
فرێدریک بۆکارا
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لینین پێش سەد ساڵ و لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٤، مرد. کارەکانی تەنیا میراتێکی سادە نییە بۆ گۆڤاری ئابووری و سیاسەت، بەڵکو ساتێکی گرینگ بوو لەمارکسیزمی زیندوودا. نەک هەر لەڕێی هەنگاوە شۆڕشگێڕیییە گەورەکانی لە ڕووسیە، بەڵکو بە تایبەت بە هۆی قووڵی تیۆرە ئابوورییەکانی، کە بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی بۆ تەرخان کردبوو.
لینین شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار، ئابووریزانێکی باوەڕپێکراوی مارکسیست بوو کە جێپەنجەیبە مشتومڕە ئابووریی و بیرکردنەوەکانی سەردەمەکەیەوەدیارە. سەرمایەداری ئەوکات لە قەیرانێکی قووڵدابوو (ئەمڕۆ ناویدەنێین سیستماتیک) و لینین بەرهەمە مارکسیستە هاوچەرخەکانی، بە تایبەت لە ڕودۆڵف هیلفێردینگ و چەمکی "سەرمایەی دارایی"ەکەی سوودی وەرگرت. شیکارەکەی لینین زۆر دیالێکتیکی و سیاسییە.
هەر چەند لینین فۆرمۆلی "سەرمایەی قۆرخکاری حکوومەت(CME)"ی داهێنا و تا ئاستێکی زۆر لە بەرهەمەکانیدا سوودی لێوەرگرت، ئەم چەمکە لە فۆرمۆلێکدا دەمێنێتەوە و لینین ئەوەندە بەردەوام نەبوو بۆ تیۆرێکی شیکاری ورد بیگۆڕێت. بە گشتی ئەم سنووردارییانە بە هۆی گەشەنەکردنی وەک پێویستی سەرمایەداری ڕووندەکرێتەوە کە لینین تووانیوویەتی بیبینێت. سەرمایەداریی ناو قەیرانێکی قووڵ بێئەوەی دەرەتانێکی هەبێت، کەدوای جەنگی دووەمی جیهان دۆزییەوە. هەروەها یەکبین بەچڕبوونەوەی چالاکییەکانی لینین لەدەوری خەباتی سیاسی ڕووندەکرێتەوە، کە هەندێکجار تا ئاستی تووندڕەوی پێویستی بەئاساییکردنەوەبوو، کە "دواکەوتوویی" باوی ڕووسیە دەیسەپاند. "دواکەوتوویی"ەک کە هەم لینین پێوەی دەناڵاند و هەم بە گشتی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و مارکسیستی دوای ئەو پێوەی ناڵاندووە.
پاوڵ بۆکارا تیۆرێکی وردی "سەرمایەداری قۆرخکاری حکوومەت"یخستەڕوو. پاوڵ بەئاڵنگارییکردنی شیکاری وشکی شەستەکانی سۆڤیەتییەکان پشتبەستوو بەوەی سەرمایەداری کەوتووەتە قەیرانێکی "هەمیشەییەوە" کە بەئاشکرا دژی ڕاستییەکان بوو، نیشانیدا "سەرمایەداری قۆرخکاری حکوومەت" ڕێگاچارەیەکی ڕاستەقینەبوو بۆ دەرچوون لەقەیرانی "نێوان دوو" شەڕ، بەڵام پاوڵ بۆکارا گەوهەری بەقووڵی سەرمایەداری دەرخست و یەکجێ پاشان قەیرانی "سەرمایەداری قۆرخکاری حکوومەت"ی، لەکۆتایی شەستەکانەوە تا سەرەتای حەفتاکان شیکار کرد. قەیرانێک کە سەرەتا بە "ستراکچەری" و پاشان "سیستماتیکی ڕادیکاڵ"تاریف دەکرێت.١هاوکات لینین لەشیکارێکدا ئەگەری جڵەوکردن و کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایەداری بە هۆی نرخی قازانجەوە نیشاندا.
سێ وتاری پاوڵ بۆکارا بە ناونیشانی "بۆ شۆڕشێک لە شۆڕشی تیۆری مارکسیستی" کە لە گۆڤاری ئابووری و سیاسەت لەسەروەختی هەرەسی سۆڤیەت بڵاوکرایەوە، بە تایبەتی لە گۆشەنیگای پرسی سیاسییەوە لە کارەکانی لینین دەڕوانێت، کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم پێویستبوو و ئەمڕۆش تا ئاستێکی زۆر بابەتی ڕۆژە.
هەروەها لە وتاری "لینین، تیۆرسێنی گەورەی مارکسیست" (تشرینییەکەمی ٢٠١٧)، پووختەیەک لە کاری تیۆری بنەمایی کاسرین میلز دەربارەی قەیرانەکان دەخاتەڕوو، کە تێکڕای خولی قەیرانە درێژماوەکان، لەجۆری "کۆندراتیڤ" (تا پەنجا ساڵ) جیاکردووەتەوە و تیۆرسێنی دەکات. پاوڵ بۆکارا تەماشای هەموو تووخمە هاوبەش و سنوردارەکانی شیکارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئابووریزانانی قووتابخانە فیکرییەکانی دەربارەی قەیرانەکان دەکات، هەتا ئەگەر لەشوێنەکانی دیکەی بەرهەمەکانی (لەدوو کتێبدا) لە لایەنەکانی دیکەی لینین دەکۆڵێتەوە.
