
شوان گه‌ردی
سڵاوتان لێ بێت ....
له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی هاوڕێ عه‌لی محمود ناسراو به ( عه‌لی سیاسی ) .... كه پێویستی به پێناسه و ناساندن نییه و لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاشنای ووشه‌ی ماف و ووشه‌ی ئازادین ئه‌وه ئه‌و پیاوه ده‌ناسن چونكه له هه‌ر شوێنێك له مافێك پێشێل كرابێت له‌وێ بووه بۆ داكۆكی كردن له مافخوراو و له هه‌ر شوێنێك ئازادییه‌ك پێشێل كرا بێت ئه‌گه‌ر رێكخه‌ری خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییش نه‌بووبێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك بووه له به‌شدار بووان ...
هه‌ركاتێ باسی دادگایی كردنی جاشه‌كان بكه‌ین ... عه‌لی سیاسی دێته‌وه به‌رچاومان وه‌ك یه‌كێك له داواكارانی ئه‌و داوایه
هه‌ركاتێ باسی ئه‌نفال و كیمیاباران كرابێ ... عه‌لی سیاسی هاتۆته به‌رچاو وه‌ك عه‌رابی یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كاره‌ساتی كیمیاران و ئه‌نفال و ووتاری هه‌بووه بۆ داوای عه‌داله‌ت و ئینصافی قوربانیان له رێگه‌ی دادگایی كردن و سزادانی تێوه‌گڵاوانی ئه‌و دۆسێیه ...
چالاكییه‌كانی هه‌ر له كوردستان نه‌بووه بگره له چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپیش چالاكی هاوشێوه‌ی هه‌بووه ... جگه له‌وه‌ی اعلامییه‌كی چه‌پڕه‌وی دیار بووه له محاوه‌ره كردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه دێرینه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕاوی سه‌رده‌می سه‌دی ڕابردوو ....
و داكۆكییه‌كانیشی هه‌ر كوردی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو ... مرۆڤدۆستێكی كه‌م وێنه‌یه و له چه‌ندین چالاكی شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌بووه به‌شدار بم له‌گه‌ڵ پیاوه بۆ سه‌ركۆنه كردنی له سێداره‌دانه‌كانی چالاكوانانی ئێران و توركیا و سوریا و ووڵاتانی تریش ....
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ .. عه‌لی سیاسی ... كه‌سێكی داواكراوی به پێی مادده‌ی ( 406 ) ی قانونی عقوباتی عیراقی دادڵده‌داوه و ئه‌وه‌ش به پێی یاسا به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ ئه‌گه‌ر فعله‌ن علمی هه‌بووبێت كه تاوانه‌كه‌ی كردووه و كه ئه‌مری قه‌بزی هه‌یه و بزانێت كه داڵده‌دانی ئه‌وانه به ده‌قی یاسا تاوانه ... چونكه ئه‌و پیاوه یاسا ناس نییه ... ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین و به جێی ده‌هێڵین بۆ دادگا و ویژدانی دادوه‌ران .. تا به پێی ( ظروف و اعذار ) ی قه‌زییه‌كه حوكمی عادیلانه‌ی خۆیانی لێ بده‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ر كردنی ته‌واوی گه‌ره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد ( ضمانات المحاكمات العادلة ) ....
ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر قسه‌ی چه‌ند ئه‌خلاق سزێكی فه‌یس بووكه كه ڕێك كۆنه به‌عسه بۆگه‌نه‌كانیان بیر خستمه‌وه كاتێ وه‌ك سه‌گ ڕشانه‌وه به‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی ئێمه كه بریتی بوو له عه‌داله‌ت و ئینصاف و مه‌ساوات له‌به‌ر ده‌می مه‌حاكم ...
ئێمه ده‌ڵێین با عه‌داله و ئینصاف و مه‌ساوات له‌به‌ر ده‌می محاكم هه‌بێت و په‌رچه‌كردار نه‌بێت نه گرتنی تاوانكاران و داواكراوان ... ئه‌وان ( ئه‌خلاق سزه‌كانی فه‌یس بووك ) ده‌ڵێن ( ئه‌ی ئێوه ناتانه‌وێ یاسا سه‌روه‌ر بێت ؟؟ ئه‌ی ناتانه‌وێ تاوانكار سزا بدرێت ؟؟ بۆ پێتان ناخۆشه عه‌لی سیاسی كه قاتلی دادڵده‌داوه بگرێت ؟؟ ) ....
ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و بێ ئه‌خلاقانه رێك كۆنه به‌عسییه‌كانی هه‌شتاكانی هێنایه‌وه به‌ر چاوم ، كاتێ ئێمه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كمان هه‌بووایه ، هه‌ر گله‌ییه‌كمان هه‌بووایه ، هه‌ر پرته‌پرته‌كمان هه‌بووه ... له هه‌ر دائیره‌یه‌ك هه‌ر به‌رپرسێك هه‌ر یاسایه‌ك ...
گه‌وادی به‌عس ... لێمان ڕاست و چۆپ ده‌بوو و ده‌یگۆت ... ها یعنی ميعجبك ؟! يعني ميعجبك نظامنا ؟! يعني ميعجبك كلام سيد الرئيس ؟! انت مخرب ؟! انت عميل ؟! .....
به‌و ئه‌خلاق سزانه ده‌رێم ... ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانین ... له‌گه‌ڵ مبادیء و مثل و قیه‌می مرۆیین ... له‌گه‌ڵ ده‌ستوورین ... له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاساین ... له‌گه‌ڵ ئه‌عراف و تقالیدی جوانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانین ... به‌ڵام چۆن و كه‌ی ؟!؟!؟
1- ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی خائین و ووڵاتفرۆشان دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
2- ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ته‌سلیمی به‌عس ده‌كرد و پاره‌یان پێ وه‌ردگرت دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
3- ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان كوردستانیان ئاودیوی ئێران كرد دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
4- ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕی ناوه‌خۆ دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
5- ئه‌وكاته‌ی ئه‌وانه‌ی داهاتی گومرگ و نه‌وت و باج و غه‌رامه و سه‌رانه و معاشی خه‌ڵكیان دزی و پێی بوون له ملیاردێر دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
6- كاتێك بكوژانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و اعلامی و مامۆستای ئایینی و ئافره‌ت و بێ په‌نا و پشتان دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
7- كاتێك خیانه‌تكارانی گه‌ل و خاك و په‌لكێشكارانی دوژمنانی كورد و راده‌ستكارانی كورد به رژێمی تورك و فارس دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
8- كاتێك دادڵده‌ده‌رانی خه‌ڵك كوژ له فول لایت و له‌سه‌ر هۆڕین و له‌سه‌ر كۆتر و له‌سه‌ر ئافره‌ت كوشتن و له‌سه‌ر هه‌تك كردنی خه‌ڵك ، دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
9- كاتێك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه به درۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر زگی خه‌ڵك كاوێژیان كرد دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
10- كاتێك دادوه‌رێك ، داواكارێكی گشتی ، محققێك ، محامییه‌ك ، فه‌رمانبه‌رێكی قه‌زا ، وه‌زیرێك ، وه‌كیلێك ، مدیر عامێك ، مامۆستایه‌ك ، مهندسێك ، مامۆستایه‌كی ئایینی ، مامۆستایه‌كی زانكۆ ، خیانه‌تی له مهنه و سوێنده یاساییه‌كه‌ی كرد ، دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
11- كاتێك داواكراوانه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له كه‌یسی ئه‌نفال و كیمیاباران دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
12- كاتێ هاریكارانی ده‌ربازی بوونی سه‌رانی به‌عس بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به فرۆكه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه ، دادگایی كران و سزادران به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
13- كاتێ عه‌رابی نیومووچه و عه‌قدی نه‌وتی ( 50 ) ساڵه و قه‌رزی 32 ملیار ، دادگایی كرا و سزادرا به پێی ده‌ستوور و یاسا و گره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی بێ گه‌رد
14- كاتێ ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه .... قه‌ره‌بۆی مادی و مه‌عنه‌وی كران ....
ئه‌وكاته ... ئه‌گه‌ر شوان گه‌ردی .. له هیچ و خۆڕایی .. له ناو شه‌قام ... هۆڕینی لێدا ... راپێچی دادگای بكه‌ن و به تۆمه‌تی هه‌راسان كردنی گه‌لی كوردستان دادگایی بكه‌ن و به‌قه‌ده‌ر سه‌ری ده‌رزی زگتان پێم نه‌سووتێ و حوكمی ئایه‌تی ( وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ ) م جێبه‌جێ بكه‌ن ...
نه‌ك ... ( إذا سرق فيهم الشريف تركوه، وإذا سرق فيهم الضعيف أقاموا عليه الحق ) ... چونكه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی ( ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه به‌وه له‌ناو چوون كاتێك خاوه‌ن پێگه دزی بكردایه وازیان لێ ده‌هێنا و ئه‌گه‌ر پێ پشت و په‌نایه‌كیش دزی بكردایه ئه‌وه سزایان ده‌دا ، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كچی محمد دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم ) ....
ئه‌گه‌ر ... یاسا ئاوه‌هایی جێبه‌جێ كرا ... ئه‌و كاته ئێوه‌ی بێ خه‌لاق نین ئه‌وه‌ی دیفاع له به‌ڕلایی ده‌كات ئه‌و بێ ئه‌خلاقه ... به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌وانه‌ی باسم كردن نییه ... بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك ئێوه بێ ئه‌خلاقن ... و ئه‌وانه‌ی دیفاعیشیان لێ ده‌كه‌ن له ئێوه بێ ئه‌خلاقترن ...
له بیرتان نه‌چێت ...
وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ
اللهم هل بلغت ... اللهم فأشهد ...