
ئومێد محەمەد ساڵح
لە(21) ی ئەو مانگەدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لەوڵاتی (سریلانكا) بەڕێوە دەچێت كە ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی(22) ملیۆن كەسەو(38) كاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵبژاردووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئابووری سریلانكا لە دە ساڵی دواییدا بەرەو هەڵدێر چووەو رێژەیەكی زۆری دانیشتوان هەژارن، ئەوە وایكرد ناڕەزایەتییەكی زۆر لە ناو جەماوەردا دروست ببێت و لەئەنجامدا بەر لە دوو ساڵ خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەسەركردایەتی دەسەڵاتی گەلی نیشتمانی (NPP) هەموو سریلانكای گرتەوە {ئەو گردبوونەوەیە لەكۆمەڵێك حزب و رێكخراوی لاوان و ئافرەتان و سەندیكاو رێكخراوی ناحكومی كە شیوعیەكانی سریلانكا بە سەرۆكایەتی (ئانۆرا كۆمارا)سەركردایەتی دەكەن}.
ئەو نارەزاییەتی و خۆپیشاندانانە بووە مایەی هەڵوەشاندنەوەی كابینەی وەزاری و دەست لە كار كێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی سەر بە راسترەوەكان
جێگای ئاماژەیە(ئانۆرا كۆمارا) سەركردایەتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی دەكرد.
لەو هەڵبژاردنەی سەرۆككۆمار، كێبڕكێی بەهێز لەنێوان ئانۆرا و ساجیدی سەركردەی(دەسەڵاتی گەلی یەكگرتو) ی راسترەو دایە، بەپێی پێشبینییەكان شانسی (ئانۆرا كۆمارا) لە كاندیدی راسترەوەكان پترە.
ئەوەی جێگای تێڕامانە فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە كەژمارەیان نزیكەی 750000كەسە بەشی زۆری دەنگ بە سەركردەی حزبی شیوعی ئانۆرا دەدەن هەروەها نزیكەی ملیۆنێك و نیو هاوڵاتی كە زۆربەیان گەنجن گەڕاینەوە وڵاتی خۆیان تاوەكو لەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا بەشداری بكەن و بەپێی زانیاری و داتاكان دەنگی زۆربەیان بۆ ئانۆرا كۆمارایە.
ئێمەو هەڵبژاردن چەند رۆژێكمان بەینە بەهیوای سەركەوتن بۆ سەركردەی شیوعی (ئانۆرا كۆمارا )