
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
جینۆسایدی گەلانی ڕەسەن لە سەرانسەری ئەمریکادابەرجەستەی یەکێکە لەگەورەترین و بەرفراوانترین کارەساتی مرۆیی لە مێژوودا. خێرایی و گەورەییوێرانکارییەکە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر بەدرێژایی ساڵان جیاواز بووە، بەڵام سەرومڕ دەتوانیت بەو ئەنجامە بگەیت کەوا، لە دوو سەدە و نیوی دوای "دۆزینەوە"کەی کریستوفەر کۆڵۆمبۆس بۆ هەردوکئەمریکا لە ساڵی١٤٩٢دا، ڕەنگە ٩٥%ی دانیشتووانی پێش کۆڵۆمبسلەناوچووبێتن - بەهۆی نەخۆشی و هەروەها بە سیاسەتی بەئەنقەست لەلایەن ئیسپانییەکان،فەرەنسییەکان و ئینگلیزەکانەوە و دواجار لەدایکبووانی ئەمریکایی دەبنە میراتگرانی ئەوانەی ئەو گەلانەیان کۆڵۆنیالیزەکردووە.
پرۆسەی کۆڵۆنیالیزم زۆرجارخەسڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژانەی لەخۆگرتووە وەک کۆمەڵکوژیی بەئەنقەست، قەلاچۆکردنی بەکۆمەڵ و لە چەندین حاڵەتدا جینۆسایدیش. بۆ نموونە زۆرێک لە گەلانی ڕەسەنی ئەمریکای باکوور بەتەواوی، یان نزیک لەتەواوی، لەناوبراون، لەنێویاندا یوکی لە کالیفۆرنیا و بیۆتۆکینیوفاوندلاند. بۆیە گرنگە لە کاتی بەکارهێنانیزاراوەی "جینۆساید" لە سیاق و چوارچێوەی فراوانبوونی کۆڵۆنیالیزمدا: هەر ئیددیعایەک دەبێتبە تاک و بەپێی شایستەییەکانی هەڵبسەنگێندرێت. لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە جینۆسایدبێ دوودڵی، لە شوێنەکانی تر، سەرەڕای داڕمانی لەناکاو یان گەورەی دانیشتووان، پێدەچێت نیازێکی چارەنووسسازی کۆڵۆنیالیستەکانی تێدا دەرنەکەوتبێت. فرەجارژمارەی دانیشتووان لە کەمیی دەدا لە ئەنجامی ئەو نەخۆشییانەی کە هاوڕێ لەگەڵ کۆڵۆنیالیستەکاندا دەگوێزرانەوە وئەو مردنانەی کە ڕوویانداوە پێشبینی نەکراو بوون. لە بۆنەکانی تردا نەخۆشییە کوشندەکانبەئەنقەست دەهێنران بە مەبەستی لەناوبردنی دانیشتووانی ناوچەیەکی دیاریکراو. ئەگەر ئێمەشگشتاندن بکەین - کەوا کارێکی ئاسان نییە لە ماوەی چەند سەدەیەکدا- دەتوانرێ ئەوە بگوترێ کە فراوانبوونی کۆڵۆنیاڵیلە ئەمریکای باکووردا هەوڵی پاکتاوکردنی دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو خاک و وڵاتەی بەخۆوە بینیوە، لە بەزۆر ئاسیمیلەکردنی یان تواندنەوەی ئەو خەڵکە ڕەسەنە بە هۆکاری ڕەگەزی و ئایینی یان ئیتنیکیو ترساندنیان بۆ ئەوەی هەوڵی پاشەکشە بدەن لە بەردەم پێشڕەویکردنی کۆڵۆنیالیستەکاندا، بۆ ڕێگەدان بە ڕوودانی گەشەسەندنی ئابووری لەسەر شێوازی ڕۆژئاوایی.
بەگشتی ئێمە بەدوای حاڵەتێکی ترسناک و تۆقێنەر (یان باشتر بڵێین زنجیرە حاڵەتێکی) قڕکردنی بەکۆمەڵدادەگەڕێین، کە تێیدا ملیۆنان کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەم وێرانکاری و لەناوچوونەش نەوەستاوە تا ئەو کاتەی کەوا زۆربەی خەڵکەکە مردوون یان کوژراون، بەهۆی سیاسەتەکانیڕاگواستن و ڕاماڵینی دانیشتووان، دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارەکان، تواندنەوە یان ئاسیمیلەکردنی زۆرەملێ و ڕاپێچکردن بۆ شوێنی تایبەتی"دەستبەسەرکردن" بەو مانایە بوو کە لە ژمارەیەکی زۆری حاڵەتەکاندا، تەنانەت ڕزگاربووانیش نکووڵییدەرفەتی پارێزگاری و گێڕانەوەیشوناسیانلێدەکرا وەک خەڵکانێکی جیاواز.
بناغەکانی لەناوبردنی خەڵکە ڕەسەنەکە زۆر بوون و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕا. سیاسەتی داواکاریی لەسەر خاک و زەویوزار، گۆڕینی ئایین، پەرەپێدانی چەمکەکانی ڕەگەزیکەمتەرخەمی و باڵادەستی، ئاوارەبوون و گواستنەوەی دانیشتووان پەیڕەوی دەکرا لە گەڕان بەدوای "پێشکەوتن" لە سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوروپی یان ئەمریکی- هەموو ئەمانەجێگەی خۆیان گرتبوو لە مەسەلەی تێکشکاندن و قڕکردنی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەمریکادا. کوشتنی تاکەکەس وناوبەناو کۆمەڵکوژی، و لەناوبردنی بەکۆمەڵ لە هەڵمەتە درێژخایەنەکاندا ئاسانکاری بۆ وێرانکاری و لەناوبردنی پڕ توندوتیژی دەکرد. بەو جۆرە جینۆسایدی گرووپە دیاریکراوەکانی خەڵکە ڕەسەنەکانی ئەمریکا،لە دەرەوەی ئەقڵ و مەزەندە بوو، بەڵام ئەمە دەبێت بەو پاساوە هێور بکرێتەوە کە هەموو ئەو لەناوچوون یانتێکشکانەی دانیشتووانی ڕەسەن لە ئەنجامی نیاز و مەبەستێکی بەئەنقەست بەرپا نەکراون لە لایەن هەڵمەتبەرانی نیشتەجێبوونەوە. لەو بۆنانەدا کە دەتوانرێت نیاز و مەبەست بدۆزرێتەوە، ڕەنگە حاڵەتێکی جینۆسایدی تێدا دەستنیشان بکرێت، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی جیهانی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەمریکا ڕووداوێکی تاکلایەنە و هاوجۆر نەبووە بۆیە دەبێت بە شێنەیی و وردی لێی بکۆڵرێتەوە،بە چاوێکی تایبەتمەندی بۆ هەر گەلێک و ناوچەیەک و سەردەمێک و بەدەر لە ڕا وبۆچوونە پێشوەختەکان.
