
تۆمارکردنی مێژوو
دەیڤید کریستیان
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
مێژوو چییە؟
مێژوو چییە؟ هەمیشە دەتوانین باسی بکەین، بەڵام با هاوڕابینمێژوو "زانیاری ڕابردوو"ە، چونکە زانینی ڕابردوو گرنگە؟ چۆن ئەم زانیارییە یارمەتیمان دەدات؟ ئاژەڵەکانیش پێویستییان بەمێژووە؟ باپیرانمان لەچاخی بەردین دەرکییان بەمێژووکردووە و تییگەیشتوون، بەدرێژایی کات چ گۆڕانێکی بەسەرداهاتووە؟
ئاژەڵان و ڕووەکەکان چۆن مێژوو تۆماردەکەن؟
هەمووبوونەوەرەکان هەڵگری یادەوەرییەکانیڕابردوویانن. دەبێت ئاژەڵەکان شوێن وەرزەکان بکەون تاکاتی خەوی زستانە، ڕاوکردن و ئاوس بوون بزانن. زۆرێک لەقرتێنەر و باڵندەکاندانەوێڵە و خواردنەکانیان لەحەشارگەی تایبەتیهەڵدەگرن و دەبێت لەبیریانبێت لەکوێ شاردوویاننەوە تا لەداهاتوو پێی بزاننەوە. گورگەکان شوێنپێ لەدەوروبەری شانشینەکەیان دەهێڵنەوە و جۆرە ئاماژەیەک تۆماردەکەن کە بەگەلەگورکان دەڵێت: "ئەمە هی گروپی (ب ح پ)یە. نەیە پێش!"
پێدەچێت ڕووەکەکانیش ڕابردوو تۆماربکەن. ئەگەر دارێک لەناوچەیەکی گۆڕانی وەرزی فرەجۆرببڕی، "ئەڵقەی ساڵانە" دەبینی.ساڵانە چینێکی نوێ لەژێر توێکڵی داردا گەشەدەکات. زۆربەی بەشە گەشاوەکە لەسەرەتای ساڵ و بەشی تاریک درەنگتر پێکدێت، کەوایە هەر ئەڵقەیەک ئاماژەی ساڵێک گەشەکردنە.
بە گشتی وەرزی بارانبارین ئەڵقەی ئەستوورتر لەچاو وەرزە وشکەکان دروستدەکەن. کەوایە ئەم ددانناسانە (قۆناغی ناسینەکان) – بیرمەندانی لێکۆڵەرەوە لەئەڵقەی دارەکان – زۆرجار دەتوانن بەوردی پێکهاتەی هەر چینێک دیاریبکەن. بەڵگەیەک لەڕووداوەکانی کەش و هەوا وەک وشکەساڵی یان ئاگرکەوتنەوە ببینن، بەڵام "شوێنکەوتنی ڕابردوو" یەکسان نییە بەبوونی "یادگەی" ڕابردوو. لەوانەیە ئەڵقەیەکی ساڵانە مێژووی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە تۆماربکات، بەڵام ئەگەر لەدارێک بپرسم: "ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی ساڵی ١٧٣٠ت لەبیرە؟" دارەکە وەڵام ناداتەوە. تەنیا مرۆڤەکان دەتوانن زانیاری ڕابردووی خۆیان بگوازنەوە، چونکە مرۆڤەکان سیستمێکی پەیوەندی بەهێزییان بۆ گواستنەوەی زانیاری و ئەوەی فێری دەبن، هەیە.
یەکەم مێژووەکان
نازانین مرۆڤەکان کەی بۆ یەکەمجار زانیارییان دەربارەی ڕابردوو گواستۆتەوە، بەڵام تێگەیشتنمان بۆ فێربوونی بەکۆمەڵ دەریدەخات کە لەوانەیە لەوسەرەتاوە گواستبێتییانەوە. ئەگەر گریمانەبکەین، یەکەم ئەندامی جۆری ئێمە توانای فێربوونی بەکۆمەڵییان هەبووە، کەوایە دەبێت لەزەینی بگرین نەک دەیانتوانی، لەشوێنی حەوزی ئاوەکان وریامانبکەنەوە، بەڵکو زانیاری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان یان شەڕ لەگەڵ دانیشتوانی ئەوبەری ڕووبارەکە یان ڕووداوەکانی زەویناسی پێشتر، بگوازنەوە.
