جۆنی تامسۆن (مامۆستای فەلسفه لەزانکۆیئێکسفۆرد)

لە فارسیەوە ئەرسەلان حەسەن

تا تەمەنمان زیادبکات، زیاتر سەیری ڕابردوو دەکەین. هەموو ڕۆژە خۆشەکانی ڕابردوو، سەردەمی هاودڵی، خۆشی، ئاسایش و خۆشەویستیمان بیردەهێننەوە. یادەوەریمان شتێکی سەرنجڕاکێشە. تەنیا ئەرشیفێکی وێنە نییە، بەڵکو حەزدەکات هەمووشتێک کۆبکاتەوە، زیادەڕۆیی بکاو بیشێوێنێت. هەوراز و نشێوی ژیانمان، سەرکەوتن و شکستەکانمان، بەناو تەپوتۆزی ژیانماندا پێمان دەگات.دەتوانین زیاتر لەنوستالیژیادا بیبینین. نوستالیژیا هەستێکی سەیرە، ناسەقامگیر و زیاتر پێناسەنەکراوە، بەڵام لایەنێکی بنەڕەتی مرۆڤ بوونە.

نۆستالژیا بریتییە لەبیرهێنانەوەی یادەوەرییەخۆشەکانی ڕابردوو، هاوکات خەمبارماندەکەن. بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، نۆستالژیا دڵەڕاوکێی مرۆڤ کەم دەکاتەوە. لەڕاستیدا، کاریگەری ئارامکەرەوەی لەجەستەماندا هەبێت.هاوکات یادەوەرییە خۆشەکانی ڕابردوو خەمبارمان دەکەن. بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان، نوستالیژیا دەتوانێت شڵەژانی مرۆڤ کەم بکاتەوە. لە ڕاستیدا، کاریگەری ئازارشکێنی لەجەستەماندا هەبێت.

گەڕان بەدوای کاتی لەدەستچوو

نوستالیژیا هەستێکی قووڵە. سۆزی خۆشەویستی، ترس یان تووڕەیی، دەتوانێت زیاتر بتشڵەژێنێت. هەستەکانی خۆشەویستی، ترس یان تووڕەیی دەتوانن زۆر هەیەجانت بکەن، بەڵام ڕەگی نوستالیژیا قووڵترە. هەمان هەستی خەمباربوونە کە لایلایەی بابودایی بیردێنێتەوە، بیرهێنانەوەی پێکەنینی هاوڕێیانێک سەردەمێک دەتناسین، بەڵام لەبۆشاییدا دەبیستران. هەستی یەکەم دڵداری، گۆڕانی ساڵی نوێ، سەیرکردنی فیلمە کۆنەکان، ئاژەڵە ماڵییەکانی سەردەمی منداڵی و ماڵاواییکردنەکان.  

خۆشی قووڵ لەم هەستەدا پەنهانە، بەڵام لەخەرمانەیەک خەم و کوڵوکەسەردایە. چاڵی تاریکی خەمە کە هەستدەکەی تەنیایی و شتێکیپێشتر هەبووتلەدەستداوە. بزەی فرمێسکاوی یادەوەرییکاتی خۆشی نەماو. 

نوستالیژیا ڕۆڵی بنەڕەتی لەناسنامەماندا دەبینێت. ئێستا هەین و پێشتر بووین، هاوتەریب دەکات. بەڕای میشێل دو مۆنتی بیرمەندی فەرەنسی: "چێژبینین لەژیانی ڕابردوو، ژیانی دووبارەئاسایە". خاڵێکی وردە و دەستدەخاتەسەر لایەنێکی گرنگی ژیانیمرۆڤ. تا زیاتر بژین، زیاتر تێدەگەین ژیان ئاوێتەیەک لەڕووداو و قۆناغە جیاوازەکانی لە ڕاستیدا لایەنی خۆمانن و کەم و زۆر بەردەوامن، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ هەین، زۆر جیاوازە لەسەردەمی منداڵیمان. ئێمە وەک چیرۆکێکی بەتەواوی ئاشنا لەڕابردووی خۆمان دەڕوانین،بۆئەوەی دووبارە بیخوێنینەوە. 

بۆیەهاوشانی نوستالیژیا، جۆرێک هەستی دابڕان و لەخۆنامۆبوون هەیە. ئیمە تەماشای خودێتی پێشووی خۆمان دەکەین و هەستدەکەین گۆڕاوین. دەبینین ڕێگای ژیانمان لەڕێی سەرەتای خۆی زۆر لایداوە و لەبیرمان نەماوە، سەردەمێک چ کەسێک بووین و ئێستا چیین.

سوودەکانی نۆستالژیا

لەبەرئەوەی نوستالیژیا ئەوەندە سەیرە، بەئاسانی ناتوانی بڵێی باشە یان خراپ. بیرهێنانەوەی خۆشی ڕابردوو هەستێکی جوانە، کەچی هەستی ئاخ هەڵکێشان و لەدەستدانی ماکەکەی، دەتوانێت بەقووڵی دڵتەنگت بکات، بەڵام سەرنجڕاکێشە کە نوستالیژیا بەپێی تووێژینەوەیەکی نوێ، وابکات بەرگەی ئازار بگرین یان تەنانەت هەستبە ئازار نەکەین.

واتا هەستی نوستالیژیا لەڕوانین بۆ ڕابردوومان، سوودبەخشە. لە ڕاستیدا خەمکەم دەکاتەوە و سرەوتی جەستە بەهێز و دواجار دەروونمان باش دەکات. بەپێی تووێژینەوەیەک لەچین، نوستالیژیا کاریگەری دەرمانی ئارامکەرەوە یان دژەئازاریهەیە و بەزۆربوونی هەستی نوستالیژیت، هەستی ئازار لەجەستەتدا کەم دەبێتەوە.   

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌بەشێک لە پرۆسەی گەشەکردن

بەزیادبوونی تەمەن، زیاتر ژیانی ڕابردوومان بیردەهێنینەوە. ئاواتەخوازین ئازیزانی نەماومان ببینین، یان ڕۆژانی دڵتەنگی و بێخەمی و دڵخۆشی سەردەمی منداڵی بژیەنینەوە.

بێگومان ئەمە بۆ هەمووکەسێک ڕاست نییە، بەڵام بۆ زۆر کەس ڕاستە. بێگومان عەقڵیەتێکی گرنگە کە مرۆڤ نابێت بەداخ بێت بۆ ڕابردوو و دەبێت ئومێدی بەداهاتووبێت. لە ڕاستیداتەندرووستتر و ڕەنگە سەلامەتتر بێت، بەڵام نۆستالژیا ئەزموونێکی حەتمی و سۆزداریییە. بەشێکە لەژیان و گەشەکردنی تاک. هاوشێوەی مارێک کە ئاوڕدەداتەوە و سەیری ئەو کاژە دەکات فڕێیداوە.

نوستالیژیا، هەستکردنە بە پەشیمانی بۆ شتێکی لەدەستچوو، بەڵام مەرج نییە بیرهێنانەوەی هەمووژیانی ڕابردوو خراپ بێت، چونکە دەزانین ئەم ئەزموونە دەتوانێت سوودی بۆ تەندرووستیشمان هەبێت. 

nebesht.com

وتاری نووسەران