
به ڕوونی
كاوه مه‌حموود
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌ی چه‌مكی باری كه‌سێتی
ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێیه و، گه‌ر بۆ تێكرای كتێبه سه‌ره‌كییه‌كانی بواری (فقه)ی ئیسلامی بگه‌ڕێَنه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌دی ناكه‌ین. ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه ئه‌مڕۆ به باری كه‌سێتی ناوی ده‌به‌ین، له كتێبه‌كانی فقهدا له ژێر ناونیشانی كتێبی هاوسه‌ری (كتاب النكاح)، كتێبی ته‌ڵاق، (كتێبی میراتی)، ده‌بینین.
ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی بۆ یه‌كه‌مین جار له فقهی قانونی له ئیتالیا له سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌م و سیانزه‌یه‌مدا به‌كار هێنرا. له ئیتالیادا دوو سیستمی قانونی له‌ئارادابوو. قانونی رۆمانی و، سیستمی ناوخۆی (لۆكاڵی) له سنووری هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا. له حاڵه‌تی ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو سیستمه هه‌ر لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌وه‌ی خۆی ده‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو سیستمه جیابكرێنه‌وه، فقهی ئیتالی به قانونی رۆمانی ده‌گوت قانون‌و، بۆ سیستمه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی (بار)ی به‌كارهێنا. پاشان ئه‌و باره كرا به دوو به‌شه‌وه: یه‌كه‌میان باری كه‌سێتی، كه په‌یوه‌ندی به‌خودی تاكه‌وه هه‌بوو. دووه‌میان ئه‌و باره‌ی، كه په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه هه‌بوو. پاش نه‌مانی دیارده‌ی فره قانونی‌و، بوونی یه‌ك قانون بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، قانونی مه‌ده‌نی بنه‌مای دوو گروپی قانونی به خۆوه ده‌گرت:
یه‌كه‌میان: ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تایبه‌تبوون به په‌یوه‌ندیی كه‌سێتییه‌وه یان به كه‌سه‌كانه‌وه. ئه‌مانه‌ش باسی له باری كه‌سه‌كان‌و ئه‌هلیه‌تیان‌و ره‌گه‌زیانی، ده‌كرد‌و، پێی ده‌وترا "باری په‌یوه‌ندیدار به كه‌سه‌كانه‌وه".
دووه‌میان تایبه‌ت بوو به پاره‌وپوڵ و په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترا باری تایبه‌ت به داراییه‌وه.
پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌واژه كورتكرانه‌وه‌و، به‌یه‌كه‌میان وترا باری كه‌سێتی و، به دووه‌میان باری عه‌ینی.
توێژه‌ره‌وانی بواری باری كه‌سێتی به شێوازی جۆراوجۆر پێناسه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتییان كردوه. له ئاكامی ئه‌وه‌ی بواری باری كه‌سێتی له ولاته ئیسلامییه‌كاندا هه‌ندی باری دارایی ده‌گرێته‌وه، هه‌وڵ درا له پێناسه‌كردنیدا ئه‌و حاڵه‌ته رچاو بكرێت.
مه‌حكه‌مه‌ی (نقض) له میسردا له‌پێناسه‌ی باری كه‌سێتیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه باری كه‌سێتی (ئه‌و كۆمه‌ڵه مه‌سه‌لانه‌یه، كه مرۆڤێك له یه‌كێكی دیكه له بواری خه‌سڵه‌ته سروشتی‌و خێزانییه‌كاندا، كه قانون كارتێكردنێكی قانونی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات، جیاده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ نێر بێ یان مێ، مێرد بێ، بیوه پیاو، ژن ته‌ڵاقدراو، باوك، كوڕی شه‌رعی، خاوه‌ن ئه‌هله‌یت، كه‌م ئه‌هله‌یت به هۆی كه‌می ته‌منییه‌وه، یان به هۆی گیلی، یان شێتبونیه‌وه، یان ئه‌هلیه‌تی ره‌های یان به هۆیه‌كی قانونییه‌وه سنووردار بێت).
مادده‌ی 28 له گه‌ڵاڵنامه‌ی رێكخستنی دادوه‌ری تێكه‌ڵاو له میسردا باری كه‌سێتی به‌وه پێناسه كردوه كه "تێكرای ئه‌و ناكۆكی‌و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به حاڵه‌تی كه‌سه‌كان‌و ئه‌هلیه‌تیان، یان په‌یوه‌ندییان به سیستمی خێزانه‌وه هه‌بێت، وه‌ك خوازبینیكردن و هاوسه‌ری و مافی ژن و مێرد و، ئه‌ركی دووقوڵی و، ماره‌یی و، سیستمی باری هه‌ردوو هاوسه‌ر و ته‌ڵاقدان و تالوق و جیابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها باوكێتی و داننان به باوكێتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی و، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌چه‌ڵه‌ك و لقه‌كان و خه‌رجی دان به خزم و كه‌سوكار‌و راستكردنه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌ك و (تبنی)كردن و وه‌سیه‌تكردن... هتد".
