
دلۆڤان کەڵهوری
وه‌ك ده‌زانرێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌ڕۆژی 8/10/2025 كه ده‌كاته ڕۆژی چوارشه‌ممه به واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكانی دیاریكردووه.لایه‌ن و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌توانن بانگه‌شه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن،كه ئه‌مه‌ش مافێكی سیاسی هه‌ر گروپ و لایه‌ن و كاندیدێكه.ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر ڕۆڵی زمانه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
به‌گشتی زمان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ڕۆڵێكی گرینگ و سه‌ره‌كی هه‌یه چونكه سیاسیه‌كان به‌هۆی زمانه‌وه ده‌گه‌ن به ئامانج و كورسیده‌سه‌ڵات،كه ئه‌ویش به‌هۆی ڕازیكردن یان ده‌توانین بڵێین هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وانی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.نه‌ته‌وه‌ی كورد له مێژه ئاماژه‌ی به‌و ڕاستییه كردووه كه مرۆڤ به‌هۆی زمانه‌وه ده‌گات به ده‌سه‌ڵات،كه ئه‌مه‌ش له په‌ند و ئیدیۆم و چیرۆكه میللیه‌كاندا ئه‌و باسه‌یان بۆمان به‌یانكردووه،ئه‌وه‌تا له په‌ندێكی كۆنی كوردییه‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه به ڕوونی به ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێـت(كێ به زاروده‌وه،مه‌زنێ گوندی ئه‌و هه‌وه)ده‌بێت بابای سیاسی ئه‌وه باش بزانێت كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك زمان پاراو و شاره‌زابێت له هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو و كاریگه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له گه‌یشتن به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك ده‌بێته‌وه.كه‌واتا زمان ڕۆڵێكی گرینگی هه‌یه له سیاسه‌تدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌كان،وه به تایبه‌تیش له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕۆڵ و گرینگی زمان زیاترده‌رده‌كه‌وێت و زمان ده‌بێته پردی گه‌یاندنی نێوان كاندید و جه‌ماوه‌ر.كاندید بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه و پرۆژه‌كانی خۆی به جه‌ماوه‌ر ڕابگه‌یه‌نێت په‌نا ده‌باته به‌ر زمان به نیازی كاریگه‌ری دروستكردن به‌سه‌ریاندا و ڕازیكردنیان تاكوو ده‌نگی پێبده‌ن.زمان ئامرازێكی گرینگه بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونی كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كاندابه مه‌رجێكبزانێت چۆن زمان به‌كار بهێنێت له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.مه‌به‌ستم له زانینی به‌كارهێنانی زمان له‌لایه‌ن كاندیده‌وه ئه‌وه‌یه،ده‌بێت كاندید له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی وروژێنه‌ر به‌كار بهێنێت،به‌دوای ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌دابگه‌ڕێت كه جه‌ماوه‌ر سه‌رسام ده‌كات و دڵی به‌ده‌ستده‌هێنێت،بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كاندیدی سیاسی شاره‌زای عه‌قڵ و ده‌روونی جه‌ماوه‌ر بێت و به گوێره‌ی پێداویستییه ده‌روونی و عه‌قڵییه‌كانی جه‌ماوه‌ر وشه و دروشمه‌كان دابڕێژێت،چونكه جه‌ماوه‌ر قسه‌یه‌ك وه‌رناگرێت پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و ده‌روونی ئه‌و بێت.به‌ڵێ سه‌ركه‌وتنی كاندیدی سیاسی له هه‌ڵبژاردندا كه‌وتۆته سه‌ر زانینی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زمان و وروژاندنی هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر.هه‌ربۆ نموونه ساڵانه له كوردستاندا چه‌ند دروشم و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاماده‌كراو هه‌ن كه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه داڕێژراون،كاندیده‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌نایان بۆ ده‌به‌ن به‌هۆیه‌وه هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی پێ ده‌و‌رووژێنن ده‌نگێكی زۆری پێ به ده‌ستده‌هێنن،بۆ نموونه دروشمه‌كانی(ئاوه‌دانی،هه‌لی كار،خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان،گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان یان دروشمی ده‌نگدان به لیستی ئه‌لف ده‌نگدانه به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی...)دڵنیام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌شدا دووباره گوێمان له‌م درووشمانه و چه‌ند دروشمێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به مافی مووچه‌خۆر ده‌بێته‌وه وه‌كوو دروشمه‌كانی(ته‌وتین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆی ...)ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م دروشمانه بده‌ین ئه‌وه‌تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین،كه ئه‌م دروشمانه به‌گوێره‌ی پێداویستی كۆمه‌ڵگای كوردی داڕێژراون و خه‌ڵكی كوردستان پێویستییان به‌و جۆره ئیمتیاز و خزمه‌تگوزارییانه‌یه هه‌ر بۆیه ده‌بینینله هه‌موو خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م دروشمانه كاریگه‌رییه‌كی ته‌لیسماوییان هه‌بووه له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر و به‌هۆیانه‌وه ده‌نگی خه‌ڵكیان به ده‌ستهێناوه،چونكه جه‌ماوه‌ر به دوای ئه‌و دروشمانه ده‌كه‌وێت كه پێداویستییه ده‌روونییه‌كانی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه،هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م جۆره دروشمانه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ئاسان و پوختن،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دانانی كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ورووژاندنی ڕای گشتی،چونكه به‌گوێره‌ی زانستی زمانه‌وانیسیاسی*تاكوو ده‌سته‌واژه و دروشمه‌كان ئاسان و كورتبن كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌روه به پێچه‌وانه‌وه‌ش دروشم و ده‌سته‌واژه‌ی درێژ لای جه‌ماوه‌ر بێزاركه‌ره و هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی تۆراندنی جه‌ماوه‌ر له كاندید.كاندید نابێت وشه و ده‌سته‌واژه‌ی بێزاركه‌ر و شه‌رمهێن به‌كاربهێنێت.هه‌ربۆیه له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كاندید په‌نا ده‌باته به‌ر (یۆفیمیزمEuphemism)ی زمانی كه بریتییه له هونه‌ری به‌كارهێنانی زمان و هه‌ڵبژاردن و گوتنی وشه‌ی جوان و سه‌رنجڕاكێش له‌بری وشه‌ی نه گونجاوو شه‌رمهێن.به‌ڵێ كاندید ئه‌گه‌ر له‌بری وشه‌ی نه‌گونجاوو بێزاركه‌ر وشه‌ی گونجاوو دڵخۆشكه‌ر به‌كارنه‌هێنێت،ئه‌وه لای جه‌ماوه‌ر قبوڵكراو نابێت و گوێی لێناگیرێت و هه‌ست و سۆزییان بۆی ناورووژێت و له ه‌نجامیشدا ده‌نگی پێناده‌ن. سیاسییه‌كان به وشه و ده‌سته‌واژه یۆفیمیزمه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌روونی جه‌ماوه‌ر،سیاسییه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێنده‌ی كار له‌سه‌ر سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن هێنده كار له‌سه‌ر هزر و عه‌قڵی خه‌ڵك ناكه‌ن بۆیه ئه‌و وشه و یۆفیمیزمانه به‌كاردێنن كه سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌جوڵێنن نه‌ك ڕازیكردنی عه‌قڵیان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م پڕۆسه‌یه‌دا(پرۆسه‌ی ده‌نگدان) هاوڵاتی به عه‌قڵ بڕیار بدات نه‌ك به سۆز،چونكه بڕیاردان بۆ هه‌ڵبژاردن و متمانه پێدان به كاندیدێك پێویستی به بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن هه‌یه،كه ئه‌مانه‌ش كرداری عه‌قڵین نه‌ك ده‌روونی.سیاسییه‌كان ئه‌وه باش ده‌زانن جه‌ماوه‌ر(حه‌شامات)خۆشباوه‌ڕن زۆرینه‌ی ڕه‌فتاره‌كانیان ناعه‌قڵانی و نه‌زانانه‌یه،من باسی ده‌روون و عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌م وه‌كوو گشت نه‌ك عه‌قڵی تاك چونكه عه‌قڵی تاك جیایه له عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر،هه‌ر وه‌كوو زۆرجار ده‌بینین ئه‌و تاكه‌ی كه وه‌كوو تاك به ته‌نها خاوه‌ن سیفه‌تی ژیری و هۆشمه‌ندانه‌یه و ڕه‌فتاره‌كانی عه‌قڵانین،به‌ڵام كه ده‌چێته ناو گشت و جه‌ماوه‌ر خاسیه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ڕه‌فتاری نا عه‌قڵانی و شێتانه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار نا مرۆڤانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات و به دوای سۆز و ده‌روونی ده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش دژی بۆچوون و تایبه‌تمه‌ندییه عه‌قڵییه‌كانی خۆیه‌تی.بۆ نموونه ئه‌و تاكه‌ی به ته‌نها هه‌موو كات گله‌یی و نا ڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران،به‌ڵام كه ده‌چێته‌وه ناو گشت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا به‌دوای دروشمه داهێنراوه‌كانی سیاسییه‌كان ده‌كه‌وێت و دووباره ده‌نگده‌داته‌وه به‌چه‌ند لایه‌نێك كه له هه‌موو خووله‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان جێبه‌جێنه‌كردووه و درۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی وروژاندنی سۆزیانه‌وه‌یه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه، بێت.یان ده‌نگدان به كاندیدێكی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هێز و پله‌وپایه جا له‌وانه‌یه ئه‌و كاندیده كوڕی به‌رپرسێكیباڵای وڵات بێتیان كوڕ و خزمی سه‌رۆك خێڵێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده خاوه‌نی هیچ پڕۆژه وبه‌رنامه‌یه‌كیش نه‌بێت كه سوودی بۆ گشت هه‌بێت،به‌ڵام چونكه سروشتی جه‌ماوه‌ر وایه كه‌س و لایه‌نی به‌هێزی خۆش ده‌وێت و ڕێزی لێ ده‌گرێت،
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*لقێكی زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تییه،گرینگی ده‌دات به گوتاری سیاسی و چۆنیه‌تی هاندان و وروژاندنی جه‌ماوه‌ر تاكوو به‌هۆیه‌وه سۆزیڕای گشتی به ده‌ستبهێنێت.
