گوشاد حەمە سەعید

 

وەک دیارە لە گەورەترین و بەهێزترین و ڕێک وپێکترین زمانەکانی جیهاندا هەمیشە زمانی ئاخاوتن زۆران حالەت و وشەو دەنگی تێدایە کەلەزمانی نووسین جیایە،یان باشترە بڵێین زمانی نووسین زمانێکی ئەکادیمی و پۆشتەو پەرداخ ترە وپێشوەخت زانایان و مامۆستا و زمان ناسان لەسەری ڕێککەوتون،بۆیە زمانێکی زانستیە لەگەیاندنی ماناو ڕێکخستنی جوانترین دەربڕین وحالەتەکانی دەستووری زمان ڕێکیدەخا.

فێربوونی زمانی نووسین بەهۆی فێربوون و خوێندنەوە دەبێ و بەبێ ئەمەش فێربوونی کارێکی سەختە وناکرێ بەڕێکی بیزانی.ئەگەر تەواوێکی لێنەخوێنی و بڕوانامەی لێ وەدەستنەهێنی،

بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا زمانی قسەکردنیش هەرچەندە هەندێکجار لەیاساکانی زمان لادەداو هەرناوچەیەو بە کەیفی خۆی وشەیەک بە شێوازی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن،بەڵام تام وچێژی خۆی هەیەولەبەر ئەوەی زمانی ئاخاوتن بەبە راورد زۆر زیاتر لە زمانی نووسین  بەکاردەهێندرێ وخوێندەوارو نەخوێندەواریش بەهەمان شێوە بەکاریدەهێنن، تەنانەت لە مامەڵەو هەڵس وکەوتەکانی ڕۆژانە یاندا خەڵکی فێری ئەو شێوازی زمانە و دەربڕینەکانی دەبن،واتە نێو کۆماڵگا قوتابخانەی فێربوونی ئەو زمانەیە،بەڵام زۆرجار لەکاتی قسەکردنیاندا گوێ نادەنە هەندێک جۆری دەربڕین ودەنگەکان بۆیە لەباتی پیتێک پیتێکی دیکە دەردەبڕدرێ،هەزارن نموونە هەیە بەڵام ئێمە چەند نموونەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکەمان دەهێنمەوە،

منداڵە ورتکە-منداڵە وردکە

نەڕەشێر-نێرە شێر

کولانەوە-کوڵانەوە

دولەڕووی تۆ-دوورلەڕووی تۆ

بەیەکەوە دەهاتن-پێکەوە دەهاتن

نەخش نەقش ،نەغش

بەیەکدی ناشێن-پێکناشێن

بەوی ناکا-پێی ناکا

ئاستەم-عاستەم

ئاسمان-عاسمان

رزق-رسق

بهێنە بێنە

هەڵهێنابوو-هەڵێنابوو

ڕاهێنان ڕانان

زگ - سک

دەستکێش-دەسکێش

لەڕاستیدا خەڵکێکی زۆر لەنووسینەکانیندا ئەوهەڵە باوانە زۆردەکەن وکەسیش گوێی پێنادا کە بەپێودانگی یاساکانی زمانناسی بەهەڵە دادەنرێن،ئەمەش هەر لە زمانی کوردیدا نیە بەڵکو لەهەموو زمانەکاندا بەڕێژەی جیاجیا هەیە.

لێرەدا گرنگە باسی هەندێک لەو هۆیانە بکەین کە دەبنە هۆێ بەکارهێنانی زمان بەو شێوەیە.

-زۆرجار وشەی بێگانە بەزمانی گەلێک زۆر ئاشنابیە و پیتی وای تێدایە کە لە زمانەکەی دیکەدانیە بۆیە سەرو گوێشکانێکی بۆ دەکەن تاوەکو لەگەل زمانەکەیان بیگونجێنن،بۆنموون

عەنتەڕناش،ئەنتر ناسناڵ

ئۆتۆمبیل،تڕومبێل،ئەوتۆ،

جاڕەنگە پیتی لێ پاش و پێش بکرێ،یان بقرتێندرێ،یان بگۆڕدرێ،یان پیتی نوێی بۆزیادبکرێ.

-ئەمەی باسمکرد لەبەرئەوەیە زۆر پیت هەیە بۆ میللەتێک تا میللەتێکی دیکە گڕان نوتق دەکرێ یان واشدەبێ میللەتێک نەتوانێ پیتێک نوتقبکا.-

-هۆی نەخوێندەواری و دوکەوتەیی تواناکانی مرۆڤ لەم بارەوە کەم دەکاتەوە

بۆنوونە،فەفەت ،فەتەق

کتاب،کتێب

جگەرە،سیغارە.

سبەینە-سوبیانە

نوێژ-نێژ.

بەهەرحاڵ لە زۆربەی حالەتەکاندا وشە نوێیە درووستکراوەکە نزیک دەبێ لە وشە ئۆرجناڵەکە چونکی سرووشتی گۆڕانکاریەکە وایە ئەو پیتانەی کە دەستکاری دەکرێن لەگەڵ سرووشتی پێهاتەی دەم وزار زۆر چوونەتە باریەک.

بۆنموونە،پیتی ق و خ جۆری دەربڕینیان بە کۆتایی دەمو زارە

یان وردکە و ورتکە ..ت و د،هەردووکیان بەبە یەک شوێنی ناودەم نوتق دەکرێن،وەهەر وەها سەرجەم وشەکان دیکەش هەمانجۆرن،وەک پیتی ..س،ز،

لەڕاستیدا لێکۆلێنەوە لەوبابەتە زۆربەسوودە بۆ پەرەپێدانی هەردوو ڕووی جوانی دەربڕین وبەهێزی توانای دەربڕین.

وتاری نووسەران