ئەوە نابێتە کۆسپی بەردەم دوورکەوتنەوەی پاوڵ بۆکارا لە لینین و بەتووندی ڕەخنە لەبۆچوونەکانی حکوومەت، سیاسەت و پەیوەندی نێوان ئابووری و "ئەنسرۆپۆنۆمی"٢ بگرێت. بە شێوەیەکی تایبەتی، پاوڵ بۆکارا پڕۆژەی ئامادە بەناوی "ئاسایشی کار یان فێرکاری" دەخاتەڕوو، کە دەکەوێتە سەنتەری ئەوشتەوە دەتوانین ناویبنێین سۆسیالیزمی سەدەی ٢١. لەم پڕۆژەیەدا گرینگی جێگاسەرنج بەهەر تاکێک دەدرێ، بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی فێرکاری و لەئەنجامدا پەرەپێدانی خۆیی و بەمەش لەسەرووی تێڕوانینی لینینیستی تایبەتە کە ئامادەیە مرۆڤ لە هەمووشتێک زیاتر بهێنێتە ئاستی هەڵسوڕێنەری لوکۆمۆتیڤی کۆمەڵگا، وەکو گشتێکی گەورە*. لە ڕاستیدا فێرکاری بۆچوونێکی دیالێکتیکی، فاکتەری کارایی کۆمەڵایەتی و یارمەتیدانی کۆمەڵگایە، هاوکات هاوکاریکردنی هەر تاکێکی مرۆڤایەتی، بە تایبەتمەندییەکانی بۆ گەیشتن بەئارەزووەکان، توانای ڕزگارییخوازی دەبێت. جەختدەکاتەوە لە پێویستی ڕەهای پەرەپێدانی گۆڕەپانی چالاکییە ئازادەکان کە نابێت بهێنرێتە ئاستی کار و هاوکات جەختدەکاتەوە لەپابەندبوونی بنەڕەتی کە دیالێکتیک لەئاستی گشتی کۆمەڵگا لە نێوان "پێویستی" کار و "وڵاتی ئازاد" لە چالاکییە ناکارییەکانە. تا ئەوجێگایەی کە زاڵبوون بەسەر خودی "کار" وەکو گوتەزایەک، لەداهاتوویەکی دوور دەخرایەڕوو.
کەوایە پاوڵ بۆکارا بەناسینی قووڵی لینین هەم ستایشکەرێکی گەورە و هەم ڕەخنەگرێکی زۆر تووندە. ڕەخنەگر بەمانای مارکسیستی ئەم وشەیە، بۆ زاڵبوون بەسەریدا لە هەلومەرجی جیاجیای مێژوویی. بەردەوام جەختیدەکردەوە لەدەستنەگەیشتنی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بەدەقە بەراییەکانی مارکس، کە بۆ لینینیش ڕاستەو دەستی بەزۆربەی نووسراوەکانی مارکس وەک ئایدۆلۆژیای ئەڵمانی نەدەگەیشت.
* ئابووریزان، ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕاندنی نیشتمانی حزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسە.
١. لەپەیوەند بەبردنە ژێر پرسیاری سیستم، بەڵام لەگەڵ ڕادیکالیزمێک کە بنەمای سیستمەکەیان وەردەچەرخاند. وەک شۆڕشی زانیاری کە بەرهەمهێنان لەبنەڕەتەوە دەگۆڕێت... و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەنسرۆپۆنۆمی یان وەک شۆڕشی کۆنتڕۆڵکردنی دووگیانی و تەمەن درێژی.
٢. anthroponomie– زاراوەیەکە پاوڵ بۆکارا دایهێناو ئاماژەدەکات بەژیانی سەرلەنوێی مرۆڤەکان و کۆمەڵگا لەجیاکاری لەگەڵ ئابووری کە فاکتەری بەرهەمهێنانەوەی بەرهەمە مادییەکانە. لەژیانی ڕاستەقینە، ئابووری و مرۆڤناسی بەرکەوتەیان دەبێت. ئەم کارە ئەگەری پەیوەندییەکانی نێوان وەبەرهێنان و لەخۆنامۆبوون دەڕەخسێنێت.
* بۆ مارکس: "گەشەکردنی ئازادانەی هەر تاکێک مەرجی گەشەکردنی ئازادی هەموو تاکەکانە".بۆ لینین: "لەکۆمەڵگادا ژیان، بەڵام خۆبەئازاد نەزانین لێی، ڕەوا نییە.. ئازادی تاک ناتوانێت و نابێت بکەوێتە خاڵی بەرامبەری ئازادی کۆمەڵایەتی" (وەرگیراو لەنووسراوەکانی ئیحسان تەبەری).
ir.mondediplo.com