جەیمس دۆرسی

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

لەگەڵ سەرکوتکردنی بەردەوام و زیادبوونی لەسێدارەدان، شازادەی سعوودیە دەیەوێت ڕوویەکی مۆدێرن بە تایبەت کۆمەڵایەتی بەوڵاتەکەی بدات. ئەگەر چاکسازی ئایینی لەجێبەجێکردندا، بەئامانجی "بەمۆدێرنکردن" و لەچوارچێوەی گرەنتیکردنی دەسەڵاتی نەرمی ئیسلامی بێت لەڕیاز، بێگومان ئەو گۆڕانکارییە بێئاکامی سیاسی نابێت.

دەمێکە لە شازادەی سعوودیەیانپرسیوە، چاکسازی ئایینی لە شانشینەکەی دەبێت یان نابێت و ئەگەر دەبێت کەی. دەکرێت ئەو دەستپێشخەرییە ئاکامی جێگاسەرنجی بۆ ئەوڕۆڵەهەبێت، سعوودیە بەئایینی داوە و لکاوە بەڕکابەری دەسەڵاتی نەرمی ئایینی لەجیهانی ئیسلامیدا.

دامەزراوەی واشنتۆن لە ڕاپرسییەکدا بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک نیشانیدەدات دەمێکە گروپێکی تووندڕەوی موحافزکاری ئیسلامی و زۆر پاڵپشتی میانڕەوی ئایینی فەرمانڕەوایەتی سعوودیە دەکەن، کە دەکرێت بۆ چاکسازیی باشتر بێت. بە پێی ڕاپرسییەکە، لە ٤٣٪ی بەشداربووان باوەڕیانوابووە: "دەبێت سعوودیەکان گوێ لەقسەیان بگرن، کە هەوڵدەدەن ئیسلام میانڕەوتر، لێبوردەتر و مۆدێرنتر ڕاڤە بکەن". لە کاتێکدا پێش چوارساڵ هەمان پرسیارییان لێکرا، تەنها لە ٢٠٪ییان ڕایانوابوو. هاوکات، شازادە پێیوایە ئەم واقیعییەتە جێگای ڕەزامەندییە کە لە ٧٨٪ی بەشداربووان لەڕاپرسییەکە گوتبوویان "پرسێکی باشە کە ناڕەزاییەکی وا فراوان لەشەقامەکانماندا نییە"، دەریبخات زیادبوونێکی زۆر بەراورد بە لە ٤٨٪ی وەڵام دەرەوانێک بوو کە لەڕاپرسی ساڵی ٢٠٢٠ ڕایانوابوو.

چاکسازیی بەپارێزەوە

لە کاتی گرتنەدەسەڵاتی بن سەلمان لە ساڵی ٢٠١٥، نیازیوابوو بەجێبەجێکردنی چەند چاکسازییەک کە ژمارەیەک قەدەغە و یاساکانی بۆ ژنان (شوفێریکردن، لچککردن و هتد) هەڵوەشاندەوە و دەرفەتی نوێی پێدان، وێنەیەکی کارەکتەری مۆدێرنیستی بەخۆیان بدەن. ئازادی کۆمەڵایەتی زیاتری بەلاواندا، بە تایبەت کردنەوەی هۆڵی سینەما یان کۆنسێرتی میوزیکی خۆرئاوا، کە یارمەتییەکی زۆری پلۆرالیزمی بەئابووریدا.

ئەم گۆڕانکارییانە ڕاستەقینەن، هەر چەند هێشتا ژنان و لاوان بەشداری سیاسەتییان نەکردووە. بۆ جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییانە، شازادەی گەنج ڕێکخراوی ئایینی محافزکاری لەخۆی نزیککردەوەوتوانی تابۆ کۆنەکە تێکبشکێنێت. هەروەها هۆڤیانە ڕەخنەگران و نەیارانی ڕژێمی سەرکوتکرد. لەگەڵ هەموو بووێرییەکەی، لەجێبەجێکردنی چاکسازیی ڕێسا ئایینیەکان ئەوەندە سەرکەوتوونەبوو، چونکە ترسالەجێبەجێکردنی چاکسازی پرسە ئایینیەکان، پێ لەبەڕەی سنوورەکانی تێبپەڕێنێت.

