
زیرەك كەمال
بەشی سێیەم
رۆڵی رەخنە لە پەرەپێدانو بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریو كۆمەڵگای گۆڕانكارییەكان.
هەڵبەت بەچاوخشاندنەوەی بە مێژوویی سیاسیو ئەزموونی گەلانی جیهاندا، بەشۆڕبوونەوە بۆ ناخی رووداوو بەسەرهاتو تاقیكردنەوەی ئەو مێژووە، ئەو راستییە خۆی بەرجەستە دەكات، كەوا رەخنە هێزو وزەی داوەتە ئەو گەلانەو رەوڕەوەی مێژووییانی بە بەردەوامی پێش خولاندۆتەوە، شوێن پێ قایم بوونی رەخنە لە كایەی سیاسیو فیكریو ئیداریو كلتوری كۆمەڵگای مرۆڤ بە گشتی، لە هەمان كاتدا شوێنپێو پێگەو شوێنگەی ئەو گەلانەی لەناو جیهانی هاوچەرخو تازەگەریدا بەهێزكردووەو لەسەر رووبەرو نەخشەی ئەو جیهانەدا كردووینەتە یەكەیەكی زیندوو بەشێكی یەكجار پتەو سەر ئەو نەخشەیەدا. بەڵێ زۆر راستە مەدەنیەتو شارستانیەتو دیموكراسیەتو سیكۆلاریزمو هیومانیزمو پلۆدالیزمو.... وەكو كۆمەڵێك چەمكو كایەو دامەزراوەی گرنگی ناو هەناوی جیهانی مۆدێرنە، بەجۆرێك لە جۆرەكان بەرهەمو بەرەنجامو دەستكەوتی دنیای رەنگاڵەیی رەخنەنو واتا بە جۆرێكی تر دەمەوێت ئەوە بڵێم رەخنە داینەمۆو سەرچاوەی وزەی سەرپێخستنیو دامەزراندنی هەریەك لەو دامەزراوە مۆدێرنانەن، یاخود ئەگەر هەریەك لەو گەلانە چەمكی رەخنەیان نەخستبانەگەڕ زۆر زەحمەت بووینە ناوەنی دیموكراسیەتو مەدەنیەتو بلۆرالیزم.
لەم بارەیەوە چەند نموونەیەك بهێنمەوە، ئەگەر رەخنە جددیو مەعریفیو زانستیو فیكرییەكانی مارتن لۆ سەرو كاڵڤن لە دامەزراوەی كڵێساو سەلەفیەتی ئایتی مەسیحو چەق بەستنو ئەڵقە دوگماییەكانی ئەو دامەزراوەو ئایتی مەسیحی بەگشتی نەبوایە، ئەگەر هونەرمەندانی گەورە پەتراركو مایكل ئەنجیلۆو پۆكاشیۆ لە رێگای تابلۆكانیان ئەو جیهانەیان وێناكردباو ماهییەتو هەقیقەتی ئەو جیهانەیان بۆ گەلەكەیان نەخستباڕوو، لەم رێگای خستنەڕووی زوڵمو ستەمو زۆردارییەكانی پاشاو پاپاكان كێرڤی رەخنەیان بەرز نەكردبایەوەو بە چەمكو چەكی رەخنەڕای گشتی كۆمەڵگاكانیان لە دژی ئەو زوڵمو ستەمو نەوروژاندبا یەكجار قورسو زەحمەت بوو رێنسانسو شۆڕشی رابوونو رۆشنگەری دەست پێ بكاتو دواتر تیشكی زێڕینو رووناكی خۆی بەسەر دنیادا پەخش بكات، نەك هەر ئەوە بەڵكو زۆربەی پسپۆڕو رۆشنبیرو بیریاردانو شارەزایانی بواری رەخنە پیشان وابوو، هەر خودی رێنسانس لە فۆرمو ناوەڕۆكە گشتییەكەی قەرزاری چەمكی رەخنەیەو بەشێكی گرنگی پایەكانی رێنسانس خۆی لەسەر زەمینی رەخنەدا جێگیركراوە، بۆیەش ئەگەر خوێندنەوەو توێژینەوەیەكی ودو بابەتیانە بۆ سەردەمی رۆشنگەری بكەینو بمانەوێت لەبەرپابوونی ئەو سەردەمەو هەقیقەتی لە دایك بوونی