
محه‌مه‌د فاتح
بابه‌تی پێگه‌یاندنی سیاسی له‌و بابه‌تانه‌ن كه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێدراوه له‌لایه‌ن بیرمه‌ندو توێژه‌رانی بواره‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌تی و سیاسییه‌كان.
ئه‌و بایه‌خپێدانانه‌ش مێژووییه‌كی دێڕینی هه‌یه، له‌لایه‌ن شارستانییه كۆنه‌كانیشه‌وه جێگای بایه‌خپێدان بووه، له‌م باره‌وه ئاماژه بۆ وڵاتی – چین- ده‌كرێت كه بیرمه‌ندانی له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می (پ.ز) گرینگی ئه‌م بابه‌ته‌یان زانیوه(1).
(كۆنفو شیوس) بیرمه‌ندی چینی به‌ناوبانگ، له‌نووسینه‌كانی باسی له‌دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كردووه له‌وڵاته‌كه‌ی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ حاڵه‌تی نه‌بوونی هاوڵاتی دروست و خێزانی په‌ككه‌وته گه‌ڕاندۆته‌وه، كه له‌فێركردنی رۆڵه‌كانیان به‌بابه‌ته‌كانی چاكه‌و خۆشه‌ویستی وهه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوونه‌بوونه. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ سه‌رده‌می (ئه‌فلاتۆن)ی فه‌یله‌سوفیش كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌رستۆ، كه له‌كتێبه‌كانیان (كۆماری) ئه‌فلاتون و (رامیاری) ئه‌رستۆ ئاماژه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌كراوه.
له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، پێگه‌یاندنی سیاسی وه‌ك به‌شێك له‌پڕۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بایه‌خی زۆرتری پێدراوه، شێوازی جۆراو جۆر‌و پێشكه‌وتووترو زانستیانه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌ویش به‌هۆی گۆران له‌بارودۆخی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگاكان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین ئاراسته‌و رێبازی سیاسی و ئایدیۆلۆژی، سه‌ره‌ڕای دیارده‌كانی كۆلونیالیزم و عه‌وله‌مه‌و خه‌باتی رزگار سیاسی گه‌لانی سه‌ر رووی زه‌وی.
یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی چه‌مكی رۆشنبیری سیاسی:
1-رۆشنبیری سیاسی(2):
مه‌به‌ست له رۆشنبیری سیاسی، كۆمه‌ڵه زانست و بیر‌و بۆچوون و ئاراسته‌ییه‌كن له‌ناو كۆمه‌ڵدا باون، په‌یوه‌ندییان به‌كارو باری سیاسه‌ت و حوكمڕانی وڵات هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاست و شێوه‌ی پابه‌ندی به‌شه‌رعییه‌توبه‌شداری سیاسی.
دیاره ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵه بیر‌و باوه‌ڕو هیماو به‌ها سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه دیاره‌كان ده‌كات، كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی په‌یڕه‌ویان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای دیارده‌كانی رۆڵی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان.
2-پێكهاته‌و ره‌گه‌زه‌كانی رۆشنبیری سیاسی(3):
1-كۆمه‌ڵێك به‌هاو ئاراسته‌وزانیارین، ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئاراسته ده‌كه‌ن.
2-رۆشنبیری سیاسی لقێكه له رۆشنبیری گشتی كۆمه‌ڵگه، كارتێكردنی ده‌بێت و كاریگه‌ریش ده‌بێت به‌بیروباوه‌ڕه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
3- رۆشنبیری سیاسی به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نامێنێته‌وه.
4-رۆشنبیری سیاسی كارتێكردنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تاك به‌پڕۆسه‌ی سیاسییه‌وه ده‌بێت. له‌چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ستی ملكه‌چی و ئینتیما بۆنیشتمان به‌هێز ده‌بێت، له‌كاتێكدا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌دا ئه‌و دیارده‌یه لاواز ده‌بێت.
5-چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌م بواره، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ها كانی ئازادی له‌ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ده‌وله‌تێكی دیكه، جیاوازییان تیادا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه كاریگه‌ری و تێگه‌یشتنیان له مێشكی هاوڵاتی لاواز بوو، ئه‌وا خه‌ڵكی ره‌نگه ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تی به‌هێزیان پێ باشتر بێت، هه‌روه‌ها به‌نه‌بوونی ئازادییه‌كان، ره‌نگه رژێمێكی زۆرداری فبوڵكراوبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆران و په‌ره‌سه‌ندنه كۆمه‌ڵایه‌تی وئابورییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی هۆشیاری سیاسی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و روو له‌مودێزنیزمه، ئه‌وا بیر‌و باوه‌ڕی تاك و به‌هاكانی گۆرانیان به‌سه‌ردادێت، بۆیه ژیانی دیموكراسیش به‌چاكتر ده‌زانرێت.
دووه‌م: په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی:
1-ده‌رباره‌ی چه‌مكی پێگه‌یاندنی سیاسی:
بیر‌و بۆچوونی توێژه‌ران ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته فره‌و جۆراو جۆرن،به‌گشتی به‌سه‌ر دووئاراسته دابه‌ش ده‌بن(4):
ئاراسته‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م ئاراسته‌یه بیروبۆچوونی به‌شێكی زۆری توێژه‌رو بیرمه‌ندانه. به‌پێی ئاراسته‌كه پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی سیاسی بریتییه له پرۆسه‌یه‌ك، له‌میانه‌یدا تاكه‌كان فێری كۆمه‌ڵه به‌هاو نۆرم و داب و نه‌ریتێك ده‌كرێن كه‌په‌یوه‌ستن به‌سیستمی سیاسی وڵات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوالن ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان ده‌گرێته‌وه.
دیاره ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌ده‌روون و ویژدانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه چه‌سپیوه‌و له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێته‌وه‌و په‌رده‌وامی ده‌بێت ئه‌م ئاراسته‌یه مۆركێكی بێده‌نگی وجێگری هه‌ڵگرتووه، تاكی په‌روه‌رده‌كراو پێی، ته‌نها وه‌ك ئامێزێك ده‌بێت كولتوره سیاسییه‌كه وه‌رده‌گرێت و فێری ده‌بێت بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك.
له‌توێژه‌رو بیرمه‌ندانی ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش: هیربه‌رت هابمان، كینس لانجتون.
ئاراسته‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م ئاراسته‌یه، په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی تاك، پرۆسه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ‌و ورد به‌ره‌ێوه ده‌چێ، به‌هۆیه‌وه تاك ناسنامه‌و قه‌واره‌و كه‌سێتی خۆی به‌ده‌س ده‌هێنێ، توانای ده‌ربرینی له‌ویست و داواكارییه‌كانی خۆی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی له‌بارو ئازادانه بۆی فه‌راهه‌م بكرێت.
2-هه‌وڵه‌كانی بۆ پێناسه‌كردنی دیارده‌ی پێگه‌یاندنی سیاسی:
أ-په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی، پرۆسه‌ی چاندنی زانیاری و به‌هاو پیاده‌كردنی شۆرشگێرانه‌یه، ئه‌گه‌ر ره‌سمی بن یان ناره‌سمی، به‌شێوازێكی پلاندانان یاخود بێ پلان بۆدروستكردنی ئه‌و هاوڵاتییه چاكه خوازانه‌ی كۆمه‌ڵگه پێویستی پێیانه(5).
ب-پرۆسه‌یێكه به‌هۆیه‌وه به‌هاو ئاراسته‌كان له‌مێشكی تاك ده‌چه‌سپێت یان فێری ده‌بێت، له‌منداڵییه‌وه‌تا ده‌گاته راده‌ی گه‌وره بوونی وپێگه‌یشتن ، ئه‌وكاته ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات(6).
3-ئه‌گه‌ر چی پێناسه‌كان جیاوازییان تیادا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌گشتی سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ده‌گرێته خۆیان.
أ-پێگه‌یاندنی سیاسی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه ، واته مرۆڤ به درێژایی ته‌مه‌نی به‌ره‌و رووی ده‌بێته‌وه.
ب- په‌روره‌ده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی، پرۆسه‌ی فێركردنی به‌هاو ئاراسته سیاسییه‌كانه، ئه‌ویش به‌شێكه له به‌هاو ئاراسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ح- پرۆسه‌كه‌كه سێ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت:
*گواستنه‌وه‌ی كولتوور‌و كه‌له‌پوری سیاسی له‌نه‌وه‌ییه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه.
* به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسی و گه‌شه‌پێدانی .
