
نەرمین نەجمەدین مامۆ
لەسایەی دەسەڵاتێکی حزبی خۆسەپێن لە هەرێمی کوردستان و لەبەر ئەنجامی شکستە یەک لەدوای یەکەکانی ئەزموونی " 33 " ساڵەی حوکمڕانی جووت حیزبی بنەماڵە و دەستەبژێرێکی بەناو سیاسی
واقیعێکی زۆر تاڵ سەپێنراوە بەسەر کۆمەڵگا و تاکی کورد لە باشووری کوردستان بکە تێیدا دەسەڵاتی ڕەها لەلای حیزبەکانی دەسەڵاتە نەک دامودەزگاکانی میری، حکومەتیش بەتەواوی بێ ڕۆڵ کراوە و بڕیاری کۆتایی لەلای سەرۆک و سەر کردە و بەرپرسە حیزبییەکانە و ئەوان لەبری حکومەت بڕیار دەدەن.. تەنانەت لە پرسە چارەنووسسازەکانیشدا.
بۆیە دەبینین لە زۆرینەی حاڵەتەکان (تاوانبار سزای تاوانبار دەدات ) یان (تاوانبار سزای بێتاوان) دەدات.!؟بە هەزاران نموونەی لەو شێوە قێزەونانە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کردار و ڕووداوێکی تازە نین!
چەندین جار شکۆی یاسا و پەرلەمان و حکومەت شکێنراوە و هەنووکەش بەردەوامیان هەیە..
هەروەها دەتوانین بڵێین ڕۆژانە شکۆی تەواوی خەڵکی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە بە هەموو شێوەیەک بەدەستی کەمینەیەکی گەندەڵی مشەخۆرەوە دەشکێنرێت و بەئاشکرا یاری بەمیان چارەنووسیان دەکرێت.
بۆیە ئەگەر هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لەچنگی دەسەڵاتی بنەماڵەیی گەندەڵ و بەرپرسی مشەخۆر و خود پەرستەوە دەرنەهێنرێت
ئەگەر شکۆی یاسا و پەرلەمان و حکومەت لەچنگی حزبی بنەماڵە و بەرپرسی چاوچنۆک ڕزگار نەکرێت و نەگەڕێنرێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی و ڕۆڵی باڵا و کاریگەر و سەروەری خۆی.
ئەوە دەبێت چاوەڕێی کارەساتی گەورەتر بکەین!
مێژوو و ئەزموون بۆ هەمووانی سەلماند کە ئەو دەستە لاتە شکستخواردووە بۆ بەرژەوەندی خەڵک و ڕێکخستنی کۆمەڵگە نەهاتووەتە کایەوە.!
هەر بۆیە ئەگەر لە هەر حاڵەتێکدا بەرژەوەندییە شەخسی و بنەماڵەیی و حیزبییەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە..
هەر هەموویان ئامادەن نەک کۆڵانێک یان شارێک بگرە هەموو کوچە و کۆڵانەکان بە خوێنی گیانی لاوانی بێ تاوان خەڵتانی خوێن بکەن.