
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم (تین‌و)
ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤه‌كان له گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی دونیادا هه‌ن، كه هه‌ندێ جار بابه‌تێك ئه‌نووسن، چه‌ند پارچه هه‌واڵێك لهئهملاوئهولاوه ئه‌نێرن و خۆیان به ڕۆژنامه‌نووس ناو ئه‌به‌ن. ئایا به‌ڕاستی ئه‌مانه ڕۆژنامه‌نووسن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه ڕۆژنامه‌نووسن، چۆن ئه‌توانرێ له‌و كه‌سه پرۆفێشناڵانه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك بۆ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ئۆرگانه ناوخۆییه‌كان كارئه‌كه‌ن جیابكرێنه‌وه؟ ئه‌مه جگه له‌و ده‌سته‌یه‌ی بۆ ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن بابه‌ت و هه‌واڵ ئاماده ئه‌كه‌ن. ئه‌ی له ڕاستیدا چ شتێك ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێت به ڕۆژنامه‌نووس؟
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خزمه‌ت ڕۆژنامهیهكدایهو بۆ ڕۆژنامه یان گۆڤاره‌كه‌ی ڕاپۆرت ئاماده ئه‌كات یان له‌وانه‌یه وتار یان سه‌ر وتار بنووسێت، یان خه‌ریكی ڕاستكردنه‌وه‌ی بابهتهكان بێت. ئه‌توانرێ به‌و كه‌سه بوترێت ڕۆژنامه‌نووسێكی پرۆفێشناڵ.
ڕۆژنامه‌نووسێكی پرۆفێشناڵ به‌كۆمه‌ڵێك ناوی جیاوازه‌وه ئه‌ناسرێت له‌وانه: ڕێپۆرته‌ر، وتارنوس، په‌یامنێری تایبه‌ت،
به‌رپرسی ڕێكخستن‌و داڕشتنی هه‌واڵ، جێگری سه‌رنووسه‌ر، به‌رپرسی به‌شی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش، به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵه‌كانی شار، به‌رپرسی به‌شی بازرگانی یان نووسه‌ری هه‌واڵی گشتی و سه‌رنووسه‌ر، هه‌روه‌ها پانتایی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات به فراوانی دونیایی چوارده‌وری خۆیه‌تی. ئه‌و سه‌باره‌ت به‌هه‌رشتێك هه‌واڵێك هه‌واڵی لێ دروستبكرێ، ڕاپۆرت ئاماده‌ئه‌كات، جا ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ كه‌تن و تاوان، یاسا‌و بهرنامهسیاسیهكان، دادگاكان، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتی یاسا داڕێژ بێت، یان ده‌رباره‌ی خه‌ڵك، مۆدێل، هونه‌ر، مۆسیقا، شانۆونمایش، ئه‌ده‌بیات و شتی تر بێت.
كاری ڕۆژنامه‌نووسی له‌مانه‌ش زیاتره.ئه‌و نووسینی كه‌سانی تر ڕاست ده‌كاته‌وه، هه‌واڵه‌كان ڕاڤهئهكات و ڕه‌خنه‌كان كۆئه‌كاته‌وه. پێش هه‌مووشتێك ڕۆژنامه‌نووسی بۆ كه‌سێك، كه خولی پێویست و پسپۆڕی له‌زه‌مینه‌ی كاری ئاڵۆزی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك بینیوه، به‌كار ئه‌ژمێردرێت، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به حه‌زوخولیا یان ناپیشهگهرهكان (amateur) وانیه.
ڕۆژگارێك بوو ئه‌یان وت"ڕۆژنامه‌نووس به‌شێوه‌كی زگماك ڕۆژنامه‌نووسه"وه‌ها نیه، كه كه‌سێك بنێردرێته قوتابخانه‌ی ڕۆژنامهنووسیهوهو له‌كۆتایدا ببێت به ڕۆژنامه‌نووس،
(مهاتما گاندی) هه‌رگیز نهڕۆشتبووه قوتابخانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه، به‌ڵام له‌و ڕوژگارهدا هه‌لومه‌رجی جیاواز هه‌بووه، هه‌موو كه‌سێك تۆزێك یان نه‌ختێك سه‌لیقه‌و هه‌ستی ڕاگه‌یاندنی هه‌بوایه ئه‌یتوانی خۆی وه‌كو ڕۆژنامه‌نووس بناسێنێت یان ده‌زگایه‌كی چاپ بكڕێت یان به‌كرێ بیهێنێت و ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ باردۆخه‌كه به‌ته‌واوی جیاوازی هه‌یه‌و كاره‌كه ئاڵۆز تربووه.
بێ شك، ئه‌وكه‌سانه‌ی، كه به‌شێوه‌كی زگماكی ڕۆژنامه‌نووس بوونه، ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌خوله پیشه‌یی و پسپۆڕیهكاندا بكه‌ن له‌كه‌سانی تر زۆر باشتر ئه‌بن.
له‌هیندستان یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری فێركاری ڕۆژنامه‌نووسی له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ری (زانكۆی میللی موده‌ڕس) له‌ساڵی 1920 دامه‌زرا. بابه‌ت و وانه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره بریتیبوون له: مێژووی ڕۆژنامه‌نووسی، یاساكانی ڕاگهیاندنو بڵاوكراوه‌كان، سه‌ر وتار نوسین و به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژنامه (newspaper management).
پێویسته ڕاستگۆیانه ئه‌وه بێژین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی باش بین به‌شداریكردن له خولهپسپۆڕییهكاندا گرنگیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هۆشداره‌ش ئه‌ده‌ین، كه هه‌ركه‌سێك بڕوانه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ده‌ست دێنێ یان وه‌رئه‌گرێت به‌گوێره‌ی پێویست ڕۆژنامه‌نوس نییه.
ئێستا ئه‌گه‌ینه ئه‌و پرسیاره‌ی چ شتێك ڕۆژنامه‌نووس دروست ئه‌كات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ڕابهرانو گه‌وره‌كانی بواری ڕۆژنامه‌نووسی وه‌ڵامی هه‌یه.
(جێمز ڕستۆن) له‌نیۆرك تایمز"دڵگه‌رمی و ئاماده‌یی"به‌بناغه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌زانێت، (پۆڵ میله‌ر)له‌گروپی ڕۆژنامه‌كانی گانت له‌ئه‌مریكا"لێهاتووی و حیله‌گه‌ری"به‌گرنگ ئه‌زانێت، (هێربێرت بۆركهر)یه‌كێكه لهسهرنووسهره به‌ناوبانگه‌كان" خستنه‌ڕووی ڕاستی و م‌و له‌ناو ماست ده‌رهێنان"به‌یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌زانێت.
هه‌ڵبه‌ت ڕۆژنامه‌نووس ئه‌بێ به‌تواناو پڕ وزهبێت و بتوانێت ڕاستیه‌كان ده‌ربخات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات سود له‌فریودان وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵێك وه‌ڵامی لاوه‌كین.
ڕۆژنامه‌نووس بوون پێویستی به زۆر شتی تر جگه له وزه‌و توانا یان ئاره‌زوو له‌كار هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا قسه‌كانی به‌ڕێز(ڕستۆن) له‌قوتابخانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی كۆڵۆمبیا گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه:"من لایه‌نگری ته‌واوی په‌روه‌رده‌و فێركردنی پسپۆڕی ڕۆژنامه‌نووسانم. له‌هه‌مان كاتدا ئێمه له‌ناو ڕۆژنامه‌نووسانی نیۆرك تایمز كه‌سانێكمان هه‌یه، كه چه‌ندین بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌یه‌و كه‌سانێكیش هه‌ن، كه خوێندنی باڵایان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ته‌واو نه‌كردووه ...، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌ردوو گروپه‌كه به‌باشی كارئه‌كه‌ن. كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی فایلی ئه‌م كه‌سانه ههڵئهدهینهوه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت، كه‌هه‌موو ئه‌مانه چۆنیه‌تی به‌رز، واته (ئاماده‌یی، ئه‌نگێزه، دڵگه‌رمی) یان هه‌یه. ئێستاش هه‌رجۆرێك ناوێك خۆتان پێتان خۆشه لێیان بنێن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه به‌ڕای من كامڵترین و باشترین خوله‌كانی فێربوون له‌كاروباری پسپۆڕیدا ناتوانێ ڕۆژنامه‌نووسێكی دیار دروست بكات و بیهێنێته به‌رهه، مه‌گه‌ر تایتمه‌ندی سه‌ره‌كی ، واته ئاسوده‌یی، ئه‌نگێزه‌و دڵگه‌رمی له‌گه‌ڵ پسپۆڕیدا نه‌بێت."
(ئێس. ساداناند) سه‌رنووسه‌ری فری پرێس جۆرناڵ (free press journal)یش جه‌خت له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌ڕێز ڕستۆن ئه‌كاته‌وه‌و (تی. ساداناند) بۆ ئه‌وه ئه‌كاته نمونه، كه هه‌رگیز نه‌ڕۆشته زانكۆ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ئه‌یناسن ڕایانگه‌یاندووه، كه ڕۆژنامه‌نووسێكی گه‌وره‌یه. ئه‌و پیاوێكی ته‌واو لێهاتوو ئاماده‌و خاوه‌ن ئهگێزه بوو. واته هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ، كه ڕستۆن باسی ده‌كرد هه‌یبوو.
له ڕاستیدا ئه‌و شته‌ی له(ساداناند)دا هه‌بوو له‌كه‌سانی تردا بۆی ئه‌گه‌ڕا. خاڵی گرنگ له‌سه‌ر مرۆڤگه‌لی وه‌ها ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ نین، به‌ڵام هه‌ر ئاره‌زووی ته‌واویان بۆ كاره‌كه‌یان هه‌یه‌و له‌كاتی پێویستداخوله پێویسته‌كانی بۆ بوون بهڕۆژنامهنوسێكی باش و سه‌ركه‌وتوو قبوڵ ئه‌كه‌ن و به‌شدار ئه‌بن تیایدا.
له ڕۆژانی ڕابردودا هه‌ركه‌سێك ئه‌نگێزه‌ی پێویستی له خۆیدا به‌دی ئه‌كرد، خه‌ریكی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یدا له خولی فێربووندا به‌شداری ئه‌كرد. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی نایاب خۆیان فێركردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كێبه‌ركێیه‌ی، كه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كاره گرنگه‌كاندا هه‌یه، مرۆڤی ژیر‌و دانا ئه‌و كه‌سه‌یه پێش وه‌رگرتنی پۆست، خولی فێربوونی پێویست ببینێ و به‌شداری تێدا بكات.
ڕۆژنامه‌نووسی پرۆفێشناڵ كێیه؟ (Who is the professional journalist)
پرۆفێشناڵ، ئه‌و كه‌سه‌یه، كه خولی پێویستی له بواری پسپۆڕییهكهیدا بینیوه. ئه‌وكه‌سه‌ی له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكیدا خولی تایبه‌تی نه‌بینیوه‌و بڕوانامه‌كه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه مافی ئه‌وه‌ی نییه كاری پزیشكی ئه‌نجام بدات. مافناس، ژمێریارێكی زیره‌ك، له‌هه‌ندێ وڵاتاندا ته‌نانه‌ت ئارایشگهرهكان و پسپۆڕانی جوانكاری پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌ی پیًَویست، كه پیشانده‌ری لێهاتووی و ده‌سه‌ڵاتیانه به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وجا ده‌توانن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر، ڕۆژنامه‌نووسانیش له‌ڕووی لێهاتوویی كاره‌وه له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانی خۆیانه‌وه ئاشنایه‌تی ته‌واو په‌یدا بكه‌ن ئه‌وه كارێكی گونجاویان كردووه، به‌ڵام له‌هیندستان له‌به‌ر نه‌بوونی ڕێكخراوێكی تایبه‌ت و دیار، تاكه ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی له‌ڕێگه‌ی حهزوخولیاوه ده‌بێت، كه ئایا ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو هه‌موو كات چالاكانه له‌خزمه‌ت ڕۆژنامهكهیدایه یان نه؟ ئه‌گه‌ر وه‌هابوو بهنهختێك لێبورده‌یی ئه‌توانرێ به‌كه‌سێكی پرۆفێشناڵ بناسرێت.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌نوسی ئازاد نووس(Free-lance journalist) واته ئه‌وكه‌سه‌ی، كه له‌خزمه‌ت ڕۆژنامه‌دا نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام لهستونێكی تایبه‌تدا بابه‌ت و وتار ئه‌نووسێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئازاد نووسێكه نه‌ك پرۆفێشناڵ.
ئازاد نووس (Free-lance writing) یان ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد
فه‌رهه‌نگی وشه‌ی ڕه‌ندم هاوز (The random house dictionary) به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ئازاد نووس ده‌كات: كه‌سێك، كه به‌ناوونیشانی نووسه‌ر، دیزاینه‌ر، پێشكه‌شكار و شتی تر كارئه‌كات، به‌ڵام له‌خاوه‌ن كارێك یان ڕێكخراوێك و شوێنێكی تایبه‌ت بهشێویهیهكی ڕێك و پێك پاداشت وه‌رنه‌گرێت.
به‌دڵنییه‌وه ئه‌م پێناسه‌و تاریفه له‌و ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت، كه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا جه‌نگاوه‌ره سه‌ربازییه‌كان، كه زۆرجار پله‌ی شۆڕه‌سوار(knight)یان هه‌بوو خزمه‌تی كه‌سانێكیان ئه‌كرد، كه پاره‌یه‌كی زۆریان پێ ئه‌دان. به‌واتایه‌كی تر شمشێره‌كانیان بۆ كه‌سێك لهكێلان ده‌رئه‌كرد، كه‌به‌رزترین پێشنیازی پاره‌یان پێ ئه‌دان.
ئه‌مڕۆ ئه‌و واژه‌یه به‌و نووسه‌رو نه‌خشه‌سازو كه‌سانه ئه‌درێت، كه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌وكه‌سه‌ی باشترین پێشنیاز بكات و بیدات ئه‌فرۆشن. ئه‌مانه له‌وانه‌یه ئه‌و حهزخواز یان پرۆفێشناڵانهبن، كه خانه‌نشین كراون، به‌ڵام كاره‌كانیان به‌نرخ و په‌سه‌نده، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی ڕۆژنامه زۆر كه‌م پاداشتن، ئازاد نووسی ڕێگایه‌كی ئاسان نیه بۆ گوزه‌رانی ژیان. ئه‌ڵبه‌ته ڕۆژنامه‌نووسێكی ئازادنووس، كه توانای خستنه ڕووی به‌رهه‌مێكی په‌سه‌ندی هه‌بێت له‌وانه‌یه بتوانێت به‌شێوه‌ی به‌ڵین نامه و گرێبه‌ست كاریكات و له‌م حاڵه‌شدا به‌رده‌وامیه‌كی جێگیری ده‌بێت. نووسه‌ری گرێبه‌ستی
پێویسته كۆمه‌ڵه وتار‌و بابه‌تێ بۆ سه‌رنووسه‌ر ئاماده بكات، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ نووسه‌ر وتارێك ئاماده بكات و سه‌رنووسه‌ر، كه ئه‌خلاقیه‌ن ئه‌بێ وتاره‌كه چاپ و بڵاو بكاته‌وه، قبوڵی بكات، مه‌گه‌ر هه‌ر به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌رنووسه‌ر، به‌رپرس نییه له بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رچی پێویسته پاداشته‌كه‌ی بدات.
زۆرجار سه‌رنووسه‌ره‌كان وتار‌و بابه‌تگه‌لێك بۆ دواڕۆژ هه‌ڵئه‌گرن یان هه‌لومه‌رجێك دیاری ئه‌كه‌ن، كه مافی ڕه‌تكردنه‌وه یان قبوڵكردنی بابه‌ته هاتووهكانیان پێ بدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا بۆ دهستپێكهرێك، ئازاد نووسی شێوازێكی باش نییه بۆ گوزه‌رانی ژیان. ئه‌وكه‌سه‌ی به‌نیازه ئازاد نووس بێت یان ئه‌بێ به ژیانێكی بژی و مهمر ڕازی بێت یان ئه‌بێ ئیمكانیاتی دارایی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌بێ وابه‌سته‌یی و پشت به‌ستن به‌داهاتی نووسهرییهكهی ژیانی به‌سه‌ر به‌رێت.