لەبەر ئەم هۆکارە، زۆر بەپارێزەوە ئامانجی چاکسازییەکانی بەئیسلامێکی "میانڕەو" نەناسێنێت، کە بەگوتەی ئەو "تیرۆریستان و تووندڕەوان دڵخۆش نەکات"، چونکە دەتوانن پڕوپاگەندە بکەن "ئێمە لەسعوودیە و وڵاتانی ئیسلامی، ئیسلام بۆ ئایینی نوێ بگۆڕین. لەکاتێکدا هەرگیز ڕاست نییە".

شازادە بەڵگەی هاوشێوە بۆ پاساوی پاراستنی قەدەغەبوونی پەرستگاکانی ناموسڵمانان لە هەر دوو شاری پیرۆزی ئیسلامی، مەککەو مەدینە دێنێتەوە. سعوودیە تەنها وڵاتی کەنداوە، جێبەجێکردنی بۆنەی ئایینی ناموسڵمانانی بەئاشکرا قەدەغە کردووە.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جۆیل سی. ڕۆزنبێرگ، نووسەر و چالاکوانی مەسیحی ئەمریکی–ئیسرائیلی، گوتی بەمزووانە ئەو قەدەغەبوونانە هەڵناوەشێنێتەوە: "من ئەمە ناکەم، نەئێستا و نەلەداهاتوو، چونکە دەبێتە دیارییەک بۆ ئەلقاعیدە. ئەم دەرفەتە بۆ تەقاندنەوەی کڵێساکان دەقۆزنەوە و هەرگیز ژیانی سعوودیەکانباشترناکات".

ڕکابەریکردنی ئەندۆنیسیا

جێبەجێکردنی ئەم چاکسازییە ئایینیە، پێگەخوازی بن سەلمان بۆ ڕابەریکردنی جیهانی ئیسلام خێراتر دەکات. دەیەوێت پێگەی گەورەترین چاکسازیکەری ئیسلامی ئەمڕۆی هەبێت، تەنانەت لەڕکابەریکردنی بزووتنەوەی زانایان (زیندووکردنەوەی زانایان)، کە گەورەترین و میانڕەوترین جوڵانەوەی کۆمەڵگای مەدەنی موسڵمانان لە ئەندۆنیسیا.

بە پێچەوانەی بن سەلمان و لایەنگرانیدیکەی "ئیسلامێکی میانڕەو" وەک محەمەد بن زاید، لەڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە لیبراڵ، بەڵام لەڕوانگەی سیاسییەوە سەرکوتگەرایانە. بزووتنەوەی زانایان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە مرۆڤدۆستانەو سیاسی پلۆرالیزم، داکۆکی لەئیسلام و بەئاشکرا ڕاگەیەنراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی١٩٤٨ی نەتەوەکانیش پەسند دەکات. هەروەها ڕازییە بەجیاکردنەوەی مزگەوت و حکوومەت و لەمێژە ئەو بزووتنەوەیە هەوڵی چاکسازییکردنی فیقهی ئیسلامی دەداو جەختدەکاتەوە بنەماکانی شەریعەت، کۆن یان بەسەرچوون.

بزووتنەوەی زانایان لە ساڵی ٢٠١٩ توانیبووی سنووری ٢٠ هەزار زانای مافە ئایینیەکان لەدەوری یەک کۆ بکاتەوە کە گوتەزای (کافر) بەسەرچووە و ڕایانگەیاند ئەم گوتەزایە لەچوارچێوەی یاسای ئیسلامی جێگای نابێتەوە. هەروەها، ئەو زانا ئایینیانە بەجەختکردنەوە لەم واقیعیەتەی موسڵمانان و ناموسڵمانان دەبێت لەبەردەم یاسا یەکسان بن، چەمکی "هاوڵاتیی" قبووڵ بکەن.

بزووتنەوەی زانایان لە ساڵی ٢٠٢٣، داوای گۆڕینی چەمکی خەلافەت بەچەمکی دەوڵەتی نەتەوەیی بوون و ڕاگەیەنراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک گوتەزایەکی مافە ئیسلامییەکان ناساند. ئامانجی ئەو چاکسازییانە، شەرعیەتنەدانە بەخواستی جیهادییەکان کە پڕوپاگەندەی چالاکی و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی خەلافەتێکی پشتبەستوو بە شەریعەتی ئیسلامیدەکەن. هەروەها دەرفەتی جێکردنەوەی لەیاساکانی شەریعەتی ئیسلامی و بەڕەسمی ناسینی مافەکانی مرۆڤییان لەڕاگەیەنراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخساند. بەمەش، بزووتنەوەی زانایان، بواری بەبن سەلمان داو پێشوازی گەرمی شازادە لەچاکسازییە ئایینیەکان، بواری پێویستی بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی ڕەخساند. لەگەڵ ئەوەشدا، قبووڵکردنی ئەم چاکسازییانە لە لایەن شازادەی گەنج، واتا ناچاربوون بەفەرمانڕەواییکردن بە پێی پلۆرالیزمی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ، کە ڕەگەزی بنەڕەتی ڕکابەرییە پاراستنی دەسەڵاتی نەرمی ئایینی لەجیهانی ئیسلام.

تاکتیکی باڵۆنەکانی تاقیکردنەوە (چاکسازیی بەپارێزەوە)

بن سەلمان چەندان باڵۆنی تاقیکردنەوەی بەم ئاڕاستەدا هەڵدا و لە ساڵێ ٢٠٢٠ ڕووبەڕووی شکستی بەرچاو بووەوە. دوای چەند مانگێک، نووسینێکی جەرجیس قلی زادە، نووسەری کوردی عێراقی لە ئیلاف، ڕۆژنامەیەکی ئۆنلاینی سعوودیە لە لەندەن لە لایەن عوسمان ئەلعەمیر، بازرگان و ڕۆژنامەنووس کە بەڕواڵەت پەیوەندی دارایی نهێنی بە بن سەلمانەوە هەیە، سڕدرایەوە. وتارەکەی قلی زادە کە میدیا عەرەبییەکان بەفراوانی بڵاویان کردەوە، پێشنیاری نووسینەوەی دەقە ئیسلامییەکانی بە تایبەت قوورئانی دەکرد، کە بە باوەڕی موسڵمانان کەلامی خودایە و نەگۆڕە.

لە ساڵی ٢٠٢٢، ساڵح ئەلمغامسی بەپشتیوانی ترکی ئەلدەخیل، باڵوێزی سعوودیە لە ئیمارات و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ڕایەڵەی تەلەڤزیۆنی حکوومەت و پان عەرەبی ئەلعەرەبیە، داوای دروستکردنی قوتابخانەیەکی نوێی بیریڕێسای ئیسلامی بۆ جێگرتنەوەی شوێنی چوار قوتابخانە باوەکەی ئیسلامی سوننەیکرد. ئەلمغامسی نزیک لە بن سەلمان، بەڵگەی دەهێنایەوە قووتابخانە یاساییەکانی نهۆ، بەپێچەوانەی قوورئان، ستراکچەر مرۆیین و دەکرێت چاکسازی بکرێن، بەڵام ئەنجومەنی زانایانی باڵا، باڵاترین ناوەندی ئایینی سعوودیە، بەو پاساوەی دەکرێت ئەو قووتابخانە یاساییانە تەواوی ویستەکانی ژیانی مۆدێرن بیننەدی و هاوئاهەنگی یاسا ئیسلامییەکان بکرێن، پەرەیان بەم پێشنیارەدا. لەئەڤغانستان، قەدەغەکردنەکانی تالیبان بۆ خوێندن و کاری ژنان لای ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی بێگانە، سەریکێشایە ئەم بڕیارە، عەسامە یەمانی، سەرنووسەری ڕۆژنامەی حکومەتی عوکاز، پارێزەری دانیشتووی جەدە، لەسەروتارێکی لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ نووسی: بڕیارەکەی حکومەتی تالیبان ئاماژە بە قەیرانی تیۆری و زەروری پێداچوونەوە و پەرەدان بە فیقهی ئیسلامی دەکات. ئێمە بەپەلە پێویستمان بەفیقهی هاوچەرخە،یاسا و بنەماکانی مۆدێرنبێت. دەبێت هەموو ناوەندە ئایینیەکان بۆ دروستکردنی [فیقهـ]ێکی هاوچەرخ و وەشاندنی ڕۆحی لێبووردەیی هەوڵبدەن. سعوودیە وەک بەرپرسی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان لەو وڵاتەی پەیامی خوایی تێدا دابەزیوە، ڕابەری درەوشاوەیە و دەبێت ڕۆڵی خۆی لەجیهانی ئیسلام وەک لەم بوارەدا لێی چاوەڕوان دەکرێت، بێنێتەدی.

*ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەر، ئەندامی باڵای دامەزراوەی خۆرهەڵاتناسی زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوورە.

orientxxi

 

 

 

 

وتاری نووسەران