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ری تێكه‌ڵاو له میسردا، یاسای ژماره 147ی ساڵی 1949 بریاردرا‌و، له مادده‌ی 13ی ئه‌و یاسایه‌دا به هه‌مان پێناسه‌ی پێشووتر ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی پێناسه كرده‌وه.
هه‌ندێك له زانایانی ئه‌م بواره پێناسه‌ی باری كه‌سێتیان كردوه به‌وه‌ی، كه (ده‌سته‌واژه‌یه‌كی یاساییه‌و، كۆمه‌ڵێك بنه‌مای قانونی و شه‌رعی ده‌گرێته‌وه، كه حوكمی په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزان ده‌كه‌ن وه‌ك حوكمه‌كانی هاوسه‌ری و ته‌ڵاق و، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌خرێنه نێو چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌وه‌ی، كه پێی ده‌ڵین مافه‌كانی خێزان).
به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی كتومت به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی مافه‌كانی خێزان نییه، به‌ڵكو زور جار فراوانتره و به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی باری عه‌ینی (الاحوال العینیه) به‌كار دێت، واته كۆمه‌لێك بنه‌مای قانونی، كه حوكمی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر چۆنێك بێت هۆكاری پێناسه‌كردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه و ناونانی، مانای هاوسه‌ری و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌یه‌تی و، كۆتایهێنان به هاوسه‌ری و ئاكامه‌كانی‌و، هه‌روه‌ها ره‌چه‌ڵه‌ك‌و ئاكامه‌كانی و، وه‌سیه‌ت و میراتی، ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی باری مرۆڤه و تایبه‌ته به خودی كه‌سایه‌تییه‌وه.
دانانی پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی كارێكی سانا نییه. ئه‌مه‌ش له ئاكامی چه‌ند هۆیه‌كه‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه له فقهی ئیتالییه‌وه هه‌یه و، بوونی فقهی ئیسلامی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م یاسایه. بۆیه ده‌بینین هه‌ندێ له زانایانی ئه‌م بواره ده‌سته‌واژه‌ی (یاسای خێزان) به‌كارده‌هێنن، له كاتێكدا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بواری خێزان تێپه‌رده‌كات. هه‌ندێكی دیكه له نووسه‌ران تێكرای ئه‌و بابه‌تانه تۆمارده‌كه‌ن، كه چه‌مكی باری كه‌سێتی ده‌یگرێته‌وه.
له عێرٍاقدا بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای شكستی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و داگیركردنی به‌غدا له ساڵی 1917 دا، له به‌یاننامه‌ی دادگادا، وشه‌ی (بابه‌تی كه‌سێتی) به‌كارهێنرا و، پاشانیش له مایسی 1921دا ده‌سته‌واژه‌ی "باری كه‌سێتی" به‌كارهێنرا. له یاسای دادگای شه‌رعی، كه له 30 حوزه‌یرانی 1923دا بریاردرا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دووباره كرایه‌وه.
یاسای باری كه‌سێتی عێراق ژماره 188ی ساڵی 1959 پێناسه‌ی چه‌مكی باری كه‌سێتی نه‌كردووه، به‌لام له تێكرای به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه:
1ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به باری خودی مرۆڤه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه پیاو بێ یان ژن، سه‌ڵت بێ یان خاوه‌ن هاوسه‌ر یان تڵاقدراو بێت، زیندوو بێت یان مردوو یان وون بوو، سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك بكات یان سه‌رپه‌ریشتیكراو بێت.
2ـ ئه‌و په‌یڕه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌هلیه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
3ـ په‌یڕه‌وه‌كانی هاوسه‌ری و، مه‌رج‌و كوچكه‌كانی و، شیاوی پیاو‌و ژن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته‌و بواره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و، چۆنێتی تۆماركردنی و سه‌لماندنی.
4ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافی ژن و مێرده‌وه هه‌یه‌و، مه‌سه‌له‌ی ماره‌یی‌و خه‌رجی.
5ـ په‌یڕه‌وه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری و ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه و (خلع)و (عده)..هتد.
6ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌لماندنی ره‌چه‌ڵه‌كی منداڵه‌وه هه‌یه‌و، داننان به باوكبوون‌و دایكبوون.
7ـ په‌یره‌وه‌كانی شیردان‌و منداڵ به‌خێوكردن.
8ـ په‌یره‌وه‌كانی وه‌سیه‌ت‌و میراتی‌و، خه‌رجیدان به خزم‌و كه‌سوكار.
9ـ په‌یره‌وه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌وقاف.