
د. كاوه مه‌حموود
پۆپۆلیستی دیارده‌و ئاراسته‌یه‌كه له ژیانی سیاسیی‌دا به مه‌به‌ستی كارلێكردنه سه‌ر بۆچوون‌و هه‌ڵوێستی سیاسی له ململانێكاندا به‌كارهاتووه‌و، هه‌رچه‌نده وه‌كو ده‌سته‌واژه بۆ سه‌ره‌تاكانی پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له زمانی فه‌ره‌نسیدا به‌كارهاتوووه‌و به‌ڵام خودی وشه‌ی پۆپۆلیستی له وشه‌ی populus ، له زمانی یۆنانی به مانای گه‌ل وه‌رگیراوه‌و، هه‌ڵبه‌ته وه‌ك كرده‌وه‌ی سیاسی پۆپۆلیستی له كاری سیاسی‌دا پێش ئه‌و مێژوو به‌كارهاتووه.
تا ئێستا وشه‌ی پۆپۆلیستی به شێوه‌ی جیاواز پێناسه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و پێناسه‌و مانایه‌ی زیاتر‌و ڕوونتر له ژیانی سیاسیی‌دا به‌كارهاتووه برتییه له به‌كارهێنانی جۆره ڕه‌فتار‌و گوتارێكی سیاسی له پرۆسه‌ی بنیاتنانی ڕا‌و بۆچونی سیاسی له نێو ناوه‌ندنی گشتی خه‌ڵك به جۆڕێك ئه‌و گوتاره بكرێت به قه‌ناعه‌تێكی گشتگیر لای خه‌ڵك به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
له پێناسه‌كردنی پۆپۆلیستی بنه‌ما‌و شێوازی ئه‌م گوتاره تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پۆپۆلیستی له گوتاری سیاسی دیكه جیاده‌كاته‌وه‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بریتین له:
ـ خستنه‌ڕوو گوتاری سیاسی به جۆرێك كه بێ چه‌ند‌وچون هه‌ڵقوڵاوی ویژدانی گه‌له، بێ ئه‌وه‌ی گه‌ل له ڕێگای گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی یان ده‌نگدانێكی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و مافه ( مافی ویژدانی) پێدابێت.
ـ جه‌ختكردنی ئه‌و گوتاره له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی ته‌مومژاوی سۆزدار دوور له بنه‌مای بابه‌تی یان بیروبۆچونێك كه ئه‌لته‌رناتیفی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری ڕوونی بۆ ڕه‌وشی سیاسی هه‌بێت.
ـ كاركردن له‌سه‌ر هاندان‌و وروژاندنی جۆشوخرۆشی هه‌ستی گشتی دوور له مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارانه‌و سوودبه‌خش‌و به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ گرفت‌و قه‌یرانه‌كان‌و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ری گونجاو.
ـ خستنه‌ڕووی گرفته‌كان به شێوه‌یه‌كی ئێجگار ساده‌و پێدانی زانیاری نادرووست سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی ئه‌و كێشه‌كان‌و به‌ڵێنی ناواقیعیانه سه‌باره‌ت به توانای چاره‌سه‌ركردنیان.
به شێوه‌یكی گشتی پۆپۆلیستی گوتاری بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه كه ئاراسته‌ی چینه میللییه‌كان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكانی زه‌حمه‌تكێش‌و كارگه‌ران‌و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كرێت، نه‌ك له لایه‌ن خودی ئه‌و چین‌و پێكهاتانه‌وه‌و سه‌ندیكا‌و ڕێكخراوی ئه‌و لایه‌نانه داڕێژرابێت، به‌ڵكو ئه‌م گوتاره له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چین‌و پێكهاتانه‌وه و له لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رمایه‌دار‌و ڕێكخستنه‌كانی ئه‌وانه‌وه كه پێشیڕكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا گوتاری پۆپۆلیستی به پێی هه‌لومه‌رجی جیاواز‌و ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی وڵاتان‌و ناوه‌ڕۆكی گرفت‌و قه‌یرانه‌كان، شوناس‌و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی وه‌رگرتوه، به‌ڵام به گشتی هۆكاری كارابوونی كارتێكردنی گوتاری پۆپۆلیستی له‌سه‌ر ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1ـ بوونی قیرانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كه نایه‌كسانی به‌رهه‌مهێناوه‌و داهات‌و سامانی گشتی لای كه‌مایه‌تییه‌ك كه‌ڵكه كردووه.
2ـ قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به شوناس‌و پێكاری‌و هه‌ژاری.
3ـ لاوازی دیارده‌ی سه‌روه‌ری وڵاتان‌و بوونی هه‌ژموونی كۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و هه‌ژموونی نیولیبرالیزم له جیهاندا.
4ـ كارتێكردنی گوتاری گروپه ئیسلامییه تیرۆریسته‌كان كه گوتاری پۆپۆلیستی به‌كارده‌هێنن‌و به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ناوه‌ندنه سه‌رمایه‌داره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به هه‌مان گوتاری پۆپۆلیستی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌و به شێوازی ده‌ڕبڕنی ڕه‌ق‌و قایلنه‌بوون به ئاواره‌و په‌ناهه‌نده و سیاسه‌تی خۆپاڕێزی ده‌رده‌كه‌وێت.
5ـ باوه‌ڕنه‌بوون به دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه زۆربه‌ی ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه زه‌حمه‌تكێشه‌كان په‌رله‌مان‌و ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان به ڕێگای چاره‌سه‌ری گرفته‌كان نازانن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به هۆكار‌و تایبه‌تمه‌ندی گشتی بۆ دیارده‌ی گوتاری پۆپۆلیستی داده‌نرێن، به‌ڵام له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا تایبه‌تمه‌ندی‌و شێوازی لۆكاڵی بۆ ئه‌م گوتاره هه‌یه.
له عێڕاق به‌كارهێنانی ئایین‌و بابه‌تی تایفه‌گه‌ری‌و مه‌زهه‌بی بنه‌مای داڕشتنی گوتاری پۆپۆلیستییه‌و به‌شێكه له ململانییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پشك له ده‌سه‌ڵاتدا.
له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی گوتاری پۆپۆلیستی له سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی پێكرد. ئه‌م گوتاره‌و كارتێكردنی به شێوه‌یكی زه‌ق له سه‌رجه‌م پرۆپاگنده‌ی حزب‌و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كان له دووا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كارهات, ئه‌م بابه‌ته له درووشمه‌كان‌و له بانگه‌شه‌ی سه‌رانی حزبه سیاسییه‌كاندا ڕه‌نگی دایه‌وه، به جۆرێك كاركرا ناوه‌ندی جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕی بێت كه‌سایه‌تی حزبێكی دیاریكراو چی ده‌ڵێت‌و چوون به شێوه‌یكی شانۆگه‌ری‌و كه‌رنه‌فاڵی هێرش ده‌كات به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌و، ئه‌و لایه‌نه‌ش چۆن وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. به‌م جۆره‌ش به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌ی سیاسی به واقیعی‌و نا واقیعی به ئاواداچوو.
له گوتاری پۆپۆلیستی چه‌پ‌و ڕاست نییه‌و ته‌نانه‌ت بابه‌تی داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و بابه‌ته نیشتمانی‌و چینایه‌تییه‌كانیش له كۆتاییدا بۆ خزمه‌تی نه‌خشه‌و پلانی ڕاستڕه‌ه‌وانه‌و ته‌نیا گه‌یشتن بۆ ده‌سه‌ڵات به‌كاردێت.
له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كارتێكردنی گوتاری پۆپۆلیستی هه‌نده زۆره كه فشار بۆ عه‌قلیه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و حزب‌و لایه‌نانه ده‌كات كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر باوه‌ڕیان بۆ جۆره گوتاره نه‌بوو بێت.
ئه‌م فشاره كه‌سایه‌تی‌و ئه‌ندام‌و ڕێكخراوه‌كانی حزبی ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێویسته له ڕێگای كۆبونه‌وه حزبییه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه بدرێت‌و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی‌و حزبی به گشتی ڕوونبكرێته‌وه‌و جۆرێك له پارێزیه‌ندی هزری له نێو ڕێكخراوه‌كانی حزبدا درووست بكرێت‌و جه‌خت له‌وه‌ش بكرێته‌وه كه لاوازی چه‌پ به گشتی له ژیانی سیاسیی‌دا هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی لاینه‌كانی دیكه به ئاسانیی شێوازی جۆراجۆر له‌وانه‌ش پۆپۆلیستی بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات یان ئاڵۆگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان خۆیان به‌كاربهێنن.