
ئا: ئەرسەلان حەسەن
مایەپووچی بانکی سیلیکۆن ڤالی و ڕزگارکردنی و مایەپووچیبانکی قەرزی سویسرا، نیگەرانی مەترسی قەیرانی بانکی و دارایی لێکەوتەوە، دەکرێت زۆر لەقەیرانی ٢٠٠٨ خراپتربێت.
ئەم ڕووداوانە تەنها پەیوەندییان بەسیستمی بانکییەوە نییە، ڕیشەیان بۆ کێشە قووڵەکان دەگەڕێتەوە و دەکرێت پەلبهاوێت و حکومەتەکان بە هەر نرخێکبێت خۆیان دەکەنە هاوهەنگاوی لۆژیکی سەرمایە، دەتوانن تەشەنەی پێ بکەن بۆ هەمووبەشەکان. هاوکات ئاگرکووژێنەوە و ئاگری بن کان، چاڵەکانیان پڕکردۆتەوەو ئاگرە بچووکەکان دادەمرکننەوە و سووتەمەنی چەسپاندنی بازاڕە داراییەکان دابین دەکەن و ئاگرێکی گشتی خۆپارێزیدەکەنەوە. دەبێت بەرنامەیەک دابنێن جیالەوبەرنامانەی جێبەجێ دەکرێن. بە پێچەوانەی دەگووترێت، بانکە ناوەندییەکان ئامادەنین بەوشێوەیەی دەبێت کاربکەن و زەرورەکان بکەن. تەنهابەرزی و نزمی بەڕێژەی سوود دەکەن بۆ قەرزەکان...
ڕاستییەکان
١٠ی مارسی ٢٠٢٣ بانکی سیلیکۆن ڤالی لە ئەمریکا مایەپووچ بوو. یەدەگی فیدراڵیفریای دەکەوێت، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ بازاڕەکانیپشک دەگرێتەوە. لەنێوان هەینی١٠ی مارس و دووشەممە ١٣ی مارس، بەهای خەمڵێنراو لەبازاڕی پشکی هەمووبانکەکانی جیهان، ٤٦٥ ملیار دۆلار دادەبەزێت. بە تایبەت کاریگەری بەسەر بانکی قەرزی سوویسراوە دەبێت، کە پێشتر بۆماوەی دوو ساڵ بەرگەی زیانەکانی دابینکردنیقەرزیبازرگانانیگرتبوو. خاوەن پشکە سەرەکییەکەی، بانکی نیشتمانی سعوودیە ڕایگەیاند، هەرگیز بەشداری لەئەگەری وەبەرهێنانی بانکی سوویسرا ناکات. ئەم دۆسیە ڕاستە: بانکی قەرزی سوویسرا یەکێکە لەسێ گروپە گەورەکانی بانکداری جیهان و بە هۆی فراوانی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆربەی کڕیاران و داواکاران، دەسەڵاتدارانی دارایی وەک بانکێکی خاوەن هەلومەرجی "ستراکچەری" دەیناسن. واتا ئەگەر یەکێکییان شکستیهێنا، هەڕەشەی پاشەکشە لەهەموو سیستمی دارایی جیهانی دەکات. ئەوەی لەئابووری جیهانی گرینگە، بەم سێ بانکە زەبەلاحەدا دەڕوا: بازاڕەکانی دارایی، بازرگانی نێودەوڵەتی، چالاکی فرەنەتەوەیی، ڕاکردنی دارایی، بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی ... بەشێکییەکلاکەرەوەی هێزی ئابووری چڕدەکەنەوە، بەڵام چونکە بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی جیهان هەمیشە قەرز لەیەکتری دەکەن، تەنانەت لەبەرامبەر پشێوی دارایی سنوورداری وەک شکستی بانکی سیلیکۆن ڤالی زەرەرمەندن.
بانکی ناوەندی ئەورووپا بەزیادکردنی ڕێژەکەی (بۆ ٠.٥٪ لە ٢٢ی مارس) بۆ "بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان"بەردەوام بوو و بەرپرسانی ئەوکاتەخۆیان دڵنیاکردەوە گوایە هیچ ڕووی نەداوە. دەڵێن بانکە مایەپووچەکانی دواکەوتوو لەکاروانەکە، "مراوی لاق شکاو"ن ولەچاودێریکردنیڕادارەکانی کۆنترۆڵدانین. کاتێک ستانداردە لەبارەکان (بەهای دارایی بازاڕی پشک وەک سەرمایەی دڵنیا) یان تەنانەت ژەهراووییبوون، بێ گوێدانەدابینکردنی دارایی بەها ڕاستییەکانی گەشەکردنی ئابووری، هانی سیاسەتی خۆپارێزیی دەدەن.
میکانیزمەکان
بانکی سلیکۆنڤالی چەندین پابەندبوون(بۆند)ی لەباڵانسەکەیدا هەبوو. بەردەوام ئەم بۆندانە بە بەهای بازاڕ نەک کڕین، نرخی بۆندە نووسراوەکان دیاریکراوە. لەپڕ وەبەرهێنەرانی بانکی سیلیکۆنڤالیدەترسێنو ڕاڕا دەبنو پەلەیانە بۆسەر مێزی کاش ووەرگرتنەوەی پارە دانراوەکانیان کە بانکەکە نەیتوانی ڕووبەڕووی ببێتەوە،بەرەو مایەپووچییە.
کۆمپانیای بیمەی وەبەرهێنانی فیدراڵی، گرەنتی بنەمای وەبەرهێنانەکان دەکات، بەڵام تا ٢٥٠ هەزار دۆلار. بانکی سیلیکۆنڤالی بانکێکی "ڕاستەقینە"یە: کۆمپانیا تازە سەرهەڵدراوەکانی سیلیکۆنڤالی لەوێ ئەژماری جارەکییان هەیە، ملیاران، بە پارەی 100 هەزار بۆ 200 هەزار فەرمانبەرەوە. لەخواستی کڕیارانی بانکی سیلیکۆنڤالیجێبەجێ دەکرێت بۆ گرەنتیکردنی پارەی پێشەکی تەواو و بێ سنوور. بۆئەم کارە، یەدەگی فیدڕاڵ "نوێگەری" دەکات: وەک قەرەبووکردنەوەی نەختینەیی بۆ پارەکانی، بۆند (پابەند)ی بانکی سیلیکۆنڤالی، بەنرخی تۆمارکردن لەیاداشتی بانکی و نەکبە بەهای دابەزینی بەهای بازاڕقبووڵی دەکات!
لێکدانەوە
کاتێک بەهای بۆندەکان لەنرخی بازاڕ جیاوازە، بانکە ناوەندییەکان بازاڕ لەمایەپووچ بوون دەپارێزن. کەوایە ئاگری بازاڕیبازرگانانخۆش و درێژە بەزیادکردنی ڕێژەی قازانج دەدەن و بەردەوام باڵانسی بانکی، گەشەکردنی ئابووری، حەقدەستەکان و هتدلاوازدەکەن، کە ئەمانە فاکتەری بنچینەیی پتەوکردنی ئابووریین و کاریگەری زۆرکەمیان بەسەر هەڵاوسانەوە هەیە، چونکە هەڵاوسانزادەی کەمی دامەزراندن و بەرهەمهێنانە و بەتایبەت لەوبەرهەمهێنانەی مادەی سەرەتایی زۆر بەکاردێنێت و جگەلە کەمکردنەوەی دامەزراندن و گەشەکردن بەرامبەر هەڵاوسان، هیچ کارنامەیەکی فیکرییان نییە!
