
میدیا (ڕاگەیاندن) پێناسەکراوە بە هەر (تەکنەلۆجیا، ناوەند، دامەزراوە)ـیەکی بازرگانی قازانج ویست یان قازانج نەویست، تایبەت یاخود گشتی، فەرمی یان نافەرمی کە ئامانجی گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریەکان و بەرنامەکانی کات بەسەربردنە، میدیاکان بەهۆی کاریگەری زۆریان لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگا بە دەسەڵاتی چوارەمی دەوڵەت پێناسە دەکرێت.
ئەرکی ڕاستەقینەی میدیا ئەوەیە کە ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی وەرگر یان بینەر و بیسەر بگەیەنێتە ئاستێکی باڵاتر و زانیاری نەزانراوی پێبدات، شرۆڤە و شیکردنەوە بکات بۆ ئەو بابەتانەی نەزانراون و گرنگن بۆ کومەڵگا.
میدیا لە جیهاندا وەکو ئامڕازێک دادەنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی گرنگ و دروست بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا میدیاکان بەشێکی زۆرینەیان هەواڵی دروست بڵاو ناکەنەوە و دەکەونە هەڵەوە ئەمەش بەهۆی کۆپی و بەداواداچوون نەکردن بۆ ڕووداو و هەواڵەکە، زۆرینەیان لاسایی یەکتر ئەکەنەوە و کێبڕکێی یەکتری ئەکەن و هەواڵی یەکتری بڵاو ئەکەنەوە بێ بەدواداچوون و ڕۆشتن بە دوای هەواڵەکە و زانینی ڕاستی هەواڵەکە بەو هۆیەشەوە کە کۆپی یەکتری ئەکەن ئەکەونە هەڵەوە و دواتر کە زانیان کەوتونەتە هەڵەوە ناتوانن ڕاستی ڕووداوەکە و هەواڵەکە دووبارە بڵاوبکەنەوە و کاری لەسەر بکەن لە ترسی بینەر و بیسەریان کە ترسیان هەیە هەڵە بیربکەنەوە لە دەزگاکەیان و بە درۆزن و شوێنێکی ناشایستە و دوور لە کاری میدیایی ناویان ببرێت، ئەمەش بە هەڵەیەکی گەورەی میدیایی ناودەبرێت.
بەشێکیتری میدیا لە مانشێتی هەواڵەکەدا شتێک ئەنوسێت بەڵام ناوەڕۆکەکەی جیاوازە، کاتێک مانشێتەکە ئەکەیتەوە و ئەڕۆیتە ناو سایتەکەیانەوە یان بەشێکی لە کۆمێنت هەواڵەکە دائەنێت و بەشێکیشی خەڵک چەواشە ئەکات و ئەینێرێتە کۆمێنت و پاشان بۆ تێلێگرام و ئینجا بۆ ناو سایتەکەیان دواتر دەرئەکەوێت مانشێتەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ناوەڕۆکەکەوە نییە و زۆر جیاوازی هەیە و خۆڵ ئەکەنە ناو چاوی بینەرانیان، ئەو میدیایانەی(دەزگا)یانەی ئەم کارە ئەکەن خەڵکی چەواشە ئەکەن و مانشێتێکی هەڵە و سەرنجڕاکێش دائەنێت تا بەو هۆیەوە ئاکتیڤی میدیاکەیان (دەزگا)کەیان پێ بەرز بکەنەوە و ئاکتیڤیان بە قسەی خۆیان بفڕێت و خۆیانی پێوە هەڵکێشن کە گوایا بێ ڕکابەرن و ئاکتیڤیان زۆر باشە.
هەندێکیتر لە میدیاکانی کوردستان مانشێتێکی سەرنجڕاکێش دائەنێت تاوەکو خەڵکی چەواشە بکەن و خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی، و خەڵکی بچنە ناو هەواڵەکە و سایتەکەیان بکەنەوە بەڵام دواتر کە خەڵکی ئەچێتە ناو سایتەکەیان بۆیان دەرئەکەوێت کە مانشێتەکە هیچ پەیوەندیەکی بەو هەواڵەوە نییە، بۆ نموونە هەواڵی کوشتنی بە کۆمەڵ یان مردنی کەسێکی ناودار لە کوردستان دواتر کە خەڵک ئەچێتە ناو سایتەکە دەرئەکەوێت نە هەواڵەکە هی کوردستانە و نە کەسەکە نە کوردە، ئەمەش فێڵێکی میدیایە بۆ کۆکردنەوەی لایک و ڤیوی(بینەر)ی زیاتر بۆ میدیاکەیان.
ڕکابەرایەتیەکی زۆر هەیە لە نێو میدیاکانی هەرێم بەڵام بەشێکی زۆرینەیان لاسایی یەکترئەکەنەوە چ لە هەواڵ یان ڕاپۆرتە هەواڵ یان ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی کە پێشکەشکار ئەیخوێنیتەوە و پێشکەشی ئەکات کە ئەمەیان شێوازێکی نوێیە کە لەم دواییانەدا هاتۆتە ناو میدیای کوردی و هەموویان بەشێوەیەکی دیار و بەرچاو دووبارەی ئەکەنەوە و لاسایی یەکتر ئەکەنەوە، نەک بۆ ئەمانە بەڵکو بۆ شت و کاری تری میدیایش هەر چاو لە یەک ئەکەن و دوای یەکتری ئەکەون و لاسایی یەکتر ئەکەنەوە.
زۆر کەم میدیا هەیە نوێگەری بکات و شتێکی جیاواز لەوانی دیکە بکات و شتێکی نوێ و جیاواز بێنێتە ناو میدیای کوردی، زۆرینەی خەریکی دووپاتکردنەوەی کاری میدیایی یەکترن و لاسایی یەکتر ئەکەنەوە و پێویستە میدیا بەشێوەیەکی گشتی کاری نوێ بکات و دوور بکەوێتەوە لە هەواڵی نادروست و هەڵە و بەدواداچوون بکات پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، میدیاکارانی وەک پەیامنێر و هەواڵساز پێوستە ئەوانیش بەردەوام بەدواداچوون بکەن پێش ڕاگەیاندنی هەواڵەکە و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە چونکە بەدواداچوون گرنگترین شتە بۆ میدیاکاران و نابێت پشت گوێ بخرێت.
بەنان فاروق
ڕۆژنامەنووس