
دهۆک بەڕۆژی
ئه‌مڕۆ حه‌قه ئێمه‌ی ئافره‌تی كورد له‌خۆمان بپرسین،ئاخۆكه له كوێین و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ره‌وت و گۆرانكاریه‌نی سه‌رده‌می ئێستادا.یه‌كتر ده‌گرینه‌وه و له چ ئاست و مه‌وقعیه‌تێك داین؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسیاره زۆرهه‌ڵده‌ێ و ده‌كرێ له‌زۆرمه‌دا و روانگه‌دابه دوای ئه‌م به‌رسڤه‌دا بگه‌رێین. له‌م رووه‌شه‌وه ده‌كرێ له دوولاوه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بگه‌ڕێین له‌لایه‌كه‌وه ئاخۆئێمه‌ی ئافره‌ت له‌نێو خودی وڵات‌دا كام مه‌وقیعیه‌تمان دابریووه‌و چۆن چۆنیش له‌توانست و پێگه‌ی خۆمان ده‌روانین له‌لایكی دیكه‌دا ئاخۆبه به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دنیادا به‌تایبه‌تی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان له‌چ ئاستێك داین و كه‌وتووینه‌ته سه‌ركام په‌یژه؟دیاره ئه‌مڕۆش هاوكات له‌گه‌ل پێشكه‌توه‌كانی دنیادا،ئافره‌تانیش له دنیای ته‌كنه‌لۆژیا و رۆشنبیری دا رۆلێكی دیاریان هه‌یه. نه‌خاسمه بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌گشت بواره‌جیاجیاكاندا جگه‌له به‌شداریكردنێكی به‌رچاو له‌بواری رۆشنبیری و سیاسی و دبلۆماسی و مه‌عریفیدا. خاتوو(شمبۆرسكا) خاوه‌نی خه‌ڵاتی(نۆبل)له بواری ئه‌ده‌ب له یه‌كێك له دیمانه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا،ئاماژه به هێزه مه‌عنه‌ویه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات و ده‌ڵی(ئافره‌تانی دنیای ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا)وهتد.سه‌لماندوویانه،هێزێكی موكومن و ره‌وتی ژیانیش به‌بێ هه‌نگاو هه‌وڵ و ئه‌فراندنی ئه‌م هێزه باڵایه،تاسه‌ر ئێسكان دووچاری ئیفلیج بوون ده‌بێ وهه‌مووهه‌وڵێكی هه‌مه‌لایانه‌ی ئێستاش شكست دێنی،به‌ڵێ زۆر راسته ئافره‌تان ئه‌مڕۆئه‌و هێزه‌ن،كه‌بوونه‌ته خودان ماهیه‌تێكی سه‌نگین و له‌هه‌مووكارێكشدا شوێنگه‌یه‌كی شیاویان هه‌یه‌و خاوه‌نی ئیراده‌و توانایه‌كی كارامه و له‌بن نه‌هاتوون. بۆ یه‌وه‌ك دیارده‌كه‌وی ئه‌مڕۆ له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا كێشه‌یه‌ك له ئارا دانیه پێی بووترێ كێشه‌ی ئافره‌ت، به‌ڵام گه‌ر ئاوڕێك له رۆژهه‌ڵاتی خۆمان بده‌ینه‌وه،ئه‌م كێشه‌یه زۆر به زه‌قی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك راده‌كێشێ و به ئاشكراش ده‌كه‌وێته به‌رچاوان ته‌نانه‌ت له زۆر به زه‌قی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك راده‌كێشی و به ئاشكراش ده‌كه‌وێته به‌رچاوان ته‌نانه‌ت له بازنه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئالۆز كاویشدا خۆی گرێ ده‌دا تا ئه‌و راده‌یه‌ی بلێین:ده‌رچوون له‌و بازنه ئالۆز كاوه داشتێكی سه‌خته. هه‌رچه‌نده له‌م رووه وه هه‌نگاو هه‌ولی زۆر له ئارادان،بۆ ده‌رچوون له جغزی ئه‌م بازنه‌یه‌دا.ده‌توانین بڵیین وێرای ئه‌و واقیعه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد، حاڵی حازر ده‌یان وسه‌دان ده‌نگی پڕ له جورئه‌ت و كارامه،ده‌یان پسپۆر و سه‌دان ئافره‌تی به‌توانا له ململانێی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وته‌ی رۆژهه‌ڵاتی زێده ئالۆزدا.