بنچینەی بەڵگەهێنانەوەی بانکە ناوەندەکان تەنها لەسەر بڕی سەرمایە بۆگرەنتیکردنی سەقامگیری و دانەوەی پارەیە و بەهای ئەم سەرمایە لەجاران زیاتر پشتبەستووە بە هەڵسەنگاندنی ناجێگیر. لە هەمووی گرینگتر، دۆخی مرۆیی گرینگی یەکلاکەرەوە بۆدنیای نوێی شۆڕشی زانیاری دەدۆزنەوە، کە نایانەوێت ڕەچاوی لۆژیکی قووڵییان بکەن. بەمەش گرەنتی ڕاستەقینەی سەقامگیری بانکەکان و دانەوەی پارەکان، ئاسۆی دروستکردنی سامانیڕاستەقینەیە، کە لەسەر توانای مرۆیی، گەشەی خزمەتگوزاری گشتی و دروستکردنی بەهای زیادەی کاریگەر، پشتبەستووە بەکەمترین سوودوەرگرتن لەمادەی سەرەتایی.
مەترسییەکان
چڕبوونەوەیدیار، سەرمایەی جیهانی خستۆتەترسەوە. زۆربەی بانکەکانلەباڵانسەیانداپابەندی (بۆندەکانی بانکی)ن. ئەگەری درمی و بڵاوبوونەوەیهەیە. تەنانەت ژان کلۆد بەڕەتکراوەی نازانێت. ئەم نیگەرانییە بازاڕی پشکی ناسەقامگیر و بانکی قەرزی سوویسرای بەرەڕووی کێشە کردووەتەوە.
ئەگەری گێژاو لەبازاڕی دۆلاریشدا هەیە: حەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا گەورەترین کەڵەکەی پابەندی "بۆندی بانکی"یە. سەرنجڕاکێشی بە هۆی دابینکردنی دارایی ئەمریکایە، کەوایە خودی دۆلار بەکاردانەوەی زنجیرەی گریمانەیی خاوەن دۆلارەکان کە دەیانەوێت بەهای سەرمایەی خۆیان بپارێزن و کاردانەوەی تووند و خۆخوازانەی گریمانەیی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی بۆ ڕزگارکردنی دۆلار،دەکرێتبکەونە گێژاوەوە.
دیدگا
واتە لەنکاو لەناوچوونی سیستمی بانکی؟ دوور دێتەبەرچاو. لایەنگرانی سیستەمەکە ئاسانکارییانبەردەستە، کە سوودییان لێوەردەگرن و نهۆ سوودییان لێوەرگرتوون. درێژەی پێدەدەن، ئامادەن ملیاران دۆلار بەکاربێنن... بەڵام چەند ملیار دۆلارێک بۆ ڕزگارکردنی سیستمی بانکی پێویستە؟
بە تایبەت ئەم ملیار دۆلارە بۆ هەلی کار، حەقدەست، نەخۆشخانە، قووتابخانە، هەموو خزمەتگوزارییە گشتییەکان، تێچوونە ژینگەییەکان یان دابینکردنی قەرزی خانەنشینی بەکارناهێنرێن... مەگەر دۆخی نوێ بۆ بانکەکان بێتەکایەوە. لانیکەم هێندەی قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨،پرسێکی گرینگی سیاسییە!
سیاسەتی زیادکردنی ڕێژەی قازانج کاریگەری زۆر دڵتەزێنی دەبێت: بۆ قەرزی مڵک و دانەوێڵەکان، کە لەزۆربەی وڵاتانی وەک ئیسپانیا بە پێی ڕێژەی گۆڕاوە، بۆکۆمپانیاکانی دەیانەوێت بەکاریگەری وەبەرهێنان بکەن... بۆ تێچوونە گشتییەکان بە هۆی قەرزی کەڵەکەبوو و هەمیشەیی حکومەتەکان.
هەروەها، ڕەوتی کارەکەیان (نەرم ئامێرییان) ڕێگایان نادات لەبەڵگەهێنانەوەی هەڵاوسانی ئێستا بگەن. سەرەتا تەنها وەک هەڵاوسانی خوولاوەیی، بە هۆی لەنکاو باشبوونی بارودۆخەکە دوای گرفتەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، وایاندەزانی پاشان لە هەڵاوسانی ڕیشەگرتوو لە شەڕی ئۆکراین و کەموکوڕییە تایبەتییەکان و بازرگانانەی هەندێک بەروبوومی بنەڕەتی (گەنم، ڕۆن) دەگەن. ئێستا دەبینن هەڵاوسان بەردەوامە، دەڵێن تەنها دواکەوتن هەیە. هەڵاوسان تەنها پەیوەندی بەخواستەوە نییەو بەقووڵی پەیوەندی بە "خستنەڕوو" و وەبەرهێنانی نائاساییەوەیە. هۆکارەکانی ئەم هەڵاوسانە بریتین لە:
یەک، جموجۆڵەکانی سەرمایە بەسوودوەرگرتن لە هۆکاری جۆراوجۆر بۆ زیادکردنی ڕێژەی قازانج، چونکە قەبارەی گەورەی سەرمایە پێویستی بەقازانجە بۆ پاراستنی و کردەی سەرمایە زیاد دەکات (میدیاکان و چاپەمەنیەکان)، هەوڵیانداوەبە بێ خستنەڕووی ئاکامەکانی لەم کارەیان بگەن
دوو، بازاڕە بازرگانییەکانی (کارەبا، گەنم، ڕۆن و هەموو ماددە کانزاییەکان و هتد)
سێ: نەبوونی کەس بۆ کاری کوالێتی، بە هۆی نەبوونی بڕوانامەو دۆخی کارکردن یان مووچە
چوارەم: ناتەواوی بەهای دروستبوو لە بەرامبەر گەورەیی نەختینەیی بەکارهێنراوی ئابووری لە ٣ ساڵێ ڕابردوو
پێنج: بەرهەمهێنانێک بەکارهێنانی مادە سەرەتاییەکەی کەم نەبۆتەوە و بۆ هەندێک لە بەروبوومەکان زیادی کردووە (لیتیۆم بۆ دروستکردنی پاترییە کارەباییەکان)
ئەم تێبینیانە پێویستی ڕەهای سیاسەتێکی دراو،ئابووری بەهێزدەکەن... بۆ بەرهەمهێنانی جیاواز، بەپێی زیادبوونی تێچووی کۆمەڵایەتی، مرۆیی، مووچە و ئابوورییەکانی بەسەرنجدان بە بەکاربردنی مادەکان. بە کورتی هەڵبژاردنێکی نوێ، بەڵام سەرۆکی بانکی ناوەندی فەڕەنسە، ویلرۆی دۆ گا، لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن داوای لەبانکی ناوەندی ئەورووپا کرد "ڕێژەی قازانجی بەرز بپارێزێت"، جەختیکردەوە دەتوانێت دوو ساڵ (!) بەردەوام بێت تازیادکردن بۆهەڵاوسان کاریگەربێت.
بەکورتی، هەوڵدەدەنسەرمایە بەتێچوونی زۆربوونی ئازار و بێزاری ڕزگاربکەن. هاوکات پەشیمانی بۆ کێشە ئابوورییەکان دەردەبڕێت. بەمشێوەیە، یەدەگی فیدراڵ لە١٩ی نیسان بۆخۆی نیگەرانی "کەمکردنەوەی قەبارەی قەرز بوو بۆ تاک و کۆمپانیاکان" بانکەکانی بەگرانترکردنی ستانداردەکانی قەرز، بواری نادڵنیایی و نیگەرانییەکانی پەیوەند بە نەختینەیان بەهێز کردووە.
ئەنجام
بەزیادکردنی ڕێژەکان، بانکە ناوەندییەکان، ئابووری لاواز دەکەن (لاوازکردنی باڵانسی بانکەکان، زیادکردنی قازانجی دراو لە لایەن حکوومەت و تاکەکان و سەختبوونی بارودۆخی هەمووقەرزەکان بۆ کۆمپانیاکان) بەزیادکردنی نەختینەیی دووبارەی بانکەکان سەردەکێشێتە ئاگری قەیرانەکان.
ir.mondediplo.com