کۆمەڵگا مۆدێرنە ڕاوچی و کۆکەرەوەکانی خۆراک، چیرۆکی ڕابردوویانزۆرە، فۆکەسی زۆربەی ئەم چیرۆکانە لەسەر باپیرانمانە، بەڵام بۆئەفراندنی شتەکانی دەوروبەرمانن. زۆربەی "چیرۆکەکانیڕەچەڵەک" بەمێژوو دادەنرێن، چونکە بیرۆکەکانی سەرەتای جیهان دەردەبڕن: "جیهان لەئەزەلەوە دەشتێکی کاکی بەکاکی، تاریکبوو. نەژیان هەبوو و نەمردن. خۆر، مانگ و ئەستێرەکان لەزەویدا و باپیرانی ئەبەدیش لەوێ خەوتبوون. تا لەئەبەدییەتی خۆیان بێداربوونەوە و هاتنەسەر زەوی".
ئەمە دەستپێکی چیرۆکی ڕەچەڵەکی دانیشتوانی ڕەسەنی ئوستڕالیای نوێیە. نازانین گێڕەرەوان باوەڕییان بەوە بووە ئەم چیرۆکانە ڕاستن یان نا، بەڵام دەرفەتییانهەبوو بیرلەوەبکەنەوە جیهان چۆن بەمشێوەیەی لێهاتووە.
ئەوەش چیرۆکی خەلقەتی مرۆڤە، دوای هاتنەسەر زەوی باپیری بوونەوەرەکان "ونگام بیکولا": "ونگام بیکولاکان بۆ تەواوکردنی مرۆڤە ناتەواوەکان، بەچەقۆ زەبەلاحەکانیان سەر و جەستە و قاچ و قۆڵیان لەبەستەرەکان دەبڕییەوە، ڕووخسار و دەست و لاقەکانیان دروستکرد تا کاری خوڵقاندنی مرۆڤ تەواو بوو."
ئەستەمە باوەڕبکەین لەشوێنە دێرینەکانی وەک ئەشکەوتی بلۆمبۆس لەئەفریقای باشوور، کە پێش زیاتر لە ٧٠٠٠٠ هەزار ساڵ مرۆڤەکان لەوێ کارییان کردووە و ژیاون و وێنەی ڕەنگاوڕەنگییان کێشاوە، چیرۆکی ڕابردووشییان گێڕاوەتەوە و لەنەوەیەکەوە بۆنەوەیەک و لە خێڵێکەوە بۆ خێڵێک گواستوویانەتەوە و لەوانەیە بەجۆرێک وێنەیان گرتبن و تۆمارییان کردبن.
مێژوو بە پێی یادگە
بەڵام ئەگەر مێژوونووسانێک لەئەشکەوتی بۆمبلۆسدا هەبووبن، بە گشتی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ڕابردوو پشتییان بەیادگەی خۆیان بەستووە، چونکە لەوسەردەمەدا نووسین نەبووە. ئێمەزانیاری تووێژینەوەی کۆمەڵگایڕاوچی،کۆکەرەوەکانمان هەیە کەنەیاندەتوانی زانیاری بنووسن، پشتییان بەتیۆری دەبەست و ڕێگای بەهێزییان بۆ بیرهێنانەوە هەبوو. چیرۆکنووسانی کۆن دەیانتوانی ڕۆژانە چیرۆکەکە بگێڕنەوە و شاعیران ڕێگای زۆریان بۆ بەیادگە سپاردنی شیعرە حەماسییە درێژەکان هەبوو و دەیانتوانی بێلەبەر بیانخوێننەوە.
بۆنموونە، پێدەچێت هۆمێری شاعیری یۆنانی چەندینجار سوودی لەدەستەواژەی "دەریای تاریکی شەراب" و سەرواکان و ڕیتمە ڕێکەکان وەرگرتبێت بۆئەوەی حەماسەکانی بەیادگە بسپێرێت. لە یۆنانی کۆن، نیمۆسین یان خواوەندی یادگە، دایک هەرنەمیوز (خواوەندی جیاوازی ئەدەب، هونەر و زانست) ڕەچاودەکرا. وشەی نوێی نیمۆنیکس "میتۆدی بەیادگە سپاردنی شتەکان" لەناوی ئەوەوە دێت. هەتا لەکۆمەڵگا خوێندەوارەکان (خوێندەواری نووسین)، یادگە بە بابەتێکی هاندەر دەمێنێتەوە.
فەیلەسوفیڕۆمانی ئۆگەستین هیپۆ هاوڕێیەکی هەبوو دەیتوانی بەرهەمەکانی ویرژیلی شاعیر بەپێچەوانە بخوێنێتەوە. مرۆڤەکان ڕێگاگەلێکییان بۆ بەیادگە سپاردن دەدۆزییەوە، کە وەک ڕۆیشتنبوو بەتەلارێکی گەورەی خەیاڵیداووەها شتەکانیان ڕێکدەخست، یارمەتیدەدان شتێکی تایبەتی بەیادگە بسپێرن.
مێژوو بە پێی بەڵگەی نووسراو
ئێمە چاوەڕووانیننووسینی مێژوو نەک بەپێی یادەوەرییەکانی مێژوونووس، بەڵکو زیاتربەپێی بەڵگەینووسراوبێت. گەر مامۆستایەکی مێژوو بڵێت: "باشە، پێموایە جەنگی یەکەمی جیهان لە ساڵی ١٩١٤ بوو، چونکە باوکی نەنکم پێیوتبوو"، دوودڵتدەکات. مێژوو بە پێی سەرچاوەی نووسراو، زۆردرەنگ لەمێژووی مرۆڤایەتی سەریهەڵدا. یەکەم ئاماژە نووسراوەکان بۆ کەمێک پێش لە ٥٠٠٠ ساڵ لە میسر و سۆمەری کۆن دەگەڕێتەوە.
کۆنترین بەڵگەنامەی سۆمەری بەسوودوەرگرتن لەقامیشی گۆشە بڕدراو، بۆ هەڵکۆڵینی خەتی بزماری لەسەر قووڕ ئامادە دەکراو دواتر ئەم دەپانە سووردەکرانەوە. زۆربەی ئەم دەپانە تا ئەمڕۆ ماونەتەوە و بیرمەندان دەتوانن بیانخوێننەوە. یەکەمین بەڵگەنامەی هاوشێوەی پسووڵە، لیستی موڵکوماڵ، مانگا و مەڕ و گەنم کە ئەمەش جۆرێک مێژووە و بایەخی هەیە، چونکە زانیاری وردی خواپێداوەکانی تێدایە.
لەچەند سەدەیەکدا، مێژوویەکی ئاڵۆزو بەڵگەنامەیی گلگامێش، حەماسەی گەورەی سۆمەرییەکان (پاشای ئوروک)و چیرۆکەکانی لافاو، خواکان و خلقەتمان بەدەستهێنا، کە لەدەقە پیرۆزەکانی تەورات، ئینجیل و قوورئاندا هاتوون. لە هەر شوێنێک نووسینێک دەرکەوتبێت وباسی ڕووداوەکانی ڕابردوو و لەڕاستیدازۆربەی خەڵک نەیاندەزانی بنووسن و بخوێننەوەیکردبێت، ئەم نووسینانە بنەمایەکبوون بۆ مێژوو. بەڵگەی نووسراو، متمانەپێکراوتر بووە لەچیرۆکە دەماودەمەکان، چونکە ئەستەمە بە بەڵگەی نووسراو، بتوانی مێژوو بشێوێنی.
بایەخی گەواهییەکان
کاتێک کۆمەڵگاکانیەکییانگرت و مرۆڤەکان نوسخە جۆراوجۆرەکانی ڕابردوویان بەراورد کرد، بەزۆری نیگەرانی ئەوەبوون: "کام نوسخەیان ڕاستترە؟" با لەڕوانگەیەکی نوێوە تەماشای سەرچاوەی مرۆڤ بکەین: "ئەژدادی مرۆڤدۆستمان لەچەندین ملیۆن ساڵدا پەرەیان ستاندووە، بەڵام بەدرێژایی ملیۆنێک ساڵی ڕابردوو، جۆرەکانی مێشک زۆر گەورە دەرکەوتن و جۆری ئێمەی هۆمۆساپینس، ڕەنگە نزیکەی پێش ٢٠٠٠٠٠ هەزار ساڵ پەرەیان ستاندبێت. ئەوە دەزانین، چونکە پاشماوەی بە بەردبووەکانیانمان هەیە کە هاوشێوەی مرۆڤەکانی ئەمڕۆن". ئەوەم نووسی، چونکە ئەمجۆرە بۆ مێژوونووسانی ئەمڕۆ ئاسایییە، چونکە زیاتر بایەخ بە بەڵگە دەدەن. لەکاتێکدا نوسخەی ڕکابەر هەیە، ئەگەر دەتەوێت بەجدی وەربگیرێیت، دەبێت بەڵگەکانت بخەیتەڕوو.
دەتوانین پێش ٢٠٠٠ ساڵ نیگەرانبوونیزۆر بۆبەڵگە، لەنووسینەکانی هەندێک لەگەورەترین مێژوونووسانی قۆناغی کلاسیک: "هیرۆدۆت" یۆنانی و "سیما کیان" چین ببینین. لەدنیایەکدا دەژیان مرۆڤەکان بانگەشەی جیاوازبوونیڕابردوویاندەکرد، کەوایە هەر دووکییان بەنیازبوون ئەوەندەی دەتوانن ڕاپۆرتەکانی ڕابردووییان لەسەر بەڵگە بنیادبنێن. هێرۆدۆت (نزیکەی ٤٢٥ – ٤٨٤ ساڵ پێش زایین)، گەشتێکیزۆر بۆ خۆرهەڵاتی دەریای سپی و ئۆلبیا لە کەناری باکووری دەریای ڕەش بکات.
هەندێک شوانی خێڵی "سکایی" ناسی و پرسیاری دەربارەیان نووسی. کەوناراناسانی نوێ نیشانیانداوە کە تا ئاستێک بەترسناکییەکی زۆر ورد وەسفی ناشتنی شاهانەی سکایەکان وبەگومانی مرۆڤناسێکی نوێ، هەندێک چیرۆکی بەسەرچاوەی سکایەکان دانا.
نزیکەی دوای سێ سەدە، مێژوونووسی چینی "سیما کیان"(سنووری ١٤٥ تا ٨٦ ساڵ پێش زایین) باسی دوورودرێژی "شیونگنۆ" ڕەشماڵنشینەکانی باکووری چین کە لەمەنگۆلیا دەژیان، بڵاوکردەوە. بۆنموونە نووسیویەتی: "لەگەڕان بەدوای ئاو و لەوەڕگادا کۆچدەکەن، شاری داخراو و خانووی هەمیشەیییان نییە و کشتوکاڵ ناکەن". سیما نەیبینیبوون، بەڵکو ڕاپۆرتەکانی بەپێی نووسین و یادەوەرییەکانی زۆربەی گەشتیارە چینییەکان کە سەردانی مەنگۆلیایان کردبوو، نووسی. لە ساڵی ١٣٩ی پێش زایین شیونگنو "ژانک کیان" (شەڕانگێزیڕێگای ئاوریشم)ی بەدیل گرت و دە ساڵ لەناویاندا ژیا، بەڵام لە ڕاستیدا لەقۆناغی ڕۆشنگەری، سەدەی هەژدە بوو کە چەمکی مێژوو بەپێی بەڵگە وەک گرنگترین فۆرمی نووسینی مێژوو بەرجەستە بوو. ئەمڕۆ هەموو مێژوونووسانی پرۆفیشناڵ دەزانن، یەکەم ئەرکییان شرۆڤەکردنی دروستی مێژووە. ئەمە واتا پشتگیریکردنی هەموو وردەکارییەکان بە بەڵگەی پتەو، باشترە بە بەڵگەی نووسراو بێت. مێژوونووسی گەورەی ئەڵمانی سەدەی نۆزدە "لیۆپۆلید فۆن رانکە"، بەوردی دەستی بەهونەری نوێی نووسینی مێژوو کرد لەسەر بەڵگەنامەی ئەرشیفی و ئەمڕۆ مێژوو بەپێی بەڵگەنامەی نووسراو، فۆرمی سەرەکی زانستی مێژووە، بەڵام مێژووی بەڵگەنامەیی سنووری جدییە. یەک، زۆرجار مێژووی پشتبەستوو بە بەڵگەنامەی نووسراو تەنیا ژیانی دەوڵەمەندان و دەسەڵاتدارانی ئەم جیهانەمان پێدەڵێت،چونکە تا پێش یەک دوو سەدە، زۆربەی خەڵک نەدەیانتوانی بخوێننەوە و نەبنووسن، کەوایە لە بەڵگەنامەکانی سەردەمی پێشوو باش نیشاننەدراوون. دەکرێت هەندێکجار کەوناراناسی و مرۆڤناسی فریامان بکەون، بەسوودوەرگرتن لەشتە مادیی، ماڵەکان، جلوبەرگەکان، وردە سواڵەتەکان یان ئێسکەکانیپاشماوەی مرۆڤی ئاسایی یان بەسوودوەرگرتن لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگا هاوچەرخەکان کە سەرەداوی شێوازی ژیانی خەڵکی ئاسایی ڕابردوومان پێدەدەن.
سەرچاوە نووسراوەکان سنووری جدی دیکەشییان هەیە. تەنیا چەند هەزارساڵێک کۆنن. کاتێک "ئێچ جی وێڵز"، هەوڵیدا دوای جەنگی یەکەمی جیهان کورتەمێژووی دنیا بنووسێت، گلەیی دەکرد کە "کڕنۆلۆژیا تەنیا دوای دامەزراندنی خولەکانی ئۆڵمپیادی یەکەم [٧٧٦ ساڵ پێش زایین] و بینای ڕۆمانیا [٧٥٣ ساڵ پێش زایین]ئەوەندەبەوردی نووسراوە، وردی کاتیڕوودانی هەر ڕووداوێک نیشان بدات".
تەنیا لەناوەڕاستی سەدەی بیستەمدابووڕێگەی وردمان بۆ دیاریکردنی مێژوویڕووداوەکاندۆزییەوە، کە پێش بوونی بەڵگەنامەی نووسراو ڕوویانداوە. لە پەنجاکان کیمیازانی ئەمریکی "ویلیارد لیبی،" نیشانیدا چۆن دەتوانین سوودوەربگرین لەشیکارکردنی ماددە تیشکدەرەوەکانی وەک کاربۆن ١٤ بۆ دیاریکردنی تەمەنی ئێسک یان مادە خۆراکۆییە ماوەکانی کاربۆنیان تێدایە. کارەکەی لیبی وەک سەرەتای شۆڕشی "کۆڕنۆلۆژی" لەقالبی میتۆدی نوێی دیاریکردنی مێژووی ڕووداوەکان، لەڕابردووی دوور و تا بیگ بینگ، دەرکەوت. ئەم دیاریکردنەی مێژووەکان، دەرفەتی پێداین مێژووی گەورە بنووسین و فێربکەین.
ئایا لەتووێژینەوەی ڕابردوودا باشتر بووین
ئەمڕۆ لەچاو ڕابردوو، دەستمان بە پێشینەی باشتر و جۆرە زۆرەکانی بەڵگە گەیشتووە. لە ڕاستیدا جێگای سەرنجە دەتوانین لەسەرچاوەی زەوی یان گەردوون قسەیەکمان بۆ وتن هەبێت و بەڵگەی زیاتری سەدەکانی ڕابردوومان هەیە، کە هەرگیز مێژوونووسان ناتوانن لەهەموویان سوودوەربگرن. کەوایە پێدەچێت بەمانایەک باشتر لەئەژدادمان لە مێژوو بکۆڵینەوە، بەڵام ئایا لەڕەوتی تۆمارکردنی مێژوو جگەلە دەستکەوتەکان، هەندێک شتیش لەبەرچاو نەبوون یان لەدەستچووبێت؟ ئایا ئێمە ئەم هەستە زیندووە و کەسییەی پەیوەندی بەڕابردووەوە لەکەلتوورە تیۆرییەکاندا هەبێت، کاتێک مێژوو هەمیشە وەک چیرۆکێک دەگێڕرێتەوە، لەدەست نەدەین؟ نزیکەی پێش ٢٥٠٠ ساڵ، ئەفلاتوون لە "فیدرۆس" باسی ئەم هەستەی لەدەستدانی کرد. لەم گفتوگۆیەدا، سوکرات ڕوونیدەکاتەوە چۆن خوای میسری "تووت"(بانگەشەی داهێنانی نووسینی دەکرد)، شانازی بەداهێنانەکەیەوە کردووەبۆ باشکردنی یادگەی مرۆڤ.
پاشا "ساموس" (خواوەندێکی میسری) وەڵامیدایەوە، کە ئەمە قسەی بێمانایە: "ئەم داهینانە دەبێتە هۆی فەرامۆشی زەینی کەسانێک کە فێردەبن سوودی لێوەربگرن، چونکە چیدی یادگەیان پەروەردە ناکەن. پشتبەستنیان بەنووسراوی ئەفرێنراوی ئەوانی دیکە، بێهیوایان دەکات لەبەکارهێنانییادگەیان.تۆ نەکیمیای بیرگە کە ئەکسیری بیرهێنانەوەت داهێناوە و لەجیاتی حیکمەتی واقیعی، حیکمەتی ڕواڵەتی بۆ خوێندکارەکانت دەخەیتەڕوو، چونکە زۆربەی شتەکان بە بێ فێربوون دەخوێننەوە و بەمەش پێدەچێت زۆر دەزانن، بەڵام لەزۆربەی شتەکان بێئاگان. ژیر نین، بەڵکو ژیر بەرچاودەکەون".
ئایا دەگونجێت هەر دوو بەڵگەهێنانەوەکە بەهای لێکۆڵینەوەیان هەبێت؟ وتار و بیرگە چاکەی جیاوازوڕەنگە جێنەگرەوەی نووسینیان هەبێت، بەڵام نووسین، هەم بیرگەی هەموومانی فراوان و هەم تیژتر کردووە؟
vinesh.ir