لیۆنێل ڕیچارد

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

سەرەتا وشەی "ڕۆشنبیر" وەکسیفەبەکارهاتووە. "ڕۆشنبیر" دوای دادگاییکردنی دریفۆس، بەئەوانە گوتراڕەفتارییان جێی ڕامان و بیرکردنەوەبووەو پارێزەرانی ئایدیالی کۆمارییەکان لەدژی چاپەمەنی لایەنگری سامان، کەنیسەو سووپا بوون. گاڵتەجاڕیڕاستڕەوەکانبوون و تۆمەتباریانکردوونبەوەی خیانەت لەنەریتەکان دەکەن. ڕۆشنبیران قەڵەمەکانیان هەڵگرت و هاتنەگۆڕەپانەکەو "نازناو"ی خۆیان نمایشکرد و هەندێکجاربەشێوەیەکی زۆر سیاسی لەمانا بەتاڵییان کردوونەوە.

دوای شەڕی ١٨٧٠ و تا کۆتایی سەدەی ١٩،ترس لەوەی بەسیخوڕ ناوزەد بکرێت، بەشێکبوو لە نەخۆشی کۆمەڵایەتی ولەفەرەنسەو ئەڵمانیا ڕکابەری دەسەڵاتی گرتەوە. ڕاپۆرتەکانی دادگاییکردنی دژە(سیخوڕەکان) لەچاپەمەنی ئەورووپادا زۆر دەبینران.

لەمبارەدا "بابەتی دریفۆس" بووە هێما. ڕۆژنامەکان ڕوونیانکردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەری خستووە شوارتز کۆپن لەسووپای ئەڵمانیاو پانیتزاردی دیپلۆماتی ئیتالی، ئەفسەرێکی فەرەنسییان (کڕیوە). لەناوەڕاستی تشرینییەکەمی ساڵی١٨٩٤، چاپەمەنیەکان ناسنامەکەیان بە"تاوانکاری سیخووڕ" ئاشکرا کرد. دوای دوومانگ، ئەنجومەنی شەڕ بەکۆدەنگ، ئەلفرێد دریفۆسییان بەتاوانبار و تاوانی خیانەت، تا کۆتایی ژیانیڕەوانەی دوورگەی گویان کرد.

ئەنتی سمیتیزم و دژەئایینی جوولەکە لەناوەڕاستی ساڵی١٨٨٠، گوتاری سیاسی بۆرژوازی پاریسی بەهێزکرد. یانەی نیشتمانی دژەجوولەکەی فەرەنسە لە٢٠ی نیسانی ساڵی١٨٩٢، یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەیان،La Libre Parole بڵاوکردەوە. لەم ژمارەیەدا نووسیبوویان سووپای فەرەنسە،٣٠٠ ئەفسەری جوولەکەی تێدایە و "بێشەرمانە مامەڵە بەنهێنی نیشتمانییەوە دەکەن". لەکۆنفرانسی ساڵی ١٩٠٧، ئیزای لوڤیان ڕۆژنامەنووسی ئەلزاسی، کاریگەری ئەم بانگەشەیەی ئاشکراکرد. پێیوابوو کە دریفۆس بەهۆی ئەو یارییە خراپە دادگایی کراوە "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دریفۆس کرابوو کە بچووکترین لێکۆڵینەوەیان لێنەکرابوو،هەر لەیەکەم کاتژمێرەکانیدادگاییکردنەکەوەبەبێبنەما دانەنرا،کە پێشوەختەی ئایینی و ڕەگەزیبیرکرنەوەکەیان کوێر کردبوو." لەبڕیاردەرانی دادگاییکردنیدابوو.

