هەواڵی پێكانەكان بەردەوامە لە بەرشەلۆنە، چونكە تێر شتیگنی ئەڵمانی پێشبینی دەكرێت بەشداری لە گەشتەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ نەكات.

گۆڵچیە تەمەن 31 ساڵەكە لە كاتی پشووە نێودەوڵەتییەكاندا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری یارییەكەی بەرامبەر نەمسای نەكرد بەهۆی پێكانەوە ، ناچارلە پێكهاتەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە.

ئەوەش مانای ئەوەیە بەشداریكردنی تێر شتیگن بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ گومانی زۆری لەسەر دەبێت، یانەكەش ڕۆژی پێنجشەممە دوای چەند پشكنینێك بڕیار دەدات كە ئایا گۆڵچیە ئەڵمانیەكە توانای یاریكردنی هەیە یان نا، ئەگەریش نەیتوانی، ئیناكی پێنا ئامادە دەبێت بۆ یارییەكە.

ئەوە گورزێكی گەورە دەبێت بۆ بەرشەلۆنە چونكە لە چەند رۆژێكی رابردوو گاڤی یاریزانی هێڵێ ناوەند تووشی پچڕانی بەستەرەكانی ئەژنۆ بوو هەروەها سێرجۆ رۆبێرتۆ بە هۆی پێكانێك زیاتر لە مانگێك دووركەوتووەتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە