هاوڕێ کرێکار و توانا حسن 

دوای ٥٤ساڵ تێپەڕبوون بەسەر قەزابوونی کەلاردا، کەلارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شارۆچککەیان چەند گەشەی کردبێت، ئەوەندەش زیانی پێگەیشتووە و پرۆژەکانی تەواو نەکراوە وداوا دەکرێت لەمەزیات پەراوێز نەخرێت. 

 

شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی کەلار،  لەسەر قەزای کەلار و بۆ ڕێگای کوردستان وتی : 

كەلار گه‌شه‌سه‌ندنێكی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و پرۆژه‌ی پاشی بۆ كراوه‌,به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌یی و كه‌م و كورتی هه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت, پێویستی به‌ دروستكردنی به‌نداوێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌روێله‌ی و قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان وته‌واو كردنی پرۆژه‌ ڕاگیراوه‌كانی هه‌یه‌,

هەروەها وتیشی : له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و پرۆژه‌ یه‌كه‌ی نشته‌جێبونانه‌ی هه‌یه‌ له‌سنوره‌كه‌ , پرۆژه‌ی كشتوكاڵی هه‌یه‌ و مۆڵه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ پیشه‌سازی و گه‌شتیارین له‌نێوان كه‌لار  بۆ باوه‌نوور ئه‌مانه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن .

ئەیاد محەمەد، ڕۆژنامەنوسێکی کەلار و دەڵیت: كه‌لار په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ناوچه‌یه‌كی پڕ ئابوری گرنگه‌, ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ چ له‌ ڕووی بازرگانی و پیشه‌سازی و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ بێت,پێویسته‌  حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌كه‌ كارنامه‌یه‌كی وای بۆ دابنێن له‌داهاتوودا نه‌خنكێنرێت و ڕێگاوبانی باشی بۆ دروستبكرێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێره‌ شوێن هه‌ڵكه‌وته‌ وجوگرافیه‌كه‌ی باشی هه‌یه‌ و له‌باره‌ بۆ گه‌شت و گوزار وله‌گه‌ڵ ته‌نیشت كه‌لاردا,ڕووباری سیروان تێده‌په‌رێت و ده‌توانرێت سودێكی باشی لێببینرێت بۆ ڕاكیشانی گه‌شتیار و كار له‌سنوره‌كه‌دا.

وتیشی : له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی ئێستا له‌كه‌لار هه‌یه‌, كێشه‌و گرفتێكی زۆریش هه‌یه‌ و ئه‌توانین بڵێن پشتگوێخراوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌, نموونه‌ش ته‌واونه‌كردنی پرژه‌ی دووسایدكردنی ڕێگای كه‌لار ـ سلێمانی  كه‌ زیاتر له‌ ده‌ ساڵه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌, هه‌روه‌ها په‌كخستنی نه‌خۆشخانه‌ 100 قه‌روێڵه‌یه‌كه‌ی كه‌لار كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ته‌واو نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌,هه‌روه‌ها نه‌توانراوه‌  سوود له‌ ڕووباری سیروان چ وه‌ك به‌نداو پان وه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری لێوه‌ربگیرێت

 

 

کاروان ئەحمەد، وەک هاوڵاتی کەلارییە و دەڵێت: كه‌لار له‌ ڕووی ئیش وكاری ئیداریی و كارگێریشه‌وه‌ گرفتی هه‌یه‌و بۆ نموونه‌ ده‌بێت هاوڵاتیان زۆرجار بۆ ته‌واو كردنی مۆرك بۆ مامه‌ڵه‌كانیان بچنه‌ سلێمانی یان هه‌ولێر, كه‌لار پرۆژه‌ی تێدا ده‌كرێت به‌ڵام به‌ده‌ریش نه‌بووه‌ له‌گرفت و كێشه‌ بۆ نموونه‌ گه‌رٍه‌كی وا هه‌یه‌ 15 ساڵ به‌رله‌ ئێستا قیرتاو كراوه‌ ,ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ وپیًَویسته‌ چاكبكرێته‌وه‌ .

ئاماژەی بەوەشدا،  نەخۆشخانەکانی كه‌لار چۆڵن له‌ خزمه‌تگوزاری و كێشه‌ وگرفت و پزیشك و حكومه‌تیش به‌به‌رچاوییه‌وه‌ هاوار ده‌كریًَت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێكی  ئاسان نه‌ڕوات بۆ سلێمانی.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا