کوردی سێ پارچەکەی تر(ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکوور) زۆر لەو کوردە بە مەڕبوو و مێگەلەی باشوور، شارستانیتر و کولتورریتر و ڕۆشنبیرتر و هێمنتر و کراوەترن.

دووساڵ بۆ خوێندنی ماجستێر هاتوچۆی باکوور و شاری(وان)م کرد.

لە باکوور، سەرەڕای ئەوەی(هۆدا پارت)ی توندڕۆ و(ئاکەپە)ی ئیخوانی کوردێکی زۆریان لەخشتەبردووە و کردوویانن بە ئیسلامی سیاسی، وەلێ بۆ خوای بڵێم: ئیسلامییەکانی ئەوێ، زۆر لەو ئیسلامییه ئەقڵ داخراو و جیقڵدان تەنگ و تاکڕەهەند و داعشبیر و ناحاڵی و دۆگمایی و خەڵکە به مێگەلبووەی ئێرە مەدەنیتر و جوانبینتر و  کراوەتر و هێمنترن.

(کوردە هەدەپەییەکەی خۆمان هەر مەپرسن، کە چەندە هێمن و...ئاقڵن). من لەوێ لە(شاری وان)  دەیان ژن و کچم  بینی لەچک و باڵاپۆش و  ستایل ئاکەپەییبوون، کەچی فیتوهۆڕی جگەرەیان بوو!

(هەڵبەت مەبەستم پشتگریکردنی جگەرەیەکی پیس نییە، بەڵکو ئاستی کرانەوە و ئاسایی وەرگرتنی شتەکەیە).

کاکە لێره ئەو ئیسلامییە تێنەگەیشتوو و خەڵکە ڕەشۆکییە، کچی لەچک بەسەر ببینێت جگەرە دەکێشێت، وەک ئەوەیه کە زینا و کارێکی زۆر قێزەون و سەیری کردبێت و هەمووی لە سۆشیال میدیا، داعش ئاسا هێرشی دەکەنەسەر.

وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین، کە پەلاماری هەموو شتێکی جیاواز دەدەن و هەرشتێک لەگەڵ میزاجی داعشیانەیان و لەگەڵ ئەقیدە و تێڕوانینیان یەکنەگرێتەوە، بە دەعبای دەکەن و تف و نەفرەتباران و جوێنبارانی دەکەن.

کاکە لێرە نەک هەر ئەو هەموو کچە هەرزەکارەی بە هەفتانە و مانگانە وساڵانە بە قوڵابی ئایدیۆلۆژی ئیسلامی سیاسییەوە دەبن و یەکە و تەشتەقوڕی توندۆڕیی و کلاوی ئیخوانی  و سەلەفیگەرێتی(لەچکی سیاسی) لەژێر ناوی(ڤێستیڤاڵی تاجی زێڕین) کە من ناوم ناوە ڤیستیڤاڵی(قوڕلەسەرنان) دەکرێتە سەریان و دەکرێن بە موحەجەبە و فێری پۆشینی لەچک و لیباس و عەبا و ستایلی عارەبی و خەلیجی دەکرێن و به کۆمەڵێک دۆگمی داعشگەرایانە تەڵقین دەدرێن و لە هەموو ڕەسەنییەتێک و شتێکی کوردانە دادەماڵرێن و دەبنە هەڵگری  بیری داعشگەرێتی و ڕوانگەیەکی پۆپۆلیستانە و دەکرێن بە قوربانی ئەجێندای سەلەفییەتی ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەتی دینی و سەرەنجام دەبن بە دوژمنی: فرەیی، لێبوردەیی، پێکەوەژیان، ئازادی ڕادەربڕین، بۆچوونی جیاواز و هەرشتێکی جیاواز. دێن لە سۆشیال میدیا جوێن بە ئازادیخوازان و  ئەوی دیکەی جیاواز و ئازادی ئەوانی تر و ژیانی تایبەتی ئەوی دیکە دەدەن و بەسەر جیاوازییەکاندا دەڕشێنەوە  و دەستخۆشی لە بکوژ و تیرۆرستێکی وەک بکوژەکەی کاکە (خواناس) دەکەن.

تەنانەت ئەوکوڕە سیما مۆدێرن و ئیمۆییانە و ئەو کچ و ژنانەیش، کە پڕی سمت و سینگ و لێو و شتیان سلیۆکۆن و شتە. هەمووی لەسەنگەری داعشبیریدان.

هەر بەڕاستی ئەو کوردەبۆرە و بە مەڕبووەی باشوور زۆر داعشبیر و قێزەون بوونە و  تا بڵێیت ناحاڵی و ڕەشۆکین و بابەتی ئایینیان زۆر بە عاتیفی و بێ ئەقڵییەوە گرتووە.

دیارە قەدەری کوردی داماوە، کە ئیسلامیشی لە ئیسلامی خەڵکی تر ناچێت!

 

وتاری نووسەران