆچی وەها بیردەکەیەوە کە دەبێت بوون تەواو ڕوونبکرێتەوە؟
سۆرن کیرکەگۆر: منوەها بیرناکەمەوە. هەڵەی هیگڵ بوو. مەسیحیەت پارادۆکسی تێدایە، وەک خوا-مرۆڤ - ئەو بیرۆکەیەی کە ئەبەدیەت هاتە ناو کاتەوە. بەم حاڵە، باشتر لە ڕوونکردنەوەکەت، ئازادی ڕووندەکاتەوە. واتای قووڵتر بەئازادی دەدات، چونکە لەڕێگای هەوڵەکان بۆ ئازادی تاک دەتوانێت خۆی بە بوونەوەری خوڵقێنراوی خوا بزانێت، کە سەردەکێشێتە نائومێدییەوە.
ژان پۆل سارتەر: هەر چەند تۆ قەناعەتت پێنەکردم، بەڵام خۆزگە زیاتر لەمبارەیەوە دەدوایین. بازنەی من خاڵییە لەکەسانی ئایینی بیرمەند.
سۆرن کیرکەگۆر: ئەها! بازنەکەی منیش هاوشێوەیە. بەم ڕستەیە، لە خەو هەڵستام و ئەم بیرکردنەوە ئیلهامبەخشانەم نووسییەوە. پێویستە بگەڕێمەوە و جارێکی دی نووسینە تەنزییەکەی قەمبوورەکە بخوێنمەوە..
iran-emrooz