بەهار مونزیر
بەشی یەکەم 
ئەم بابەتە دەکەمە سێ بەشەوە: 
سێ دیدگای فیکری • کارڵ مارکس • فیمینیزمی لیبراڵ • ئادام سمیس ( تیۆریستی ئابوری) 
هەر یەکێک لە دیدگاکان شیکاری جیاوازی پێشکەش دەکات و چارەسەرێکی جیاواز پێشنیار دەکات.. 
بەشی یەکەم — کارڵ مارکس و نایەکسانی ژن و پیاو
کارڵ مارکس کێیە؟
کارڵ مارکس (١٨١٨–١٨٨٣) فەیلەسوف، ئابووریناس، و تیۆریستی سیاسی بوو. لەگەڵ فریدریک ئەنگلس تیۆریکی ڕەخنەیی بۆ کاپیتالیزم، چین، و دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی دامەزراند. چوارچێوەیەکی بنچینەیی و گرنگی دابینکرد بۆ تێگەیشتن لە نایەکسانییەی کە بەرامبەر ژنان دەکرێت؟ .
بنەمای تیۆری مارکسیستی
بەپێی مارکس و ئەنگلس، نایەکسانی نێوان ژن و پیاو سروشتی نییە — بەرهەمی مەرجە مێژووی و ئابووریەکانە. پێش دەرکەوتنی خاوەندارێتی تایبەت و کۆمەڵگای چینایەتی، زۆرێک لە کۆمەڵگاکان هاوبەشتر بوون . کاتێک خاوەندارێتی و میرات گرنگدەبن ، پرسی جێگیرکردنی نەسل یاخود ڕەچەلەك دێتە پێش، پیاوان بەرژەوەندییان هەبوو لە کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنانی نەسل و کاری ژنان. لە کتێبی بنچنەی خیزاندا( گرنگی بەم بابەتە دراوە کە جێگیرکردنی ڕەچەڵەك پەیوەستە بە خێزانە دەوڵەمەندەکانەوە) بۆ دڵنیابوونیان لە میراتی خێزان... 

تیۆری مارکسیستی ئاماژەی بەوە دەکات کە ئازادکردنی ژنان تەنها لەگەڵ گۆڕانی بنیادی پێکهاتەی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکرێت و بەدەستبهێنرێت — نەك تەنها  بنەمای گۆڕینی یاسا و دەزگاکان یاخود مافی دەنگدان هتد .
ماتریارکی : یاخود دایکسالاری پێجەوانەی پاتریارکی ژنان دەسەلاتی سەرەکیان هەبوە، 
ئێستۆگەری (Matriarchy): پێچەوانەی پاتریارکی (باوکسالاری) یە، کە تێیدا پیاوان دەسەڵاتی سەرەکیان هەیە. ئێستۆگەری سیستەمێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسییە کە تێیدا ژنان دەسەڵات و دەرفەتی سەرەکیان هەیە — چ لە ئاستی خێزاندا، چ لە ئاستی کۆمەڵگادا... .
بنەمای نایەکسانی لە دیدگای مارکسییەوە
کاری بێموچەی ماڵەوە: کاری ژنان لەناو ماڵدا — چاودێری منداڵ، خواردن چێشلێنان، پاکیزەیی، موچە نییە کاتێك کاری ناو ماڵ دەکات لەبەر ئەوەش لە سیستەمی ئابووریدا نادیار دەمێنێتەوە، کاری ژن لەناو ماڵدا بێ کرێیە... ئەمەش ژن پەراوێزدەخات و لە پرس و بابەتە گرنگەکان دووری دەخاتەوە ... ژن هەیە هەستێكی ناخۆشی بۆ دروست دەبێت ئەگەر خزمەتی خێزانەکەی پێنەکریت... پیوایە بەتەنها کاری ئەوە ئەمەش زۆر لە کوردستان زۆر بەرجەستەترە، یاخود ژن وەك کابانی ماڵ ناودەهێندرێت. واتە ژن بەرپرس دەکرێت لە هەموو ئەرکێكی ناوماڵ ئەگەر لە دەرەوەش کاربکات. 
 ژنانی چینی کرێکار دوو جار وەبەرهێنان دەکەن، وەک کرێکار لە بازاڕی کار بەموچەی کەمتر ( لیرەدا هەر بۆ بەرچاو ڕوونی هەندێ ئاماری جیهانی دەخەمە ڕوو)، هەروەها وەک ژن کە کاری بێموچەی ماڵەوەیان لەسەرەوە، ئەمەش فشارێکی زۆر لەسەر ژن دروست دەکات. 
خاوەندارێتی تایبەتی و خێزان: ئەنگلس لە کتێبی «ئەسڵی خێزان، خاوەندارێتی تایبەت و دەوڵەت» (١٨٨٤) ئاماژەی کرد کە خێزانی بورژوازی بۆ گواستنەوەی دارایی نێوان نەسلەکان دروستکراوە، نەک بۆ خۆشی — و ژنان لەناویدا  لە ژێر دەسەڵاتدان.. واتە ژن ئازاد نیە بەلكۆ کەسی دووهەمی خێزانە نەك یەکەم... یاخود یەکسان... 
 چینی دەسەڵاتدار باوەڕەکانی (ئایین، نەریت، «ڕۆڵی سروشتی») بڵاودەکاتەوە کە ژن خاوەنی خۆی نامێنیت بەڵكۆ دەچیتە ژێر دەسەلاتی ئاین، نەریت، یاخود ڕۆڵی سروشتی ، ئەو کات ئاسایی دەکریتەوە کە ژن کەسی دووهەم بێت لە ناو خێزان، کۆمەڵگا... .
باسی ئەنگلس لەبارەی ژنانەوە
ئەنگلس ئاماژەی کرد کە ئازادکردنی ژنان دوو شت پێویست دەکات: بەشداریکردنی ژنان لە کاری بەرهەمهێنانی گشتی، و لەناوچوونی خاوەندارێتی تایبەت وەک یەکەیی ئابووری کۆمەڵگا، بە کورتی ئەنگلس دەڵێت: بی سەربەخۆی ئابوری، یەکسانی واتایی نیە واتە ژن ئابوری خۆی و بەشدار نەبێت یەکسانی بوونی نابێت... 
نایەکسانی ژن و پیاو پێش کاپیتالیزمیش هەبوو — چوارچێوەی مارکس ناتوانێت پاتریارکی لە کۆمەڵگای پێش-کاپیتالیستی یان سۆسیالیستیدا ڕوونبکاتەوە ( یەکیكە لە ڕەخنەکان) کە باس لە قۆناغی پێش سەرمایەداری ناکات. بەڵام لە بنچینەی خێزاندا من پێوایە زۆر باس لە قۆناغەکانی پێش سەرمایەداری و ژیانی بە کۆمەڵ دەکات.
ستەمی ڕەگەزی دەخاتەوە ژێر ستەمی چینایەتی، بێ ئەوەی دینامیکی تایبەتی نایەکسانی ژن و پیاو بناسرێت( ڕەخنە لە مارکسیزم) .
چوارچێوەکە ناوەندی ژنانی سپی  ومامناوەند بوو و بیری ژنانی رەنگدار و کرێکار لەخۆنەگرتووە.( پێمخۆشە هەر خوێنەریك لەسەر ئەم ڕەخنەیە گفتوگۆ بکات).

وتاری نووسەران