وه‌ڕقیشی له كه‌سی بێهێز و بێ ده‌سه‌ڵاته و ڕێزی لێ ناگرێت ،بۆیه ده‌نگ به كه‌سه به‌هێزه‌كه ده‌درێت و كه‌سه بێهێزه‌كه‌ش ده‌نگێكی ئه‌و تۆ ناهێنێت تاكوو بتوانێتده‌ربچێت بۆ په‌رله‌مان ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه خاوه‌نی بیری نوێ و پڕۆژه‌ی گرینگ و به سوودیشدووباره جه‌خت له‌و خاڵه ده‌كه‌مه‌وه كه جه‌ماوه‌ر به‌دوای دروشم و واتا ئیحائییه‌كانه‌وه‌یه نه‌ك به‌دوای عه‌قڵ و هۆشمه‌ندییه‌وه،هه‌ربۆیه كاندید كار له‌سه‌ر سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌كات.ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ڕاسته جه‌ماوه‌ر به سروشتی خۆی خاوه‌ن ئاستێكی نزمی ژیری و عه‌قڵییه،به‌ڵام ده‌بێت وریای ئه‌وه‌ش بین جه‌ماوه‌ر له‌ڕووی سۆزه‌وه به‌رزترین ئاستی هه‌یه،كه‌واتا ئه‌و كاندیده‌ی بتوانێت سوود له یۆفیمیزمی زمانی وه‌ربگرێت و بتوانێت له گوزارشتكردندا داهێنان ئه‌نجام بدات و وشه و ده‌سته‌واژه جوان و گونجاوه‌كان به‌كاربهێنیت و سۆزی جه‌ماوه‌ر به ده‌ستبهێنێت ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانداسه‌رده‌كه‌وێت و كورسی په‌ڕله‌مانی به ده‌ست ده‌هێنێت،وه ئه‌و كاندیده‌یشی بیه‌وێت وتاری عه‌قڵانی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكات وله ڕێگای خیتابی عه‌قڵییه‌وه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌ستبهێنیت ئه‌وه باوه‌ڕناكه‌م بتوانێت سه‌ركه‌وتنی په‌ڕله‌مانی مسۆگه‌ر بكات‌و ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێت.له كۆتایدا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بوه‌ستم كه له ئێستادا جه‌ماوه‌ری كوردی زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت سۆزی بووروژێنرێت و له ڕیگای سۆزییه‌وه‌جڵه‌وگیر بكرێت و سیاسییه‌كان بۆ هه‌ركام لایه‌ك بیانه‌وێت ده‌توانن به بێ ماندووبوون ئاڕاسته‌یان بكه‌ن.حه‌زبكه‌ن كام كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربخه‌ن به‌یه‌ك ئاماژه جه‌ماوه‌ر بووروژێنن و وایان لێبكه‌ن ده‌نگی پێبده‌ن،سیاسییه‌كان به‌بێ ترس چۆنیان بووێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن،چونكه له ئێستادا كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی نییه،هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیشبێ ڕۆڵ و بێ بایه‌خ بكرێت له سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌سته‌مۆ و جله‌و گیركراو ده‌بێت،ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنیان بۆ ڕووداوه سیاسییه‌كان زۆر كورتبین ده‌بێت و بۆ بڕیاره سیاسییه‌كانیشیان عه‌قڵ و ژیری به‌كارناهێنن،به‌ڵكو له ڕێگای وروژاندنی سۆزییانه‌وه‌مۆنۆپۆل ده‌كرێن و مێگه‌ل ئاسابۆ هه‌ر كام لا حه‌زبكرێت ئاڕاسته ده‌كرێن.
نووسینی:دلۆڤان كه‌ڵهوری
سه‌رچاوه‌كان:
1 ــ سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر،گۆستاڤ لۆبۆن ،و.ئارام جه‌مال،مه‌كته‌بی بیر و هۆشیاری،ساڵی 2006
2 ـ روحی سیاسه‌ت،گۆستان لۆبۆن،و.عومه‌ر عه‌لی غه‌فوور،ناوه‌ندی ئاوێر،2016
3 ــ زمانه‌وانی سیاسی،پ.د.عه‌بدولواحید موشیر،دزه‌یی،پ.د.شێرزاد صه‌بری عه‌لی سلێڤانه‌یی،چاپی دووه‌م،2024