پێشنیارەکەی لە لیۆن لەتشرینی دووەمی ساڵی ١٨٩٦،لەکۆنگرەی کاسۆلیکەکان پەسندکرا کە لەژێر ئاڵای دیموکراسی مەسیحی گردببوونەوە،ڕوونیکەشی زاڵ بەسەر ئەو قۆناغە نیشاندەدات. ئەم پێشنیارە لەبڕیارەکانی ڕایشی سێیەمی ئەڵمانیاو ویشی فەرەنسە دەچێت: "هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ١٧٩١، کە مافی هاوڵاتیبوونی فەرەنسی بەجوولەکەکان دەدات. هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کرمیۆ بۆ جەزائیر، بێبەشکردنی جوولەکەکان لەکاری شایستە،پەروەردەی گشتی،دەسەڵاتی دادوەری، کارگێڕی و پلەکانی سووپا، کۆمیسیاری سووپاو ئامادەکردنی پێداویستییەکان. جێبەجێکردنییاساکانی تاوان لەدژی قۆرخکارییەکان، بڵاوکردنەوەی لیستی بازرگان و دووکاندارانی جوولەکە، پێکهێنانی کۆمیتە ناوخۆییەکان دژی کاسبی جوولەکەکان".

سێ ساڵی خایاندبۆئەوەی فەرەنسا لەو خەمۆکییە دەرچێت کە بەهۆی قەناعەتپێکردنی درێفوسەوە دروستبوو. سیناتۆر ئۆگست شورکۆستنەر ئەم گۆڕانکارییەی کردو لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی١٨٩٧ بۆ ڤیگارۆ گوتی: "دەزانم دریفۆس بێتاوانە، بەهەموو هێزوتوانامەوە هەوڵدەدەم کەرامەتی بۆ بگەڕێتەوە و دادپەروەری بیگرێتەوە کە مافی خۆیەتی".

ئەمین زۆلاش لایەنگری سیناتۆر شوریکرد و لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی١٨٩٧ لەڕۆژنامەی ڤیگارۆ نووسی: (ئەگەر "هەڵەی دادوەری" کراوە، پێویستە کەرامەتچاک بکرێتەوە."هەتا لەبەگژداچوونەوەیگەواهی ڕاشکاوانە"و پێداگری "قبووڵنەکردنەوەی هەڵەکە"، لەهەڵەی یەکەم ترسناکترە.) لە ٥ی کانونییەکەمی ساڵی١٨٩٧، ئەمیل زۆلا بەبڵاوکردنەوەی وتاری"باسی ڕووداوەکان"، کڵاوڕۆژنەی ئومێدێکیلەدەرەوەی "لەدەستدانی ماف لەتاریکی نوتەکدا"، چونکە بەگوتەی ئەو، ڕۆچوونی "چاپەمەنی ئاست نزم وروژاو" لە "قووڕ"یشدا ئاشکرا دەبێتو وردە وردە ڕاستییەکان دەردەکەون. ئەمیل نووسی: "لەڕاستیدا ژەهر نەفرەتی دڕندایە بۆجوولەکەکان، کە ساڵانێکە ڕۆژانە هەمووبەیانییەکبەقووڕگی خەڵکیدا دەکەن". ڕۆژی ١٣ی کانونی دووەمی ساڵی١٨٩٨، زۆلا نامەیەکی کراوەی بۆ فلێکس فۆری سەرۆککۆمار نووسی و لەڕۆژنامەی"L’Aurore"ی جۆرج کلیمسۆبڵاوکرایەوە. جارێکیتر ڕوونیکردەوە چۆن دریفۆس قووربانی کۆمەڵگایەکی نقوومی دژەجوولەکە بووە: "ژەهراویکردنی دەستڕۆیشتووان و مرۆڤە ژێدەستەکان، تۆخبوونەوەی هەستیدواکەوتوویی و قبووڵنەکردنی ئەوانیتر، بەپەنابردنە پشت دژەجوولەکەیی، نەفرەت و تاوانکارانەیە. ئەگەر ئەم نەخۆشیەی فەرەنسەی لیبراڵی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ چارەسەر نەکرێت، دەمرێت."

بەم حاڵە، دادئەستێنەکەی نەیتوانی لەدژی ئاڕاستە دەسەڵاتدارەکانی کۆماری سێیەم کاریگەر بێت. بەنووسینی نۆ مادەبەناوی (من تۆمەتبار دەکەم)، کۆتایی بەنووسینەکەی هێنا کە چەند ئەندامێکیفەرماندەیی گشتی و گوێڕایەڵانی کردە ئامانج. نووسەر بەدەست "تارمایی بێ تاوانێک"ەوەدەیناڵاند کە ڕۆحی ئازار دەداو خوازیاربوو بەئاشکرا "هەڵە دادوەری"یەکەیڕاستبکرێتەوە.  

بۆبەیانی، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ساڵی١٨٩٨ گۆڤاری (La Croix)، مانشێتەکەیسڕیەوەو ئەوانەیدڵنیاکردەوە کە بیریانلەڕەخنەگرتن لەدادگاییکردنێکدەکردەوە،هەمووئاستەکانی کۆمەڵگەی فەرەنسەبەکۆدەنگبڕیارەکەیانیپەسەندبوو.ئەم ڕۆژنامە کاسۆلیکە، تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "کوتەکاغەزی هەڕەشاوی"و فەرماندەییکردنی خیانەتکارانی بەمیللەتی دایەپاڵ زۆلا: (دەزانین بۆچی لەڕووداوی دریفۆس، جوولەکە و سۆسیالیست دەستلەناودەست هەنگاودەنێن، چونکە هەر دووکییان جیهان نیشتمانن، یەکییان نیشتمانی نییە و دووەم نایەوێت هەیبێت).

بەڵام جۆرج کلیمسۆلەڕۆژنامەی (L’Aurore)ی ئەوڕۆژە، لایەنگری زۆلایکرد. لەبەڵگەکەیدادووپاتەیڕێزگرتن لەبنەمایەکی کۆمەڵایەتی کردەوە: "گەر گرەنتی دادپەروەری کەسێک پێشێلبکرێ، پەیکەری دادپەروەری کۆمەڵگا پێشێلکراوە." لەپاشکۆی ڕۆژنامەکەدا، یەکەم "خۆپیشاندەران" داوایانکرد "پێداچوونەوە"بەبڕیارەکەی دادگادابکرێت. زۆلا لەپێشەوە و ئەناتۆل فرانس و ژینگەناسی دیار، ئەمیل دوکۆ، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی پاستۆر لەدواوە و ناوی ژمارەیەک ئەکادیمی و نووسەرانی وەک مارسڵ پرۆست لەلیستەکەدا بەرچاودەکەوێت.  

بەمشێوەیە خۆشەویستبوونیناوی "ڕۆشنبیر" لەچاپەمەنییە فەرەنسییەکان دەستی پێکرد. بەگشتی تا ئەودەم وەک ئاوەڵناوێک بەکاردەبرا. هنری فۆکیە نووسەری کاریگەر لە ساڵی١٨٩٦، یەکێک لەوڕۆژنامەنووسانەبوو ئەم وشەیەی وەک ناوی گشتی لەوتارەکانی بەکارهێنا و دەستیکرد بە بڵاوکردنەوە. لەوباوەڕەدابوو ڕۆشنبیران کەسانێکن، کردەوەکانیان جێگای ڕامانەو بیری خۆیان تیۆریزە دەکەن. لەڕۆژنامەی (Le Rappel)، نزیک لەسۆسیالیزمی ڕادیکاڵ و میراتی شۆڕشی ١٨٤٨، ڕۆژی ٦ی شووباتی ساڵی ١٨٩٦، بەخەباتگێڕانی دژی "زیادبوونی مافی دەوڵەمەندەکان" تاریفیکردن، مافێک کە کۆمار دایدەنێت و دەبێتەهۆی "قۆرخکردنی" ناو و متمانەکەی. هەمان ڕۆژنامە لەڕۆژی ٤ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٧سۆراخی ڕۆشنبیرانیکرد بۆئەوەی بیان ناسێنێت. بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، تایبەتمەندی سەرەکییان، نابینابوو و ئەنجامگیریکرد"بەدەگمەن" "سامان پاشەکەوت دەکەن". بەهای ئاکاری و ڕاستگۆیی، تاکە هێزی داینەمۆی چالاکییەکانیانە وەک هاوڵاتیی.

ڕۆژنامەی (l’Aurore) بەپێی پێوەرە فۆکۆییەکان تایبەتمەندی ڕۆشنبیرانی بەرجەستە دەکرد. لە ٢٣ی کانونی دووەمی ساڵی ١٨٩٨، کلیمسۆ پەشیمانی دەربڕی کە سیساتمەدارانی سەربە "حزبەکانی پەرلەمان"، ئایدیالی "دادپەروەری فرەکوتلە"ییان پشتگوێخستووەو لەبەرانبەر "پێشێلکردنی یاسا" سەریان دانەواند، "بنەما باڵاڕۆیەکانیان کردووەتە قووربانی کوتلە و سیاسەت". بۆیە سڵاوی بۆ "ڕۆشنبیران" نارد، وشەیەک کە بەنووسینی ئیتاڵیک و پیتی تۆخی بەرجەستە کرد. هنری لیرت، سکرتێری کلیمسۆنیش بەنووسین لەوژمارەیەی ڕۆژنامەکەدا بەهۆی "گەڕانەوە بۆعەقڵانیەت" لەبەرامبەر ترسنۆکی باو لەوسەردەمەدا، ڕێزی لە "ڕۆشنبیران" گرت. ناوینان پارێزەرانی ئایدیالی کۆماریی لەبەرامبەر چاپەمەنی پاراستنی سامان، کڵێسا و سووپا کە "لەبەردەم چاپەمەنی تایفی و خۆفرۆشیدا، بۆ بەئاگاهێنانەوەی خەڵکی گۆشەگیر و ترسناک ڕاپەڕیوون". "مێشکە شێواوەکان"، "ساویلکەیی تاوانکارانە".

دوای ماوەیەکی کەم، ئاماژەکردنبەسووکایەتیکردن بەڕۆشنبیران بووە بابەتێکی باو لەگوتاریڕاستڕەوی فەرەنسیدا(ڕۆژنامەی ڕاست تووندڕەو - La Libre Parole)، ڕۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ١٨٩٨ نووسی: "ئێمە نامانەوێت ڕۆشنبیر بین، دەمانەوێت بیرمەندبین." لەومێژووەدا، بەڕێوەبەری گۆڤاری (Le Petit Journal) ئارنست جەودەت، "مێشکە شێواوەکان"ی کە بەهۆی "ساویلکەیی تاوانکارانە" بەلاڕێدا بردران، ئیدانەکرد. داواجار، تانەکانی مۆریس بارسی ڕۆماننووس، لە (Le Journal)، ١ی شووباتی ساڵی ١٨٩٨، گاڵتەی بەبانگەوازەکەی لایەنگرانی دریفۆس کردو نووسی، ئەمە "چ دەستەبژێر"ێکن،کە "زۆربەی ساویلکەکان" پشتگیرییان دەکرێت. 

دووژمنەکانیان "ڕۆشنبیران"یانبەدژەنیشتمان، جوولەکە یان لایەنگرانی جوولەکە دەناساند. ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ساڵی١٨٩٩، لەکۆبوونەوەی حزبی ناسیۆنالیست "نیشتمانی فەرەنسە"، ڕێنیە دۆمیک، بەمشێوەیە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانیانی پووختکردەوە: "ئەوان دژی "ئایدیای نەریت" و بنەماکانی دەسەڵاتن"، نەپلەبەندییان قبووڵەو نەدسپلین، ئەوان "ئینتەرناسیۆنالیست" و "کۆمەڵگەرا"ن. دووژمنیبەهابنەماییەکانی فەرەنسەن. بۆ کەسانی وەک بارس و دۆمیک کە دەڵێن ئاڵاهەڵگرانی "دەسەڵاتی ڕاستەقینەی فەرەنسە"ن، ئەم شۆڕشگێڕانە دەکۆشن بناغەی کلتووری فەرەنسە لەڕێسمەبەرن. لەبڵاوکراوەی (L’Action française)ی ڕاست تووندڕەو، ڕۆژی ٢٩ی مارسی ساڵی١٩٠٩، هێنریڤۆیڤا، کە سەرەتا داکۆکی لەدریفۆس و پاشان لەناسیۆنالیزمی یەکپارچەیی چارلز مۆراس دەکرد، بەتووندی "کۆماری دریفۆسی" ئیدانە کرد. پێیوابووسەلیقە و جوانی فەرەنسە پێشێلدەکەن.

ئەو وێنایەی ڕۆشنبیران کەوتە خەیاڵدانی موحافیزکار و دواکەوتووانەوە. شەڕی یەکەمی جیهان بەباڵاڕۆیی "هاوپەیمانی پیرۆز" دژی ئەڵمانەکان،ئەم بەرکەوتەیەی بەهێزکرد. بەم حاڵە، کاتی ئەوەهات "دژەدریفۆسەکان" بەوهۆیەی کە بەڕۆشنبیر دانەدەنران، تا ئاستێک هەستییان بەسووکایەتی کرد! ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی١٩١٩، هێنری ماسیس، ناسیۆنالیست، مانیفێستێکی بەمانشێتی "پێناسەکردنی حزبێکی بیرکەرەوە"ی لەڤیگارۆ دووپاتیکردەوە دەبێت "دەستەبژێرانی ڕۆشنبیر"ئاگایان لەئەرکەکانیان بێت لەبەرانبەر "بەڵشەڤیزم" کە "میللەت، خێزان و تاک" لەناودەبات.

ڕۆشنبیرانی چەپ لەفەرەنسە لەگەرمەی شۆڕش لەڕووسیە، گۆڕینی ستراکچەری سیاسی ئەم وڵاتەیان هەستیارکرد. هێنری باربۆس لە ساڵی ١٩٢١ نامیلکەی "چەقۆی نێوان ددانەکان"یدەرکرد، نووسی: "ڕۆشنبیران، مەبەستم ئەوانەیە بیرمەندن نەک ئاژاوەگێڕ،چەقۆکێش، مشەخۆر ولەڕاستیدا کەسانێک لەناو ململانێی ژیاندا، هزر و تێڕوانینەکان وەردەگێڕن." ئەرکییان؟ سڕینەوەی ژەنگی ڕووی کۆمۆنیزمە کە بەرەنجامی سۆفیستییەو "لەبەردەمجەماوەری هەژار و خۆشباوەڕو عەقڵی بێهەڵوێست بەوتووندییە شێواوە". ڕاست فەرەنسە هەوڵیدەدا "لێڕوانین"ی تایبەتی سەربەخۆی دەربخات. نوێنەرەکانی سەرکەوتنی فاشیزمیان لەئیتالیا، بۆ پاساوی ئەوداگیرکارییە دەقۆستەوە. بەمەش زۆربەی کەسایەتییەکانشانازییان بەچوونەناو (ڕۆشنبیران)ی ناسیۆنالیزم، ئیستیعمار و نەژادپەرستەوە دەکرد.. کە هێشتا هەندێککەس شانازیپێوەدەکەن،هەتاگەرچەمکی "ڕۆشنبیر"یشبەلاڕێدا برابێت،هەرچەند ئەم نازناوە تایبەتمەندی سەرەتایی خۆی لەدەستداوە،کە بریتییە لەبەرجەستەکردنی متمانە،کەرامەت و بەتێپەڕبوونی کات ئەم لایەنانە بێبەهابوون تێیدا.

ir.mondediplo.com

وتاری نووسەران