عەلی مەحمود محەمەد

شەوی سێشەممە كاتژمێر 2:25ی بەرەبەیانی رێكەوتی 23-2-1988، دەستیپێكرد، تاكو شەممە رێكەوتی 19-3-1988 بەردەوام بوو، كۆی گشتی 26  رۆژی خایاند. بەسەركردایەتی سوڵتان هاشم، سەركرەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال، لیوا روكن كەمال ساجت، فەرماندەی فەیلەقی یەك، لیوا روكن نیعمە فارس حوسین محیاوی، فەرماندەی لەشكری پێنجی ئەوكات و بەسەرپەرشتی عەلی حەسەن مەجید، بەرپرسی بیرۆی باكووری حزبی بەعس، سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی روكن نزار عەبدولكریم خەزرجی ئەنجامدرا.

هێزی ئاسمانی بە فڕۆكەی شەڕكەر و كۆپتەر، یەكەكانی تۆپخانە، تانك، زرێپۆش، هێزی پیادە و تایبەت  بەشداربوون.

20 لیوای سوپای عێراق و 30 فەوجی سەر بە گاردی كۆماری و هەموو فەوجە جاشەكانی سەركردایەتی جەحافلی بەرگری نیشتمانی یەك "لە ئاستی فرقەدا بووە" و مەفرەزە تایبەتەكانی 29،68،87،119 تەواری سلێمانی بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، كۆی هێزەكەی سوپای ئەنفال مەزەندە دەكران بە زیاتر لە 120 هەزار كەس، واتا هەر دە مەتر چوارگۆشە، جاش یان سەربازێكی بەركەوتووە.

  لە نۆ قۆڵەوە هێرشكرایە سەر گوندەكانی دۆڵی جافایەتی تا مەرگە بەدرێژایی 70 كیلۆمەتر، كە بریتین لە گوندەكانی سنووری قەزا و ناحیەكانی (دوكان، بنگرد، چوارتا، قەڵاچوالان، ماوەت، كارێزە، سەرچنار و سورداش)، پانتایی رووپێوەكەی نزیك بە 1154 كیلۆمەتر چوارگۆشە دیاریكراوە.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 23-2-1988، هێزە پەلاماردەرەكەی سوپای عێراقی بە چەكی كیمیاوی لە گوندەكانی چۆخماخ، یاخسەمەر، هەڵەدن، چاڵاوە، سەرگەڵو و بەرگەڵویان دا، رۆژانی 25 و 26ی شوبات گوندەكانی سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمەر و گوێزەڵە كیمیابارانكرانەوە. لە كیمیابارانەكەی 26 مانگ 8 شەهید و 201 بریندار هەبوون، دوای كۆتایی قۆناغی ئەنفالی یەك بە چوار رۆژ لە رێكەوتی 23-3-1988 جارێكی دیكە بە چەكی كیمیاوی لە گوندی شاناخسێی ناوچەی ماوەتی دا، 22 كەس شەهید بوون  و زیاتر لە 720 سڤیل و پێشمەرگە بریندار بوون، هەمان گوند هەردوو رۆژانی پێشتریش كیمیابارانكراوە، لە پرۆسەی ئەنفالی 1 بە گشتی 7 جار دەڤەرەكە كیمیابارانكرا.

زیاتر لە 51 گوند لەم قۆناغەدا بەر شاڵاوەكە كەوتن و تەختكران، هەموو خانوو و مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانەكانی روخێنران و بەشێك لە خەڵكەكەشی ئەنفالكران، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم قۆناغەی ئەنفال، لاوازكردنی هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی  یەكێتی نیشتمانی كوردستان  بوو، كە دواتر ئەنفال كرایە مۆدێلی ئۆپەراسیۆنی قڕكردنی كورد.

لە ئەنفالی یەكدا دەیان كەس دوای بەجێهێشتنی ماڵەكانیان لە رێگا لە ناو بەفر رەقبوونەوە، لە كاتی هەڵاتن بۆ ئەو دیو سنوورەكان، زیاتر لە 160 هاووڵاتی سڤیلی تریش لەو شەڕ و گەمارۆیەدا كوژراون.

تەنها بەپێی نووسراوی بێ ژمارەی بەڕێوەبەرایەتی حەرەكاتی سەربازی 43 پیاو و 39 منداڵ، 17 ژن  لە سنووری مەرگە دەستگیركراون، وەك خێزانی تێكدەران ناسێنراون و 43 تێكدەر كوژراوە، 283 ش بریندار كراون.

پرۆسەی ئەنفالی یەك بە بەیانی فەرمی ژمارە 3087ی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان لە رۆژی شەممە رێكەوتی 19-3-1988 كۆتاییهات، تیایدا وێڕای رۆڵی سوپا، ستایشی رۆڵی جاشە كوردەكانیش كراوە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، لەو رۆژەدا بۆ یەكەمجار دەستەواژەی ئەنفال بەكارهات، كە داهێنانی گۆڕ بەگۆڕ لیوا روكن ساجت جەنابی بووە.

لە ژمارە 960 ی رۆژی 24-3-1988ی رۆژنامەی هاوكاریدا بەوپەڕی شانازییەوە چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ عەمیدی تایبەت عەلی حسێن خەزعەل، فەرماندەی هێزی بەدری كوبرا كردووە، كە بەم شێوەیە باسی شەڕەكان و بەشداریی جاشەكان دەكات "هاریكاریكردن لە نێوان ئێمە و فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی زۆر دیار و رێكوپێك بوو، تێیدا فەوجەكان لە رۆڵەكانی گەلی كوردی خۆشەویستمان قوربانییەكی مەزنیان بەخشی". هەروەها سابیر دوری، كە ئەو كاتە بەڕێوەبەری ئیستخباراتی عەسكەری بووە دەڵێت "لە ئەنفالی یەكدا قورسایی پەلامارەكە جاشی خەفیفە بوو". هەرچەندە نزار خەزرەجی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەكەم بە ئۆپەراسیۆنی سوپا دەداتە قەڵەم. لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 5 مەفرەزە خاسە و 105 فەوجی جاش بەشداریدەكەن، جگە لە قوربانییەكانی چەكی كیمیاوی و تۆپباران و رەقەوەبوو و هەڵدێران، ئەوانەی ناویان زانراوە 404  كەس ئەنفالكراوی نەگەڕاوەن.

ئەو پیاوە ئازایانەی جەللاد سەدام حوسێن بەشداری لە كاولكردن و كوشتنی رۆڵەكانمان كرد، لە زەوی و ئاسمانەوە پەلاماری خەڵك و خاكی نیشتمانەكەمانیان دا، ئەم پیاوە ئازایانەن كە ئەوێ رۆژێ رێزیان لێگیراوە لە بەرامبەر كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەمان، جگە لە بەشی سەربازی كە كوردی تێدایە 64%یان جاش و چەكداری كوردن.

بەفەرمانی كۆماری ژمارە 346 بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە لیوا روكن پیادە سوڵتان هاشم ئەحمەد، لە رێكەوتی 11-4-1988. هەروەها بە فەرمانی كۆماری ژمارە  773 لە رێكەوتی 23-7-1988 بەخشینی نیشانەی رافدەینی پلە دوو بە لیوا روكن پیادە سوڵتان هاشم ئەحمەد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەك، هەروەها بە فەرمانی كۆماری ژمارە 773-ا چوار نیشانەی ئازایەتی بەخشرایەوە بە لیوا روكن پیادە سوڵتان هاشم.

بەپێی مەرسومی كۆماری ژمارە 675 لە رێكەوتی  26-6-1988 بەهۆی نواندنی ئازایەتی لە پرۆسەی ئەنفالی یەك لە سنووری فەیلەقی یەكدا دژ بە ئێرانی دوژمن، نیشانەی ئازایەتی بەخشرا بەم ناوانەی لە خوارەوە هاتووە:

یەكەم: بە یەكەكانی بارەگای فەیلەقی یەك و یەكەكانی پەیوەست پێوەی.

1- لیوا عامر شیت حوسێن -  امر مدم انفال

2- عەمید ركن درع عەلی عەزیز الغدعم  - چ ر اقدم  ش ا د فل 1

3- عەمید رافع حەمدون زەنون - مقر فل 1

4- عەمید نیزامەدین مەحمود - مقر فل 1

5- نقیب فەواز هاشم ئەحمەد - امر س ح قائد فل 1

6- نائب زابت - غانم خدر شاهین -  س ح قائد فل 1

7- نائب زابت -  محەمەد ئیبراهیم حامد - س ح قائد فل 1

8- نائب زابت - یوسف اعكوب وكاع - س ح قائد فل 1

9- نائب زابت - نعیم داود مرقص - س ح قائد فل 1

10- جاش - نەوزاد عەبدالڕەحمان رۆستەم -  فوج 115

11- جاش - هادی عەبدالقادر ئەحمەد -  فەوج 61

12- جاش - محەمەد ئیبراهیم محەمەد - فەوج 171

13- جاش - سەعید عەزیز رەشید - فەوج 213

دووەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە ئەندامانی یەكەی فرقەی مەشاتی 4