زۆرێك له ئازاد نووسه‌كان كارێكی تریان هه‌یه‌و ژیانیان دابین ئه‌كات. كه‌متر نووسه‌رێك ئه‌توانێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ركه‌وتوو سه‌رقاڵی كاری ئازاد نووسی ببێت، مه‌گه‌ر شایسته‌یی و ناوبانگی ته‌واوو گه‌وره‌ی
به‌ده‌ست هێنابێت. زۆر كات ده‌سه‌ڵات و لێهاتوویه‌ی به‌س نییه، به‌ڵكو ئه‌بێ كه‌سانی تر ئه‌و به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ولێهاتوو بزانن.
ناسراو بوون یان به‌ناوبانگبوون بۆ ئازاد نووسان به ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵات (صلاحیت) گرنگه. ئه‌مڕۆ زۆرێك له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ژماره‌یه‌ك ئازاد نووسی به‌ناوبانگیان هه‌یه‌و بابه‌ت و وتاریان بۆ ئه‌نووسن. به‌نموونه بڵاوكراوه‌ی ساینس توده‌ی(Science Today) زانستی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌یه‌كی جێگیر‌و هه‌میشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد نووسی هه‌یه، كه وتارگه‌لێكی باش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی زانست ئه‌نووسن. بۆ ئازاد نووسێك، ژیرانه‌یی له‌وه‌دایه، كه له زه‌مینه‌یه‌ك یان بوارێك خۆی پسپۆڕ‌و قاڵ بكات كێبه‌ركێی له‌سه‌ر كه‌مه. ئه‌ویش مه‌گه‌ر زۆر به‌ناووبانگ بێت.
ئازاد نووسی گه‌ر به‌سه‌ر بۆرسه بێت، ته‌نها زۆر زوو پله‌و پایه په‌یدا ئه‌كات، له‌م حاڵه‌ته‌دا كاتێك نووسه‌ره سه‌ره‌كی و هه‌میشه‌ییه‌كانی ڕۆژنامه سه‌ریان قاڵه یان پسپۆڕیی ته‌واویان نییه، سه‌رنووسه‌ره‌كان به‌رده‌وام ڕوو ئه‌كه‌نه ئه‌م كه‌سانه‌و داوای بابه‌ت و وتاریان لێ ئه‌كه‌ن.
له‌كۆتایدا ئه‌مه‌وێ خاڵێك به‌گوێی ئهولاوانهدا بده‌م، كه ئه‌یانه‌وێ ببنه ڕۆژنامه‌نووس: هه‌ر له هه‌مان حه‌فته‌ی یه‌كه‌مه‌وه، كه له ڕۆژنامه‌دا ده‌ست به‌كارو سه‌رقاڵ ئه‌بن بابه‌تێكی وه‌ها مه‌نووسن ببێته هۆی سوكایه‌تیكردنی سیاسه‌تمه‌داران یان سه‌رشۆڕكردنی پیاوانی ده‌وڵه‌ت، تاكو ئه‌وكاته‌ی ئه‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی كاركردن، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌ك درێژه ئه‌كێشێت، ته‌نها ڕێگاش سه‌خت هه‌وڵدانی بێ وچانانهیه. به‌ر له هه‌رشتێكیش پێویسته شیاوی و شایسته‌یی خۆت بسه‌لمێنیت.
ئه‌گه‌ر له‌خوێندنگادا بابه‌تی داڕشتن و وتاری باش ئه‌نووسیت، ئه‌وه گره‌نتی نییه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ڕۆژنامه نووسێكی باش بیت. ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ خستنه پاڵ یه‌كتری وشه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه سه‌رنج ڕاكێشه‌كان زۆرجیاوازی هه‌یه.
سه‌رچاوه
/M.V Kamath.
So you want to be a Journalist? In professional journalism, New Delhi: WlKAS PUBLISHING HOUSE PVTLTD 1988.