
سیروان عەبدوالرحمان
لە ساڵی 2016 لە ولاتی سویسرا راپرسێکی تایبەت کرا بۆ دامەزراندنی پلانێکی داهاتی بنەڕەتی نیشتمانی شۆسال، کە هەر تاکێکی سویسری مووچەی پێبدرێت بێ هیچ کارێک، لەبەرامبەردا تەواوی وەلات بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوە بچێت، بەڵام دەنگدەران بیرۆکەکەیان ڕەتکردەوە. چونکە خەلکی ئەو وەلاتە لەوباورەدابوون، کێشەی ئەم جۆرە پلانە نیشتمانیە ئەوەیە کە گ قوربانییە سەرەکییەکان خۆیانبین بە هۆی جێگرەوی سیستەم و رۆبۆتەکان و داهێنان و بە ئەلیکترۆنی کردن.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ وەلاتی فینلاند تاقیکردنەوەیەکی دوو ساڵەی دەستپێکرد و مووچەی مانگانەی بە ٥٦٠ یۆرۆی بۆ ٢٠٠٠ تاکی فینلەندی بێکار دابینکرد، بەبێ گوێدانە ئەوەی کار بدۆزنەوە یان نا.
دواتر تاقیکردنەوە هاوشێوەکان لە وەلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا و لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا و لە چەندین شاری تری هۆڵەندا بەڕێوەدەچن.
لە توێژنەوەکە دەرکەوت تەنها ئەوانە زەرەرمەند نەبوون کە مووچەی بێ کاریان وەرگرت، بەلکو ئەو شارانە بەروو دارمان دەچوون!
سەیرکەن، پەروەردەی تاک و کۆمەلگە چەند گرینگە، خەلکی سویسرا زوو رەتیانکردەوە کە لەپێنان چەند سالێک لەپارە و مووچەی بەلاش، وەلاتەکەیان هاوشێوەی ئۆنتاریۆ، لیڤۆرنۆ یان ئەمستردام بیبێتە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە داهاتوو دا خۆیان کاریان دەست نەکەوێت یان کارتی فشاری مانگرتن و خۆنیشاندانیان لەدەست نامینێت لە دژی بەکۆیلەکردنی هەر تاکێک و جیلێکی کۆمەلگەکەیان لەبەرامبەر چینی دەستەلات و سەرمایەداری کاتێک پێویست بکات.
جیهانگیری وایکردووە خەڵکی وڵاتێک بە تەواوی وابەستەی بازاڕەکانی وڵاتانی دیکە بن، بەڵام ڕەنگە بەئەلیکترۆنی و بە رۆبۆتکردن و سیستەمی ئۆتۆماتیکیەکان، بەشێکی گەورەی ئەم تۆڕە بازرگانییە جیهانییە هەڵبوەشێنێتەوە و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی بۆ لاوازترین پەیوەندییەکان هەبێت.
لە سەدەی بیستەمدا وڵاتانی تازەپێگەیشتووی کەمیێکیان لە سەرچاوە سروشتییەکان پێشکەوتنی ئابوورییان بەدەستهێنا بە شێوەیەکی سەرەکی بە فرۆشتنی هێزی هەرزانی کرێکارە ناشارەزاکانیان.
ئەمڕۆ بەملیۆنان خەلک بە بەرهەمهێنانی کاڵا و فرۆشتنی بە کڕیاران بە وەلاتانەی داهاتی تاکیان زۆرە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، ئەوە لە کاتێکدا ئەو خەلکە تەنها لە مال و لە سەنتەرەکانی پەیوەندیکردندان. مامەڵە لەگەڵ کڕیار دەکەن.
بەلام بەسەرهەڵدانی (AI ـ دەستکردی زیرەک)، ڕۆبۆت و 3D هتد، بەو شێوە کارامەیە و لێهاتوویە و هەرزانە، هەرچی هێزی کاری مرۆڤە لەناودەبات. لەبڕی ئەوەی کاڵایەک لە چین دروست بکەیت و بە درێژایی ڕێگاکە بنێری بۆ ئەوروپا، بەو هۆیە سەدان دەستی کار دروست بکات تاکو دەگاتە بەکاربەر، ئەوە دەتوانیت تەنا بە کۆدی کاڵاکە لەئۆنلاین یان ئەمازۆن بکڕیت، لە کوێت دەوێت چاپی بکەیت، هەندێک خەلک لە وەلاتانی وەک بنگلادیش و فلیپین و چین و هند، هەر لەمال بەو کۆدەی کاڵاکە بە دەستکردی زیرەک بەرهەم بێنین.
دەتوانرێت فرۆشگا هەرە گەورە و بڕاندەکانیان بگۆڕدرێن. دەتوانیت لەگەڵ نوێنەری AI لە گووگڵدا قسە بکەیت (زمان و تەنانەت تۆنی دەنگی بەپێی ئارەزووەکانت هەڵبژێری) لەو کاتەی پێویست بکات پەیوەندی بگریت لەگەل کڕیار، ئەوەش دیسان دەبێتە هۆی بێکاری.
لەئەنجامدا، ئەو داهاتانەی پێشتر دەڕۆیشتنە دەستی هەژار و کارمەند و هاولاتی و بازار، ئێستا تەنها بۆ پڕکردنی خەزێنەی چەند کۆمپانیایەکی زەبەلاحی تەکنەلۆژیا پڕدەکاتەوە. لەبری ئەوەی گەشەی ئابووری بارودۆخەکان لە سەرانسەری جیهان باشتر بکات، چەند سالی داهاتوو بەئاشکر دەببینین کە چۆن سامانێکی نوێی بێئەندازە لە ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای بەرزی دروست دەبێت، لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتو بێ ئاگان بە پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلکترۆنی و رۆبۆت دەڕوخێن.
بێگومان ڕەنگە هەندێک لە وەلاتە تازەپێگەیشتوەکان یان ئەوانەی کە ئامادەکاریان کردوە، ئەوەندە خێرا پێشبکەون کە بتوانن گۆرانکاری لە رێزبەندی زلهێزەکان بکەن.
بۆ نمونە وەلاتێکی وەک سەنگاپورە، چەندین دەیەیە منداڵ و نەوەکانیان بەشێوەک پەروەردە دەکەن کە لەجیهانی پڕ لە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتوو پەروەدە دەکەن. زۆربەی مەنهەجی ناوەندەکانی خوێندنیان کردوە بە ئەندازیار و خاوەنکارانەی کە کۆمپیوتەر و چاپکەری سێ ڕەهەندی دروست دەکەن و ئەوان خاوەنیانن. بەڵام کاتی ئەنجامدانی گواستنەوەیەکی لەو شێوەیە خەریکە تەواو دەبێت. وەلاتانی تر بەجێماون.
فەیلەسوفی گەورەی ئیسرائیلی، (یوڤال نوح هەراری) لە کتێبی (بیست و یەک وانە بۆ سەدەی بیست و یەک)، لەو بارەیەوە دەلێت:
"لە ڕابردوودا، هێزیکار بێ لێهاتوویی و هەرزان وەک پردێکی پارێزراو بەسەر دابەشبوونی ئابووری جیهانیدا کاری دەکرد، تەنانەت ئەگەر وڵاتێک بە هێواشی پێشکەوتبایە، دەیتوانی چاوەڕێی ئەوە بکات کە لە کۆتاییدا هەر بەکەناری سەلامەتی بگات. چونکە ئەو پێیوایە لەو سەردەم گرتنەبەری هەنگاوی دروست گرنگتر بوو لە پێشکەوتنی خێرا."
بەڵام لەئێستادا خەریکە پردەکە دەلەرزێت، بەم زوانە ڕەنگە هەر بڕووخێت. ئەو وەلاتانەی پێشتر لەو پردە پەڕینەوە ئەوە دەرچوون لە هێزیکاری هەرزانەوە گەیشتن بە پیشەسازیی و تەنەلۆژیا لێهاتووییەکانیان. بەڵام ئەو وەلاتانەی لە دواوەن و نەیانتوانی لەکاتی خۆدا بیپەڕنەوە، خۆیان لە ژێر پردەکە دا دەبینەوە بێ هیچ ئامرازێکی بۆ دەربازبوونیان.
بێنە بەرچاوت، تۆ چی دەکەیت کاتێک شوێنی کارەکەت چیتر تۆی پێویست نیە و لەرێگای ئامێرێک یان کۆمیتەرێک کارەکەی تۆ ئەنجام دەدات..؟
پرسیارەکە بەجۆرێکی تر گیشتگیرتر بکەن، کاتێک وەلاتێک بەتەواو سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەی دەبات، چارەنووسی خەلک و جیلی داهاتوو چی دەبێت؟