1- لیوا روكن - عسمەت سابر عومەر - قائد فق مش -4

2- عەمید - حەبیب خدر ئیبراهیم  - امر مدم فق مش -4

3- عەقید - شهاب ئەحمەد عەلی - امر لمغ  2 فل 4

4-عەقید - كاكل حەمەد - امر فوج دفاع وەتەنی-51

5-مقدم ركن - عامر یوسف حسێن - چ ر 2 ح فق مش-4

6- مقدم قوات خاسە - حەمید عەباس عەبدالرەسوڵ  - امر ف 2 لمش -19

7- مقەدم - سەلاحەدین محەمەد عەبدالكەریم - امر ك م م -662

8- رائید - عەبدالستار محەمەد شانی - ف1 لمغ 2 فل 4

9- رائید - محسن كرجی رجا - امر ك د ب -51

10- رائید  سەباح نازم رەقیب سورچی -  امر فوج دفاع وەتەنی-2

11- نەقیب  - حسام حەمید حەسەن - ف1 لمش -19

12- رائید - مزاحم عەبدالغەنی زەنون - ف 3 لمغ 2 فل 4

13- نقیب قوات خاسە - عەبداڵلە حەسەن ساڵەح - مستشار فوج دفاع وەتەنی 151

14-ملازم اول - شهاب احمد حوسێن  - ف 1 لمغ 2 فل 4

15- ملازم اول - حویش مەحمود رەجەب - ف 3  لمغ 2 فل 4

 16- ملازم اول - جمعە حەمید رەحیم - ف 1 لمغ 2 فل 4

17- ملازم - فرهاد  مامند  حەمید - فوج دفاع وەتەنی-51

18- مستەشار - مامەند حەمەد مولود - فوج دفاع وەتەنی-51

19- مستەشار - سابیر رەقیب محەمەد سورچی ت فوج دفاع وەتەنی-2

20- مستەشار - فەخری ئیسماعیل عەبدالقادر - فوج دفاع وەتەنی-133

21- مستەشار - محەمەد تاهیر زیكاوی - فوج دفاع وەتەنی -107

22- مستەشار - خەلیل عەبدوڵڵا ئیبراهیم الشرفانی -  فوج دفاع وەتەنی -109

23- مستەشار - سوارە فەرەج فەتاح الجاف - فوج دفاع وەتەنی -239

24- مستەشار - حیدر رەشید حمد امین -  فوج دفاع وەتەنی -78

25- مستەشار -  شەعبان محەمەد تەها - فوج دفاع وەتەنی -20

26- مستەشار - قادر شەفیق نەعمان - فوج دفاع وەتەنی -63

27- مستەشار - شێخ مەجید بایز حەسەن - فوج دفاع وەتەنی -61

28- مستەشار - قاسم فارس تاهیر ئاغا - فوج دفاع وەتەنی -85

29- مستەشار - جەمال فەقێ حوسێن - فوج دفاع وەتەنی -97

30- مستەشار - شەریف مەحمود مەعروف - فوج دفاع وەتەنی -126

31- مستەشار - عوسمان عەبدالڕەحمان فەتح اللە - فەوج 165

32- مستەشار - عومەر ئەحمەد عەلی - فەوج   171

33- مستەشار - خدر رەشید بەحری -  فەوج 173

34- جاش - رەشید رەحمان  مەجید -  فەوج 51

35- جاش -  موحسین عەبدوڵا ئاغا مەجید ئاغا -  فەوج 51

36- جاش - سەباح قادر محەمەد - فەوج 51

37- جاش - نازم رەقیب محەمەد - فەوج 2

38- جاش - بشار خەلیل تۆفیق - فەوج 2  

39- جاش - برزۆ مەزهەر تقی الدین - فەوج 2

40- جاش - مەهدی سامی كزۆ - فەوج 2

41- جاش - فاروق محەمەد رەحیم - فەوج 151

42- جاش - حوسێن ساڵەح رەشید - فەوج 151

43- جاش - عەزیز كەریم حسەن - فەوج133

44- جاش - برهان ئەحمەد یونس - فەوج107

45- جاش - حەجی رەشید محەمەد - فەوج107

46- جاش - زیاد حوسێن عەبدوڵا - فەوج 109

47- جاش - كمال ئیسماعیل عومەر - فەوج109

48- جاش - عەلی حوسێن عومەر -  فەوج109

49- جاش - تاریق سدیق حمە سو -  فەوج 239

50- جاش - عەلی قادر  مەجید  -  فەوج 239

51- جاش - جەمیل مستەفا محەمەد - فەوج 51

52- جاش - محەمەد حامد  عەبداللە - فەوج  2

53- جاش - عەبدوڵا كەریم مەولود   -   فەوج 61

54-  جاش - عەبدالڕەحمان حەسەن محەمەد -  فەوج 61

55- جاش - سلێمان عارف حەمەد مستەفا - فەوج 85

56- جاش - بەكر عەبدوڵڵا رەشد كەریم - فەوج 85

57- جاش - ساڵح محەمەد حەمەدەمین - فەوج 97

58- جاش - محەمەد عەبدالكەریم قادر -  فەوج 97

59- جاش - حەسەن مەحمود هورمانی - فەوج 115

60- جاش - سدیق ئەحمەد عەلی - فەوج 171

61- جاش - محسن حسامەدین عەلی  - فەوج 126

62- جاش - رەشید مەعروف محەمەد  - فەوج 126

63- جاش - محەمەد ئەمین قادر محەمەد ئەمین  -  فەوج 126

64- جاش - یوسف بابا رەسوڵ عەلی  - فەوج126

65- جاش - كەریم مەعروف فەیزوڵا  - فەوج 126

66- جاش - فەتاح عومەر نەریمان  - فەوج 165

67- جاش - سەعید عەبدوڵا عەزیز - فەوج 165

68- جاش - عەبدوڵا رەسوڵ  ئیسماعیل - فەوج 171

69- جاش - مەحمود عەبدوڵا ئەحمەد  -  فەوج 171

70- جاش - بایز عەزیز رەشید - فەوج 213

71- جاش - محەمەد قادر بابۆ -  فەوج 1

72- جاش - ئەحمەد ئەحمەد حوسێن - فەوج  2

73- جاش - سەلیم سوڵتان زێباری - فەوج 23

74- جاش - سركوت حەسەن رەسوڵ - فەوج 51

75- جاش - عومەر بایز حەسەن - فەوج 61

76- جاش - جاسم فارس تاهیر- فەوج 85

77- جاش - كەماڵ فەقێ حوسێن- فەوج 97

78- جاش - ئیبراهیم مەحمود مەعروف- فەوج 126

79-  جاش - كاكا دین محەمەد خورشید - فەوج 165

سێیەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە یەكەی فرقەی پیادەی 33

1- لیوا ركن مشاە - رەمزی مەحمود عەبدوڵا - قائید فرقە مش-33

2- عەمیدی قوات خاسە - عەلی حوسێن مزعەل - امر لمش  72

3- عەمید  - مەتەر محەمەد ساڵەح - امر مدم فق-33

4- عەقیدی روكنی قوات خاسە - خالید بەهلول العیبی - امر لمغ-1 فل 1 خ

5- مقەدەمی روكن قوات خاسە - ئەحمەد شاكر مەحمود - مقدم لمغ -1فل 1 خ

6- رائید - نوری حامید ئەحمەد -  امر ك  مدم-956

7- رائید - خزەیر عەبدوڵا سواد  -  لمغ-1 فل 1 خ

8- رائید  - عامر ساڵەح محەمەد - امر ف 1 لمش-72

9- رائید  - رەعد سوادی مراح - امر ف 2 لمش-72

10- رائید - رەعەد حەمید شەبیب -  امر ف 3 لمش-72

11- رائید - عەلی كرمش حەسەن  - امر ك مدم-79

12-نەقیب قوات خاسە - مەحمود سلێمان رەشید  - امر ف 3 لمخ - 1 فل 1 خ

13-نەقیب قوات خاسە - سلاحەدین فلیح كاتع -  امر ف 2 لمخ - 1 فل 1 خ

14-نەقیب  - سەعدی عەبدالحەمید خەلیل - امر ف 1 لمخ - 1 فل 1 خ

15-ملازم اول -  عەدنان ئەحمەد محەمەد - ك د ب -41

16-  جاش - تەیب تاهیر ئەحمەد -  فەوج 2

17- جاش - بەشیر عەزیز خدر - فەوجی 2

18- جاش - قادر فەرحان قادر - فەوجی 51

19- جاش - كاكە رەش مەولود خدر - فەوج 51

20- جاش - كامەران عارف عومەر - فەوج 239

21- جاش - عەلی سەعید محمد- فەوج 239

22- جاش - رەمەزان رەشید حەسەن -  فەوج 109

23- جاش  -حوسێن ئاشوور میكائیل -  فەوج 109

24- جاش - ئەحمەد عوسمان عەزۆ - فەوج 107

25- جاش - سلیم یونس بوكان - فەوج 107

26- جاش - فەیسەل رەسوڵ مستەفا  -  فەوج 133

27- جاش - خالید محەمەد خالید - فەوج 133

28- جاش - عەبدوڵا حەمەد ئەمین  -  فەوج 151

29- جاش - سابیر قادر عەزیز  -  فەوج 151

چوارەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە یەكەكانی سەر بە قیادەی قوات جەحفەل 1