تێبكەین، ئەو رۆڵی رەخنەمان بە وردی بۆ بەدیار دەكەوێت هەڵبەت نابێت لە بیرمان بچێت كەوا زانایانو رۆشنبیرانو ئەدیبانو هونەرمەندانو هەڵبەت نابێت لەبیریان بچێت كەوا زانایانو رۆشنبیرانو ئەدیبانو هونەرمەندانو سەرجەم دەستەبژێرەكانی رۆشنبیری لەهەموو قۆناغو سەردەمە مێژووییەكاندا رۆڵێكی گەورەو بنچینەیان بینیوە لە گەشەپێدانی چەمكی دیموكراسیەتو مەدەنیەتو پلۆرالیزم تازەگەریو هیومانیزمو رۆشنگەری بە گشتیو دواتریش هەر خودی رەخنەو بەگەڕخستنی لە ژیانی سیاسیو فیكریو حوكمڕانیدا یەك لەو چەمكو كیاانەی سەرپێ خستووەو دواتر كردووینەتیە سەرچاوەو هەوێنی ئەو كایانە، بۆ نموونە كێشانی تابلۆیەك لای هونەرمەندێك، وێناكردنو نەخشەكێشانی جیهانو واقیعێكی ترە كە زۆر بەزەحمەت لەگەڵا رەوتو رێڕەوی واقیعی باودا دەگونجێت، یاخود زۆرجار چركاندنی وێنەیەك لەلایەن وێنەگرێكەوە كە رووخسارو رەهەندێكی تراژیدی هەبووە، رای گشتی هەموو دنیای وروژاندووەو هێنانەوە كە سەر شەقامو بەگژ زوڵمو ستەمیدا كردوونەتەوە، بۆ نموونە بڵاوكردنەوەی وێنەی گوندێكی سوتاوی وەكو جێیرنیكاو یاخود بڵاوكردنەوەی وێنەو رووداوو دیمەنە تراژیدیاكانی كۆڕەوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە ئاداری 1991 بەجۆرێك لە جۆرەكانو بە دیوێك لە دیوەكاندا رەخنەبوو لە زوڵمو ستەمی نازییەكانو فاشیتەكانی رژێمی بەعس، كە دواتر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێنایەسەر، جەتو دواتر بە بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هێڵی ئارامیان بۆ گەلی كوردستان دانا.
هەڵبەت زانایانو فەیلەسووفانیش لەم بارەیەوە رۆڵێكی گەورەو كارایان بینیوە، بۆ نموونە چەمكی لێبوردەیی جۆن لۆكو فەلسەفەو رۆحە گەردووگەراییەكەی ئیمانۆیل كانتو رۆسۆو ڤۆلتێرو ماتریالیزمیو دیالەكتیكو مێژووی ماركسو شاكارەكانی شكسپیر، هەموویان رۆڵو دەوریان هەبوو لە كاراكردنو دروستكردنی رەخنە لە فۆرمە زانستییەكەی، نەك هەر ئەوە بەڵكو بەرهەمە فیكریو فەلسەفیو زانستیو ئەدەبییەكانی ئەوان هەر لە هەقیقەتدا رەخنە بوو لە زوڵمو ستەمی زۆردارەكان كەوایە ئاگرو ئاستیو ترسو كوشتنو تۆقاندن سەدان ساڵا بوو بەربوو بوونە گیانی مرۆڤو دەیانچەوساندەوە هەڵبەت لە وڵاتی ئێمەشدا زۆر بوون ئەو ئەدیبو زانایانە لەپێناوی كاراكردنو بەهێزكرنی چەمكی رەخنە گیانی خۆیان بەخت كردو بەدەستی دەسەڵاتی زۆرداریو سەلەفییەتی فیكری لەووووو جەمال عیرفانو شاكر فەتاحو رەئوف زوهدیو عبدالخالق مەعروفو چەندین رۆشنبیری تری لە دەرەنجامی رەخنەگرتنیان لە ماهیەتو دەسەڵاتی زۆردارانەی سەردەمی خۆیان لەنێوبراون.
چۆنیەتی رەخنەگرتن
دیارە بۆ ئەوەی رەخنەگر، یاخود خاوەنی رەخنە بتوانێت، بابەتیانەو بەرچاو روونانەو زانستیانەو واقیعیانە، رەخنەكەی خۆبهاتەرشوو، پێویستە رەچاوی چەند خاڵێك بكات.
سەرەتا پێویستە بیرۆكەی رەخنەكە گەڵاڵە بكاتو لە مێشكی خۆیدا دەگا رۆی بكاتو بە وێنەی هەویە جوان جوان بیشلێتو سازو ئامادەی بكاتو دواتر بیخاتەڕوو، ئینجا چ نووسین بێت، چ بەخشتە رووی زارەكی بێت، چونكە زۆر گرنگە، كەوا رەخنە لە رووی بیركەوە گرنگو بایەخدارو پڕ مەغزاو مانابێت، پێویستە روونو رەوانو پاراو لەسەر زاران خۆشو گەسپێنەربێت، چونكە بمانەوێتو نەمانەوێت ماهییەتو چۆنیەتی بیرۆكە، جۆراو شێوازو ماهییەتی وەڵامیشی دیاری دەكات، چونكە لە كلتوری رۆژنامەوانیو لەكاتی دیداری بەرپرسانو لایەنی پەیوەندیدار، یاخود خستنەڕووی رەخنە لە دەقێكی ئەدەبی یاخود توێژینەوەیەكی فیكریو زاستیدا، رەخنەگرو خاوەنی رەخنە نەیتوانیوە بیرۆكەی رەخنەكەی بە جۆرێك دانەشۆرو لە بێژینگو سەرەد بدات، كە لایەنی بەرامبەر یاخود رەخنە لێگیراو بخاتە ژێر كۆنتڕۆڵو حاڵەتی وەڵامدانەوەیەكی دروستو بابەتیانەوە، بۆیەش دەوڵەمەندیو گرنگیو كاریگەری رەخنە بە ئەندازەیەك بووە، كە زۆرجار سیاسییەكو سیاتمەدارێك، یاخود بەرپرسێكی حكومیو ئیداریو حزبی، یان هەر كەسێك پەیوەندی بە سیستەمی حوكمڕانی لەناخی دڵییەوە لە بیرۆكەی رەخنە ترساوە، زەندەقی لەوەچووە ئاخۆ دەبێت پەیامنێرەكە یان رەخنەگرەكە چی لێ بپرسێتو چ زانیارییەكی لەسەر بخاتەڕوو، بۆیەش پێم وایە بیرۆكەی رەخنە مەرجی سەرەكیو بنەڕەتی رەخنەی تەندروستو تەواوە.