ڕاگواستن و دوورخستنەوەی زۆرەملێی گەلە ڕەسەنەکانی ئەمریکا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک لەو چەشنە ئاستەنگ و گرفتانەمان بۆ دەخەنە ڕوو. ئایا دەتوانرێت ئەمە بە حاڵەتی جینۆساید هەژمار بکرێت؟ ساڵی ١٨٣٠، ئەندرۆ جاکسۆنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاسای ڕاگواستنی هندییە 'سوورەکانی' واژۆ کرد کە یاسایەک بوو فەرمانی کرد بەگواستنەوەی زۆرەملێی ئەو خەڵکە ئەمریکییە ڕەسەنانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری میسیسیپی دەژیانبۆ ناوچەیەکی دەستنیشانکراو لە ڕۆژئاوا. ئەم خەڵکانە، کە بە "پێنج خێڵە بە شارستانی بووەکەFive Civilized Tribes"دەناسران، بریتی بوون لە نەتەوەکانی چێرۆکی، چۆکتاو، کریک، چیکاسۆ و سێمینۆڵ. ئەوانخۆیان لەگەڵ شێوازی نەریت و کولتووری ئەوروپییەکان گونجاندبوو و ئەو ڕەگەز و توخمانەیان وەرگرتبوو کە زۆرترین گونجانیان هەبوو بۆ باشترکردنیجۆر و کوالیتیی ژیان و لە هەمان کاتدا یەکگرتوویی سەروەری و ڕێبازی ژیانی میللیی خۆیانیان دەپاراست. بەڵام یەک لەو پەیماننامە تاکلایەنانەی کە بەدوای پەسەندکردنی یاسای ڕاگواستنی هندییەکاندا هات، یەکەمجار ساڵی ١٨٣٠ لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و گەلی چۆکتاودا لە دانسینگ ڕابیت کریک Dancing Rabit Creekمۆرکرا. لە نێوان ساڵانی ١٨٣١ و ١٨٣٤دا زۆربەی ئەندامانی ئەم نەتەوەیە بە زۆرەملێ بەرەو ڕۆژئاوا ڕاگوێزران لەخاڵی بایۆنێت یان سەرەنێزەی فیدراڵییەوە و لە بارودۆخێکی هێجگار ترسناکدا، چونکە خەرجییەکانی حکوومەتی فیدراڵی بۆڕاگواستن بەشی نەدەکرد و کەمیی خۆراک هەبوو، هۆکاری نەگونجاویگواستنەوە، کەمیی جل و پۆشاکی گەرم و بەتانی. ئەنجام لانی کەم چواریەکی نەتەوەی چۆکتاو فەوتان و مردن پێش ئەوەی بگەنە خاکی نوێی هندییەکان، کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەئۆکڵاهۆما ناوزەد دەکرێت.
چارەنووسێکی هاوشێوە بەسەر گەلانی دیکەدا هات. لە حاڵەتی کریکەکاندا، ناکۆکی و ململانێیەکلە شەڕی ناوخۆ دەچوو لە نێوان لایەنگران و نەیارانی دوورخستنەوەدا سەریهەڵدا. کاتێ کەلەکۆتاییدا کریکەکان "ڕاگوێزران"،شتێک کەمتر لە چارەکێکی دانیشتووانیان مردن بەهۆیبەرکەوتنی سەرما و گەرما و نەخۆشییەوە. بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە خاکی نوێی هندییەکان،چیکاسۆکان، لە ڕێگەیاندا بەرەو ئەو خاکە نوێیە، لە گەشتە ڕاستەقینەکەیاندا کەمتر ئازاریان چەشت، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاویان لەناوچوولە دوای گەیشتنیان بەهۆی پەتا و نەخۆشییەوە.سێمینۆڵەکان، تا توانییان بەرەنگاری ڕاگواستن بوونەوە و لە کاتی جەنگەکانی سێمینۆڵەکاندا (١٨٣٥ - ١٨٤٢) کارێکیان کرد کەوا سەربازانی ئەمریکا باجێکی قورس بدەن بۆ داگیرکردنی نەتەوەی سێمینۆڵ.هەرچۆنێک بێت، لەکۆتاییدا چەندین هەزاریان گوێزرانەوە بۆ هەرێمی هندییەکان.
چێرۆکییەکان کە زۆرترین ژمارەیان لە پێنج هۆزی بەشارستانیبوودا هەبوو، هەموو هەوڵێکیان دابۆ خۆلادان لە ڕاگواستن، قسەکردن و مشتومڕ لەسەر دۆسیەکەیان لە باڵاترین دادگاکانی ئەمریکا، لەنێویاندائەنجومەنی پیران و دادگای باڵا، بەڵام بە پەیماننامەی نیو ئیکۆتا (کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٣٥دا مۆرکرا) و هەموو خاک و وڵاتی چێرۆکیڕادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا وزەمینەی دوورخستنەوەی ئامادە کرد، بەم ڕەنگە ئەوانیش تا ساڵی ١٨٣٩ ناچار بوون بڕۆن.نزیکەی چواریەکێکیچێرۆکییەکان لە نێوان ساڵانی ١٨٣٨ و ١٨٣٩دا لەناوچوونلەو پرۆسەیەی کە بە "کاروانی فرمێسکTrial of Tears" ناسرا. ئێستا ئەم زاراوەیە وەک ناوێکی گشتی بۆڕاگواستنی زۆرەملێ و ئازار و مەینەتیی پێنج هۆزی بەشارستانیبوو بەکاردێت، کە لەم ماوەیەدا دەیانهەزار کەس مردن وەک ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی کار و کردەوەکانی حکوومەتی ئەمریکا.
لە کتێبی "دەنگەکان لە کاروانی فرمێسکەوەVoices from the Trail of Tears"ی ڤیکی ڕۆزێمادا کە پێشتر لەسەرمێژووی چێرۆکی، سەرچاوە کتێبێکی کۆکردووەتەوە و چارەنووسی ئەو کەسانە دەگێڕێتەوەکە کاروانی فرمێسکی چێرۆکییان گرتبووە ئەستۆ یان چاودێرییان کردبوو. لەم کتێبەدا، بەشداربووانی ڕاستەقینە تێڕوانینێکمان پێدەدەن سەبارەت بەوەی کە لەم فەسڵە بەناوبانگەی مێژووی ئەمریکادا ڕوویداوە. تێکەڵکردنی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، نامەکانی میسیۆنێرە سپی پێستەکانو پزیشکان کە باس لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ چێرۆکییەکان دەکەن لەسەر دەستی هێزە فیدراڵییەکانو بەرپرسانی حکوومەت، تێبینییەکانی سەربازە فیدراڵییەکان و سەرچاوە ڕەسەنەکانی تر، کارەکەی ڕۆزێما تیشک دەخاتە سەر ترس و بیمیڕاگواستنی زۆرەملێیئەو خەڵکە و هێدمە و شۆکی ئەو کەسانەی کە شایەتحاڵی ئەوان بوون.
ڕۆزێما سەرچاوەکانی خۆی بە ڕیزبەندی کرۆنۆلۆجی، نەک بابەتی، دەخاتە ڕوو،بە ڕوونی نیشانی دەدات کە درامای ڕاگواستنەکە چۆن پەرەی سەندووە. بەم شێوەیە خوێنەران بەر ژمارەیەک بوارە سەرەکییەکانی پەیوەست بەو ماوەیە دەکەون، کە یەکێکە لە گرنگترینیانپەیوەندیی بە ناکۆکی و دوژمنایەتیی نێوان چێرۆکییەکانەوە هەبوو لەسەر پەیمانی ئیکۆتای نوێ،کە لەڕاستیدا، هەر ئەو پرسەیە کە ئاخۆ ڕێگە بە نەتەوەی چێرۆکی دەدەن یان نا، وەکدەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەر، کە هەر وا بە سانایی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە لەناوببرێت. پاشان كتێبهكه بە کردەوە سیاسەتی لەناوبردنپیشان دەدات، لەگەڵ گێڕانەوە بنەڕەتییەکانی ئەوەی کەوا چۆن ئەو چێرۆکییانەی لە ویلایەتەکانی وەک ئەلەباما، جۆرجیا، کارۆلاینای باکوور و تەنەسیدا ژیاون،گەمارۆ دراون و کۆکراونەتەوە و ڕەوانەی خاڵی سەرەنێزەی فیدراڵییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراون (مەبەست خاڵی نێزە بەدەستانی bayonets پاسەوانیی جەنگیی حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکایە - وەرگێڕ).لەکۆتاییدا،بەڵگەنامەکانی ڕۆزێما ئەوە دەردەخەن کە وێرانکاری دەتوانێت دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆتاییهاتنی دراماتیکترین ڕووداوەکان بەردەوام بێت و وا پیشانی خوێنەران دەدرێت کە چەندە قورس و سەخت بووە بۆئەوانەی لە کاروانی فرمێسک ڕزگاریان بووە تاوەکوو بە ژیان ڕاهاتوون لە خاکی نوێ و نامۆیئۆکلاهۆمادا- ئەو شوێنەی کە ئەمریکییە ڕەسەنەکانی تری تێدا جێگیر بوونو فرەجار تێڕوانینێکی زۆر جیاوازیان هەبووەلەسەر ڕاگواستنەکە و ئەوانەی توانیویانە بەرگەی بگرن.
زاراوەی "کۆمەڵکوژیی جینۆسایدئامێز" لەلایەن زانای سیاسیی ناسراو وتوێژەری جینۆساید لیۆ کوپەر هاتووەتە باسکردن لە کارە ناوازەکانیدا سەبارەت بە جینۆساید لە سەدەی بیستەمدا١، بە تێبینی ئەوەی کە لەناوبردنی بەشێک لە گرووپێک لە کۆمەڵکوژییەکی ناوچەییدا (بۆ نموونە، لە تێکڕایپیاوان، ژنان و منداڵانی گوندێکدا) کە هەندێک لە توخمەکانی جینۆسایدی تێدان، کوپەر هەوڵیداوە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە کۆمەڵکوژییانە جێگەی شیاوی خۆیان بدۆزنەوە لە ناومۆدێلێکی جینۆسایددا لەکاتێکدا دان بەوەدا دەنێت کە ئەم جۆرە ڕووداوانە، لە خۆیاندا،جینۆساید پێکدەهێنن. بەم شێوەیە ئەو بیرۆکە یان چەمکی کۆمەڵکوژیی جینۆسایدئامێزی بەتایبەتی بەسوود زانیلە وەسفکردنی دۆخە کۆڵۆنیالیزمەکاندا، بە دەستنیشانکردنی نزیکایەتییەکی ڕوون لە نێوان کۆڵۆنیالیزم وجینۆسایددا. لەکاتێکدا کەوا تەنانەت مەرج نییە کۆکردنەوەی کۆمەڵکوژییە جینۆسایدئامێزەکانئاماژە بێت بە سیاسەتی جینۆساید وبێجگە لەوەش پاڵنەرەکانی بنەمای ئەم جۆرە کۆمەڵکوژییانە،لە بارودۆخی کات و شوێنی خۆیاندا، بەهۆی نیاز و مەبەستێکی جینۆسایدەوەبووە. بەم پێیە بۆ کوپەر،کۆمەڵکوژیی جینۆسایدئامێز، لەکاتێکدا کە لەگەڵ جینۆسایددا یەکناگرێتەوە، بەڵام ئامرازێکی قەناعەتبەخش و گونجاو بووبۆ ڕوونکردنەوەی ئەو نموونە زۆرانەی وێرانکاری و لەناوبردنانەی کە لە ماوەیپرۆسەی بەدەستهێنانی زەوی و خاکدا پەیڕەویی کران.
یەکێک لەو کۆمەڵکوژییە جینۆسایدئامێزانەی کە لەدژی شاین و ئاراپاهۆی گەلانی ڕەسەنی کۆلۆرادۆ بەرپاکران لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٦٤دا کاتێکە فەوجی سێهەمی سوارەی خۆبەخشی کۆلۆرادۆ، بە فەرماندەیی کۆڵۆنێڵ جۆن چیڤینگتۆن، سەرکردایەتیی هێرشێکی کرد دژ بە گوندێکی شاین لە ساند کریکSand Creek. خۆبەخشانی فەوجی سێهەمی کۆلۆرادۆ پەلاماری جەنگاوەرە هندییەکانیان دا و لە ماوەی دوو مانگی پێشوودا، بە فەرمانی چیڤینگتۆن، گرووپە بچووکەکانی شاین و ئاراپاهۆیانڕاپێچ کردبوو بە مەبەستی کوشتنیانلەکاتێکدا کە دواتر بڕیاری لێدەدرێت. ئابڵووقەدانی کەمپی هندییەکان لە ساند کریک لەپێشبەرەبەیانی ٢٩ی نۆڤەمبەردا، گرووپی هێرشبەری فەوجی سێهەمی کۆلۆرادۆ، کە لەنزیکەی ٧٠٠ پیاو و چوار (تۆپی) هۆویتزەر پێکهاتبوو، لە کردەیەکی تەواو لەناکاودا ئامانجەکانی خۆیانپێکا. بلاک کیتڵ (واتە کترییە ڕەش)یسەرۆکی شاین داوای لە خەڵکەی خۆی کرد کە ئارام بن و هەردوکئاڵای ئەمریکا و ئاڵایەکی سپیی ئاگربەست لە سەرووی گەڕەکەکەیانەوە هەڵبکەن، بەڵام بێ سوود بوو. وەکو ئەوەی کەشاینەکان درکیان بەوە کرد کە چی ڕوودەدات، سەربازانی ئەمریکا کەوتنە تەقە کردن و ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەدوایدا هات ئەوەندە تۆقێنەر بوو کە دواتر هەندێک لە پیاوەکانی چیڤینگتۆن خۆیان بەڵگە و شایەتییان دەدالەدژی کە ڕێگەی داوە ئەو جۆرە کردەوە قێزەونانە بەرپا بکرێن.
سەربازەکان کە لە کوشتندا جیاوازییاننەدەکرد: ژن و پیاویان سەردەبڕی و کەللە سەرەکانیان کەوڵ دەکردن،سکی ژنانی دووگیانیان هەڵدەدڕی، منداڵانیان بە کوتەک دەکوشت و تەرمەکان دەشێوێندران. هیچ دیلێک نەدەگیرا و مەبەست لەناوبردنی تەواو بوو.هەرکەسێک خۆی ڕادەست بکردایەدەسبەجێ دەکوژرا و کۆمەڵکوژییەکە بۆ مەودای پێنج میل بەردەوام بوولەودیو کەمپی ساند کریکەوە. کاتێ چیڤینگتۆن و فەوجی سێهەمی کۆلۆرادۆگەڕانەوە بۆ دێنڤەر، زیاتر لە سەد پێستی سەریان نمایش کرد و ژمارەی تەرمی شێواوی مردووان ڕەنگە خۆی لە دوو سەد بدایە - کە دوو لەسەر سێیان ژن ومنداڵ و نۆ کەسیشیان سەرۆک بوون.
کۆمەڵکوژییەکەی ساند کریک لەلایەن ئەو ئەنجامدرانەوەبەرپاکران کەوا کردەوەکانیاننەک هەر بە ڕوونی بەڵکوو بە پەرۆشی و تامەزرۆییەوە جاڕی بۆ دەدرا، بە ڕقئەستووریی پێش ڕووداوەکە و سەرکەوتنی دوای ئەویش. بێجگە لەوەش هێزێکی سەربازیبەرپای کردووە کە لەلایەن حکوومەتیهەرێمی کۆلۆرادۆوە بەڕێوەچووە بە مەبەستی ئاشکرای کوشتنی هەموو شاینێک کە دەستبکەوتایە. فەرمانەکانی چیڤینگتۆن لە حاکمی ویلایەتی کۆلۆرادۆ، جۆن ئیڤانسەوە دەهات و ئەم فەرمانانە لەلایەن جەماوەرێکی هەرچی و پەرچییەوە پێشوازیی لێدەکرا لە سەرانسەری ناوچەکەدا. لە ساندکریکدائاپ و ئاشکرا کۆمەڵکوژیی جینۆسایدئامێزی تێدا بەرپا دەکرا وەک بەشێک لە شاڵاوێکی گەورەتری جینۆساید دژ بە شاین و ئاراپاهۆ، بە ئامانجی ئەوەی کەسیان بە زیندوویی لێدەرنەچێت. ئەمە ڕێکوڕەوان کردەوەیەک بوو کە بەنیاز و مەبەستی وێرانکاری و لەناوبردنبەرپا دەکرا، بۆ تەواوی یان بەشێک لە گرووپێکی نەتەوەیی (ئیتنیکی یان ڕەگەزی) لە ڕێگەی سیاسەتێکی بەئەنقەست لەکوشتنی ئەندامەکانی.
چەند ساڵێک لەمەوبەر ستان هۆیگ ئەو کارەی بەرهەم هێنا کە زۆر کەس بە گێڕانەوەیەکیئاشکرا و یەکلاکەرەوەی دەزاننلە کۆمەڵکوژییەکەی ساند کریک، کە ئێستا لەلایەن زانکۆیئۆکلاهۆماوە سەرلەنوێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکەی هۆیگ کە لاواندنەوەیەکی هەستبزوێنە بۆ گەل و نەتەوەی شاین، کارێکی دادپەروەرییە بۆ تۆماری مێژوویی لە ڕێگەی شێوازێکی گێڕانەوەی باش نووسراوەوە، کە بە وردیو دوورودرێژیی سەرلەبەری کارەساتەکە بە بەڵگە باس کردووە. کەم خوێنەر هەیە کەوابە هەندێک لەگێڕانەوەکانیئەم کتێبە کاریگەر نەبووبێت و هەمان ئەو خوێنەرانە ڕەنگە هەست بە تووڕەیی و بێزارییەکی بێئەندازە بکەن وەکئەوەی شایەتحاڵی ئەو کردارانە بن کە تەنها دەتوانین بە نامرۆڤانە و تینوو بەخوێن وەسف بکرێن-هەڵبەت کردەوەگەلێک کە بەناوی ئەو بەها مۆراڵییانەوە ئەنجام دەدران کەواویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لەسەر دامەزرابوو.
بەڵام لەو کاتەدا کە هۆیگ ئەم کارەی دەنووسی، کێشەیەکی نووسین هەبوولەبارەی ساند کریکەوە، وەک شوێنی ڕاستەقینەی گوندەکە و ئەو ناوچانەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرابوولەلایەن فەوجی کۆلۆرادۆی سێهەمەوە، لە چاوی خەڵک شاردرابوونەوەو لە ناو ڕۆژگار و ئەفسانەدا ون بووبوون. بە درێژایی ئەوسەدەیەیکە بەدوای ساڵی ١٨٦٤دا هاتبوو، هەوڵدرابوو بۆ پاراستنی دەوروبەری گشتیی ڕووداوەکە، بەڵامشوێنی ورد و تەواوی کۆمەڵکوژییەکە نەدۆزرایەوە و هەموو هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی شوێنەکەی شکستیان هێنا. دواجار، لە ساڵی ١٩٩٨دا کۆنگرێسی ئەمریکا بە دەرکردنی یاسای لێکۆڵینەوە لە شوێنی کۆمەڵکوژیی ساندکریکیاسای خزمەتگوزاریی پارکە نیشتمانییەکانی دەرکرد و داوای لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ وهەردوو گەلی شاین و ئاراپاهۆ کردکە پێکەوە کاربکەن بۆ دیاریکردنی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە. دەبوو شوێنەکە بەوردی دیاری بکرێت، پێش ئەوەی خزمەتگوزاریی پارکە نیشتمانییەکان بتوانێت سەرپەرشتیکردن وەربگرێتله داهاتوودا. هەوڵەکانی دواتر بۆ دۆزینەوەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە لە پەیوەندیدان بە کارەکەی جیرۆم گرین و دۆگڵاس سکۆتەوە لە کتێبی "دۆزینەوەی ساند کریک: مێژوو، شوێنەوارناسی وشوێنی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٨٦٤Finding Sand Creek: History، Archeology، andthe 1864 Massacre Site”.
ئەم کتێبە چیرۆکێکی بەدواداچوونە کە فرە پسپۆڕییەک دەگرێتەبەرڕێباز، بەکارهێنانی تەکنیکەکانی توێژینەوەی مێژوویی و شوێنەواری و هەروەهاوەسفە خێڵەکییەکانی شوێنەکە. هەروەها پەناش براوەتە بەر ژمارەیەک نەخشەی پێشوەختە، کە لەلایەن توێژەرانی پێشترەوە ئامادەکراون. کتێبەکە مێژووی کۆمەڵکوژییەکە نییە، لەسەر شێوازی ئەوەی هۆیگ، بەڵکوو باسێکە لەوەی کە چۆن توێژەران توانیویانەشوێنی هەردوو گوندەکە و مەیدانی دەوروبەری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بدۆزنەوە کە لەلایەن فەوجی خۆبەخشانی کۆلۆرادۆی سێهەمەوە ئەنجام دراون. لە کاتێکدا بە توندی قسەیەکی مێژوویی نییە کە هیچ ڕووناکییەکی نوێ بخاتە سەر خودی کۆمەڵکوژییەکە، ئەو پرۆژەیەی باسی دەکات، پرۆژەیەکی گرنگ و بەرچاوە و نەکتەنها لەمەودوا شوێنەکە پارێزراو دەبێت، بەڵام نەتەوەکانی شاین و ئاراپاهۆ دەتواننبایەخی خۆیان هەبێت بۆ یادکردنەوە و داخستنی و ڕەنگە، پێوەرێکیشیان هەبێت بۆ چاکبوونەوە و ساڕێژبوون.
ئەڵقەیەک لە ئەزموونی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەمریکا کە پێدەچێت هەرگیز کۆتاییەکەی بەدەست نەهێنابێتئەویش شەڕی بیگهۆرنی بچووکە، کە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداری بووە و لە٢٥-٢٦ی حوزەیرانی ١٨٧٦دا لە نێوان هێزێکی یەکگرتووی لاکۆتا سیۆکس و جەنگاوەرانیشاینی باکووردا لە لایەک و سوپای حەوتەمی سوارەی ئەمریکادا لە لایەکی ترەوە بەرپابووە لە نزیک ڕووباری لیتڵ بیگهۆرن لە ناوچەی مۆنتانادا. شەڕەکە سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێش بووە بۆ لاکۆتا و شاینەکان،چونکەلەشکری حەوتەمی سوارە، کە بە فەرماندەیی جەنەراڵ جۆرج ئارمسترۆنگ کاستەر بوو بەتەواوەتی شکا و لەناوچوو. لەو کاتەوە مێژوونووسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و شوێنەکانی تریشلەوە ڕادەمێنن کەوا چۆن بووە سەربازانی سوپایەکی مۆدێرن، تەنها دە ساڵ دوایشەڕی ناوخۆ، لەسەر دەستی ئەو خەڵکانەی کە لەو کاتەدا بەمرۆڤیئاست نزم و سەرەتایی لەقەڵەم دەدران شکست بێنێت. بەهەرحاڵ، کۆمەڵێک خاسییەت ئەوە پیشان دەدەن کەفەوجی سوارەی حەوتەم خۆی لە دۆخێکی زۆر سەختدا بینیوەتەوە، تەنانەت پێش دەستپێکردنی شەڕەکەش.
بۆ دەستپێکردن، هەرچەندە ئەستەمە بە وردی ئەوە دیاری بکرێت کە هێزی ئەمریکییە ڕەسەنەکان چەند گەورە بووە و بەزۆری وا پێدەچێت کە ژمارەیان لە سوارەی حەوتەم زیاتر بووە بە ڕێژەی لانیکەم سێ بە یەک و (لە هەندێ قۆناغی شەڕەکەدا، تەنانەت زیاتریش بووە). بێجگە لەوەش،هەندێ لە هندییەکان بە تفەنگێکی پێشکەوتووترلە سوپای سوارە چەکدار بوون، لەکاتێکدا ئەو ناوچەیەی کە شەڕەکەیتێدا قەوما، زیاتر لە بەرژەوەندیی لاکۆتاییەکان و شاینەکانیباکوور بوو. بێجگە لەوەش سەربازەکانی کاستەر ئەزموونی لێهاتووییبارودۆخی شەڕیان نەبوو، و پێشتر لە دۆخێکی جەستەیی خراپدا بوونبەهۆی کەمخەوی و کەمبوونەوەی بەشەخۆراک کە بەهۆی هەڵمەتەکەوە دروست بووبوو. بە کورتی، شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئەوانە بوو کە لە بەرانبەر سوپای سوارەی حەوتەمدا وەستابوون.
لە ناو ئەوانەی لە یەکەی کاستەردا خزمەتیان دەکرد، شانزە ئەفسەر و ٢٤٢ سەرباز کوژران یانبەهۆی برینەکانیانەوە مردن، کە لەنێویاندا خودی کاستەرخۆی بوو. لە دوای شەڕەکە هەوڵ دراناسنامەی کوژراوەکان دیاری بکرێت، بەڵام زۆربەیان جلەکانیان لەبەر داماڵرابوو و جەستەیان شێوینرابوو و لە مەیدانی جەنگەکەدا بەجێهێڵرابوون. کاتێک هێزەکانی ئەمریکا دواتر چوونە ناوچەکە، زۆرێک لە تەرمەکان بەزەحمەت ناسرانەوە، و بەسادەیی هەموویان بەکۆمەڵ نێژرابوون. پەنجا و دوو کەسی ترسوارەکان بە برینداری لە شەڕەکە ڕزگاریان بوو. بێگومان بە وردی و دیاریکراوی نەزانرا چەند کەس لە خەڵکە ڕەسەنە ئەمریکاییەکان کوژرابوون، بەڵام خەمڵاندنەکان لەنێوان سی و شەش تا سێسەد کەس بووە.
شەڕی بیگهۆرنی بچووک بە خێرایی بوو بە بەشێکی میللی و فۆلکلۆریی ڕۆژئاوایی لەویلایەتە یەکگرتووەکاندا، لە بابەتی شانۆنامە و ڕۆمان و توێژینەوەی ئەکادیمی. ئەوجا بەردەوام دەنگی سیۆکسەکانی لاکۆتا و شاینەکانی باکوور لە ئەدەبیاتدا فەرامۆش دەکرا و تەنیا بە شێوەیەکی عادەتیی ستێریۆتایپ یا هێمایی دەردەکەوت. لە بەرگی سێهەم شایەتی و ئیفادەی ئەمریکیییە ڕەسەنەکاندا سەبارەت بە شەڕی بیگهۆرنی بچووک، نووسەری دیارڕیچارد گ. هاردفۆرد کتێبەکەی بە ناونیشانی "دیدی هندییەکەن لەبارەی شەڕەکەی کاستەرەوە: کتێبێکی سەرچاوە Indian Views of the Custer Fight: A Source Book"سی و هەشت چاوپێکەوتن و لێدوانی شایەتحاڵانی ئەمریکییە ڕەسەنەکانی کۆکردووەتەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە. لێرەدا بیست و نۆ کەسی لاکۆتا سیۆکس و نۆ کەسی شاینی باکوور وردەکارییڕووداوەکەیان لای خۆیانەوە باسکردووە - کە لە نامەکان، گێڕانەوەی ڕۆژنامەکان، ڕاپۆرتەکانی سوپای ئەمریکا و دەستنووسەکان وەرگیراون. لێرەدا وەک زنجیرەیەک لێدوان و چاوپێکەوتن وگێڕانەوە سەرلەنوێ بڵاوکراونەتەوە وخوێندنەوەیان سەرنجڕاکێشە. لەکاتێکدا هەندێک لە چاوپێکەوتنەکان، بۆ نموونە، لە فۆرمی پرسیار و وەڵامدان، باس و گێڕانەوەکانی تر چیرۆکەکە بە شێوەیەکی بەرز دەگێڕنەوە. لەم باس و گێڕانەوانەدا ئەوە دەبینین کەوا کاستەر مامەڵەیەکی نموونەیی و ئاسایی "هندیی پیاوی سپی"دا کردووە و"دڕندە" کە تەنها بە خراپترین پاڵنەری خوێنڕێژەکان دەدرێت؛ بەڵکو پیاوان لە شەڕدا دەبینین کە ستراتیژی و پاڵنەرەکان وڕێزیان بۆ دوژمنەکانیان هەبوو. تەنانەت لە بۆنەیەکدا، ئێرەیی و ناڕەزایەتییە بچووکەکان دەبینینکە دەتوانێت لە هەر جەستەیەکی چەکداردا دەربکەوێت کە بەپێی فەرمانی ئەو کەسانەی لەگەڵیاندا کاردەکەنهەمیشە هاوڕا نین. لەکاتێکدا دیدگاکانی هندی بۆ شەڕی کاستەر لەناوەوە تایبەت نییە بە ژانری توێژینەوەکانی ئەمریکییە ڕەسەنەکان، سەرەڕای ئەوەش، سەرچاوەیەکی سەرسوڕهێنەرە بۆ ئەوانەیهەوڵدەدەن بۆ تێگەیشتن لە شتێک کە فرەجار "لایەنەکەی تر"یلەبیر دەکات ئەوەی لە مێژوودا بە ناوی "دواین هەڵوێستی کاستەر" هاتووە. هەم زانیارییە و هەمئیلهامبەخش و زیادکردنێکی ستایشکەرە بۆ ئەدەبیاتی ئەوەی کە ڕوویداو ڕۆژێکی چارەنووسساز بوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٨٧٦دا.
مایەی ئومێدە کە هاردفۆرد بەدوای بەرژەوەندیی خۆیدا بگەڕێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەم فۆرمەیشایەتحاڵی بە شوێنکەوتنی چارەنووسی دواتری سوپای حەوتەمی سوارەی ئەمریکا بۆ ڕووداوەکانلە وۆندد نی کریک Wounded Knee Creek وداکۆتای باشوور، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠دا. لەو کاتەدا،سوپای سوارەی حەوتەم، کە هێشتا لە شکست و دۆڕانەکەی لیتڵ بیگهۆرن چواردە ساڵ تێپەڕیبوو، دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخی خۆی لەگەڵ سیۆکسەکانی کەوا بنکەیان لە وۆندد نی دانابوو. کۆمەڵکوژییەکەی دواتر کە حیکمەتی میللی پێی باشتر بووە ناوی 'شەڕێکی' لێبنێت، هەرچەندە ئەوەندە یەکلایەنە بوو کە ئەم زاراوەیە بەزەحمەت گونجاو بوو بۆی- دوا ڕووبەڕووبوونەوە لە پەیوەندی سێ سەدەی نێوان ئەمریکییە ڕەسەنەکان وسپیپێستە فراوانخوازەکان لەسەر ئەوەی کە ئەمی دووەمیان بە "سنوور" ناودەبرد. سیۆکسەکان بێبەزەییانە تێکشکێنران، چونکە چوار چەکی هۆچکیس کە دەوری کەمپەکەیان دابوو، تەقەیان دەکرد و وەک دەغڵ و دان قوربانییەکانیاندەدوورییەوە و بە کەمتر لە کاتژمێرێک شەڕ و کوشتار کۆتایی هات. پاشان نزیکەی دوو لەسەر سێی سیۆکسەکان بوون بەقوربانی- کە لانیکەم دووسەد کوژراو و برینداریانلێکەوت، ئەگەرچی زۆرێکیشیان هەر نەهاتنە ژماردن. سوپای ئەمریکا بیست و پێنج کوژراو و سی و نۆ برینداری دا. بەم پێیە "شەڕگەی"Wounded Knee یان 'ئەژنۆی بریندار' کۆمەڵکوژییەک بوو لە ژن و پیاو و منداڵان، کە دوا ئۆپەراسیۆنی گەورەی لە جۆری خۆی بوو لە ڕەوتی پەلکوتان و فراوانخوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بەرەو ڕۆژئاوا.
ئەوجا لەبەر ئەوەی جینۆساید تاوانە، ئەدەبیاتی ئەکادیمی سەبارەت بە وێرانکاری لەناوبردنی جینۆسایدیگەلێ جار هاوڕێیە لەگەڵ قبووڵکردن یان ڕەتکردنەوەی پارتیزانی لەلایەنی قوربانی یاندانیشتووانی ئەنجامدەرەوە. هەندێ جار سکۆڵەرشیپی ئەکادیمیی جیددی یەکسەر جێبەجێ دەکرێتو نکووڵی کردنی بێ ئەملا و ئەولا لەلایەن ئەوانەی کەوابەستەی تۆمەتەکانی جینۆساید بوون. لەوانەیە ئیددیعایئەوە بکرێت سەبارەت بە داواکاریی هەڵە وەرگرتن و ساختەکردنیئەنجامەکانی توێژینەوە، یان بەڵگەکان ڕەنگە وەک نادروست ڕەت بکرێتەوە.
وەڵامدانەوەی تا ڕادەیەک گەرم بۆ دەرکەوتنی لێکۆڵینەوەی گاری کلەیتۆن ئەندەرسن لە ساڵی ٢٠٠٥دا بە ناوی "داگیرکردنی تەکساس: پاکتاوی ئیتنیکی
لە خاکی بەڵێن پێدراودا، ١٨٢٠-١٨٧٥".
The Conquest of Texas: Ethnic Cleansing in the PromisedLand.
ئەندەرسن باسێکی زۆر ورد و دوورودرێژی لەبارەی سەرەتای مێژووی تەکساسەوە نووسیوە، بەڵام کاتێ بۆ یەکەمجار دەرکەوت، زۆرێک لە شرۆڤەکاران، بەتایبەتی لە ناوتەکساس خۆیدا، کەمێک زیاتر لە ڕوانگەیەکی نوێ و "لە ڕووی سیاسییەوە ڕاست" بۆ مێژووی لایەنداریی تەکساس پۆلێن کرددژ بەنیشەجێبووانی سپی پێست کە یەکەمجار کۆماریان دروستکرد و پاشان ئەو ویلایەتەی کە ئەمڕۆ هەیە. هەندێکی تریش بە هەمان شێوە کتێبەکەیان بە هەوڵێک زانی لەلایەن ئەندەرسنەوە بۆخولقاندنی ناوبانگێکی مشتومڕ ئامێز و بازرگانی لە مێژووی تەکساس بە شێوەیەکی لایەنگرانە. ئەمەش زیاتر لە لێکۆڵینەوەیەکی پێشکەوتوویفرەکولتووریپەیوەندییەکان دەچێت لە سەرەتای تەکساسدا ووا ئیددیعا دەکرا کە ئەندەرسن لەبری ئەوە کارێکی بەرهەمهێنابووکە لە بنەمایەکی پڕ کەموکووڕییەوە سەرچاوە دەگرێت- واتە، لە دیدگای ئەمریکییە ڕەسەنەکانەوە لەسەرمێژووی سەرەتایی تەکساس هەرگیز بەڕاستی بایەخی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە.
تێزی سەرەکی ئەندەرسن ئەوەیە کە ئەنگلۆ -ئەوروپی و تەکساسییە ئیسپانی زمانەکان (تێجانۆسTejanos) خەریکی پیلانێکی ڕێکخراو بوون بۆ دەرکردنی ئەمریکییە گەلە ڕەسەنەکان لەتەکساس، یان بۆ قڕکردنیان. کتێبەکەی ئەوپێناسەی هەڵمەتێکی بەرفراوان و بە باشی ڕێکخراوە کە لەلایەن داگیرکەرانەوە جێبەجێ کراوە و تێیدا چارەکێکی کەمیپێدراوە. ئەمەبە ڕوونی کارێکی پێداچوونەوەخوازانە بوو کە دژایەتی زۆرێک لە ئەدەبیاتی پێشوەختەی تێدابوو لەسەرپەرەسەندنی ویلایەتی تەکساس لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا.
لە هەوڵی دامەزراندنی دۆسیەکەی و لابردنی ئەفسانەیی ڕۆمانسی مێژووی تەکساس،ئەندەرسن هەندێ جار دەبێتە تەڵەوە کە ڕەنگە وا باشتر بوو لێی دوور بکەوێتەوە. هەنبۆ نموونە بۆنەیەک کە ڕووداوە ئاڵۆزەکان و سیاسییەکان لەڕادەبەدەر ئاسان دەکاتژینگەی تەکساس لە ماوەی درێژخایەنی لێکۆڵینەوەکەیدا- نیو سەدە کە لەم ماوەیەداگۆڕانکارییگەورە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ڕوویدا.بۆ نموونە هەڵسەنگاندنی ئەندەرسن بۆ ئەو کەسانە وەربگرە کە گوایە بەرپرسیارن لە زۆر ڕووی وێرانکارییەکە، وەک یانەی ڕەنجەرەکانی (یان مەترسییەکانی)تەکساسTexas Ranjers. ئەووەک کەسانێکی لە ژێر کۆنترۆڵ دەرچوو ومیلیشیای خوێنڕێژ وەسفیان دەکات کە خەسڵەتی ڕزگارکەری کەمیان هەبوو و لەم بابەتەدا جیاوازییەکی ئەوتۆیاننەبوو لەگەڵزۆرێک لەو میلیشیا ناڕێکخراوانەی کە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەریاندا دامەزراونئەو ناوچە و خاکانەی کە داوای نیشتەجێبوونی سپی پێستەکانیان دەکرد- خۆبەخشانی فەوجی سێهەمی کۆلۆرادۆ لە ساند کریکنموونەیەکی ترن لە نێو زۆرێکی تردا. شتێکی کەم لەم هەڵسەنگاندنەدا نوێیە: ئەویش ئەوەیە کە سەرەتای تەکساسبەڕاستی ڕەنجەرەکان کردەوەی بەربەرییان ئەنجامدا لە سەر سنوور. وەسفکردنی ئەندەرسن بۆڕەنجەرەکان وەک بکوژێکی بێوچان و بێبەزەیی پێویستە لە چوارچێوەی ئەو بەڵگانەدا لەبەرچاو بگیرێت کە ئیددیعاکانی لەسەر بنیات دەنێت. ئەمەش تا ڕادەیەکی زۆر لەوگێڕانەوە نەرێنییە هاوچەرخانە پێکدێت کە لەلایەن ئەفسەرانی ئاسایی سوپای ئەمریکاوە بەرهەم هێنراون کەنافەرمی سەربازیی ڕەنجەرەکان و نەبوونی دیسیپلینی ڕواڵەتی پەسەند نەکرد. بەپێی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە،ڕەنجەرەکانی تەکساس ئەو خەسڵەتەیان نەبوو کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت"شەرەفی جەنگاوەر"، و بەهۆی ئەمەشەوە زۆرجار بێڕێزییان پێدەکرا. وا دیارە ئەندەرسۆن، هەیبووەزۆرێک لەم گێڕانەوانەی بە بەهای ڕووکەش وەرگرتووە و بەم کارەش پڕۆفایلی خۆی لە ڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای سەرچاوە تاک ڕەهەندییە. مایەی سەرنجەئەوە بزانین کە ئاخۆ مەودای سنوورەکانڕەنگە سەرچاوەی فراوانتر بەرهەم بهێنن بۆ وێنەیەکی جیاواز لە ڕەنجەرەکان.
