
ئەلوەند ته‌لعه‌ت
بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه جیهانی واقعیمان شتێك نییه جگه له میتافۆرێك ڕه‌نگه یارمه‌تیمان بدات له دروستكردنی مانایه‌كی قوڵتر و تێگه‌یشتنێكی ڕوونتر له‌باره‌ی خۆمانه‌وه ، به هه‌مان پێوانه‌ش ڕه‌نگه كۆششێك بێت بۆ بێبه‌هاكردنی زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له ده‌وروبه‌رمان هه‌ن! ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت، دواجاری كاری عه‌قڵ له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه شته‌كان به‌یه‌كتر به‌راورد ده‌كات، ڕه‌نگه له بنه‌مادا عه‌قڵی مرۆڤ بۆ پرۆسه‌یه‌كی به‌رواردكاریی له‌بننه‌هاتوو دیزاین بووبێت، یان ئه‌وه‌ی شته‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه‌مان تا ئه‌و جێگایه له‌یه‌كتر بچن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌راوردكاریی ده‌رفه‌تێكی تر له‌به‌رده‌م عه‌قڵ نه‌هێڵنه‌وه بۆ بیركردنه‌وه. كاتێك (هاروكی موراكامی) ژیان به‌راورد ده‌كات به وه‌رزشی ڕۆیشتن له‌سه‌ر پشتی شه‌پۆله‌كان، ده‌توانین باشتر له سروشتی ژیان تێبگه‌ین. به‌مانایه‌كی ڕوونتر، كاتێك تۆ ده‌كه‌ویته ململانێ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی ده‌ریاوه و به هه‌موو توانا و ویستی خۆته‌وه ده‌كۆشیت هاوسه‌نگی خۆت بپارێزیت و له‌به‌رده‌م شه‌پۆله به‌هێز و هه‌ندێك جار چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان به‌خۆڕاگری بمێنیته‌وه، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و دۆخه‌یه كه ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی له‌ژیانی خۆیدا له ڕۆژێكدا چه‌ندین جار ئه‌زموونی بكات! به‌ڵام هه‌میشه جیاوازییه‌كی قوڵ هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی خۆمان ئه‌زموونی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌راوردی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. هۆكاره‌كه‌شی ده‌كرێت شتێك بێت كه زاده‌ی مرۆڤه و له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ڕه‌نگه هه‌ر بوونیشی نه‌بێت، ئه‌ویش (به‌ها)یه. یان باشتر بڵێن، به‌خشینه‌وه‌ی به‌ها به‌شته‌كان ته‌نها كارێكه كه مرۆڤ له هه‌موو ژیانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، به‌خشینه‌وه‌ی به‌ها ئه‌گه‌رچی كارێكه ڕه‌نگه خۆشمان نه‌زانین بۆچی ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه پرۆسه‌ی پێدانی به‌ها خودی وزه‌یه بۆ به‌رده‌وامی. ڕوونتر له‌وه، تۆ تا ئه‌و كاته له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك به‌رده‌وام ده‌بیت كه به‌هایه‌كی هه‌یه بۆت، (به‌ها) و (مانا)ش دوو ڕووی یه‌ك دراون. یان به‌جۆرێكی تر، مرۆڤ مانا ده‌كات به پێوه‌دانگی به‌خشینه‌وه‌ی به‌ها ( شتێك به‌و قه‌باره‌یه گرنگه كه لێی تێده‌گه‌یت!). لێره‌وه‌یه كه میتافۆر وه‌كو ڕوویه‌كی تری بوونمان ماناكه‌ی كاڵ ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌رچیش له‌یه‌كچوونی قوڵ هه‌بێت له‌نێوان ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جیهان ئێمه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه پێوه‌ره‌ی به‌های شته‌كانی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین جیاوازه! ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه ده‌هێڵێت توندتر وابه‌سته‌ی ئه‌و جیهانه بین كه خۆمان تیایدا قه‌تیس كردووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕوویه‌كی گاڵته‌جارانه‌ی دوونیابینی ئێمه ده‌رده‌خات!