كارزان ئەحمەد


لەماوەی چەندساڵی رابردوودا وڵاتی چین كڕیاری سەرەكی نەوتی ئێران بووە،ئەمەش بەشێوەیەكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ سوود وەرگرتن لەو سزا ئابووری وداراییانەی كە بەسەر ئێران سەپێندراوە، چونكە بەهۆی سزاكانی ئەمریكا لەپاڵ سزا نێودەوڵەتیەكان كە بەسەر وڵاتی ئێراندا سەپێنراوە وڵاتی چین چەندین ساڵە نەوت لەئێران بەنرخی كەمتر لەو نرخی لەبازاڕەكانی جیهاندا لەئارادایە دەكرێت،بەمەش چین دەیان ملیاری دۆلاری بۆ دەگەرێتەوە‌وسوودی ئابووری زیاتر بەدەست دەهێنێت،ئەمە لەكاتێكدایە وڵاتی چینبەتەنها نزیكەی لەسەدا38ی ئەو نەوتی بە تەنگەی هورمز هەناردە دەكرێت‌وڕۆژانە دەكاتە 17 بۆ 20 ملیۆن بەرمیل هاوردە دەكات،بەمەش بەگەورەترین هاوردە كاری نەوت دادەنرێت كە لەڕیگەی تەنگەی هورمزەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
بەپێی داتا‌وزانیارییەكانی كۆمپانیای كۆلب كێبلەربۆ شیكردنەوەی داتاكان لەساڵی 2025دا وڵاتی چین كڕیاری زیاتر لەسەدا 80ی ئەو نەوتە بووە كە بەتەنگەی هورمز تێپەریووە،واتە ئەو نەوتەی كە كڕیاری زۆری نییە بەهۆی ئەو سزا ئابووریانەی ئەمریكا بەسەر وڵاتی ئێراندا سەپاندوێتی،هەروەك داتاكانی  كۆمپانیای كۆلب كێبلەر ئەوە دەخاتە ڕوو كە لەساڵی 2025دا وڵاتی چین بەتێكرای ڕۆژانە یەك ملیۆن‌و سی سەد‌وهەشتا هەزار بەرمیل نەوتی لەئێران كڕیوە،واتە كڕیاری سەرەكی نەوتی خاوی ئێران كۆمپانیاپاڵاوگە نەوتییە سەربەخۆكانی چین بووە كە بەدوای كڕینی نەوتێك دەگەڕین كە نرخەكەی لەبازاڕ كەمتر بێت بەڕاورد بەنرخی بازاڕ،بەپێی زانیارییەكانی مامەڵەكارانی بازاڕەكانی نەوت كۆمپانیا چینیەكان نەوت لەئێران بەنرخی نێوان (8 بو 10) دۆلار دەكرن ئەمەش بەراورد بە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زۆر هەرزانە‌وهەرزانی نرخی ئەو نەوتە دەخاتەڕوو كەئێرانی بەناچاری بەكەمتر لەنرخی بازاڕ دەیفرۆشێت،بۆیە كۆمپانیا چینیەكان بەهۆی ئەم نرخەوە قازانجی زیاتر بەدەست دەهێنن،لەمەوەزورێك لەشارەزاریانی بواری وزە‌وچاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كە ئەمریكا‌وئیسرائیل دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانگێرسان پلانێكە دژ بە ئابووری وڵاتی چین.
لێرەدا پرسێاریك خۆی دەخاتەڕوو بۆچی نەوتی خاوی ئێران بەنرخی كەمتر لەنرخی بازاڕ  وڵاتی چین بەدەستی دەهێنێت،چاودێرانی مامەڵەكارانی نەوت‌وشارەزاییان بواری دارایی پێیان وایە ئێران بەهۆی سزاكانی ئەمریكا‌وسزا نێودەوڵەتیەكان بەئاسانی لەتوانای نییە دراوە كران بەهاكان وەك دۆلار‌ویۆرۆ بەدەستی بهێنێت بۆ بەرێوەبردنی مامەڵە بازرگانی‌ودارایییەكانی،بۆیە ناچارە بەكەمتر لەنرخی بازاڕ نەوتەكەی بفرۆشێت،بەمەش چین سوود لەو دەرفەتە دەبێنێت،بەڵام لەئێستادا دوای ئەوەی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەندی سزای لەسەر نەوتی ئێران بۆ ماوەی یەك مانگ ڕاگرت ئەوا كڕیاری تر لەبازاڕەكانی نەوت هاتوونەتە ئاراوە بۆ كڕینی نەوتی ئێران،ئەمە وادەكات وڵاتی چین ڕووبەڕووی كێبركی ببێتەوە لەلایەن هەندێ‌ لەوڵاتانی كێشوری ئاسیا كە بەهەمان شێوەی چین كڕیاری نەوتی ئێرانن،لەمەوە دەتوانیین بڵین ئەم هەنگاوەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ لێخۆشببون لەسەر هەندێ‌ لەسزاكان كە خرابوونە سەر فرۆشی نەوتی ئێران سەرەڕای لایەنە ئابووریەكەی‌وگەمی سیاسیەكەیلەوانە مەترسی بۆ سەر ئابووری چین بێنێتە ئاراوە،چونكە ئەم هەنگاوە چین بێپەش دەكات لەبەدەستهێنی نەوت هەزار بەكەمتر لەنرخی بازار،ِ هاوكات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئێران لەبازاڕەكانی جیهان لەكاتێكدالەسەدا 15ی نەوت هەناردەكراو لەڕێگەی تەنگەی هورمز هەناردەی هیندستان‌ولەسەدا 15ی بۆ كۆریای باشوور‌ولەسەدا 11ی بۆ ژاپۆن‌ولەسەدا 3ی بۆ ئەوروپا‌ولەسەدا 14ی بۆ وڵاتانی تری ئاسیا‌ولەسەدا 7ی بۆ وڵاتانی تر هەناردە دەكرێت.

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا