
خەسرەو خاليد
لە کوردستان یاسای دەستەبەری کۆمەلایەتی بۆکریکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بۆتە سزا ؟ نەک پاداشت
سەرەتا دەمەویت لەیادی (١) ی ئایاری ٢٠٢٣ دا پیرۆزبایی لە تەواوی کریکاران وکاسب کارانی کوردستان بکەم هیوادارم وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی ببیتە مینەبریکی گرنگ بۆ داکۆکی کردن لە دەستی کارو کارمەندان و کریکارانی بیرو بازوو ٠ کەبەداخەوە بەهۆینەبوونی لیژنەیەکی پشکنینی بەئەزموون و دلسۆز بۆکریکاران ٠ بۆتە هۆکاری چەوسانەوەی کریکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بەتایبەتیلەناو کەرتی پەروەردەو ریخراوە ئین گی ئۆکاندا کە کارمەندان و کریکارانی خۆیان بەشیوەکی زۆر ناحەق دەچەوسینەوە ؟ بی ئەوەی هیچلایەنکی پەیوەبپندی دار لیپرسینەوەیان لەگەل دابکەن ؟ دیارە زۆربەی کۆمپانیا تایبەتاکانی کوردستان کە کار و چالاکی جۆراوجۆربەریوەدەبەن بەلام پابەندی یاسا کارپیکراوەکانی عیراق وکوردستان نابن وە لەم چەند خالە دەیانخەمە روو ٠
١- پابەندی کاتژمیری کارنین کە پیویستە لە (٨) کاتژمیر زیاتر کارنەکات کریکار٠ جگەلەوەش هیچ پشویک کەلولاین حکومەتی هەریمەدەردەچن بەتایبەتی بۆنە نیشتمانی ونیونەتەوەی وهتر جگە لە رۆژانی هەینی چەژنە ئاینیەکان ٠ ئەگەرچی زۆر زیاتر کاریان پیدەکریت وئەگەر کریکارەکە داوای پارەی کاترژمیری کاری زیاتر بکات ئەوە رووبەروی رەخنەو سزا دەبیتەوە تا ئاستی دەرکردن لەکارەکەی ؟ کە ئەمەتەواو ناکۆکە لەگەل یاسای کاری کارپیکراوی عیراق و کوردستانیش ٠
٢- کۆمەلیک کریکارو کارمەندانی کارپیکراو پاش ئەوەی دادەمزرین و لە دەزگاکە کە بەلین نامەی کار کردن بە کارمەندەکە پردەکەنەوە ؟بەلین نامەکە لەلایەن کۆمپانیاکەی خۆی دورست کراوە بی ئەوەی هیچ لە سەندکای کریکاران و لیژنەی پشکنینی وەزارەتی کار لیئاگاداربیت کە ئەوەش هەر نایاساییە ٠
٣- کۆمەلیک کارمەندان و کریکاران کە بۆماوەیەکی زۆرە کە چەندین سالە بەردەوامن لەخزمەت کردنی بەردەوام کەچی بەلین نامەی کاریانبۆ کراوەو کەچی تاکوو ئیمسال کە بەناچاری دەستەبەری کۆمەلاتیان بۆ نەکرابوو ٠ ؟ وەتەواوی خزمەتەکانیان کەلەسالانی کارکردنیان هیچحیسابیکیان بۆنەکراوە بەسووتاوی خزمەتەکەی هەژماردەکریت کەئەوەش پیشلکردنی مافەکانی چەندین سالەی خزمەتیانە ٠ کەپیویستەبەدواداچونی ووردی بۆبکریت لەلایەن لیژنەی پشکنیی دەستەبەری کۆمەلایەتیوە دەکریت ٠ بەهاوکاری سەندیکاکانی کریکاران ٠
٤- پاش ئیجبارکردنی کۆپانیاکان بە ناچاری یاسای دەستەبەری کۆمەلاتیان بۆ کریکارەکانیان بکریت ٠ کەچی لەجیاتی پاداشت بەمیاسایە سزای مادی دەدرین بەهۆی ئەوەی کارمەندەکانیان ئیجباری کردوە کە تەواوی پارەی دەستەبەرەکە لە حیسابی کارمەندان وکریکاران دەبیت ؟ کە پیویستە خاوەن کار ١٢٪ خۆی بیدات و ٥٪ کریکارەکەش خۆی بیدات کە کۆدەکاتە ١٧٪ بۆ دەستەبەری کۆمەلایەرتیکە بۆ ئایندەی کریکارەکە دەبیتە داهاتیک و بۆ پاراستنی ژیانی بۆ داهاتوو کەچی تەواوی ئەم پارەیە کەدەکاتە ١٧٪ لەکریکارەکە خۆیدەبرن ؟، کەئەوە تەواو پیچەوانەی یاساکەیە چونکە راستە بۆکریکارەکە دەبیتە داهاتیک لەئایندەدا بەلام خاوەن کارەکە خۆی ئامادەنی یەیاساکە جی بەجی بکات کە پیویستە ١٢٪ ئەوبیدات بەداخەوە بۆ لیژنەکانی پشکنین و چاودیری یاساکە کە لەلایەن نوینەرایەتی وەزارەتیکارو کاروباری کۆمەلاتیەوەدەکریت کەمتەر خەمیەکی زۆرەو ناکریت لێی بی دەنگبن ٠ هیوادارم وەزارەتی کارو کارباری کۆمەلایەتیچاودیری چری مافەکانی کریکاران وکارمەندان وکاسب کارابن بەتایبەتی لەناو شوینەکاریەکان و پرسیارتەنها لە بەرپسە کانی کۆمپانیاکاننەکەن بەلکوو پیویسیە پەسیار زیاتر لە کریکاران بکریت بۆئەوەی راستی ودورستی مافەکانی کریکاران و کارمەندانیان بح روون ببیتەوە ٠بەداخەوە تاکوو ئیستا لەکوردستان بەهۆی جی بەجی نەکردنی یاساکان بەتایبەتی لەبواری کارو کاروباری کۆمەلایەتی وە کۆمپانیاکانیکەرتی تایبەت بوونەتە شوینی خاراپترین چەسانەوەی کاریکاران تائاستی کۆیلایەتی کە بی رەحمانە دەیان چەوسینەوە ؟ بەداخەوە بەهۆیلاوازی بندو برگەی یاساکەش وای کردوە کە خاوەن کار ببیتە هۆکاری بەدەوامی ژیانی کریکارەکە ئەوەش وای کردوە بۆمانەو بۆئەوەی نانبراونەبیت دەست بخاتەسەر دەمی و رەزابیت بەم هەموو چەسانەوە چینایەتیە ٠
٣٠/٤/٢٠٢٣