زیاد لەوەش، بە لەبەرچاوگرتنی بابەتەکەی، ئەندەرسن لەسەر زەمینەیەکی هەستیاردایە کاتێکە زاراوەی مشتومڕئامێزدێنێتە ئاراوە وەک "پاکتاوی ئیتنیکی'' و "'کەمپەکانی کۆکرنەوە''-مەسەلەی مشتومڕئامێزبەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە باسێکی تیۆریی قووڵ لەسەر ئەم چەمکەکانی سەدە بیستەمە لە پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە. لەوەش زیاتر، ئەوبەو ئەنجامە دەگات کە هەرچەندە ئەمریکییە ڕەسەنەکانی تەکساس ئەزموونی پاکتاوکردنی ئیتنیکییان کردووە، بەڵامئەوان ئەزموونی جینۆسایدیان نەکردووە - کە ئەو پێناسەی دەکات، بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی کە بەم شێوەیەکە لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٤٨دا هاتووە بۆ قەدەغەکردنی جینۆساید و سزادان لەسەر تاوانیجینۆساید،1948 UN Convention on the Prevention and Punishment of the Crime of Genocide.
وەک "کوشتنی بەئەنقەست نزیکەی هەموو گرووپێکی ڕەگەزی، ئایینی، یان کولتووری".
کتێبەکەی ئەندەرسن لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و گێڕانەوەیەکی پڕ وردەکاری نووسراوە و گەلێ خاڵی ورد دەهێنێتەوە کە پێشتر ڕووناکیی ڕۆژیان نەبینیوە و لە کاری قورسی نێو ئەرشیفەکاندا لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکاندا سەرچاوە دەگرێت. لایەنگریی ئەندەرسنزۆر بە ئاسانی دیارە بۆ ئەوەی ئەم پێداچوونەوەیە ئاسوودە بکات، بەڵاموا باشتر دەبوو ئەگەر ڕێگەی دابا کۆی بەڵگە بەردەستەکان بۆ خۆیان قسە بکەن،نەک وەک ئەوەی هەندێ جار دەیکات کەبەزەحمەت خاڵەکەی بخاتە سەر. ئاخۆ فیلمی "داگیرکردنی تەکساسThe Conquest of Texas"پشتگیری لە تێزی ناوەندیی خۆی دەکات کە پیلانگێڕییەکی یەکگرتووی دژە نەیتیڤەکان یان گەلە ڕەسەنەکانە لە سەرەتای تەکساسدا؟لە ڕووکەشدا، ئەوە دەکات، هەرچەندە خوێندنەوەیەکی زۆر نزیکە لە سەرچاوەکان و کۆنتێکستەکانکە نووسەر بەپێی بنەمای دەرەنجامەکانی بە پەراوێزکەوتووی دادەنێت، لە ژمارەیەکبواری گرنگدا.
کۆڵۆنیالیزم جۆرێکە لە کۆنترۆڵکردن کە فرەجار خەسڵەتی دامەزراندنیکۆمەڵگەنیشتەجێبووەکانی هەیە کەوا ئەنجامی ئاوارەبوون، تواندنەوە، یان لەناوبردنی ئەو کۆمەڵگایانەی لێدەکەوێتەوەکە پێشتر کۆمەڵگە ڕەسەنەکان بوون. لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ژمارەیەکی گەورەیدانیشتووان زێدی بنەڕەتیی خۆیان بەجێهێشت بۆ دەستپێکردنی کۆمەڵگەی گەشەسەندنی نوێ یان بۆ بەهێزکردنی ئەوخزمانەیان کە پێشتر لەوێ گیرسابوونەوە. ئەوان بەم کارەیان، دەستیان بەسەر ئەو خاک و وڵاتەدا گرت- کە هەندێکجار بە شێوەیەکی دڕندانەی تەواو بوو -خاک و وڵاتێک کە پێشتر زێد و نیشتەجێیخەڵکە ڕەسەنەکانی ئەمریکا بوو. کۆمەڵکوژییە جینۆسایدییەکان ئەم خەڵکە ڕەسەنە هیچ کاتێک کەم نەبوون و ستەم یان پشتگوێخستنی بەردەوام لە چەندین حاڵەتدا هەبووەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆش بەردەوامە. کۆڵۆنیالیزم، بە کاریگەریی خۆیلەسەر دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا، دیسان بووەتە هۆکاری پێشەنگی سەرکوتکردنی زمان و ئایین و نەریتە میللییە ناوخۆییەکان، چون نیشتەجێبووە نوێکان بەدوای ئەو ڕێگایانەیچەسپاندنی دەسەڵاتیاندا دەگەڕان بۆ دوورخستنەوەی ئەوەی کە بە هەڕەشەتێدەگەیشتن لە بەردەم فراوانکرنی زەوی و خاکی "ئەوان" لە خاکی نوێدا. تێچووی مرۆڤایەتیی ئەم کردەوەیە وێرانکەر و درێژخایەن بوو بۆ دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکی کە لەلایەن کۆڵۆنیالیستەکانەوە دەستیان بەسەردا گرتبوو و ئەو زامەی کەوا کراوەتە هەستی شوناس و بەهای خۆیان، لەزۆر حاڵەتدا، هێشتا هەر ساڕێژ نەبووەتەوە.
پەراوێز:
- لیۆ کوپەر، "جینۆساید: بەکارهێنانی سیاسی لە سەدەی بیستەمدا" (نیویۆرک: پێنگوین،١٩٨١).
سەرچاوە:Episodes from the Genocide of the Native Americans: A Review Essay
Paul R. Bartrop
Head, Department of History, Bialik College, Melbourne, Victoria,Australia
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی توێژەرانی جینۆساید
International Association of Genocide Sholars (IAGS)
گۆڤاری نێودەوڵەتیی توێژینەوەی جینۆساید و قەدەغەکردنی
ژمارە (٢)، ئابی ٢٠٠٧