..رەزا شـوان

 

هەر لە کۆنەوە، بە چاوێکی رێـزەوە لە مامۆسـتایانیانروانیـون. چونکە بە درێـژایی سەردەمەکانی مێژوو، مامۆستایان خاوەنی پەیامێکی پیرۆز و گرنگ و چارەنووسساز بـوونە. هـەر ئەم پەیامەشە کە رێـز و پیـرۆزی و شکـۆمـەنـدیی و پـێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتیی بە مامۆستایان بەخـشیوە.
میـری شاعـیرانی عەرەب ( ئەحـمەد شەوقی ) ـ کە بە رەچەڵەک کوردە ـ لە سـتایش و گەورەیی مامۆستادا دەڵێت:"هەسـتە بـۆ مامۆستا شکـۆدارییە ... هـێـندەی نەمابـوو کە مامۆستا ببێت بە پەیامبەر". مەبەستی ئێمە مامۆستایانی کوردە. کە چـرایەکی هەمیشە داگـیرساوی گەشـن. تـیـشکی گـەشی زانـست و زانیـاری، بە نـەوەی نـوێی ئەمـڕۆمـان دەبەخشن. خۆرێکی تیشک زێڕینن رێگا بۆ کەسانی تر رووناک دەکەنەوە. مامۆستایان گـۆڵی گەش و بۆنخـۆشی هەمیشە بەهـارن، بە گـوڵاوی بـۆن و بەرامە خۆشی زانیاری مەستمان دەکەن. مامۆستایان هـەنگ ئاسایی لە جوانترین گوڵـزاری گوڵ هەمەڕەنگـدا، شـیلـەی هـەڵاڵـەی زانـست و زانیـاری هـەمـەچـەشـنە دەمـژن و هـەنگـویـنی زانـست و زانیارییان لێ دروست دەکەن و پـێشکەشی رۆڵەکانی گەلەکەمـانی دەکـەن. مامۆسـتایان گـرنگـتریـن کـۆڵەکەن لە کـۆڵـەکەکـانی، بنـیاتـنانی تاکی سـوودبەخـش و کـۆمەڵگایەکی بەخـتەوەردا. مامۆسـتایـانی کوردمـان، گـرنگـترین کارتـێکەرن، لە ژیـانی ئەمـڕۆ و لە داهـاتـووی گەلەکەمانـدا. بەبـێ مامـۆسـتایـان، کوردسـتان دەبـێـت بە تاریـکـسـتان. 
مامۆستایان پـێـشمەرگەی جەنگاوەرن، خـۆڕاگـر و کـۆڵـنەدەری گـۆڕەپانی جەنگـن، کە بە چـکی بـڕوا و دڵسۆزی، بە چەکی زانـست و زانیاری، شـەڕی نەزانـین و دواکەوتـن دەکەن. هەمیشە لەم شەڕەیاندا بـراوەن و سەرکەتوون. مامۆستایان رابەرن، پێشەنگن، پێـشڕەون، بەخـشنـدەن. مامۆسـتایـان، دایکـن، باوکـن، خـوشکـن، بـران، دڵسـۆزتـریـن هـاوڕێـن.مامۆستایان چـێنەری تـۆویشادی و ئاشتی و بەختەوەرین. هەردەم گەشبین و هیوابەخشن. مامۆستایان دۆژمنی نەزانین و دواکەوتنن. هەڵگری ئاڵای گەشەکردن و پێشکەوتنن. هاندەری گۆڕانکاری و داهـێنانن. بۆیە چارەنووس و داهاتووی گەلەکەمان لە دەستی مامۆستایانی کوردمان دایە. چونکە ئەو قوتابیانەی کە مامۆستایان بە راستی و بە دروستی پەروەردە و رێـنمایی و ئاراسـتەیان دەکەن و بە جـوانی فـێریان دەکەن و رایـانـدەهـێـنن. هـەر ئـەم قـوتـابیـیانەن،دەبـن بە سـەرکـردە و رابـەر و پـێـشەوا و بە کاربەدەست و بە سـیاسەتـمەدار . هـەمـوو کاروبارێـی کوردستانـمان بەڕێـوە دەبـەن.
خـزمەت و چـالاکی مامۆسـتایان، تەنها لە ناو پـۆل و قـوتـابخـانەدا نیـیە. مامۆسـتایـان رۆڵێکی گـرنگیان لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵدا هـەیە. مامۆستایان جـۆکەرن و لە هەمـوو بوارەکانی تێکـۆشان و ژیانـدا، رۆڵی بەرچاویان هـەیە. ئـەوە مامۆسـتایانن کە ئەلـفـوبـێی کوردایەتی و کوردستانپەروەری فـێری قـوتابـییەکانیان دەکـەن. فـێریـان دەکـەن کە کوردستانیان خۆشـبوێـت و پارێـزگـاری لـێبکەن. فـێری خوشک و بـرایی و تەبایی و یەکێتی و یەکـڕیـزییان دەکەن. فـێری هـەرەوەزی و هـاوکارییاندەکەن. ئەوە مامۆستایانن، بەچەمکی ئـازادی و دیمـوکـراتی و یەکسانی قـوتـابییەکانیان رادەهـێنن.
ئەگەر شارستانییەتی نـوێ، بە دانا و زانا و داهـێنەران و کەڵەناودارانییەوە دەنازێـت. دەبێـت رۆڵی مامـۆستایان فـەرامـۆش نەکـەن. ئـەو راسـتیـیە لەبەرچـاوبگـرن، کە ئەم داهـێنەر و ناودارانە، قـەرزاری مامۆستایانـن، قـوتابیانی مامۆستایان بـوون. ئەوانـیان فـێرکـردن و هـانیـانـدان بـۆ داهـێـنان و بـۆ دۆزیـنـەوە. ئـەوان بە جـوانی پـەروەردە و رێـنماییان کـردن. ئەوان هـۆشیانیـانبە زانیـاری زاخـاودان و هـیوایـان پێ بەخـشـین.
لە داهاتـووشدا، هەر داهـێنان و پێشکەوتن و گەشەکردنێک بێنە ئاراوە، پشکی شێری شانازی، بـۆ دڵسۆزی و خۆبەخـشین و رۆڵ و مانـدووبـوونی مامۆستایان دەگەڕێتەوە.
چی بڵێین و چی بنووسین. گەر بەنرخترین خەڵاتیش بە مامۆستایان ببەخـشین. هـاوتای رۆڵی پیرۆز و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان ناکەنەوە. هەر هەموومان قەرزاری چاکە و ماندووبـوونی مامۆستایانین.بێگـومان بنیاتنانی مـرۆڤی دروست و هـاوسەنگ، زۆر گـرانـترە لە دروستکـردن و بنیاتنانی کـۆشک و تەلار و ئاپـارتـمانی باڵابـەرز.
مامۆستایان (ئافـرەت ـ یا ـ پیـاو) دینەمـۆی پـرۆسەی پەروەردە و فـێرکردنـن. رۆڵـێکی بنەڕەتییان لە دروستکردنی پەروەردەیی و دەروونی منداڵانـدا هەیە. رۆڵی مامۆسـتایان تەنها فـێرکردن نیە. فـێرکردن بەبێ پەروەردەیەکی دروست، ناتوانین بە فـێرکردن ناوی بەریـن. سـوودی فـێرکـردن چـییە؟ئەگەر قـوتابی تەنها بخـوێنێتەوە و بنووسێت. بەڵام نابەڵەد بێت و کەموکوڕییەکی زۆری لە بەهـاکان و لە رەوشتە بەرزە کۆمەڵایەتییەکاندا هـەبێـت. ئەگـەر وا پـێـبـگات، ئاکـامـەکەی لە ئەسـتۆی مامـۆسـتایـانی بێ ئەزمـوون و نابەڵـەدن لە ئامانجـەکانی پەروەردە و فـێرکـردن. 

قـوتـابیـان لـە زۆربـەی رەفـتار و هـەڵـس و کـەوتـەکـانـیانـدا، چـاولـێکـەرن و چـاو لـە مامۆستاکانیان دەکەن. بۆیـە پێویـستە مامۆسـتایان هـەردەم، پێـشەنگ و سەرمەشـق و نمـوونەی باشبن بـۆ قـوتابییەکانیان. پێویـستە مامۆسـتایان وەک منـداڵەکانی خـۆیان یا وەک خوشـک و بـراکانی خۆیـان، قـوتـابییەکانیان بـلاوێـنن و بـە دروسـتی رەفـتاریـان لەگـەڵـیانـدا بـکەن. پـردێـکی خـۆشـەویـستی و رێـزگـرتـن پـێکەوەیـان بـبەستـێـت.

دوبـەی: ٢٠٢٦
 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا