حەسان عاکف

کاتێک وەزیری ئەوقافی ئایینی لە حکومەتی کاتی سوریا سورەتی ئەنفال بۆ پاساوهێنانەوە بۆ شەڕی دەستدرێژی دژی کوردەکانی سوریا، ڕووبەڕووی هاندانی سیاسی ئاشکرا بۆ توندوتیژی و تاڵانکردن دەبیتەوە، کە لە بەرگی پیرۆزەیەکاندا پۆشراوە.

“ئەنفال” هەڵبژاردنی بە ئەنقەست لەلایەن حکومەتی ئەلجولانییەوە هێمایەکی خوێناویە ماناکەی بۆ کورد و هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری جیهاندا بەباشی ناسراوە.

ئەنفال تەنها سورەت نییە. ناوی هەڵمەتێکی جینۆسایدە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، کە سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٨٨ دژی کوردەکانی عێراق ئەنجامی دا ، چەکی کیمیایی بەکارهێنا و هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بە خاک سپێردران . بە تەنها شاری هەڵەبجە پێنج هەزار شەهیدی لە کۆی ١٨٩ هەزار قوربانی ئەنفال پێکهێناوە.

بانگەوازکردنی ئەم ناوە ئەمڕۆ لە پلاتفۆرمێکی فەرمی لە دیمەشقەوە تەنیا بە هەڕەشەیەکی بێئەدەبی و وروژاندنێکی ئاشکرای یادەوەریەکی بەکۆمەڵی کورد و ئینسانیە کە لە ئێستادا بە قووڵی بریندار بووە، هەژمار بکرێت. پەیامێکی بێ شەرمانەیە کە مێژوو بەبێ هیچ هەستێکی شەرمەزاری بنووسرێتەوە. دەوڵەتێک کە پێویستی بە دەقی ئایینی هەیە بۆ پاساودانی شەڕ و کوشتن، پێش ئیفلاسی ئەخلاقی خۆی دان بە ئیفلاسی سیاسی خۆیدا دەنێت.

وە وەزیرێکی ئەوقافە ئاینییەکان کە داپۆشینی ئایینی بۆ توندوتیژی دابین دەکات، لە کەسایەتییەکی ئایینیەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشێک لە بەرهەمهێنانی ڕق و هاندانی کوشتن.

کاتێک ململانێ پیرۆز دەکرێت، دەقە ئاینییەکان دەبنە فەتوای کوشتن وە ئەم کارەی ئەمڕۆ وەزیری ئەوقافی ئایینی سوریا دەیکات. زاراوەی "ئەنفال" مەتافۆرێکی زمانەوانی نییە... تاوانێکی مێژووییە. وە هەرکەسێک دەستکاری بکات دەستکاری داهاتووی وڵات و هەموو ناوچەکە دەکات.

*وشەی "ئەنفال" ئاماژەیە بۆ ئەو غەنیمەتانەی شەڕ کە موسڵمانان دوای شەڕکردن لەگەڵ دوژمنەکانیان بەدەستی دەهێنن.

 

وتاری نووسەران