*گۆران و په‌ره‌سه‌ندنی كولتوره، به‌هۆی په‌یوه‌ندی و كارلێكردنی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی.
سێیه‌م: بواره‌كانی په‌روه‌ده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی:
1-پێگه‌یاندنی سیاسی و به‌شداری سیاسی(7):
ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نها له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌مه‌نی تاك ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه ده‌كرێ بووترێت كه‌ئه‌و رووداو ئه‌زموونانه‌ی تاك پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، كاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر راده‌ی به‌شداری سیاسی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
2-په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی كارا:
پرۆسه‌یه‌كی كارلێكردووی زیندووه، په‌ره به‌زانیاری و كارامه‌ییه سیاسییه‌كانی تاك ده‌دات، وه‌ك په‌یوه‌ندیكردن به‌كه‌سانی دیكه، هونه‌ری گفتوگۆی سیاسی، تواناكانی كارتێكردن له‌كه‌سانی دیكه، تا ده‌گاته به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه‌ی سیاسی.
3- په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه:
أ-ره‌هه‌ندی ئاسۆیی، واتا گواستنه‌وه‌ی كولتوری نه‌وه‌ی ئێستا بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
ب- ره‌هه‌ندی ستوونی، له‌ناو تاكه‌كانی نه‌وه‌ی ئێستا، جۆرێك له‌باری گونجاندن و سازان و رێك‌و پێكی له‌به‌هاو ئاراسته‌و ره‌فتاره‌كان په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی راده‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی.
4- له‌وبوارنه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كاریگه‌ری به‌سه‌ردا ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و تایبه‌ت:
أ-پێكهێنانی ره‌فتاری سیاسی مرۆڤایه‌تیانه‌ی تاك.
ب- پێكهێنان و گه‌شه كردنی ره‌فتاره مرۆییه‌كانی تاك.
ج- تاك له‌كولتوری كۆمه‌ڵگاكه‌ی تێده‌گات و فێری ده‌بێت.
د- په‌یدا كردنی شاره‌زایی و لێهاتوویی له‌بواره سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
هـ- پارێزگاریكردن له‌به‌هاو سیستمه باوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه.
و- په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی كه‌سێتی و ناسنامه‌ی خوی تاك،
چواره‌م: دامه‌زراوه‌و ئامرازه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسی:
ئه‌و دامه‌زراوه‌و ئامرازانه جۆراو جۆر‌و فره‌ن، ئه‌وانه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌پرۆسه‌ی رۆشنبیری و پێگه‌یاندنی سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌وانه(8):
1-خێزان: به‌رچاوترین دامه‌زراوه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسییه، یه‌كه‌م جۆری ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی و كارلێكردنی له‌گه‌ڵ منداڵ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه خێزان كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرـ له‌په‌روه‌رده‌ی سیاسی، دوو شێواز وه‌رده‌گرێت:
أ-شێوازێكی راسته‌وخۆ، زانیارییه سیاسییه‌كان بۆ منداڵ ده‌گوازێته‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوه، نموونه‌ی: گفتوگۆی باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌رباره‌ی كار‌و كرده‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
ب-شێوازێكی ناراسته‌وخۆ واته: ناواختی رووداو باسه‌كانی گوزارشت له مه‌به‌ستێكی سیاسی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئاهه‌نگ گێران له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌كان، پیاهه‌ڵدان به‌رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمان په‌روه‌ر.
2-قوتابخانه، به‌هه‌موو ئاسته‌كانی به‌هۆی بابه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
3- حزبه سیاسییه‌كان و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان، له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی دارێژراوو چالاكییه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان.
4- رۆڵی دامه‌زراوه ئاینییه‌كان.
5- هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن، به‌هه‌موو جۆره‌كانی، رۆژنامه، ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ و ئینته‌رنێت، چالاكییه هونه‌رییه‌كان.
6-سه‌ركردایه‌تی سیاسی كۆمه‌ڵگه، به‌چه‌ندین شێواز‌و به‌رنامه‌و چالاكی جۆراو جۆر، بۆ دیاریكردنی رێبازی سیاسی و ئایدلۆژیای كۆمه‌ڵگه، ره‌فتارو رۆڵی كارزێزمایی سه‌ركرده‌كان.
پێنجه‌م: ئاسته‌كانی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی سیاسی(9):
ده‌كرێ سێ ئاستی به‌دوایه‌كداو په‌یوه‌ست به‌یه‌كترییه‌وه، بۆ ئه‌م بابه‌ته دیاری بكه‌ین:
1-ئاستی مه‌عریفی: واته: وه‌رگرتنی تاك بۆ ئه‌وزانیارییانه‌ی تایبه‌تن به‌بوونیادی سیاسی و به‌رێسا سیاسییه‌كانی، وه‌ك راده‌ی د‌رك كردن و لێكدانه‌وه‌ی بابه‌ت و رووداوه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاستی هۆشیاری سیاسی.
2-ئاستی ویژدانی: پرۆسه‌یه‌كه به‌هۆیه‌وه تاك هه‌ست و بۆچوونه‌ویژدانییه‌كانی بۆ ده‌خوڵقـێ، نموونه‌ی : لاینگی و دژایه‌تی سیستمی سیاسی، یان هێزی پۆلیس و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
3-ئاستی ره‌فتاری: به‌مانای توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌و رووداوه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له‌به‌رنامه چالاكی سیاسی.
شه‌شه‌م: كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسی:
په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی سیاسی له رێگه‌ی پلاندانانی دروستی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌توانێت(10) به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و كێشانه زاڵ‌بێت كه به‌رهه‌ڵستی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌و پلاندانانه‌ی ئامانجی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه بێت له هه‌موو ڕوویێكه‌وه، ئه‌وا به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و لێوردبوونه‌وه له بارودۆخی گشتی كۆمه‌ڵگه سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌ر به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی گشتی كۆمه‌ڵگه، ئاگاداری و تێگه‌یشتنمان بۆ كۆسپ و رێگرییه‌كان ده‌بێت، سه‌ره‌رای تێگه‌یشتنمان بۆ كێشه شارستانی و مرۆییه‌كانی و ئاست و جۆری دامه‌زراوه و یاساكان، هه‌روه‌ها هۆكاره بابه‌تی و خودییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه هه‌موویان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جوڵه و چاڵاكییه‌كان، یاخود دۆخی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
له‌م باره‌دا، پێگه‌یاندنی سیاسی توانای خوڵقاندنی دۆخێكی سیاسی دیموكراسی ده‌بێت، كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو ڕوویێكه‌وه، به‌لام له بارێكدا ئه‌م پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده سیاسییه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، یاخود هۆكار و به‌رنامه‌كان ئه‌وانی سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی بوون، به پێچه‌وانه كاریان كرد، ئه‌وا بێگومان رێگری دروست ده‌بێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه، جوڵه‌و هه‌وڵه‌كانیش په‌ك ده‌خات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی چه‌ندین كێشه‌و كۆسپ، وه‌ك:
1-كێشه‌ی په‌ره‌پێدانی جۆرایه‌تی له‌و ژینگه‌یه‌ی كه مرۆڤ كاری تێدا ده‌كات.
2-كێشه‌ی په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی ژێرخان و پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگه.
3-كێشه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه.
4-كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌ڵام خودی ئه‌و كێشه و كۆسپانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و كێشه و كۆسپانه په‌یوه‌ندییان به‌م بابه‌تانه‌وه ده‌بێت(11):
1-كه‌س و ئامرازه‌كانی به‌كارهێنراو له پڕۆسه‌ی پێگه‌یاندن.
2-توانای تاكه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی زانیارییه‌كان و ئه‌و داواكارییانه‌ی لێیان داوا ده‌كرێت.
3-جیاوازی نێوان ئاستی تاكه‌كان، له ڕووی ره‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، ئاستی ژیری و ئه‌قلی، په‌یوه‌ندی و ئینتمای سیاسی.
4-شێوازه‌كانی پێگه‌یاندن و رێكوپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كۆتایی:
له‌م باسه‌دا زۆر به كورتی بابه‌تی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی سیاسیمان خسته‌ڕوو، بابه‌ته‌كه له زۆربه‌ی وڵاتان و ناو كۆمه‌ڵگاكان، جێگای به‌یه‌خپێدانی بووه، به‌رده‌وام بیرمه‌ند و توێژه‌ران (كه‌م یان زۆر) له نووسینه‌كانیان ئه‌م بابه‌تیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، ئه‌گه‌رچی بیر و بۆچوونه‌كانیان جیاوازیشی تیاد به‌دیكراوه به‌ڵام له زۆر رووه‌وه له یه‌ك نزیك بوونه.
ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه دواكه‌وتنی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به كاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵكو زۆر هۆكاری دیكه رۆڵی گه‌وره ده‌گێرن له‌و باره‌وه.
له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و له‌ناو كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كان، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به راده‌یه‌كی گه‌وره، دواتر حزب و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، ڕه‌نگه له چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كیش دامه‌زراوه ئاینییه‌كان، ئه‌ركی ئه‌م بواره‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتبێته له كۆتاییدا، بۆچوونمان وایه كه كێشه‌كه یاخود بابه‌ته، دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی رۆڵی كارایان تیادا ده‌بێت، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌میان، گۆرانه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
دووه‌میان، ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خودی تاك ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان
1-كمال المنوفی- النشئة السیاسیة فی الادب السیاسی المعاصر-مجلة العلوم الإجتماعیة-جامعة الكویت-العدد4 / السنة 6/1976 ص7.
2-د. مروة محمد عبدالمنعم، الثقافة السیاسیة والإستقرار السیاسی-دراسة حالة الإمارات العربیه المتحدة (2004/2020) مجلة كلیة السیاسة، العدد 11 تموز 2021.
-خالد عربی-د. براك حضرة-دور الاسرة فی عملیة النشئة السیاسیة-مجلة السراج فی التربیة وقضایا المجتمع المدنی-العدد/8 دیسمبر/2018.
3-حفصة عزوز-بحث نشر فی الانترنت بتأریخ 3/كانون ثانی/2022.
www.politicalEncyclopedia.org
-جابر سعید عوض-النظم السیاسیة المقارنة-النظریات والتطبیق-جامعة 6 أكتوبر ص17، من الانترنیت.
4-مرابط عبدالحكیم، التعلیم والنشئة السیاسیة-دراسة لمفهوم النشئة فی العالمین الغربی والعربی، مجلة الابحاث القانونیة والسیاسیة-كلیة الحقوق والعلوم السیاسیة-الجزائر-العدد/2/مارس/2020 ص157.
-محمد علی محمد-أصول علم الاجتماع السیاسی-السیاسة والمجتمع فی العالم الثالث-جـ 3/الاسكندریه-1980-ص240.
5-د. إحسان محمد حسن-ئینسایكلۆپیدیای كۆمه‌ڵناسی-وه‌رگێڕانی دانا مه‌لا حسن-چاپی 1-2012 سلیمانی-ص85.
6-علی ا‌لدین الهلالی-السیاسة المقارنة من السلوكیة إلی العولمة-كلیة الإقتصاد والعلوم السیاسیة-جامعه القاهرة 2015-ص238.
7-زین ا‌لدین معو –دور الثقافة السیاسیة فی ترسیخ الدیمقراطیة فی المجتمعات العربیه-مجلة العلوم الإنسانیه-الجزائر-العدد 55حزیران 2016-ص28-30.
-إلهام عبدالكریم-النشئة السیاسیة فی العملیه التربویة-مركز المحروسة للنشر والخدمات الرسمیة-القاهرة 2008 ص5.
8-مولود زاید الطیب-التنشئة الإجتماعیة-دورها فی تنمیه المجتمع-المؤسسة العربیة الدولیة للنشر-عمان-الاردن-2001-ص75.
-كمال المنوفی، التنشئة الإجتماعیة-سه‌رچاوه‌ی پێش‌و-ص17.
9-سلامة السید الخمیس-دراسات في التربیة العربیة وقضایا المجتمع العربي-الاسكندریة 2001-ص24.
-سلوی حسن العامری-الوعي السیاسي لدی الجمهور المصري-(بحث) -1993 القاهره -عن شبكة الانترنیت.
-محمود قمبر-التربیة وترقیة المجتمع-القاهرة-دار سعاد الصباح-1992-ص94.
10-مولود زاید الطیب-التنشئة الاجتماعیة، المصدر السابق، ص122.
-د. احسان محمد الحسن- علم الاجتماع الاقتصادي- دار الحكمة للطباعه والنشر،1990، ص138.
11-إبراهیم عبدالحلیم أبو المعاصی، متطلبات التربیة السیاسیة لطلاب جامعة بورسعید-رسالة ماجستیر-جامعة بور سعید 2013.