1-     لیوا روكن - ایاد خلیل زكی  - قائد قوات جح د و -1

2-     عەمید  قوات خاسە - نسەیف جاسم حەمادی - امر لمغ-2 فل 6

3-     عەمید - زەنون یونس عەبدوڵا - امر المقر المسیگر لمدم  ق ق جح د و -1

4-     عەقید -  نزار ئەحمەد  شەهاب   - امر لمش -39

5-     مقەدەم روكن - قاسم ئیبراهیم عەلوان -   چ ر 3 ق ق جح د و -1

6-     مقەدەم - ئەحمەد محەمەد فەرەج -   مقر  ق ق جح  د و -1

7-     مقەدەم - عەدنان خەلیفە جاسم -  امر ف 1 لمغ -2 فل 6

8-     مقەدەم - عەبدالقادر سەلمان عومەر - امر لمر ف 3 لمش -36

9-     مقەدەم - حوسێن  فەزڵەدین عەبدالقادر  - امر ك م م -22

10-    مقەدەم  - عەلوان محەمەد عەلوان - امر ف 1  لمش -39

11-    مقەدەم - سەعد عەبد الغنی عوسمان - امر ف 2  لمش -39  

12-    مقەدەم روكن - حوسێن عەلی حەمید  -  امر لمش-36

13-    رائید -  عەزاب ئەحمەد عەبد - امر ف 2 لمغ 2-فل 6

14-    رائید - عەبدالسەلام عفریب كزار - امر ف 3 لمغ 2-فل 6

15-    رائید - خالید محەمەد عەبدالەتیف - امر ف 1 لمش-36

16-    رائید  -جاسم محەمەد جاسم   - امر ف 3 لمش-36

17-    رائید - ناسر رەحیم یوسف -  ك م م -103

18-    رائید - عوسمان عەبدوڵا محەمەد عەلی - امر ف 2 لمش - 438

19-    نەقیب - فازڵ حنەیتر جەوهەر  - ف 1 لمش -438

20-    نەقیب - عەلی حوسێن سریر - ف 3 لمش -438

21-     رائید  -حەقی ئیسماعیل حەسەن  -  و-امر ف 2 لمش -438

22-    ملازم اول - عەبدالقادر معتەسەم شهاب  -  ف 1 لمش-39

23-    ملازم اول -  سالم تایە وەیس -   ف 2 لمش-36

24-    ملازم اول - حوسێن رەحیم سامر - ف 3 لمش-39

25-    ملازم اول - محەمەد عرێبی شەمران -   ف 3  لمغ - 2 فل 6

26-    ملازم اول - سەمیر ئیبراهیم عەبدوڵا - ك د ب-41

27-    ملازم - محەمەد ئیبراهیم تاڵب  -  ك م م -662  ق خ

28-    جاش - ئیبراهیم شێخ نەسرەدین - فەوج 102

29-    جاش - نامق عەزیز ئەحمەد - فەوج 102

30-     جاش - محەمەد سەعید ئەحمەد حەمەد-  فەوج 197

31-    جاش - عەلی ئەحمەد محەمەد -  فەوج 197

32-    جاش - خدر فەتاح حوسێن  -  فەوج  170

33- جاش - مەحمود فەتاح حوسێن -  فەوج 170

34- جاش - تەحسین شاوەیس سەعید  -  فەوج 172

35- جاش - هادی شاوەیس سەعید   -   فەوج 172

36- جاش - ئەنوەر رەسوڵ ئیسماعیل  - فەوج  171

37- جاش - ئیسماعیل مەحمود رەسوڵ  -  فەوج 21

38- جاش - نەجمەدین ساڵەح ئەحمەد  - فەوج 174

39- جاش - ئەكرەم جەعفەر ئەمین -  فەوج 174

40- جاش - لەتیف ئەحمەد زێباری  -  فەوج 1

41- جاش - قەدری ئەحمەد زێباری - فەوج 1

42- جاش - مەلا محەمەد تاهیر خالید  -  فەوج 1

43- جاش- عاسف ئەحمەد زێباری  -  فەوج 23

44- جاش - عەلی تەمەر خالید عومەر  -   فەوج 23

45- جاش - خالید عەبدالڕەحمان  - فەوج 23

46- جاش - سلیم مەمەند رەسول-  فەوج  98

47- جاش - حوسێن محەمەد عوسمان  - فەوج 75

48- جاش - سەعید زێراری  - فەوج 25

49- جاش - محەمەد سەعید مەحمود - فەوج 118

50- جاش - ئەنوەر محەمەد رەزا مەحمود  - فەوج 131

51- جاش - سەباح سەعید كەریم هاواری - فەوج 106

52- جاش  -خالید مەحمود ئەحمەد -  فەوج 96

53- جاش - محەمەد عومەر ئەمین - فەوج 81

54- جاش - حەسەن ئەمین فەرەج - فەوج 201

55- جاش - محەمەد سەلیم قادر عوسمان -  فەوج 17

56- جاش - عەلی خدر دەروێش - فەوج 17

57 -جاش - شكور عەبدالڕەحیم ئەحمەد - فەوج  172

58- جاش -حەسیب دەروێش عوسمان -  فەوج 172

59- جاش - كەریم ساڵەح مارف  -فەوج 237

60- جاش - محەمەد مەمەند رەسوڵ ئاغا - فەوج  98

61- جاش - زەكی حاجی بابۆ - فەوج 1

62- جاش - ماهر حاجی - فەوج 1

63- جاش - ئەحمەد رەشید ئەسعەد   -  فەوج 23

64- جاش - شاكر كەریم زێباری - فەوج 23

65- جاش - عەزیز نەسرەدین عەزیز - فەوج 102

66- جاش - حەمەدەمین رەحمان حەمە  - فەوج 102

67- جاش – جەمال مەحمود مارف  -  فەوج 102

68¬ - جاش -عومەر محەمەد رەزا- فەوج  131

69- جاش- رەحمان ئەحمەد ئەحمەد  - فەوج 171

70- جاش - رەزا عەلی رەحیم-  فەوج 174

71- جاش- خەلیل كەریم حەمە- فەوج 51

72- جاش - مستەفا تەها سەلام    -  فەوج 1

73- جاش - محەمەد ساڵەح محەمەد  -  فەوج 23

74- جاش- ئیسماعیل رەشید ئیسماعیل  - فەوج 239

75- جاش - سەلام بایز حەسەن  - فەوج 61

76- جاش - عەلی مەحمود محەمەد - فەوج 173

77- جاش - عومەر دەروێش نادر  - فەوج  174

78- جاش -محەمەد حوسێن عەلی -فەوج 118

79- جاش - حەسەن سەعید ساڵەح   -   فەوج  106

80- جاش - محەمەد شەمسەدین    -  فەوج 81

81- جاش - كەریم خزەیر مشیر - فەوج 201

82- جاش - عەبدوڵا عەلی حەمە  - فەوج 96

83- جاش - خەلیل میران قادر - فەوج 71

پێنجەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە كەرتی فڕۆكەوانی سوپای عێراقی

1-     عەقید روكن تەیار - ئیسماعیل سەعید فارس - امر جناح گیران الجیش  

2-     مقەدەمی تەیار - ئەحمەد رەشید فتنە  - امر سرب -2

3-    مقەدەمی تەیار  - عەبدالڕەزاق ئیبراهیم عەبدالڕەزاق - امر سرب -530

4-    مقەدەمی فڕۆكەوان - خزەیر عیسا جەواد - امر سرب -4

5-    رائیدی فرۆكەوان  -   ئەنوەر حەمەدەمین  -  سرب-4

6-    رائیدی فرۆكەوان   -  عەمران كازم هندی -  سرب-2

7-    رائیدی فرۆكەوان- عەبدالباست ئیبراهیم یاسین  - سرب-2

8-    ملازم اول تیار-  خلف حسێن عەلاوی  - سرب-41

9-    ملازم اول تیار -- الهام عون الرفیق یونس   سرب-4

10-    ملازم اول تیار- خالید عەبدالعەزیز عەبدوڵا - سرب 4

 

وتاری نووسەران