چۆنیەتی رەخنەگرتن
دیارە یەكێكی تر لە بنەماو رەگەزە هەر گرنگو بنچینەییەكانی چەمكی رەخنە برتییە لە چۆنیەتی رەخنەگرتن، واتا رەخنەگر بۆ ئەوە بتوانێت رەخنەیەكی تەواو زانستیانەو كامڵانە لە بەرامبەر بگرێت، هاوشانی بە گرنگو قووڵیو كامڵی بیرۆكەكەی، پێویستە بەوەش هەیە كە رەچاوی حاڵەتو شێوازو چۆنیەتی رەخنەگرتن بكات، چونكە رۆژنامەنووس، یاخود هەر كاراكتەرێكی تری بواری رەخنە، یاخود هەر رەخنەگر بە گشتی یەكەمین خاڵا كە لە كاتی ئاراستەكردنی رەخنەەی بۆ لایەنی بەرامبەر پێویستە هیچ جۆرە گرێو گۆڵو ئاڵۆزیو ناڕوونییەك لە رەخنەكەیدا نەبێتو دەبێت بەوپەڕی سفتو روونبێتەوە رەخنەكەی ئاراستە بكاتو لایەنی بەرامبەر، یاخود رەخنەلێگیراو زوو لە رەخنەكەی تێ بگاتو لەم بارەیەوە تێگەیشتنو بەرچاوو روونی هەبێت خاڵێكی تر لە چۆنیەتی رەخنەگرتن كە پێویستە رەچاو بكرێت، ئەوەیە دەبێت رەخنەگر، بە هەموو شێوەیەك خۆی دوور بگرێت لە زمانی زبرو وروژاندنی بەرامبەر، هەڵبەت رەخنەگری بارگاویو تەیار بە مەعریفەیەكی قووڵو شارەزا لە زمان، دەتوانێت تاڵترین رەخنە بە شێوازێكی شیرینو پاراو موتوربەكراو بە رەخنەیەكی مەدەنی بخاتەڕوو، هەڵبەت ئەوەش مانای ئەوەنییە، كەوا رەخنەگر واقیعی حاڵو هەقیقەتی رووداوەكانو بیرۆكەی خۆی نەخاتەڕوو، بەڵكو قسەی ئێمە لەسەر ئەوەیە، پێویستە بیرۆكەو مەبەستی رەخنەكە بەشێوازێكی بخرێتەڕوو، زمانەكەی هێندە باڵاو كاریگەربێت كە لایەنی بەرامبەر بهاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیو ناچار بە وەڵامدانەوەیەكی راستیو دروستی بكات، چونكە رەخنەگر لە هەموو حاڵەتێكدا ئەوەی بەلایەوە گرنگە بەدەستهێنانی وەڵامە.
هەڵبەت مەبەستی ئێمە لە بیرۆكەی رەخنە ئەوەیە، كەوا رەخنەگر پێویستە لەسەرچییەتی رەخنە هەڵوەستە بكاتو گرنگی پێ بدات، هەڵبەت رەخنە ناتوانێت لەسەر بنەمایەك بیرۆكە دابڕێژرێتو یەك یاساو رێساو پرەنسیپ بكرێتە پێوەر، بۆ هەموو رەخنەیەك، بۆ نموونە رەخنەگرتن لە بواری سیاسییدا، جیاوازە لە رەخنەگرتن لە بواری ئاینیدا، رەخنەگرتن لە بواری فەلسەفیدا، جیاوازە لە رەخنەگرتن لە بواری ئەدەبیدا، رەخنە گرتنی لە بواری ئیداریدا جیاوازە لە رەخنەگرتن لە بواری دادوەریدا.
چونكە رەخنەگری بواری سیاسی، یاخود كاراكتەری رەخنەگری ئەگەرویستی سیاسییەك بدۆڕێنێتو یاخود رەخنەی لێبگرێت، دەبێت خاوەنی رەخنە شارەزاییەكی باشی لە زانستی سیاسیو ماهییەتی سیاسەتو رەهەندو مۆركە بنچینییەكانی كایەی سیاسی هەبێت، دەبێت بەر لەوەی بچێتە بەردەم كاراكتەرە سیاسییەكە پێشتر خۆی لەسەر ئەو رووداوو دیارە سیاسییەی مەبەستییەتیو وەكو رەخنە ئاراستەی سیاسییەكەی بكات، پێویستە لەسەر كاتو شوێنو ماهییەتو مۆركو فاكتەرو هۆكارەكانی پشت ئەو دیاردەو رووداوە سیاسییە ئاگاداریو شارەزاییەكی قووڵی هەبێت دیارە گرنگی ئەم حاڵەتەش زۆر باسی لێوەكراوەو قسەو توێژینەوەیەكی لەسەر كراوە، زانایەكی بواری رەخنەی سیاسی، پێی وایە رەخنەگری ئەو بوارە دەبێت هێندە مەعڵانو لێزانو شارەزابێت، كە هیچ دەرفەتو بوارێك بۆ رەخنەلێگیراو نەهێلێتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە وەڵامدانەوەكان بدزێتەوە، هەر ئەو زانایە پێی وایە رەخنەگر دەبێت لە رێگای كاریگەری خۆیەوە، رەخنەگر لەسەر نووكی پێ رابگرێت.
