
مستەفا شێخ محەمەد
ئەمڕۆ چین لە یادی هەشتا ساڵەی سەرکەوتنی بەسەر یاباندا.! نمایشێکی بێوێنەی، سەربازی بەئامادەبوونی سەرۆکی روسیا و کۆریاو ئێران و هیند، بەرێوەبرد، ئەو نمایشە تەنیا یادێک نەبوو، بەڵکو دەربڕینی ئامادەی چین و هاوپەیمانەکانیەتی، بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەمریکا.!
ترامپ زۆر دەبەرخۆی نەوەستا، گوتی دەزانین کە پیلان لە دژی ئێمە دەگێرن، دوای چەند سعاتێکی لە وویلایاتی ئەلباما، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، گوایە هێزی فەزای بۆ رووبەرووبونەوەی چین و رووسیا بەکار دەخاتەوە!!!
ئێستا چین وەک ئەژدیهایەک دەردەکەوێت و سەردەمی تاک جەمسەری ئەمریکا هێواش هێواش کاڵ دەبێتەوە، بەتایبەت کە کۆبوونەوەی وڵاتانی پەیمانی شانگهای ئێستا نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان لە خۆیدەگرێت.!
لە مێژوودا چەسپاوە، کە ئیمپراتۆریەتەکان هەریەک بە دەردێک لاواز دەبن و رۆڵیان نامێنێت، ئیمپراتۆریەتی سەرمایەداری ئەمریکاش رووبەرووی کێشەی قوڵ بۆتەوە، دەیەوێت مرۆڤەکان بکاتە کۆیلەی کۆمپانیاکان و دەوڵەت و میلەتانی جیهانیش بەتایبەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکا زۆرترین قوربانیان پێدراوە، لە پێناو ئەمریکا، ئەوە جگە لە قەیرانە جۆراوجۆرەکانی دیکەی سەرمایەداری.
ئەمرۆ جیهانی تاک جەمسەری خەریکە دەروخێت، ئەمریکاش ناتوانێت شەرت و مەرجەکانی بسەپێنیت، دیدارە شکستخواردوەکەی ئالاسکای نێوان ترامپ و پۆتین، بەرونی نیشانیداین، کە رووسەکان ئامادە نین دوای سێ ساڵ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ شەری ئۆکرانیا قبوڵ بکەن.!
ئەو پێشهاتانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیشدا لە داهاتوو، رەنگدانەوەکەیان دەبینین.!