بۆیه ده‌كری بێژین وێرای ره‌وشی كزی ئافره‌تان،ده‌نگ و سه‌نگێكی به‌رچاویش له ئارادایه،به‌مه‌ش هه‌ست به به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئافره‌تان ده‌كرێ له‌م نه‌یدانه دا. گه‌ر به‌خێرایش ئاوڕێك له كوردستانی له‌ت له‌ت كراو‌و پڕ له زام بده‌ینه‌وه،ره‌وشه كه ئه‌وه‌ندی تر ئالۆز ده‌كه‌وێته‌وه،پێش هه‌موو شتێكیش ده‌كرێ بلێین ره‌وشی ئافره‌تی كورد له واقیعی كۆمه‌ڵگاكه‌مان دادابڕاو نیه.بۆیه هه‌ر نه‌هامه‌تێك كه له ئارادابی بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌كه،جا چ ئافره‌ت بێت چ پیاو چ منداڵ بێ چ گه‌وره.مێژووی رابردووشمان،پڕه له هه‌ڵدێر،پڕه له شه‌ڕ و شۆڕ و چه‌وساندنه‌وه.به‌م پێیه تێكڕای گه‌لی كوردستان به ئافره‌ت و پیاوه‌وه بۆته سوته‌مه‌نی هه‌ڵ و مه‌رجێكی نا له بار‌و سووته‌مه‌نی غه‌دری داگیركه‌ران.هه‌ر كاتێكیش كه له راگوستن،ئه‌نفال،كیمیاباران،وێران كردنی هه‌زاران گوند‌و چه‌ندین شار و شارۆچكه و كوشتن و بڕین تیرۆر و زه‌وت كردنی مافی هاوڵاتیان ته‌عریب و هتد..راده‌مێنین بۆ تێكرای كورد زیان به‌خشه..به‌ڵام پێشم وایه به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ی به‌ر ئافره‌ت كه‌وتووه.لێره شدا رووخانێك له ناخی ئافره‌تدا ده‌خولقێ.بۆیه داته‌پینی ناخی ئافره‌تی كورد،له‌هه‌موو كاره‌سات و مالوێرانیه‌دا سه‌ری هه‌لداوه،جگه له‌مه‌ش زاڵ بوونی عه‌قلیه‌تی.باوك سالاری و هه‌بوونی ده‌یان دیاره‌ی ناله‌باری نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌وه‌نده‌ی تر ره‌وشه‌كه‌ی دووچاری نه‌هامه‌تی كردۆته‌وه. ئیراده‌و كه‌سایه‌تی و توانای ئافره‌تان روو له سیس بوون ده‌چێ.دیاره پاش راپه‌ڕینی ئاداری(1991)هه‌ڵ و مه‌رجێكی تا راده‌یه‌ك له‌بار بۆ گه‌لی كورد ره‌خسا و له‌و نێوه‌نده‌شدا،ئافره‌تیش گه‌لێك ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی به روودا كرانه‌وه، تا راده‌یه‌كیش ره‌وشه‌كه له نێوه‌ندێكی دا دۆشراوه‌وه،خۆی په‌ڕانده‌وه نێوه‌ندێكی كراوه.بێگومان گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆش نه‌بووایه،ره‌وشه‌كه جیا له‌ئێستا ده‌بینرا،به‌هه‌ر حال ئه‌مڕۆ ئافره‌تی كورد له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی كوردیدا رۆلی خۆیان به فراوانی گیرۆ له پڕۆسه‌ی پێشخستنی نیشتیمانیشدا به‌شداری دیاریان هه‌یه.به‌ڵام به‌و مانه‌یه‌نا،كه بگوترێ ئه‌م بزاڤه سه‌د و بێ گرفت و لار بوونه‌وه،راسته رێی خۆی گرتووه. یان هه‌موو شتێك ته‌واو،نه‌خێر ئه‌مڕۆ بزاڤی ئافره‌تی كورد له هه‌موو كاتێك پتر پێویستی به هه‌وڵ كۆشش هه‌یه،چونكه بنیاد نانه‌وه‌ی دیوی روخاوی ئافره‌تانمان(ناخی ئافره‌تی كورد) هه‌وڵی زۆری گه‌ڕه‌كه بونیاد نانه‌وه‌ی ئه‌و دیوه روخاوه‌ش،ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه،له پێش هه‌مووشیان ئه‌ركی خۆمان، ئینجا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان خۆشیان و ته‌واوی كۆمه‌لگاش.ئیدی با له‌و رێگایه‌شدا هه‌موو هه‌وله‌كانمان یه‌ك بخه‌ین جدی تر تێ‌بكۆشین،به بنیاد نانه‌وه‌ی(ناخی داته‌پیوی مرۆڤی كورد)به گشتی و ئافره‌تانیش به تایبه‌تی.