
نەعمان عومەر
کۆمەڵگای ئێمە تەژیە لەقەیران ، قەیرانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ،لەهەمووشی مەترسیدارتر قەیرانی فیکری وڕۆشنبیری. ئەمەی دوایی مەترسیدارترە بەهۆی ئەوەوە کە هە مییشە ڕۆشنبیران داینەمۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگان و ڕۆڵێک دەبینن ڕۆڵی ئەرێنی و چاودێری و کەشفکردنی خەوشوو کەموو کوڕیەکان و هاتنەجوابەلەسە ر کێشە گشتیەکان ئازادو سەربەخۆو ئازایانە لەگەڵ پێدراوەکاندا (معطیات) هەڵدەکەن و هەوڵی گۆڕانکاری ڕیتمی بیرکردنەوەی باودەدەن و دەسوەردان لەژیانی گشتی دەکەن :ئیدوارد سعید دەڵێ ڕۆشنبیر کەسێکە کە خۆی لەشت گەلێک هەڵەقوڵتێنێ پەیوەندی بەوەوە نیە . نامەوێ لێرەدا بچمە سەر پێناسە جۆراو جۆرەکانی ڕۆشبیر،ئەوەی مەبەسمە ئەوەیە کە ڕۆشنبیر کاتێک کە بێدەنگ دەبێت لەو واقیعانەی کەدەزانێ ناهەموارن و پێچەوانەن لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە لەسەر کۆمەڵگا ئەوە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئاخۆ ڕۆشنیر مەعریفە وکەڵەکردنی زانیاری چ بەهایەکی هەیە ئەتیکوو زانیاری چ پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە ،چۆن دەکرێت مرۆڤ بزانێت چ کارێک پێویستە پشتیوانی لێبکرێت وچ کارێک پێویستە ڕەخنە بکرێت کەچی بێدەنگی هەڵبژێرێت . من بێدودڵی بڕوام بە هەبونی توێژی ڕۆشنبیران هەیە لەوەش ئاگادارم کە بۆماوەیەکی باش کاریگەری بەرچاویان هەبوولەسەر پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ ،مەبەستم نەوەی دوای ڕاپەڕینە . لەوماوەیەدا سەرباری ئەو ڕەخنەو سرنجانەی بەمەبەست یا بێمەبەست ئاڕاستەی ئەم توێژەدەکرا ، بەڵام لەڕوی کردەییەوە ڕۆڵی باشیان بوو لە سەرڕێخستنی دیدگای ڕەخنەیی و گواستنەوەی بیرو ئەندێشەی بیریارانی پێشکەوتوو خوازی دنیاو دنیابینیە مۆدێرنەکان ،لەم روەوە گۆڤاری سەردەم و ڕەهەند دوو گۆڤاری کاریگەربون بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی بیرکردنەوەی ئێمەو مانان و ئاشناکردنمان بە کلتورو فەرهەنگوو داهێنانەکانی بواری فەلسەفی و تیوڕە زانستیەکانی کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان .مەبەستم لەخستنە ڕووی ئەم فاکتە ئەوەیە کە دەیەیی یەکەمی دوای ڕاپەڕین ساتەوەختی دەرکەوتنی نوخبەیەکی ڕۆشنبیری نوێ بوو کە جێپەنجەی دیار بوو لە فراژ بونی مەعریفەو میتودی زانستی و ڕەخنەکردنی دنیایی ئێمەو هاتنە جواب لە کارو باری گشتیدا بەمەش هەنگاوێکی سەرەتایی دەستی پێکرد بەرەو ڕابونی(نەهضە) ڕۆشنبیری کە بەشێوەیەک لەشێوەیەکان کاریگەری بەرچاوی بوو لەگەشەسەندنی زانیاری ، بە تایبەتی زۆر بەی بابەتەکانی گۆڤارەکان ،پەیوەندیان بەیەکەوە هەبوو لەپەیوەندی ڕخنەگرانە بە ئاریشەو کێشەکانی دەسەلات و ئیدارەو ئیشکالیاتی ناسیۆنالیزم و دیمکراسی و ئیسلامی سیاسی و تادوای هەبوو . بەکورتی ئەوکات ڕۆشبیران تاڕەدەیەک وەک گروپیک دەردەکەوتن کەهەڵگری پرۆژەی گەشەپێدانی فیکری ومەعریفی کۆمەڵگابن وئاوێتەی خەموو ئازارەکانی خەڵک و کار بۆ پێشکەوتن و فراوانکردنەوەی مەودای زانین و بەرتەسک کردنەوەی قەبارەی نەزانینیان دەکرد . بەڵام ئێستا ڕۆشنبیران نەک وەک خاوەن پرۆژەی هاوبەش دەرناکەون لەڕوی بەشداریکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمڵگا بەڵکوو ،ئێستا شایەدی مەرگی ڕۆشنبیرین بەو واتایەیی سەرەوە ،چونکم سەرباری فراوانبونەوەی مەودایی جەهل و پاشەکردنی مەدەنیەت و مافی ومرۆڤ و ئازادی و مافەکانی ژنان و زیاتر قوڵبونەوەی قەیرانەکانی سیاسی و ئابوری و تەندروسستی وپەروەردەیی و دەیان کیشەی جۆراو جۆری تر کەچی توێژی ڕۆشنبیران ،چەند کەسێک نەبێت بەدەنگ نایەن و لەوەش کێشە تر هەرجارەو دەبیستین کەسانێک دەچنە بەرەی گوتاری چەواشەکارانەی دەسەڵات و بەرەی بەرگریکردن لە هاولاتیان و مەعریفەی بابەتی چۆڵ دەکەن ، لێرەوە بەهایی ڕۆشنبیری دەکەویتە بەردەم پرسیاری وجودیەوە ، چونکم ڕۆشنبیری ئۆرگانی بەگوزارشتی گرامشی پێویسە یان بەشێکە لەهەیمەنی ئایدۆلۆژی لەڕێگای دروستکردنی ڕای گشتی لەسەر پرسە کشتیەکان ،ئەگەر چی گرامشی ناوی ئەم چەمکەی ناو نابوو هەیمەنەی ئایدۆلۆژی ،بەبڕوای من ڕۆشنبیرانی دنیای ئێمە یازۆربەی ڕۆشنبیران دەچنە خانی نائۆرگانی وپاسیڤەوە ،واتە نەک ڕۆڵی ئەرێنی وباش نابینن بەڵکوو بونەتە سوتەمەنی وتاری چاوبەستەکێ و هێشتنەوەی وشیاری باوو بەم کارەش دەکەونە بەردەم پرسیاری ئەخلاقی گەورەوە . ئەزمونی ئەورووپاو دنیا پێمان دەڵێت فەیلەسۆف و زانا وبیریارو ڕۆشنبیران هەمیشە پێشەنگی بیری نوێ و داهێنانی نوێ بون . هەمیشە بەرگریکاری ئازادی و پاراستنی مافی بێدەنگ کراوەکان بون. بۆیە ڕۆشنبیر ئەوە کەسەنیە کە ڕێژەیەکی زانیاری کەڵەکەکردوە بەڵکوو ئەوانەن لەلایەک هەست بەرپرسیاری دەکەن و کاری داهینەرانەی مەعریفی ئەنجام دەدەن و هاوکاردەبن بۆپێشکەوتن ،هەمیش سەرسەختانە بەرگری لەکەمینەکان و ماف خوراوان و ئاریشە گشتیەکان دەکەن و ڕوبەڕوی و دیاردە زێوەکان و میکانیزمەکانی تۆتالیتاریزم و ستەمکاری و گەندەڵی بەهەمووجۆرەکانیەوە دەبن کارێک کە لەڕۆشنبیری ئێمەدا تاڕادەیەکی زۆرغائبە.