هەروەها رەخنەگر ئەگەر لە بواری ئەدەبیدا یاخود فەرهەنگیو زمانەواییدا بیەوێت رەخنەبگرێت، دەبێت زانیاریو شارەزاییەكی قووڵو باشی لەسەر بنەماو فەنتازیاو زمانو سەرجەم رەگەزە جۆراوەكانی ئەدەب هەبێت، چونكە ناكرێت رەخنەگرێك بچێتە بەردەم ئەدیب یاخود شاعیرو نووسەرو رۆمان نووسێك، بەڵام شارەزایشیی لە كایە ئەدەبییەكان نەبێتو سەروكارو مامەڵەی لەگەڵا ژاندەكانی ئەدەب نەبێت، ناكرێت رەخنەگرێكی بواری هونەری بیتو بەڵام لەسەر دنیای رەگاڵەیی هونەرو ژانرەكانی ئەو دنیایە زانیاریت نەبێت، بەرامبەر تابلۆیەك دۆش دانەمابی، تامو چێژت لە خوێندنەوەی شیعرو رۆمانو دراماو شانۆ وەرنەگرتبێتو یاخود بە گشتی گەڕیدەو دنیاگەرشو شارەزای ئەو بوارانە نەبێتو هەڵبەتە مەبەستم ئەوەیە بڵێم رەخنە جۆری جۆرە و هەریەك لەو جۆرانەش تایتمەندی خۆی هەیە، نموونەیەكی تر كاتێك رەخنەگر بیەوێت لە مەیدانو بواری ئاییندا كار بكاتو ئەسپی خۆی تاوبدات، دەبێت كێرڤی رەخنەی خۆی بباتە ئاستێكی بەرز، بەر لە هەموو شتێك دەبێت شارەزاییەكی تەواوی لەسەر دەقە ئایینییەكان هەبێت، دەبێت لە مێژووی سەرهەڵدانو رێبازو رێچكەو مەزهەبە ئایینیەكانو رێڕەوی كاركردنی كاراكتەرو سەركردە ئاینییەكان، شارەزاییەكی تێرو تەسەلی هەبێت، هەر لەو كاتەشدا دەتوانێت رەخنەیەكی زیندووو كاراو كاریگەر لەم مەیدانەدا ئاراستە بكاتو هەتا پێی دەكرێت لە كاتی رەخنەدا بیانووی ئەوە نەداتەوە رەخنە لێگیراو تەكفیری بكاتو خوێنی رەخنەگر بكاتە كاسەوە.
رەخنەو بێ لایەنی
هەڵبەت یەكێك لە ئەركە هەرە گرنگەكانی رەخنە ئەوەی كە ئاراستە دەكرێت، پێویستە لایەنی بەرامبەر یاخود رەخنە ئاراستەكراو، واتێبگەیێنرێت كە بەستی رەخنەگرتنەكە شیكردنەوەو توێژینەوەو تاوتوێكردنی ئەو دەقو كردارو بڕیارە، كە رەخنەلێگیراو خاوەنییەتی، واتا مەبەستم ئەوەیە، كە پێویستەو ئەركی سەرشانی رەخنەگرە، كە لایەنی بەرامبەر تێبگەیەنێت كە رقی لێی نابێتەوە مەبەستیش لە رەخنەگرتن مەسەلەیەكی كەسی نییەو مەبەستیشی شكاندنی ئەونییە لە رووی كۆمەڵایەتی، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە باری سەرنجو تێگەیشتنی خۆی لەبارەی ئەو پرسو بابەتو دەقە نووسراوو گوتراوە بخاتەڕوو، كە رەخنەلێكراو خستوویەتییەڕوو، هەڵبەت لێرەشدا پێویستە رەخنەگر بەوپەڕی پسپۆڕیو لێزانیو شارەزاییو هێمنی هەڵسو كەوت بكاتو وریابێت لەوەی لای رەخنەگری وێنەیەكی ناحەزانەو دووژمنكارانە لەسەر خۆی دروست نەكات، دیارە لێرەشدا پێویستە و بگرە ئەركێكی بنەڕەتی سەرشانی رەخنەگریشە، كە لە كاتو لەمیانەی رەخنەگرتندا خۆی دووربگرێت لە لایەنداریو خۆی وا نیشان نەدا، كە لایەنگری ئەو پرسەو بابەتەیە كە دەیڵێت، بەڵكو پێویستە، خۆی وەكو بێ لایەنێك نیشان بداتو لەم رێگایەشەوە رەخنەلێكراو بخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیو بەوپەڕی شێلگیرو لێهاتوویی ناچاری وەڵامدانەوەی بكات، چونكە لە هەقیقەتیشدا هەر دەبێت وابێت، كە پێویستە رەخنەگر، رەخنەكەی نەكاتە چەكو ئامرازی پەلاماردانو تێكشكاندنی بەرامبەر بەڵكو بیكاتە ئامرازی دەرخستنی راستیو هەقیقەت.
رەخنەگرو رق هەڵكر
وەكو لە تەوەرێكی تری ئەم باسەشمدا ئاماژەم پێكرد، پێویستە رەخنەگر بە مانای وشەو ناوەكەی خۆی، رەخنەگرتن نەك رق هەڵگر، چونكە رەخنە لە بنەچەكەی خۆیداو لە فۆڕمو ناوەڕۆكە زانستییەكەیدا، سەر بە كایەكانی زانستەو رق هەڵگرتنیشی سەر بە كایەكانی بوغزو كێشەی كۆمەڵایەتیو دابو نەریتی داڕزاوی كۆمەڵایەتیو سیاسی كۆنەو لە نێوان ئەو دوانەشی ئاسمانو رێسمان هەیە، رەخنەگر بەڵگەو هێمایە بۆ هێمنیو عەقڵانییەتو مەعریفەو زانستو دیموكراسییەتو پێشكەوتن، بەڵام رق هەڵگر ئاماژەو هێمایە بۆ ترسو تۆقاندنو نواندنو پیادەكردنی زەبرو زەنگو داپلۆسین، هەڵبەت كەسێك بڕوای بە مەنتقی هێزو یەكلایی كردنەوەی كێشەكان هەبێت لە رێگای هێزەوە، هەرگیز بڕوای بە رەخنەنییەو بگرە لە هەموو بوارو مەیدانەكاندا لە بەرامبەر جیاوازییەكان هێزو دەخاتەگەڕو لە بەرامبەر ئەوەشدا رەخنەدارو داپڵۆسێت، من چەندین ساڵە لە بواری میدیاو راگەیاند كاردەكەمو بە وردیو ئاگاییەكی زۆریشەوە لەو سی ساڵەی رابردوو گوێمو لە رادیۆكان گرتووە، سەیری تەلەفزیۆنەكانم كردووە، رۆژنامەو گۆڤارەكانم خوێندۆتەوە، واتا تاڕادەیەكیش ئاگام لە رەوشی میدیای چاپو بینینو دەنگی بوو، لەهەر كاتێك لەو كایانەدا بینوومە، رپێكی ئەستوور تێكەڵاوی كاری میدیای بووەو نەك هەر ئەوە بەڵكو خوێندنەوەی یەكێك لە رۆژنامەكانو گوێگرتن لە رادیۆو سەیركردنی تیڤییەكان بەسە، بۆ ئەوەی لەو رقو كینەیە تێ بگەین كە لە رابردوو ئێستا لە راگەیاندنو نووسینی كوردی هەبووە، بۆیەش رەخنەگر، كاتێك دەتوانێت خۆی وەكو رەخنەگر بسەلمێنێت، كە دووركەوێتەوە لە رق