محەمەد جابر

 و. عەلی قادر                                                   

دوای پانزە ساڵ لەبانگەشەی پەیامبەرێتی رۆژو کرا بەیاسا و قورئان لەوشەوی قەدرا چۆن دابەزیە خوارەوە . داهێنانی قورئان وبڵاوکردنەوەی  چەند ساڵێک درێژەی کێشا ؟     قورئان بەچەند وچانێکی درێژ نووسراوەتەوە. ماوەی نووسینەکەی گەیشتۆتە( ٢٣ ) ساڵ. هیچ کتێبێک  لەئاسمانەوەو بۆ هیچ کەسێک نەهاتۆتە خوارەوە پێی بڵێ هائەوە قورئانە، لەراستیا بەچەند قۆناغێک نووسراوە.  باس لەکارەسات یان تەنگەژەئەکات ،پەیامبەر. هەر ئایەتەی بۆ چارەسی کێشەو گیروگرفتەکان نووسیوە .بەئاسانی بەم شێوەیە  قورئان نووسراوەو هۆکاری دابەزینی باشترین ئاماژەیە ولەوبارەیەوە لە لاپەرەکەدا زۆر دواین. لەراستیا شەوی قەدر لاسای کردنەوەی جولەکەکانە وەک لاسای کردنەوەکانی تر. کەمحەمەد لەبەر ئاینی جولەکەی گرتۆتەوە.  شەوی قەدر.شەوێکی سنووردارە.  لەوشەوەدا فریشتەکان هاتونەتە خوارەوە(دابەزیون)و رۆح (گیان )دابەزیوە دوای ئەوە بەماوەیەک جەژنە، ئەمە لاسای کردنەوەیە بۆ جەژنی شێ‌فۆ لەلای جولەکەکان ، لەم رۆژەدا بەو ئاهەنگ ئەگێرن بەبۆنەی رادەسکردنی یەکەمین نووسراوەکەی لەپێنج بەشەکەی تەوراتە بۆ گەلی جولەکە.

 ئيسلامەکان پەیامبەر ویستی کەهەمان داهێنان بکات و ئاهەنگ بۆ شوێنکەوتوانی سازبکات.(شەوی رادەستکردنی قورئان) ناویان لێنا شەوی قەدر.  هەموو ساڵێک جولەکەکان لەو رۆژەدا ئاهەنگ ئەگێرن بەو مەبستەی موسا بۆ کێوی سینا سەرکەوتووە بۆ وەرگرتنی دووبەشی تر لەنووسراوەکەی لەئاسمان کە( دە) ئامۆژگاریەکانی تیایە(کتێبی  خوا بۆ ئەوان __ جولەکە)لەلای جولەکەکان شەوی جەژنی شافوت لەخۆرئاوابونەوە دەست پێ ئەکا، پێویستە لەسەر هەموو ئیماندارەکان  شەونخونی بکەن بەخوێندنەوەی تەوراتەوە لەوشەوەدا فریشتەکان دینەخوارەوە(فریشتەی درۆزنی جولەکە) نەک فریشتەی ئيمانداری راست، هەمان چیرۆک لەلای ئسلامەکان هەیە.لەمشەوەدا نزاکانیان گیرائەبێ چونکە شەوێکی گرنگە لەلای خوا، لەمشەوەدا کتێبی خۆی ناردوە بۆ مرۆڤە چاکەکان ، شەوی قەدر(ئەفسانەیە__ خەرافیە) لە ئەفسانەوەیەکی گەورەتر دزراوە (خەرافی) و قورئان لە یەک رۆژا دانەبەزیوە بەڵکە لەسەر وچان نوسراوەتەوەو گەیشتۆتە (٢٣)ساڵ، کاتێک ئەڵێن لەشەوی قەدرا دابەزیوە. شەوی قەدر بۆخۆی دوای دابەزینی ژمارەیەک ئایەتی زۆر لەقورئان داهێنراو رۆژو دوای تێپەربونی ١٥ ساڵ بەسەر بانگەشەی محەمەدا ، سەپێنراو بەسەر ئسلامەکانا پابەندکران.

وتاری نووسەران