رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێكی سەبارەت بە مێركاتۆی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا دیكۆ بەرێوبەری وەرزشی یانەكە بە رێكەوتن لەگەڵ هانسی فلێكی راهێنەر سەرپشك كراون بۆ فرۆشتنی كۆمەڵێك یاریزان.
سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە بلەوگرانا لیستێكیان ئامادەكردووە كە لە ساتی پێشكەشكردنی گرێبەستێكی باش ئەو بیر لە فرۆشتنیان دەكەنەوە.
سپۆرت جەختی لەوەكردووەتەوە كە لیستەكە بریتییە لە رۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی و دی یۆنگ و فۆرت و فاتی.
هۆكاری فرۆشتنی ئاراوخۆ دابەزینی ئاستێتی لە یارییە گرنگەكاندا و لەهەمان كاتدا فرۆشتنی دی یۆنگ دەگەرێتەوە بۆئەوەی كە گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی 2027 كۆتایی پێدێت بارسا دەیەوێت بە بڕە پارەیەكی باشتر دەستبەرداری ببێت.
هۆكاری دەستبەرداربوون لە فاتی و فۆرت و گاڤی دەگەرێتەوە بۆئەوەی ئەو سێ یاریزانە لەم وەرزەدا بەشێكی گرنگ نەبوون لە پلانەكانی فلێكی راهێنەر.